چوار سیناریۆ بۆ جەنگە گەورەکەی  خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

چوار سیناریۆ بۆ جەنگە گەورەکەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

1565 خوێندراوەتەوە

و: عەلی فەتحی
ماڵپەری روسیا تودەی ڕوسی، لە هەواڵێکیدا کە لەسەر زاری چەند شارەزایەکی ئیسرائیلیەوە خراوەتە ڕوو، باس لە هەڵگیرساندی جەنگێکی گەورە دەکات لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا.

  

ئەو دوو شارەزا سەربازییە پێشبینی شەڕێکی گەورە دەکەن، لەساڵی ٢٠١٩ دا، یەکێک لەوانە ئەفسەرێکی سوپایی ئیسرائیلە، باس لە جەنگێکی گەورە دەکات لە رۆژ هەلاتی ناوەراستدا، کە لایەنە سەرەکیەکانی ئەم جەنگە ئیسرائیل و ئیران و حیزبوڵان. لەهەمان کاتدا سەر چاوەکە لەسەر زاری ڕائیدێکی سوپایی ئیسرائیل بەناوی نەداف بەینەحور و شارەزایی بواری سەربازی بەناوی، مایکل ئینزنشتات، باس لەوە دەکات، جموجولی زۆری هیزەکانی حیزبوڵا لەسنورەکانی باشوری ئیسرائیلدا. ئاماژە بەوە دەکات کە ڕووبەرووبونەوە رودەدات، لەنێوان ئیسرائیل و حیزبوڵادا، یان هەڵگیرساندی جەنگ لە سوریادا لەنێوان ئیران و ئیسرائیل دا.

شارەزایان هۆکاری ئەم پێشبینیانە بۆ بوونی هێزەکانی حیزبوڵا لە سوریادا دەگێڕنەوە، بە هاوکاری ئێران، بۆ دروستکردنی بنکەی موشەکی لە لوبنان و سوریا، هەتا ژیر خانی مرۆیی ئیسرائیل شکست پێبهینن و ژیان تێیدا گران بکەن.

سوپای ئێران

هەوڵەکانی ئێران بۆ گۆڕینی سوریا بۆ ناوچەیەکی سەربازی دژ بە ئیسرائیل و ناوچەیەک بۆ پیشاندانی هێزی خۆیی لە ناو چەکەدا، هەروەها باس لەوە دەکریت، سوپای ئیسرائیل لە سالی ٢٠١٣ وە زیاتر لە ١٣٠ هێرشی سەربازی لە سوریادا دژ بە هێز و دامەزراوە سەربازییەکانی حیزبوڵا ئەنجامداوە، لەریگەی لیدان لە حیزبوڵا، وە لەکۆتایی ٢٠١٧ وە لەهەوڵی ئەوەدایە لە بنکە سەربازیەکانی ئیران بدات لە سوریا.

،،

شارەزایان هۆکاری ئەم پێشبینیانە بۆ بوونی هێزەکانی حیزبوڵا لە سوریادا دەگێڕنەوە، بە هاوکاری ئێران، بۆ دروستکردنی بنکەی موشەکی لە لوبنان و سوریا، هەتا ژیر خانی مرۆیی ئیسرائیل شکست پێبهینن و ژیان تێیدا گران بکەن.

ئەو دوو شارەزایە، هۆشداری دەدەن کە هەڵگیرساندنی جەنگێک لە رۆژهەلاتی ناوەڕاستدا نزیکە و ئەم جەنگەش ئاسمانی و ئاویی و وشکانی دەبێت.

فراوانبوونی هەژموونی ئیران و هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئیران لەناو چەکەدا، زیادبوونی چالاکییەکانی ئیران دژ بە ئیسرائیل لەناو چەکەدا و لێدان لە ناودچە سەربازیەکانی ئیسرائیل لە سوریادا، هۆکاری ئەم جەنگەیە.

هەروەها باس لەوە دەکرێت، ئەم جەنگە ڕەنگە بە هێرشی ئەمریکا یان ئیسرائیل دەست پێبکات بۆ سەر بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران و لەئەنجامی ناکۆکی و ململانێکانی کەنداوەوە شەڕ دەست پێبکات و بگاتە ناوچە سنوریەکانی ئیسرائیل.

سوپای ئیسرائیل 

ئەو دوو شارەزایە، چوار پێشبینی و سیناریۆیان خستۆتەڕوو بۆ ئەم جەنگەی کە باسی لێوە دەکەن:

سیناریۆی یەکەم: پێکدادان و شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵایە لە لوبنان و بەشداریکردنی ئێرانە لەم شەڕەدا.

سیناریۆیی دووەم: شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێرانە لە خاکی سوریادا و هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و ڕەنگە بەشێک لە سوپای سوریا هاوکاری ئێران بن.

سیناریۆی سێیەم: ڕووبەڕووبوونەوەیە لە سوریا و لوبناندا، لەنێوان ئیسرائیل و ئێران و گروپەچەکدارەکانی سەر بەئێران.

،،

لەم جەنگەدا ئەو هێزانەی دژ بە ئیسرائیلن بە بەکارهینانی هێزی زەمینی بۆ سەر ئیسرائیل دەچنە ناو ئەو وڵاتەوە و کۆنتڕۆڵی چەند گوندێک دەکەن و دەست بە سەر چەند ناوچەیەکی بچوکی سەربازیی ئیسرائیلدا دەگرن.

سیناریۆی چوارەم: کە بە سیناریۆیەکی لاواز باسیان لێوەکردووە و کاریگەریەکی گەورەی دەبێت، شەڕێکی هەرێمییە.، لەم سیناریۆیەدا سعودیە و ئیمارات بوونیان هەیە لە جەنگەکەدا، پێشبینیکەران لەم سیناریۆیەدا باس لەوە دەکەن، ئیسرائیل هێرشی بەرچەکرداری ئاسمانی یان ئەلکترۆنیی بۆ سەر ناوچە نەوتیەکانی ئێران و ناوچەی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئەنجام دەدات، بەپاڵپشتی و یارمەتیدانی بەشێک لە وڵاتانی کەنداو.

سوپای تایبەتی حزبوڵای لوبنانی


هەروەها ئێرانیش کاردانەوەی سەربازی دەبێت و هێرشی موشەکی یان ئەلکترۆنی بۆ سەر ناو چە نەوتیەکانی کەنداو ئەنجام دەدات و ئەمەش جەنگەکە گەورەتر دەکات و دوور نییە ئەمریکا هێز بنێرێت بۆ ناو چەکە.

لەم جەنگەدا ئەو هێزانەی دژ بە ئیسرائیلن بە بەکارهینانی هێزی زەمینی بۆ سەر ئیسرائیل دەچنە ناو ئەو وڵاتەوە و کۆنتڕۆڵی چەند گوندێک دەکەن و دەست بە سەر چەند ناوچەیەکی بچوکی سەربازیی ئیسرائیلدا دەگرن.

هەروەها جەنگی ئەلکترۆنی بۆ پشتیوانی چالاکی سەربازی بەکار دەهێندرێت، بۆنمونە لە کارخستنی سیستمی بەرگری موشەکی ئیسرائیل بۆ ڕوخاندنی ژیر خانی مرۆیی ئیسرائیل، بەڵام یەکێک لەو شارەزایانە دەڵێت، ئیسرائیل بواری گەورەتری لەبەردەستدایە بۆ سەرکەوتن بەراورد بە دوژمنەکانی.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك