مانۆری دواخستنی هەڵبژاردن چی بەسەرهات ؟

دواخستنی هەڵبژاردن، كوردستان بەسەر دوو بلۆكدا دابەش دەكات

مانۆری دواخستنی هەڵبژاردن چی بەسەرهات ؟

1396 خوێندراوەتەوە

 30 ئەیلول وادەی هەڵبژاردن، لایەنە سیاسییەكان بەسەر دوو بلۆكدا دابەش دەكات ئەوانیش بلۆكی یەكێتی و بلۆكی پارتییە، بلۆكی یەكێتی بەدوای موشتەریدا دەگەرێت تاكو پرۆژەی دواخستنی هەڵبژاردن بباتە پەرلەمان و بلۆكی پارتیش دەیەوێت لە دەرەوەی پەرلەمان كۆتا بریار بدات و لە سەرۆكایەتی پەرلەمانیش دژی هەموو پرۆژەیەكی دواخستن دەوەستێتەوە.

 

هەفتەی داهاتوو وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانه، بەڵام تا ئەمرۆش هەموو لایەنە سیاسیەكان سەرقاڵی دواخستن و دوانەخستنی هەڵبژاردنن كە تا ئێستا هیچ رێكەوتنێكی جدی و نوسراو سەبارەت بەم بابەتە لە نێوان لایەنەكاندا نییە، ئەوەی هەیە تەنها لێدوانی نارەسمی و مانۆری سەردانەكانن بۆ لای یەكتر، كە لەژێر پەردەی باسكردنی پرسی سیاسی لە بەغداد و بەشداری كورد لە كابینەی نوێی حكومەتی عێراقیدا، باس لە دواخستنی هەڵبژاردنیش دەكەن.

،،

پارتی لە ئێستادا تاكە حزبی سیاسییە كە سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، چونكە وا باس دەكرێت بەرژەوەندی لەوەدایە كە نەخشەی سیاسی پەرلەمان بگۆرێت و بەهەر شێوەیەك بووە بە جۆرێك دایبرێژیتەوە كە بەئاسانی ئەو بەربەستانە ببرێت كە لە پەرلەمان دێنە بەردەم پرۆژەكانی.

 

 

ئەم هۆكارە وایكردووە حزبە سیاسییەكان جارێكی دیكە بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە، دابەش ببن بەسەر دوو بلۆكدا.

 

بلۆكی پارتی كێن و چیان دەوێت ؟


پارتی لە ئێستادا تاكە حزبی سیاسییە كە سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، چونكە وا باس دەكرێت بەرژەوەندی لەوەدایە كە نەخشەی سیاسی پەرلەمان بگۆرێت و بەهەر شێوەیەك بووە بە جۆرێك دایبرێژیتەوە كە بەئاسانی ئەو بەربەستانە ببرێت كە لە پەرلەمان دێنە بەردەم پرۆژەكانی.

 

قسەی سەرەتا و كۆتایی پارتی ئەوەیە كە هەڵبژاردن نابێـت دوا بكەوێت، هەروەك لەزاری سەرۆك و جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانییەوە چەند جارێك ئەمە دووپات كراوەتەوە كە " هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا دەكرێت ".

 

 

پارتی كێی لەگەڵدایە؟


ئەگەر لە زاری حزبەكانەوە، شیكاری ئەمە بكەین دەتوانین بەئاسانی ئەوە بدۆزینەوە كە بلۆكی پارتی كێی تێدایە و چ لایەنێك بە ویست یاخود بێ ویستی خۆی خزمەتی ئەم پرۆژەیەی پارتی دەكات.

،،

مكور نەبوونی یەكگرتوو لەسەر دوانەخستن دەكرێت لەم بلۆكە دەری بكەین بەڵام روون نییە یەكگرتوو چی دەوێت ؟ دەیەوێت لەكام بلۆكدا بێت و دیار نییە ئەم دوودڵیەی یەكگرتوو بەرەو كوێ دەروات.!

 

 


یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان:

لە زۆرێك لە پرس و كێشە سیاسیەكانی نێو پەرلەماندا یەكگرتووی ئیسلامی وا وێنا كراوە كە تەواوكەری پرۆژەكانی پارتییە و دەكەوێتە بلۆكی دەسەڵاتەوە، بەڵام ئەمجارە وا نابینرێت. بۆچی؟ چونكە دوێنێ سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی دەروازیەكی بۆ قسەكانی هێشتەوە و خۆی لە هەردو بلۆكەكە دوور خستەوەو وتی: یەكگرتوو لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نییە بەڵام ئەو گفتوگۆیانەی هەن لەبارەی دواخستنەوە دەكرێت قسەی زۆرتر هەڵبگرن.

 
كەواتە مكور نەبوونی یەكگرتوو لەسەر دوانەخستن دەكرێت لەم بلۆكە دەری بكەین بەڵام روون نییە یەكگرتوو چی دەوێت ؟ دەیەوێت لەكام بلۆكدا بێت و دیار نییە ئەم دوودڵیەی یەكگرتوو بەرەو كوێ دەروات.!


كۆمەڵی ئیسلامی كورستان:


كۆمەڵی ئیسلامی هاوشانی پارتی بە راشكاوی ئەوەی راگەیاندووە كە "دژی دواخستنی هەڵبژاردن و درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستانن".
كۆمەڵ كەمتر لە گۆران و یەكگرتوو و هاوپەیمانی باسی دواخستنی هەڵبژاردن دەكات، ئەمەش دەیخاتە ناو بلۆكی پارتی و دوور دەكەوێتەوە لە بلۆكی یەكێتی كە گۆرانی تێدایە و هاوپەیمانیش جێگەی خۆی كردووەتەوە تێیدا.

 

نەوەی نوێ:


نەوەی نوێ وەك جوڵانەوەیەكی سیاسیی نوێ، لە پارتی سورترە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و لە دوایین لێدوانیدا شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەكە دەڵێت داوای دواخستنی هەڵبژاردن كارێكی نائەخلاقییە، هەرچەندە نەوەی نوێ هەموو حزبەكانی دیكە رەتدەكاتەوە و بە "تەقلیدی" ناویان دەبات، بەڵام ئێستا تا كە حزبی دەرەوەی پارتییە كە پێداگری لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكاتەوە و یەك هەڵوێستیان هەیە.

،،

یەكێـتی نیشتیمانی كوردستان، هەر لەسەرەتاوە تاكو ئێستا لە زاری سەركردەكانیان و لە لێدوانە رەسمییەكانیاندا ئەوەیان دووپات كردووەتەوە كە "یەكێتی دژی دواخستنی هەڵبژاردن نییە"، بەڵام ئەگەر لە 30ی ئەیلولیش بكرێت كێشەیان نییە.

 

 

 

 
بلۆكی یەكێتی كێن و چیان دەوێت ؟


یەكێـتی نیشتیمانی كوردستان، هەر لەسەرەتاوە تاكو ئێستا لە زاری سەركردەكانیان و لە لێدوانە رەسمییەكانیاندا ئەوەیان دووپات كردووەتەوە كە "یەكێتی دژی دواخستنی هەڵبژاردن نییە"، بەڵام ئەگەر لە 30ی ئەیلولیش بكرێت كێشەیان نییە.
یەكێتی وا خۆی پیشان دەدات كە خەریكی خۆئامادەكردنە بۆ هەڵبژاردن، بەڵام بەجدی لۆبی و كاری بۆ ئەوە كردووە كە بلۆكێك دروست بكات و موشتەری بۆ كۆ بكاتەوە تاكو ئەو پرۆژەی كە وا باس دەكرێت لە جانتاكەی سكرتێری پەرلەماندایە كە یەكێـتیە بیباتە پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێ دوا بخات، یەكێتی دەڵێت ئەوان دەیانەوێت شێوازی هەڵبژاردن بگۆرن و پرۆژەكەشیان بۆ ئامادە كردووە.

 

گۆران و یەكێتی عەرابی دواخستنی هەڵبژاردنن؟


حەزی دواخستنی هەڵبژان، یەكێـتی ناچار كرد سەردانی گردەكە بكات و بەجۆرێك لە جۆرەكان داوای لێبوردن لە گۆران بكات كە لە شەوی تەقەكردنەوەكەوە گۆران یەكێتی بایكۆت كردبوو، ئەم نزیكبوونەوەیە وایكرد گۆران و یەكێتی بچنە یەك بەرەو داوای دواخستنی هەڵبژاردن بكەن و هەوڵیش بدەن لایەنی زیاتری بۆ كۆبكەنەوە.

 

،،

جەعفەر ئیمینیكی وتویەتی هەر پرۆژەیەك بێتە پەرلەمان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن رەتیدەكاتەوە، سكرتێریش كە پشكی یەكێتییە بەتەنها ناتوانێ پرۆژە بباتە پەرلەمان چونكە خوێندنەوەی هەموو پرۆژەیەك لە پەرلەمان دوو لەسەر سێ سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەوێت.

 

 
پەرلەمان و دواخستنی هەڵبژاردن:


ئەم دابەش بوونەی لایەنەكان وا دەكات بۆ بلۆكی یەكێتی و گۆران كە داوای دواخستن دەكەن ئاسان نەبێت پرۆژەكەیان ببەنە پەرلەمان و شەری لەسەر بكەن، چونكە لە ئێستا سەرۆكی پەرلەمان كە پشكی گۆران بوو دەستیلەكاركێشاوەتەوە، جێگری سەرۆكیش لە پارتییە و ئێستا بە ئەمری واقیع سەرۆكی پەرلەمانە.
بەپێی هەندێك زانیاریی جەعفەر ئیمینیكی وتویەتی هەر پرۆژەیەك بێتە پەرلەمان بۆ دواخستنی هەڵبژاردن رەتیدەكاتەوە، سكرتێریش كە پشكی یەكێتییە بەتەنها ناتوانێ پرۆژە بباتە پەرلەمان چونكە خوێندنەوەی هەموو پرۆژەیەك لە پەرلەمان دوو لەسەر سێى سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەوێت.

 
كۆمسیۆن دابەش بووە:


نێچیرڤان بارزانی دوێنی (29 ئابی 2018) لە بارەگای ئەمینداری یەكگرتوو لە هەولێر رایگەیاند: ئەگەر كۆمسیۆن یاداشتێكیان ئاراستە بكات و دان بەوەدا بنێن كە ناتوانن هەڵبژاردن ئەنجام بدەن ئەوا سەرۆكی حكومەتیش دوای دەخات.
كۆمسیۆن بە هۆكاری ئەوەی ئەنجومەنەكەی نۆ ئەندامن و دابەش بوون بەسەر پارتەكاندا، ناتوانن لەسەر یاداشتێك رێك بكەون و لەوێش رای یەكێتی و پارتی گۆران و ئەوانی دیكە جیاوازەو نوێنەرایەتی حزبەكانیان دەكەن.


بەرهەم ساڵح:


هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەریی بە سەرۆكایەتی بەرهەم ساڵح تا دوایین هەناسە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن دەدات، بەڵام بەپێی هەندێك زانیاریی بەرهەم ساڵح ئەوەی بە كاندیدەكانی راگەیاندووە كە هەڵبژاردن ئەنجامیش بدرێت ئەوان بایكۆتی دەكەن.
ئەم هەڵوێستەی هاوپەیمانیش دوو خوێندنەوە هەڵدەگرێت، یەكەم پاساوێكی بەهێزە بۆ هەڵوێست وەرگرتن بەرامبەر تەزویر، دووەم كۆتایهێنانە بە هاوپەیمانی وەك پرۆژەیەكی سیاسیی.

 

،،

هەتا ئێستا ئەوەی دیارە بلۆكی پارتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنن لەكاتی خۆیدا، بۆیە ئەگەر دەستێوەردانی هەرێمیی و ئەمریكییەكان نەبێت پێ ناچێت پارتی سازش بكات، وەك ریفراندۆم ئەگەر بەتەنهاش بێت بریاری هەڵبژاردن دەدات.

 

 

هەڵبژاردن دەكرێـت یاخود نا؟


ئەو پرسیارەی كە لەكۆتایدا دەكرێت بیوروژێنین، هەتا ئێستا ئەوەی دیارە بلۆكی پارتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنن لەكاتی خۆیدا، بۆیە ئەگەر دەستێوەردانی هەرێمیی و ئەمریكییەكان نەبێت پێ ناچێت پارتی سازش بكات، وەك ریفراندۆم ئەگەر بەتەنهاش بێت بریاری هەڵبژاردن دەدات.

ئەگەر بلۆكی یەكێتی فراوانتر بكرێت و لایەنەكانی دیكەی وەك یەكگرتوو كۆمەڵ بە ئاشكرا بچنە نێو بلۆكەكە و هەرەشەی بایكۆت بكەن لە حاڵەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن، پێدەچێت هاوپەیمانەتییەكی بەهێز پێكبهێنرێت و پارتی ناچار بكەن كە ئەگەر لە پەرلەمان دەنگیش بە پرۆژەكە نەدات، لانی كەم بەربەستی بۆ دروست نەكات تاكو هەڵبژاردن دوا بخرێت.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان