و: ئه‌نوه‌ر حسێن كاكه
بارودۆخى ئێستاى حكومه‌ته‌كه‌ى ڕۆحانى بۆ محه‌مه‌دى خاته‌مى دۆخێكى ئاشنایه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له گه‌ڕى دووه‌مى ده‌سه‌ڵاتدارێتى نابراویشدا هه‌مان دۆخى بێزارى و نائومێدى له نێو لایه‌نگرانى ده‌وڵه‌تدا هه‌بوو، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له كاربه‌ده‌ستانى حكومه‌ت له دوو ساڵى كۆتای حكومه‌ته‌كه‌دا نا‌ئومێد تر بوون و داواى یه‌كپارچه‌ى ده‌سه‌ڵاتیان ده‌كرد.
نیگه‌رانى له دۆخى (بێزارى و نائومێدى) ڕه‌نگه گرنگترین وته‌كانى خاته‌مى بێت له كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له گه‌نجه ڕیفۆرم خوازه‌كان، بێزارییه‌ك كه ده‌توانێت ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى ساڵى 2005 دووباره‌بكاته‌وه.
جێبه‌جێنه‌كردنى به‌ڵێنه‌كان له لایه‌ن خاته‌میه‌وه زۆرێكى له ناوبراو ڕه‌نجاند و پارچه‌پارچه بوونى ڕیفورمخوازانیش بوو به هۆكارى ئه‌وه‌ى كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى 2005 دا شكست بیهَنن و ته‌نانه‌ت له پێش خولى دووه‌مى سه‌رۆكایه‌تى خاتهمییهوه ڕه‌خنه‌ى زۆر هه‌بوو، گروپى بچوكترى ڕیفۆرمخواز له‌وانه حزبی ( همبستگی) له‌و باوه‌ڕه دابوون كه حزبی (جه‌بهه مشاركت) ده‌ستى به‌سه‌ر زۆربه‌ى پۆسته‌كانى حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا گرتووه و هیچ پۆستێكى به ئه‌وان نه‌داوه.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌ندامانى حزبی مشاركت ئه‌م گروپانه‌یان به (زۆربڵێ ) ناوده‌برد، جگه له‌مانه حزبی (كارگزاران سازندگى) ش هه‌ر له‌و بڕوایه‌دابوون كه سه‌ره‌ڕاى ئه‌نجامدانى هه‌وڵى زۆر بۆ سه‌رخستنى خاته‌مى به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ده‌ست به‌كاربوونى حكومه‌ته‌كه‌ی خاته‌میه‌وه له حكومه‌ته‌كه‌یدا سڕاونه‌ته‌وه.
به‌م دۆخه‌وه ڕیفۆرمخوازان و سه‌رانى ده‌وڵه‌ت به سێ كاندیده‌وه چونه نێو كێبڕكێى هه‌ڵبژاردنه‌وه، (مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد) به دروشمه تایبه‌ته‌كانى خۆیه‌وه سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا.
،،
خاته‌مى دۆخێكى هاوشێوه‌ى له حكومه‌ته‌كه‌ى ڕۆحانى دا له به‌رچاوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ڕیفۆرمخوازان و گروپێك له لایه‌نگرانى حه‌سه‌ن ڕۆحانى له كاره‌كانى حكومه‌ت نیگه‌رانن، فشاره‌كانى خامنه‌یى و نزیكهكانیشى له حكومه‌ته‌كه‌ى ڕۆحانى واى له هه‌ندێك كردووه كه چاكسازییه‌كانى حكومه‌ت بێ ئه‌نجام ببینن.
ئێستا خاته‌مى دۆخێكى هاوشێوه‌ى له حكومه‌ته‌كه‌ى ڕۆحانى دا له به‌رچاوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ڕیفۆرمخوازان و گروپێك له لایه‌نگرانى حه‌سه‌ن ڕۆحانى له كاره‌كانى حكومه‌ت نیگه‌رانن، فشاره‌كانى ڕابه‌رى شۆرشى ئیسلامى (خامنه‌یى ) و نزیكهكانیشى له حكومه‌ته‌كه‌ى ڕۆحانى واى له هه‌ندێك كردووه كه چاكسازییه‌كانى حكومه‌ت بێ ئه‌نجام ببینن.
ڕێگا چاره‌ى خاته‌مى بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و بێزارى و نائومێدیه‌دا چالاك بوونى ڕیفۆرمخوازانه له میدیاكانه‌وه.
ناوبراو داواى له ڕیفۆرمخوازان كردووه كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ى كه بووهتههۆى ناڕه‌زایی هاوڵاتیان و جه‌نگى ده‌روونى دژى به‌هاكانى شۆرشى ئیسلامى كه هه‌وڵ ده‌دات بێزارى و نائومێدى بڵاوبكاته‌وه كار و كۆششى زیاتر ئه‌نجام بده‌ن.
محەمەد خاتەمی سەرۆک کۆماری ئێران ١٩٩٧ ـ ٢٠٠٥
هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه چالاك بوونى ڕیفۆرمخوازان له ڕاگه‌یاندنه‌كان و دنیاى مه‌جازییه‌وه تاڕاده‌یه‌ك كاریگه‌رى له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان هه‌بێت به‌ڵام ئه‌وان له كۆتایدا ئامرازى زۆریان به‌ده‌سته‌وه نییه.
حه‌سه‌ن ڕۆحانى و ئه‌ندامانى حكومه‌ته‌كه‌ى بهكردهیى به‌ڕێگاى خۆیاندا ده‌ڕۆن و به‌رنامه‌ى جیاوازى خۆیان هه‌یه، بۆیه پێویسته ڕیفۆرمخوازان به ده‌ستى به‌تاڵه‌وه بێنه نێو گۆڕه‌پانه‌كه و هاوڵاتیان قه‌ناعه‌ت پێ بێنن كه كه هێشتاش چاكسازى باشترین بژاره‌یه.
له فه‌زاى میدیاشدا ده‌بێت ڕوبه‌ڕوى ئه‌و گروپانه بوه‌ستنه‌وه كه باس له كۆتاى ته‌مه‌نى ڕیفۆرمخوازان و چاكسازى ئه‌وان ده‌كه‌ن، له‌م نێوانه‌دا پێكدادانى ده‌روونى خودى ڕیفۆرمخوازانیش ئه‌وانى گرفتار كردووه و گه‌نجانى ڕیفۆرمخواز له كۆتا ڕۆژه‌كاندا كۆتا داواكارییه‌كانى خۆیان ئاشكرا كرد و له دواى نامه‌ى لاوانى ڕیفۆرمخوازه‌وه خاته‌مى ئه‌وه‌ى قبوڵ كردووه كه (پێویسته له ده‌روونى چاكسازییهكانیشهوه گۆڕانكارى ئه‌نجام بدرێت) به‌ڵام وته‌كانى محه‌مه‌د ڕه‌زا عارف سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سیاسى ڕیفۆرمخوازان له میانى چاوپێكه‌وتنێك دا ئه‌وه پیشان ده‌دات كه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش تا ئێستا گۆڕانكارى جدى تێیدا ڕووى نه‌داوه.
ناوبراو ڕایگه‌یاند (بۆ ئێمه یه‌كگرتن گرنگه و هه‌ركه‌سێك له‌م پێناوه‌دا زیان له یه‌كگرتوویمان بدات یارمه‌تى كار و به‌رنامه‌ى ئێمه نادات) .
هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا هه‌ندێك له ئه‌ندامانى (ئه‌نجومه‌نى سیاسى ) ڕیفۆرمخوازان پێشوازیان له نامه‌ى (100) گه‌نجى ڕیفۆرمخواز كرد به‌ڵام داواكاریه‌كانى نێو نامه‌كه به‌تایبه‌تى دانانى عه‌بدوڵا نورى له جێگه‌ى محه‌مه‌د ڕه‌زا عارف مه‌حاڵه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بدرێت.
له باره‌ى ئاماده‌ى كه‌سانى وه‌ك موحسن سهفایى فه‌راهانى و عه‌بدوڵا ڕه‌مه‌زان زاده‌ش له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا هێشتا ڕه‌زامه‌ندى ته‌واو نه‌دراوه.
له‌لایه‌كى تره‌وه بیرۆكه‌ى لاوان بۆ به‌ستنى كۆنگره‌ى میللى ڕیفۆرمخوازان ڕه‌نگه له‌لایه‌ن محه‌مه‌دى خاته‌مى و هه‌ندێك له ڕیفۆرمخوزانهوه به (ههڵهشهى) لێكبدرێته‌وه .
محەمەد خاتەمیی و حەسەن رۆحانیی
هه‌روه‌ها ناوبراو له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له ڕیفۆرمخوازاندا پێیانوایه كه ناتوانرێت به‌هۆى بوونى بارودۆخى ئه‌منیه‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه ئه‌نجام بدرێت چونكه له دۆخێكى له‌و شێوه‌دا كه‌سانێكى وه‌ك محه‌مه‌دڕه‌زا عارف جارێكى تر به‌هێز ده‌بن و ئه‌وه‌ش ڕوونه كه ئایه‌توڵا خامنه‌ى ته‌نها جموجوڵه‌كانى ئه‌و قبوڵ ده‌كات.
به‌م بارودۆخه‌وه ڕیفۆرمخوازان هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانیان له‌پێشه هه‌ڵبژاردنێك كه ڕه‌نگه نزیكه‌كانى ئایه‌توڵا خامنه‌ى بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى به‌هێزى زۆرى كاندیده‌كان به‌رنامه‌یان دانابێت.
،،
ڕیفۆرمخوازان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى داهاتوو هێشتا پلان و به‌رنامه‌یان نییه و ته‌نانه‌ت له حاڵه‌تى په‌سه‌ندكردنى كه‌سانێكى وه‌ك عه‌لى لاریجانى به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانن خودى لایه‌نگرانی خۆیان قه‌ناعه‌ت پێبهێنن.
ئه‌گه‌ر ڕیفۆرمخوازان نه‌توانن لایه‌نگرانى خۆیان ڕ‌ازى بكه‌ن ڕه‌نگه به كرده‌وه خولى حه‌وته‌مى په‌رله‌مان دووباره بێته‌وه و شكستى ئه‌وان چاوه‌ڕوان كراوبێت.
هه‌روه‌ها ڕیفۆرمخوازان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى داهاتوو هێشتا پلان و به‌رنامه‌یان نییه و ته‌نانه‌ت له حاڵه‌تى په‌سه‌ندكردنى كه‌سانێكى وه‌ك عه‌لى لاریجانى به‌زه‌حمه‌ت ده‌توانن خودى لایه‌نگرانی خۆیان قه‌ناعه‌ت پێبهێنن.
له دیدى ڕیفۆرمخوازانه‌وه فشاره ده‌ره‌كیه‌كان و سزاكانى ئه‌مریكاش ته‌نها مه‌ودا بۆ تاكڕه‌وى زیاترى حاكمیه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێت، له‌م باره‌یه‌وه خاته‌مى ڕایگه‌یاند (پێویسته چاكسازیه‌كان بتوانن ڕه‌هه‌نده نیشتیمانیه‌كانمان به دروستى ده‌ست نیشان بكه‌ن) به‌ڵام هه‌ڵوێستى ڕیفۆرمخوازان له باره‌ى ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى دى ماه (سێپته‌مبه‌ری 2017) ئه‌وه نیشان ده‌دات كه ڕیفۆرمخوازان هێشتا ناتوانن بۆچونێكى گشتگیریان له‌باره‌ى مه‌سه‌له‌ى هاوشێوه هه‌بێت و ئه‌م سهرلێشیوانهیان په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا دژوارتر ده‌كات.
له‌م نێوانه‌دا محه‌مه‌دى خاته‌مى نیگه‌رانى زۆرى هه‌یه هه‌ڵبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م نیگه‌رانیانه ناوبراو ئامرازێكى ئه‌وتۆى له‌به‌رده‌ستدانییه، چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و نیگه‌رانیانه ئومێدى به ده‌رچه‌یه‌ك هه‌یه كه ڕه‌نگه له ئه‌نجامى گۆڕانكارییه ناوخۆى و ده‌ره‌كیه‌كانه‌وه بێته كایه‌وه .
احسان مهرابی ـ بى بى سى فارسى