رووداوەكانی 31ی ئاب لە كۆنگرێسی ئەمەریكا چۆن تاوتوێ كراوە؟

جۆن كیری: تێگەیشتن لەوەی حزبێكی كوردی ببێتە هاوپەیمانی سەدام قورسە

رووداوەكانی 31ی ئاب لە كۆنگرێسی ئەمەریكا چۆن تاوتوێ كراوە؟

1148 خوێندراوەتەوە

رووداوی 31ی ئاب‌و هاتنی سووپای عێراق‌و گاردی كۆماری بۆ هەولێر، لەوكاتەدا مشتومڕی فراوان‌و چڕو پڕ لە كۆنگرێسی ئەمەریكادا دروست دەكات، گۆنگرێسمانان بۆ گەڵاڵەكردنی بڕیارێك بەمەبەستی وەڵامدانەوەی هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر كوردستان، ڕووداوەكە تاوتوێ دەكەن ‌و بەپێی دەرئەنجامی مشتومڕی كۆنگرێسمانان لەوكاتەدا، هاتنی گاردی كۆماری بۆ هەولێر، جگە لەوەی سەدان كەس لەو هێرشەدا بوونەتە قوربانی، لەهەمانكاتدا بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكاشی لەناوچەكە خستووەتە مەترسییەوە.

 

سەرباری پەیوەندی بەهێزی ئەمەریكا و حكومەتی عێراقی كە لە سەرەتای ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردووەوە، دووبارە دەستی پێكردبوویەوە، شتێك بەناوی پرسی كورد لای ئەمەریكا بوونی نەبووە، تەنانەت تاكۆتایی هەشتاكان ‌و گرتنی كوەیەت لە لایەن عێراقەوە، ئەمەریكییەكان بە چاوی هاوپەیمانی ئێران ‌و هەواداری سۆڤیەت تەماشای حزبە كوردییەكانی باشوری كوردستانیان دەكرد.

ئەمەریكا ئاگاداری رووداوەكانی كوردستان ‌و كارەساتی ئەنفال‌و كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بووە، بەڵام ئەوكات لەپێناو بەرژەوەندییەكانی خۆیدا، نەك هەر سەركۆنەی ئەو كارە نامرۆڤانەی حكومەتی عێراقی نەكردووە، بەڵكو لەو ماوەیەدا و تا دوای دوو ساڵیش هاوكارییە سەربازیی ‌و ئابورییەكانی بۆ عێراق بەردەوام بووە.

،،

گرتنی كوەیت ‌و هەرەشەكانی عێراق بۆ سەر ئیسرائیل كۆتایی بە دۆستایەتی نێوان ئەمەریكا و عێراق هێناو كاتێك ئەمەریكا بەرژەوەندییەكانی لەگەڵ عێراقدا بەرەو كرزی چوون ‌و سەدام دەستی بەسەركێشی كرد، ئیدی كورد بووە فایلێكی گرنگ لای ئەمەریك

ئەمەریكا زۆر بەوردی ئاگاداری بەكارهێنانی چەكی كیمیایی بوو دژ بە كور دو سەبارەت بەدۆخی نالەباری خەڵكی كوردستانیش كۆنگرێسمانەكان ‌و رۆژنامەنووسانی ئەمەریكی راپۆرتیان لەسەر دژواری ژیانی كوردەكان دەنووسی، بەڵام ئەمەریكا لەماوەی ساڵانی جەنگی سارددا نەك هەر عێراق، بەڵكو پشتگیری هەموو سیستمە دیكتاتۆرییەكانی ناوچەكەی دەكرد لەبەرانبەر هەر جووڵانەوەیەكی كۆمۆنیستی ‌و بەرگرتن لە مەترسییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران.

گرتنی كوەیت ‌و هەرەشەكانی عێراق بۆ سەر ئیسرائیل كۆتایی بە دۆستایەتی نێوان ئەمەریكا و عێراق هێناو كاتێك ئەمەریكا بەرژەوەندییەكانی لەگەڵ عێراقدا بەرەو كرزی چوون ‌و سەدام دەستی بەسەركێشی كرد، ئیدی كورد بووە فایلێكی گرنگ لای ئەمەریكاو كورد بوویە بەشێكی گرنگی ئەجێندای ئەمەریكا لەناوچەكەدا و دەستدرێژیی ‌و شاڵاوەكانی بەعس بۆ سەر كوردستان لای ئەمەریكا بووە جێگەی باسوخواس ‌و زۆرجاریش كردەوەكانی عێراق بەرانبەر كوردەكان جیا لەسەركۆنەكردن، كاردانەوەی ئەمەریكای بە دواوە بووە.

ڕووداوی 31ی ئاب ‌و هاتنی گاردی كۆماری بۆ هەولێری پایتەختی كوردستان، رەنگە گرنگترین وێستگە و سەرەتای بایەخ ‌و جێگە مشتومڕی ئەمەریكا بووبێت بۆ كوردستان.

بەپێی بەڵگەنامەكانی تایبەت بەو رووداوە، كە لە كتێبی ( كورد و كوردستان لە بەڵگە نامە نهێنییەكانی ئەمەریكادا) خراوەتە ڕوو، 31ی ئاب زۆرترین مشتومڕی لە كۆنگرێسی ئەمەریكادا لە بارەوە كراوە.

كتێبی ( كورد و كوردستان لە بەڵگە نامە نهێنییەكانی ئەمەریكادا)، پڕۆفیسۆر ( لۆكمان میهۆ) ئامادەی كردووە و ( وریا ڕەحمانی) لە ئینگلیزییەوە كردویەتی بە كوردی ‌و چەندان بەڵگەنامەی جۆراو جۆری سەبارەت بە دۆزی كورد، هەر لە ساتەوەختی دەسەڵاتی (عەبدولكەریم قاسم)ەوە تا ساڵی 2000 تێدا بڵاوكراوەتەوە.

"پۆرتێر" كۆنگرێسمانی ئەوكاتەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكا كە چەندان ساڵ كاری كردووە بۆ خستنەرووی بارودۆخی دژواری كورد‌و دەیان ڕاپۆرتی لەوبارەیەوە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی پیران كردووەو لەسەر كارەساتی ئەنفال‌و كیمیابارانكردنی هەڵەبجەش راپۆرتی داوەتە كۆنگرێس، رەخنە لە ئەمەریكاو ئەنجوومەنی پیران‌و سەرۆكیش دەگرێت كە ئەوان هیچ كارێكیان نەكردووە بۆ بەرگرتن لە 31ی ئاب، چونكە وەكو ئەو بە كۆنگرێسی وتووە دەبوو كاریان بكردایە بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان یەكێتی نیشتیمانی‌و پارتی دیموكرات، 31ی ئابیش بەرهەمی ناكۆكی نێوان ئەو دوو لایەنە بووە.

،،

بەپێی بەڵگەنامەكانی تایبەت بەو رووداوە، كە لە كتێبی ( كورد و كوردستان لە بەڵگە نامە نهێنییەكانی ئەمەریكادا) خراوەتە ڕوو، 31ی ئاب زۆرترین مشتومڕی لە كۆنگرێسی ئەمەریكادا لە بارەوە كراوە.

"پۆرتێر" لەراپۆرتەكەیدا سەبارەت بە 31ی ئاب، بۆ كۆنگرێس‌و سەرۆكی ئەوكاتەی ئەمەریكا پێیوابووە كە هاتنی سوپای عێراق‌و گاردی كۆماری بۆ كوردستان، وەڵامدانەوەی هێرشی ئێران بووە بۆ سەر باشوری كوردستان، ئەو دەڵێت:" نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا هیچ ئاگایان لەوە نەبووە كە ئێران سنوری عێراقی بەزاندووەو هێرشی كردووەتە سەر بنكەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌و عێراقیش وەكو دەستدرێژی بۆسەر خاكی وڵاتەكەی تەماشای ئەمكارەی ئێرانی كردووەو بۆیە بەرەو باكوری عێراق كەوتووەتە جموجوڵ".

ئەو كۆنگرێسمانە 31ی ئاب بەسەرەتای درووستبوونی كۆمەڵێك كێشە بۆ ئەمەریكا ناو دەبات‌و داوای ڕووبەڕووبوونەوەی دەكات، ئەو سەبارەت بە هاتنی سووپای عێراق‌و گاردی كۆماری بۆ كوردستان لە 31ی ئابدا دەڵێت:" ئەمڕۆ گاردەكانی كۆماری عێراق كە ژمارەیەكی زۆریان جلوبەرگی كوردییان لەبەركردووە لە شاری كۆیەن، لەشاری سلێمانین، ماڵ بەماڵی كوردەكان دەگەڕێن‌و خەڵك دەكوژن‌و تاوان ئەنجام دەدەن".

"دۆرنان بۆب" كۆنگرێسمانێكی دیكەی ئەمەریكی دەربارەی 31ی ئاب، نیگەرانە لەوەی كە كلینتۆنی سەرۆك ناوچەكەی پشتگوێ خستووەو پاڵپشتی "پۆرتێر"ی كۆنگرێسمان دەكات‌و داوا لەسەرۆك دەكات كە دەبێت ڕێ لە سەدام بگیرێت‌و ڕێگەی نەدرێت كوردەكان بچەوسێنێتەوە، دۆرنان وتوویەتی:" گاردی كۆماری لە باكوری وڵاتن‌و لەدەرگای ماڵەكان دەدەن‌و خەڵك دەكوژن‌و هەولێری پایتەختی كوردەكان تۆپباران دەكەن".

دۆرنان لەسەر رووداوی 31ی ئاب‌و هاتنی سوپاو گاردی كۆماری عێراق بۆ كوردستان پرسیار لە سەرۆك (كلینتۆن)ی سەرۆكی ئەوكاتەی ئەمەریكا دەكات كە بۆچی ئەمەریكا هێرش ناكاتە سەر سووپای عێراق؟ یان بۆچی لە31ی ئابدا هیچ هۆشدارییەك نەدرایە سەدام، یان گومانی ئەوە هەیە ئەو كارەی سەدام لە رووی سیاسییەوە بەقازانجمانەو دواتر دژە كردەوەیەكی بچوكی خێرا پیشان بدەین؟

دۆرنان هەر دەربارەی 31ی ئاب زۆرتر پرسیاری لە سەرۆك كردووەو دەڵێت:" بۆچی دەوڵەتی ئەمەریكا وەڵامی نەدایەوە كاتێك كە ئێران ئەم دواییە هێرشی كردە سەر یەكێك لە دوو حیزبە سەرەكییەكەی كوردستانی عێراق، ئەو حیزبەی كە حكومەتی عێراق پشتیوانی لێدەكات، ئایا ئەمە واینەكردووە كە حكومەتی عێراق بڕیار بدات لە 31ی ئابدا تۆڵە لەو حیزبە كوردییە بكاتەوە كە ئێران پشتگیری دەكات".

دۆرنان دەربارەی 31ی ئاب پرسیاری زۆرتر لە سەرۆك‌و كۆنگرێسمانان دەكات ‌و دەڵێت:" وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا وەڵامی حكومەتی عێراق دەداتەوە، ئەگەر عێراق هێرش بكاتە سەر سلێمانی‌و گاردی كۆماری لە سلێمانی بمێننەوە، چونكە ئێستا لە هەولێرن".

،،

لەمیانی مشتومڕی كۆنگرێسماناندا سەبارەت بە رووداوی 31ی ئایب‌و هاتنی گاردی كۆماری بۆ هەولێر، كۆنگرێسمان" میكۆڵسكی" وتویەتی ئەگەر ئێمە كردەوەكانی ئەم دواییەی سەدام پشتگوێ بخەین، سەدام دڕندانەتر دەبێت‌و كردەوەكانیشی دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئێمە لە نەوت‌و ژیانی خەڵكی عێراق".

كۆنگرێسمان " داشلی" هاتنی سوپا‌و گاردی كۆماری عێراق بۆ هەولێر لە 31ی ئابدا بە هێرشێكی بێپاساو و دڕندانەی حكومەتی بەعسی عێراقی بۆسەر خەڵكی سیڤیلی هەولێر ناو دەبات، ئەو كۆنگرێسمانە، سەربای ئەوەی هاتنی گاردی كۆماری بۆ هەولێرو ئازاردان‌و كوشتنی خەڵكی سیڤیل بەتاوانی دژ بەمرۆڤایەتی دەناسێنێ، هاوكات هۆشداریش دەداتە سەرۆك كلینتۆن‌و تەواوی كۆنگرێسمانان كە ئەوكارەی سەدام لەهەمانكاتدا هەڕەشەیە بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا‌و هاوپەیمانان لە عێراق‌و كوردستان‌و تەواوی ناوچەكە.

داشلی، داوا لە كۆنگرێسمانان‌و سەرۆك دەكات كە هەرچی زووە لەدژی هێرشی سەدام دەستبەكاربن بۆ دەركردنی بڕیاری قورس دژی سەدام، دەشڵێت، " ئێمە یەك دەنگ‌و یەك هەڵوێستین لە مەسەلەی سزادان‌و تێكشكاندنی سەدامدا، كردەوەكانی سددام نیشانی دەدات كە سەدام هێشتا مەترسییەكی جدییە بۆ خەڵكەكەی بۆ دراوسێكانی‌و بۆ ئاسایشی ناوچەكە بەگشتی، ئەگەر بەشوێن رێگایەكی تردا بگەڕێین بۆ ڕێگەگرتن لەكردەوەكانی سەدام ئەوە ڕێگە خۆش دەكەین بۆ ئەوەی هێرشی توندترو مەترسیدارتر لە لایەن سەدامەوە لە داهاتوودا ڕوو بدات".

لەمیانی مشتومڕی كۆنگرێسماناندا سەبارەت بە رووداوی 31ی ئایب‌و هاتنی گاردی كۆماری بۆ هەولێر، كۆنگرێسمان" میكۆڵسكی" وتویەتی ئەگەر ئێمە كردەوەكانی ئەم دواییەی سەدام پشتگوێ بخەین، سەدام دڕندانەتر دەبێت‌و كردەوەكانیشی دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئێمە لە نەوت‌و ژیانی خەڵكی عێراق".

"جۆن كیری" لەو كاتەدا بە كلینتۆن‌و كۆنگرێسمانانی وتووە كە سەدام بەهێرشی بۆ سەر هەولێر ویستوویەتی بەرپرسیارێتی ئێمە بۆ كوردەكان بخاتە ژێر پرسیارەوە،" سەدام حسێن ویستی بریارو وەڵامی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تاقیبكاتەوە، نزیكەی 30 هەزار سەربازی عێراقی بە رێبەرایەتی گاردە كۆمارییەكان هێرشیان كردوووەتە سەر شاری كوردنشینی هەولێرو داگیرییان كردووە، سەدام بەم كردەوەیەی دەیەوێت بەرپرسیارێتی ئێمە بۆ پاراستنی كوردەكان بخاتە ژێر پرسیارەوە، كە ئەنجامی شەڕی كەنداوی فارس بوو، ئێمە نازانین بۆچی سەدام بریاریدا ئێستا تاقیمان بكاتەوە".

،،

لەوەڵامی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی نوێنەران‌و كۆنگرێسماناندا، لە پەیام‌و بەیاننامەیەكدا، كلینتۆن ڕایگەیاندووە كە پێویستە وەڵامێكی بەهێز بەو كردەوانە بدرێتەوە،" من فەرمانم بەهێزەكانی ئەمەریكا دا هێرش بكەنە سەر عێراق، موشەكەكانی ئێمە ئەم پەیامە دەنێرن بۆ سەدام حسێن كە كاتێك ئێوە خەڵكی خۆتان ئازار دەدەن یان هەڕەشە لە دراوسێكانتان دەكەن، دەبێت باجەكەشی بدەن".

جۆن كیری دەربارەی 31ی ئاب‌و هاتنی گاری كۆماری بۆ هەولێر دەڵێت:" سەدام حسێن دەیەوێت پاساو بۆ دەستدرێژییەكەی بیهَنێتەوەو دەڵێت هێزەكانی لەسەر داوای پارتی دیموكرات كە یەكێك لە حزبەكانی باكوری عێراقە چوونەتە ناو هەولێر، دەرككردن بەوە زەحمەتە كە حزبێكی كوردی بیەوێت ببێت بە هاوپەیمانی سەدام كە ساڵانێكی زۆر هێزەكانی ئەوی سەركوتكردووە، مافی خەڵكی كوردی پێشێلكردووە، ئەگەر پارتی دیموكراتیش داوای دەستێوەردانی دەوڵەتی عێراقی كردبێت، ئەم داواكارییە نابێتە پاساو بۆ كەڵكوەرگرتن لە هێزی سەربازی دژی خەڵكی سیڤیلی كورد لە هەولێر، لەوانەیە سەدان كەسیتر بكوژرێن ئەگەر سەدام دەسەڵاتی بەسەر هەولێردا بمێنێت‌و هێزەكانی هەڕەشەی ئەوە بكەن كە هێرش بكەنە سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی".

جۆن كیری، لەو مشتومڕەی كۆنگرێسدا دەربارەی 31ی ئاب‌و هاتنی سوپاسی عێراق بۆ هەولێر ئەوەشی ئاماژە پێداوە كە هێرشی سوپای عێراق بۆسەر هەولێر دەرئەنجامی زۆری بەدواوە بووە بۆ خەڵكی عێراق، بووەتە هۆی كوژرانی خەڵكی بێ گوناح، هەروەها ئیمكانی چارەسەركردنی ناكۆكییەكان‌و گەشتن بە رێكەوتنی سیاسی لە نێوان حیزبە كوردییەكاندا كەمكردووەتەوە.

لەوەڵامی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی نوێنەران‌و كۆنگرێسماناندا، لە پەیام‌و بەیاننامەیەكدا، كلینتۆن ڕایگەیاندووە كە پێویستە وەڵامێكی بەهێز بەو كردەوانە بدرێتەوە،" من فەرمانم بەهێزەكانی ئەمەریكا دا هێرش بكەنە سەر عێراق، موشەكەكانی ئێمە ئەم پەیامە دەنێرن بۆ سەدام حسێن كە كاتێك ئێوە خەڵكی خۆتان ئازار دەدەن یان هەڕەشە لە دراوسێكانتان دەكەن، دەبێت باجەكەشی بدەن".

لە بەیاننامەكەی كلینتۆندا سەبارەت بە 31ی ئاب، ئاماژەش بەوە دراوە گروپێكی كورد كە پێشتر دژی سەدام بووە، ئێستا بڕیاری داوە لەگەڵ سەددام هاوكاری بكات،" بەڵام ئەمە نابێتە پاساو بۆ هێرشی سەدام بۆسەر دانیشتوانی سیڤیلی هەولێر، ئەم هێرشەی عێراق ئاگری شەڕی نێوان گروپە كوردەكانی تیژتر كردووە".

 

author photo

ڕۆژنامەنوسی سیاسی و دیكۆمێنتەری سیاسی و مێژویی