ویكیلیكس 57 هه‌زار نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی زاواكه‌ی ئه‌ردۆغان بڵاوده‌كاته‌وه‌

به‌پێی نامه‌كان به‌رات ئاڵبایراك قاچاغی نه‌وتی له‌گه‌ڵ داعش كردووه‌

ویكیلیكس 57 هه‌زار نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی زاواكه‌ی ئه‌ردۆغان بڵاوده‌كاته‌وه‌

953 خوێندراوەتەوە

و: به‌همه‌ن كه‌ریم

پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ویكیلیكس 57 هه‌زار نامه‌ى ئه‌لكترۆنى له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى وه‌زیرى دارایی  توركیا به‌رات ئاڵبایراك كه‌ زاواى سه‌رۆكى توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌،نامه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان له‌ نێوان ساڵانى 2000 تا 2016 درێژده‌بنه‌وه‌ و ئاستى كاریگه‌رى به‌رات ئاڵبایراك به‌سه‌ر شانۆى سیاسى توركیاوه‌ ده‌رده‌خه‌ن.

 

نامه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان له‌لایه‌ن گروپێكى هاككه‌رى توركى به‌ ناوى (REDHACK) ده‌ستخراون كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان كردووه‌ له‌ مانگى ئه‌یلولدا بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌.
نامه‌كان به‌ درێژى باسى په‌یوه‌ندى نێوان به‌رات ئاڵبایراك و نوخبه‌ی سیاسى فه‌رمانڕه‌واى ئه‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ن له‌ ساڵى 2017 دا،ویكیلیكس باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ گوایه‌ نامه‌كان په‌یوه‌ندى نێوان به‌رات ئاڵبایراك له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى پاوه‌رترانس ئاشكرا ده‌كات، كه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌ نه‌وتى داعشه‌وه‌ تێوه‌گلاوه‌.

حكومه‌تى توركیا جگه‌ له‌ هه‌ندێ حاڵه‌تى تایبه‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ى سوته‌مه‌نى بۆ هێزه‌كانى سوپا،ماوه‌ى 5 ساڵه‌ گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى له‌ رێگه‌ى وشكانى و هێڵى ئاسنینه‌وه‌ بۆ ناو توركیا و ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌ قه‌ده‌غه‌كردووه‌، دواتر حكومه‌تى توركیا مافى قۆرغكردنى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى به‌ كۆمپانیاى پاوه‌رترانس داوه‌.

 

dfc
جولیان ئاسانج دامەزرێنەری پێگەی ئەلیکترۆنی ویکیلیکس

،،

جولیان ئاسانج دامه‌زرێنه‌رى ویكیلیكس ده‌ڵێت: "ئه‌و نامه‌ ئه‌لیكترۆنیانه‌ وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بێده‌نگكردنى ره‌خنه‌گران له‌ لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌" هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ "هاوڵاتیانى توركیا پێویستیان به‌ میدیاى ئازاد و هێڵى ئینته‌رنێتى ئازاد هه‌یه‌ ".

 

جولیان ئاسانج دامه‌زرێنه‌رى ویكیلیكس ده‌ڵێت: "ئه‌و نامه‌ ئه‌لیكترۆنیانه‌ وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ بێده‌نگكردنى ره‌خنه‌گران له‌ لایه‌ن حكومه‌تى توركیاوه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌" هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ "هاوڵاتیانى توركیا پێویستیان به‌ میدیاى ئازاد و هێڵى ئینته‌رنێتى ئازاد هه‌یه‌ ".

له‌ ئێستادا هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى توركیا وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن بۆ پاراستنى ده‌وڵه‌ت له‌ دژى هه‌وڵى دووه‌مى كوده‌تاى گوله‌نییه‌كان بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ره‌خنه‌گران و دزینى سه‌رمایه‌ى ئه‌و وڵاته‌ به‌كارده‌هێنرێت.

 

dfc
رەجەب تەیب ئەردۆغان و به‌رات ئاڵبایراكی زاوای


حكومه‌تى توركیا به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام هێز بۆ راوه‌دونان و زیندانیكردنى رۆژنامه‌نوسان و داخستنى میدیاى ئازاد و سانسۆرخستنه‌سه‌ر هێڵه‌كانى ئینته‌رنێت و بێبه‌شكردنى هاوڵاتیان له‌ پێڕاگه‌یشتن له‌ به‌ده‌ستهێنانى زانیارى له‌سه‌ر بارودۆخى خۆیان له‌ نێویشیاندا قه‌ده‌غه‌كردنى ویكیلیكس به‌كارده‌هێنێت.

له‌ كۆتایدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ستونیه‌ى به‌ده‌ورى ئه‌ردۆغاندا خڕبوونه‌ته‌وه‌ دامه‌زراوه‌كانى توركیا لاواز ده‌كه‌ن و له‌ داهاتوودا ئه‌گه‌رى رودانى كوده‌تا له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌زنجیره‌ى سه‌ركردایه‌تى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌ردۆغاندان زیاتر ده‌كات.

نوسینی هانا عوسمان ـ ماڵپه‌ری (Mail online)

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك