پارتی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەتوانێت نەخشەی سیاسی بگۆرێت؟

وتەبێژی پارتی: پارتی 50+4 كورسییەكانی پەرلەمان بەدەست دەهێنێت

پارتی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەتوانێت نەخشەی سیاسی بگۆرێت؟

2644 خوێندراوەتەوە

 پارتی رۆژ بەرۆژ سورتر دەبێت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ئەندامێكی حزبەكەش ئاماژە بەوە دەكات: هەڵبژاردن بۆ گۆرانكاری و دروستكردنی نەخشەی نوێیە، بۆیە ئاساییە پارتی كار بۆ ئەمە بكات و نەهێڵێت هەڵبژاردن دوا بكەوێت.

 
هەرچەندە وا باس دەكرا هەڵبژاردنی 30ی ئەیلول بۆ ماوەی دوو ساڵ دوابخرێت، بەڵام سووربونی پارتی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا، ئەم دەنگۆیانە رەد دەكاتەوەو پێ دەچێت هەڵبژاردن دوا نەكەوێت.!

 

عەتا شێخ حەسەن، وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی/هەڵەبجەی پارتی.

 

 
سەبارەت بەم بابەتە عەتا شێخ حەسەن وتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی سلێمانی/هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كورستان، بۆ دیپلۆماتیك مەگەزین دەدوێت و دەڵێت: "هەڵبژاردن مافی خەڵكە و دەبێت هاوڵاتیان بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگ بدەن تاكو بتوانن نوێنەری خۆیان دیاری بكەن، بۆیە ناكرێت ئەم مافە لە خەڵكی بسەندرێت لەبەر بەرژەوەندی چەند لایەنێك هەڵبژاردن نەكرێـت".

 

،،

ئەگەر پارتی 50+1 بهێنێ زۆر ئاساییە چونكە هەموو حزبەكان هەوڵ بۆ ئەوە ئەدەن زۆرینەی كورسییەكانی پەرلەمان بەدەست بهێنن.

 

 ئەو ئەندامەی پارتی زۆرتر وەسفی هەڵبژاردن دەكات و بەشتێكی باش و دیموكراتی لەقەڵەمی دەدات و پێی باش نییە بەهیچ شێوەیەك ئەم پرۆسە گرنگە دوا بخرێـت، و دەڵێت: " هیچ بیانوویەك نییە بۆ دواخستنی ئیدی دەبێت لەكاتی خۆیدا هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت".

 


"پارتی 50+1 بهێنێ ئاساییە"


سەبارەت بەو دەنگۆیانەی كەوا لەزاری چەند سەركردەیەكی چوار لایەنە نارازییەكەشەوە دەبیستران، گوایا پارتی بەنیازی زۆرینەی كورسییەكانی پەرلەمانە و دەیەوێـت پەرلەمان كۆنترۆڵ بكات، ئەو وتەبێژەی پارتی بە ئاشكرا ئەوە دەڵێت: "ئەگەر پارتی 50+1 بهێنێ زۆر ئاساییە چونكە هەموو حزبەكان هەوڵ بۆ ئەوە ئەدەن زۆرینەی كورسییەكانی پەرلەمان بەدەست بهێنن"

 
هەروەها پێشی وایە لەهەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد دوور لە ساختەكاری هەر لایەنێك دەتوانێت زۆرینەی دەنگەكان بەدەست بهێنێت با كاری بۆ بكات و پیرۆزی بێت.

 

،،

پارتی ناترسێت لە هەڵبژاردن بۆیە داوا دەكات لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، چونكە وەك حزبەكانی دیكە پەروباڵی لێ نەبووەتەوە تاكو لە دەرەنجامەكانی هەڵبژاردن بترسێت.

 

 

 "پارتی وەك ئەوانی دیكە، پەرو باڵی لێ نەبووەتەوە"

 
ئەو كادرەی پارتی ئاماژە بەوەش دەكات، پارتی ناترسێت لە هەڵبژاردن بۆیە داوا دەكات لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، چونكە وەك حزبەكانی دیكە پەروباڵی لێ نەبووەتەوە تاكو لە دەرەنجامەكانی هەڵبژاردن بترسێت.

 
سەبارەت بە ترسی هەندێ لایەنیش لە ساختەكاری و پاك نەبوونەتەوەی تۆماری دەنگدەران شێخ عەتا ئاماژە بەوەش دەكات بەپێی زانیارییەكان و لێدوانەكانی كۆمسیۆن تۆماری دەنگدەران هیچ كێشەی تێدا نییە و پاك بووەتەوە بۆیە ئەوە بیانوویەكی لاوازە و دەشڵێت:" لە ئێستەوە گومان لە دەرەنجامەكانی هەڵبژاردن بەهەموو پێوەرێكی شەرعی و قانونی و ئەخلاقی حەرامە و گوناه و تاوانە".

،،

ئەگەر لایەنە نارازییەكان پێیان بڵێن پارتی 50+1 دەهێنێت، دەبێت پارتی خۆی بڵێت: 50+4 بەدەست دەهێنێت، بۆیە ئاساییە پارتی دەنگی زۆرینە بەدەست بهێنێت و ببێتە زۆرینە لە نێو پەرلەمان.

 

 
" نارازییەكان لە سزای گەل ئەترسن"


ئەو وتەبێژەی پارتی گەشبینانەتر دەدوێت و دەڵێت" پارتی دەنگدەری تایبەتی و نەگۆری خۆی هەیە، بەڵام لایەنەكانی دیكە دەترسن گەل سزایان بدات و دەنگەكانی جاری پێشوویان نەهێننەوە بۆیە هێندە بەدوای ئەوەوەن كە هەڵبژاردن لەكاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت".

 
ئەو بەرپرسەی پارتی لەكۆتایی قسەكانیدا بە راشكاوانە ئەوەش دەڵێت: ئەگەر لایەنە نارازییەكان پێیان بڵێن پارتی 50+1 دەهێنێت، دەبێت پارتی خۆی بڵێت: 50+4 بەدەست دەهێنێت، بۆیە ئاساییە پارتی دەنگی زۆرینە بەدەست بهێنێت و ببێتە زۆرینە لە نێو پەرلەمان.

 

پارتی دیموكراتی كوردستان لەرێگەی مانۆرەكانییەوە بۆ لای لایەنە سیاسییەكانی دیكە ئەوە دووپات دەكاتەوە كە هەڵبژاردنی 30ی ئەیلول لەكاتی خۆیدا ئەنجام ئەدرێـت، بەڵام هەتا ئێستا لایەنە سیاسییەكان پێكەوە لەسەر دواخستن و دوانەخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن هیچ رێكەوتنێكی سیاسیان واژۆ نەكردووە.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان