و: عەلی شێخ وەهاب
ئایین ده‌سه‌ڵاتێكی ڕۆحی به‌هێزی هه‌یه كه دەسەڵاتێکی گه‌وره به پیاوانی ده‌به‌خشێت، هه‌ر وشه‌یه‌ك كه به خودا فه‌رمووی و پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمووی ڕه‌نگڕێژ كرابێت ده‌كرێت كه خه‌ڵكی ئاڕاسته بكات بۆ ئاڕاسته‌یه‌كی دیاری كرا‌و جیا له ئاڕاسته‌یه‌كی تر، پیاوی سیاسه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاری هه‌وڵدانه بۆ خۆزاڵـكردن و جێگیركردنی پێگه‌ی خۆی، بۆیه هه‌وڵ ده‌دات ئاین و پیاوانی ئاین وه‌ك ئامڕازێك له ئامڕازه‌كانی به‌كار بهێنێت.
هه‌ندێك جار پیاوی ئاینیش، هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سیاسییه‌كان ده‌ده‌ن، له‌مه‌وه په‌یوه‌ندیی به‌هێز له نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و ئاینییدا دروست ده‌بێت.
له په‌یوه‌ندیی نێوان شێخ محه‌مه‌د مته‌وه‌للی شهعراویی (١٩١١ ـ ١٩٩٨) و سه‌رۆك محه‌مه‌د ئه‌نوه‌ر سادات (١٩١٨ ـ ١٩٨١) دا نمونه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌م تێكه‌ڵ بوونه ده‌بینین، كه جۆرێكه له په‌یوه‌ندیی گۆڕینه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی به‌ڵام كامیان ئه‌وی تری به‌كار هێناوه؟ كامیان ئامڕاز بوو به‌ده‌ست ئه‌وی تره‌وه؟
یه‌كترناسینی شێخ و سه‌رۆك
توێژه‌ر مه‌حمود جامع كه هاوڕێی نزیكی شهعراویی بووه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ساداتیش هه‌بووه، ده‌ڵێت: "كه ئه‌و ئه‌ڵقه‌ی به‌یه‌كگه‌یشتنی ئه‌و دوو پیاوه بووه، كاتێك یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنێكی له نێوانیاندا ڕێك خستووه له ماڵه‌كه‌ی خۆی له تەنتا".
به گوێره‌ی وته‌ی جامع، په‌یوه‌ندیی نێوانیان زۆر تایبه‌تی بووه، چونكه شهعراویی توانی رۆڵێكی گه‌وره ببینێت له قوڵكردنه‌وه‌ی چه‌مكه ئاینیه‌كان له‌لای ئه‌نوه‌ر سادات.
سادات سه‌رۆكی پێشووی میسر به‌ڵێنی داوه‌ته شهعراویی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، كاتێك سه‌ری له‌سه‌ر ڕانی داناوه و فرمێسك به چاوه‌كانیدا هاتۆته خواره‌وه، وتویه‌تی:" گه‌واهی ده‌ده‌م به خودا كه ئیسلام و ئه‌زهه‌ر له‌م وڵاته‌دا بپارێزم و ئه‌م وڵاته به دووربگرم له شیوعی و بێ‌دین و خۆم نه‌زری ئه‌و بابه‌ته بكه‌م، سته‌م له‌سه‌ر سته‌ملێكراو لابده‌م و كێشه و ناڕه‌حه‌تی به‌ندكراو و سیاسییه‌كان چاك بكه‌م و حه‌ق بگێڕمه‌وه بۆ جێگه‌ی خۆی، هه‌وڵ بده‌م كه حوكم به ئاینی خودا و شه‌ریعه‌تی ئیسلام بكرێت".
ئاڵوگۆری به‌رژه‌وه‌ندیی
ئه‌حمه‌د بان، شاره‌زا له كاروباری بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كاندا ده‌ڵێت:" په‌یوه‌ندیی نێوان شێخ و سه‌رۆك مۆركێكی گۆڕینه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی له نێوانیاندا وه‌رگرت، هه‌ردوولا سوور بوون له‌سه‌ر دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ ئه‌وی تر بۆ به‌ده‌ستخستنی كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی دیاریكراو، به‌و واتایه‌ی كه ده‌سه‌ڵات ده‌یویست شه‌رعیه‌تی خۆی جێگیر و دامه‌زراو بكات له ڕێگه‌ی نزیك كه‌وتنه‌وه له كاره‌كته‌ره‌كانی بواری بانگخوازیی، له به‌رانبه‌ردا بانگخواز و زانایانی ئاینی ده‌یانویست، له رێگه‌ی دروستكردنی په‌یوه‌ندیی باش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا، بزوتنه‌وه‌ی بانگه‌واز فراوان بكه‌ن و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌تر به‌ده‌ست بهێنن".
شێخ شەعراویی لە تەمەنی گەنجیدا
به بۆچوونی ئه‌حمه‌د بان ئه‌م جۆره له په‌یوه‌ندیی شتێكی تازه نيه و ته‌نهاش په‌یوه‌ست نیه به شێخی شه‌عراوییه‌وه، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مانێكی پێشوتر، بۆ نمونه، شێخی پێشووی ئه‌زهه‌ر حه‌سه‌ن عه‌تتار په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشی هه‌بووه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌لی پاشادا، سووربونی له‌سه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندییه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت كه په‌رۆش بوو بۆ به‌ده‌ستخستنی گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت بۆ دامه‌زراوه‌ی ئه‌زهه‌ر، به دیاریكراوی هێنانه‌ناوه‌ی ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌وترێت زانستی نوێ بۆ ناو ئه‌زهه‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا گرنگی نه‌ده‌دا به تۆمه‌تباركردنی به‌وه‌ی كه نزیكه له ده‌سه‌ڵات و پشتیوانی ده‌سه‌ڵات ده‌كات.
سادات پێویستی به ره‌وتێكی ئاینیی به‌هێز هه‌بوو له فه‌زای گشتیی میسردا، بۆ به‌رانبه‌ر وه‌ستانی ئه‌و ته‌وژمه سۆسیالیستیانه‌ی سه‌رۆكی پێشوو جه‌مال عەبدولناسر كه ره‌گی داكوتابوو له ژیانی میسردا، ئه‌مه به پێی شیكردنه‌وه‌ی توێژه‌ر له زانسته سیاسییه‌كاندا عه‌ممار عه‌لی حه‌سه‌ن.
عەممار عەلی حه‌سه‌ن، روونیكردووەته‌وه كه چه‌ند هۆكار و ئامڕازێكی ئاینی پێویست بوون بۆ پشتیوانیی ئاڕاسته ڕاستڕه‌وه‌كانی سادات، كه خۆیان له بنه‌چه‌دا تێڕوانینی سیاسیی رووت بوون، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ قایلكردنی میسرییه‌كان به تێڕوانینه‌كانی، له‌ژێر ناوی گێڕانه‌وه‌ی سه‌نگی ئاین له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی میسردا ده‌یخستنه ڕوو.
له هه‌مان كاتدا، حه‌سه‌ن ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت:" ره‌وتی ئاینیی، كه خۆی له ئیسلامی سیاسی‌دا ده‌بینیه‌وه، هه‌رده‌م ئه‌وه‌یان ده‌گوته‌وه كه رژێمی ناسر دژی ئاینه، له‌مه‌وه بانگه‌شه‌كانی (گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خوا سه‌ركه‌وتن به‌دی دێنێت) ده‌ركه‌وتن، به‌پێی تێڕوانینه دیاره‌كانی ئه‌وكات، هه‌ربۆیه، دروشمی (الله أكبر) له جه‌نگی ئۆكتۆبه‌ردا به‌رزكرایه‌وه و ئه‌ندێشه ئاینییه‌كانی سادات ده‌ركه‌وتن و ئه‌وه‌ی كه ناونرا ده‌وڵه‌تی زانست و ئیمان دامه‌زرا".
شێخ شەعراویی لە هۆڵی پەرلەمانی میسر ـ ١٩٧٨
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:" گۆڕینه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی له نێوان هه‌ردوولادا رویدا، سادات سودی ئه‌وه‌ی بینی له شهعراويى كه وه‌ك سه‌رۆكێكی ئایندار ده‌ركه‌وت، شێخ‌یش هه‌موو هۆیه‌كانی ڕاگه‌یاندنی رژێم له ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ و رۆژنامه نیشتمانییه‌كانی له‌به‌رده‌مدا كرایه‌وه، وه‌ك واعیزی گه‌ل لای خه‌ڵكی ناسرا و بووه خاوه‌ن بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی گه‌وره، كه ئه‌مه‌ش ده‌ست زۆر له‌وانه نه‌كه‌وت كه له ئەویش پله‌ی زانستیان به‌رزتر بوو".
سه‌ره‌تای دەسەڵاتی راسته‌قینه‌ی شه‌عراوی
نوسه‌ری ئینگلیزی ئەندرو هامۆند ـ Andrew Hammond له كتێبه‌كه‌یدا "رۆشنبیری میللیی له جیهانی عه‌ره‌بیدا: هونه‌ر، سیاسه‌ت و راگه‌یاندن"دا ده‌ڵێت:" دەسەڵاتی گه‌وره‌ی شهعراویی له دوای شكستی 1967ی عه‌ره‌ب له به‌رانبه‌ر ئیسڕائیل و پاشه‌كشه‌ی ره‌وتی ناسیۆنالیزمی سیكۆلارهوه، ده‌ست پێده‌كات".
له‌و ساته‌وه‌خته‌دا شێخ هه‌ڵمه‌تێكی ئیسلامیی گه‌وره‌ی وه‌گه‌ڕخست بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌ها ئیمانیەکان، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵی فراوانكردنی شارستانی بڵاوی كردبۆوه له بڵاوكردنه‌وه‌ی بێسه‌روبه‌ریی و ئاڵۆزیی قۆسته‌وه، بووه ده‌نگی ملیۆنان كه‌سی بێده‌نگ كه دژی عه‌لمانیه‌تن و گرنگیی به ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن ناده‌ن، به‌ڵام ته‌ماشای ته‌له‌فزیۆن زۆر ده‌كه‌ن.
له‌م كاته‌دا شه‌عراوی بووه جێ تێڕوانینی سادات و هاوپه‌یمانییه‌ك له نێوانیاندا دامه‌زرا له‌سه‌ر رێككه‌وتن و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش، هه‌ردوولا له دەسەڵاتی چه‌پ و شیوعیه‌كان ده‌ترسان.
به پشتبه‌ستن به‌و ساڵانه‌ی كه شهعراویی له سعودیه بووه و ئه‌و كاریگه‌رییه گه‌وره‌ی له‌وێ هه‌یه‌تی، سادات شهعراویی نارد بۆ سعودیه له پێش جه‌نگی 1973، بۆ قایلكردنی دەسەڵاتی سعودیه بۆ هاوكاریی كردنی دارایی میسر لە جه‌نگی داهاتوودا، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م جه‌نگه بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی ساڵه‌كانی حوكمی جه‌مال عەبدولناسر به‌رپا ده‌كرێت.
شێخ شەعراویی، ئەنوەر سادات، حوسنی موبارەک
له دوای ڕوداوه‌كانی "راپه‌ڕینی نان" له ساڵی 1977، سادات به كۆمه‌ڵه كارێكی گێره‌شێوێنی كه كۆمه‌ڵێك تێكده‌ری شیوعی رێبه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن باسی ده‌كرد و ناوی نا (یاخی بوونی دزه‌كان)، دوابه‌دوای ئه‌م رووداوانه سه‌رۆكی پێشووی میسر بڕیاری دا كه شهعراويى بكرێت به ئه‌ستێره‌ی راگه‌یاندن، تاكو ببێته ده‌ست و پشتوانیی له راگه‌یاندنه‌كاندا، پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 1976 وه‌ك وه‌زیری ئه‌وقاف دیاری كردبوو.
بۆیه به‌درێژایی ماوه‌ی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو شێخی شهعراويى به‌رانبه‌ر سه‌رۆك سادات رۆڵی راسبوتینی ده‌بینی بۆ قه‌یسه‌ری روسیا.
شهعراویی و هاوسه‌ری سه‌رۆك
په‌یوه‌ندییه‌كه بێ گرفت و جیاوازیی نه‌بوو، به راده‌یه‌ك وای كردووه زۆرێك بڵێن هۆكاری ده‌ستكێشانه‌وه‌ی شهعراويى له حكومه‌ت هاوسه‌ری سه‌رۆك بوو، به‌هۆی ئه‌و چه‌ند حاڵه‌تی گرژییه‌ی له نێوانیاندا روویدا.
دیارترینی ئه‌و حاڵه‌تانه كاتێك روویدا جیهان سادات هاوسه‌ری سه‌رۆك به شه‌عراوی وت:" ده‌مه‌وێت له مانگی ره‌مه‌زاندا كۆڕێك بۆ ئافره‌تانی یانه‌كانی لیونز و روتاری پێشكه‌ش بكه‌یت، ئه‌ویش ره‌زامه‌ند بوو به‌ڵام به مه‌رجی ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كان به شێواز و پۆشاكێكه‌وه به‌شداری بكه‌ن كه پۆشته بێت و شایسته‌ی وانه‌ی ئاینیی بێت، جیهان ره‌زامه‌ند بوو، به‌ڵام كاتێك شێخ ده‌چێت بۆ به‌شداریكردن له كۆڕه‌كه‌دا ده‌بینێت ئافره‌ته‌كان ڕازاوه و ناپۆشتهن، هه‌ندێكیان نێرگه‌له ده‌كێشن له رۆژی ره‌مه‌زاندا، بۆیه زۆر به‌توندی توڕه بووه و سووربووه له‌سه‌ر به‌جێهێشتنی هۆڵه‌كه به‌بێ پێشكه‌شكردنی وتاره‌كه، پاش ئه‌وه‌ی به جیهانی ووت:"ڕێككه‌وتنه‌كه وانه‌بوو".
شێخ شەعراویی لە کۆتاییەکانی ژیانیدا
ڕووداوێكی تری به‌ناوبانگ كه له نێوانیاندا ڕویدا كاتێك بوو كه خانمی یه‌كه‌می پێشووی میسر هه‌وڵی دا كه پشتگیریی شهعراويی بۆ یاسای باری كه‌سێتی به‌ده‌ست بهێنێت، یاخود ئه‌وه‌ی كه له كاتی خۆیدا به "یاسای جیهان" واتە جیهان سادات ناسرا، به‌ڵام شێخ ره‌تیكرده‌وه، چونكه به پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌قه‌ڵه‌مدا.
قۆناغی پشتگیری ڕه‌ها له سادات
شاره‌زای په‌روه‌رده‌یی كه‌مال موگیس ده‌ڵێت:" شهعراويى رۆڵێكی بنه‌ڕه‌تی گێڕا له پشتگیریكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئەنوەر ساداتدا، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش پاداشته‌كه‌ی پێدانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بوو كه توانی به‌كاری بهێنێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیر و ئه‌ندێشه ئاینییه‌كانی".
له‌و ماوه كورته‌ی كه وه‌ك وه‌زیر كاری كرد، روداوێكی گرنگ روویدا، ئه‌ویش بانگهێشتكردنی شهعراویی بوو له باره‌ی لادانه‌كانی تۆفیق عویزە سكرتێری گشتیی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری ئیسلامی، شێخ تۆمه‌تبار كرا به‌وه‌ی كه به دژی ئه‌و لادانانه نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه و چاوپۆشی له زیادهڕهوێكانی كردووه.
شهعراویی به‌رده‌وام خۆی ده‌دزییه‌وه له بانگهێشت و دوای ده‌خست، تاكو بانگهێشته‌كه روویدا، كاتێكیش ڕوویدا له سیاقی وه‌ڵامه‌كان ده‌رچوو و ده‌ستی كرد به به‌رگریكردن له سادات و وتی:"سوێند به‌وه‌ی گیانی منی به‌ده‌سته ئه‌گه‌ر له فه‌رمانی خودا شتێكم به‌ده‌ست بوایه، ئه‌و پیاوه‌ی كه بهرزمانی كرده‌وه بۆ ئه‌م به‌رزییه دهسهڵاتێكم ده‌دایه تا دوا پله‌ی ئه‌و زاته‌ی كه پرسیاری لێ ناكرێت له‌وه‌ی كه ده‌یكات"
قۆناغی جیاوازی قوڵ و پێكه‌نیناویی
شهعراویی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر وه‌ك دڵسۆزی سادات مایه‌وه، به‌ڵام له نێوانیاندا چه‌ند هه‌ڵوێستێكی جیاوازیی و كێشه روویدا.
محه‌ممه‌د ئەباز له كتێبه‌كه‌یدا "الشعراوي و السادات" باسی له‌وه كردووه كه شهعراویی له كاتی سوێندخواردنی وەزاریی بۆ وەرگرتنی وەزارەتی ئەوقاف، به عه‌قڵیه‌تی پیاوی ئاینی ڕسته‌ی "إن شا‌ء الله"ی بۆ سوێنده‌كه زیاد كردووه، سه‌رۆكیش به پێكه‌نین وه‌ڵامی ئه‌م زیادكردنه‌ی دایه‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته جیاوازی بیریی ئاینیی له بیری سیاسیی ده‌رخست.
محەمەد عەبدولکەریم شەعراویی نەوەی شێخ شەعراویی دەستی باپیری ماچ دەکات
هه‌روه‌ها له كاتی ئاهه‌نگێكدا كه سادات بۆ هاوتا ڕۆمانییهكهی نیكۆلا چاوچیسكۆی ڕێكخستبوو، شهعرایی له ریزی پێشه‌وه‌ی بانگكراوانی ئاهه‌نگه‌كه دانیشتبوو، شێخ تووشی شۆك بوو به بینینی هاتنی سه‌ماكار نه‌جوا فواد بۆ سه‌ر شانۆ بۆ سه‌ماكردن، شێخ پشتی تێكرد و كاتێك سادات ئه‌مه‌ی بینی سه‌رۆك وه‌زیرانی نارده لای تا پێی بڵێ: كه شێخ خۆی رێك بكاته‌وه، شێخ‌یش دوای وه‌ڵامێكی توند ئاهه‌نگه‌كه‌ی به‌جێهێشت.
سادات له یه‌كێك له وتاره‌كانیدا، بانگخواز ئه‌حمه‌د مهحلاویی به سه‌گ ناوبرد، شهعراویی هه‌ڵچوو و نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كرد، كه تێیدا هاتبوو: "ئه‌زهه‌ری شه‌ریف سه‌گ په‌روه‌رده ناكات، به‌ڵكو زانای گه‌وره و بانگخوازی به‌ڕێز په‌روه‌رده ده‌كات".
پێش ته‌واوكردنی كه‌متر له ساڵێك له پۆسته‌كه‌یدا، شێخ بڕیاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی دا له ئه‌ركه وه‌زارییه‌كه‌ی، سادات له سه‌ره‌تادا ئه‌مه‌ی ره‌تكرده‌وه و پێی وت:" چاوه‌ڕێ بكه تا سه‌رجه‌م ده‌سته وه‌زارییه‌كه هه‌ڵئه‌وه‌شێنمه‌وه، به‌ڵام پاش چه‌ند هه‌وڵێكی تر بڕیاری دووركه‌وتنه‌وه‌ی شێخی له وه‌زاره‌ت په‌سه‌ند كرد".
له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، شه‌عراوی وتی:" ئه‌و هیچ كات فه‌رمانبه‌ر نه‌بووه لای كه‌س، به‌ڵكو ته‌نها فه‌رمانبه‌ر بووه له‌لای خودا".