شێخ عێزه‌دینی حوسه‌ینی، ڕیفۆرمخوازێكی ئایینی‌و شۆڕشگێڕێكی ڕاسته‌قینه‌

مه‌لای سورو خومه‌ینی داوای چییان له‌یه‌كتر كردووه‌؟

شێخ عێزه‌دینی حوسه‌ینی، ڕیفۆرمخوازێكی ئایینی‌و شۆڕشگێڕێكی ڕاسته‌قینه‌

3648 خوێندراوەتەوە

شێخ عێزەدین حوسەینی سەبارەت بە مافی یەکسانی ژن و پیاو وتویه‌تی:" لە یاساکانی ئیسلامدا، ژن و پیاو یەکسان و بەرامبەرن، ئەمرۆ دنیا بەرەو گەورەبوون‌و چووه‌و ئەرکەکان قورستر بوون، ژن ئێستا دەبێت وەک پیاو حسێب بکەی، پیاویش وەک ژن حسێبی بۆ بکەی، ھەردووکیان بتوانن ھەم خانەوادەکەیان بەڕێوەبەرن، ھەم وڵاتەکەیان، وەمن ھیچ فەرقێک لەنێوانی ژن و پیاودا ناکەم".

 
‎ پاش تێکەڵبوونی بە سیاسەت خاوەنی پێگەیەکی بەھێز بووە لای خەڵکی کوردستان، ئەم زانایە تا ئەوڕادەیەش بەرامبەر ئەو مەلاو شێخانەی کەلەبەرژەوەندی خۆیان خەڵکیان بەرەو کۆنەپەرستی و تاریکی بردووە وەستاوەتەوە، تاوەکو پێیان وتووە (مەلای سور) واتا مەلایەکی کۆمەنیست، شێخ عیزەدین خۆی دەڵێت": من کۆمۆنیست نیم، بەڵام لەبەرەی چەپم".


لە ١٩٥٠ بۆ ١٩٥٣ بەھۆی پشتگیریکردنی لە بزوتنەوەی جوتیارانی موکریان لەلایەن ئاغاکانی ناوچەکەوه‌ دەردەکرێت.
‎لەساڵی ١٩٥٧ کە شێخ عیزەدین دەبێتە مامۆستا لەقوتابخانەی زانستە ئاینییەکان لە مھاباد، لەگەڵ وتنەوەی زانستە ئاینییەکاندا، بەردەوام قوتابییەکانی بەمێژووی کوردوخەباتەکەی لەپێناو ئازادیدا ئاشنا كردووه‌.

 

شێخ عیزەدینی حوسێنی چەکێکی کڵاشینکۆفی بەرزکردووەتەوە


‎  یەکەم دەرکەوتنی دژ بەدەسەڵاتی شای ئێران لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی عەزیز یوسفی بوو لەمھاباد، کە وتارێکی پێشکەش کردو بووە دەستپێکی بزوتنەوەی جەماوەری خەڵکی کوردستان لەدژی شای ئێران.


‎لە دوای ڕووخاندنی ڕژێمی پاشایی لە ١٩٧٩ دا، یەکەم دەستەی نوێنەرانی حکومەتی نوێ چوونەلای شێخ عیزەدین حوسەینی.
‎لەمیانەی بەڕێوەچوونی کۆبونەوەیەک کە نوێنەرانی کوردستان و سەرکردەکانی کۆمەڵە و دیموکرات تێیدا بەشداربوون، شێخ عیزەدینیان کرد بە سەرۆکی دەستەی دانوستانکار لەگەل حکومەتدا.

،،

شێخ عیزەدینیش بە نوێنەرانی حکومەتی وت(فەرقی تاج و عەمامە چیە؟ حکومەت نەگۆراوە، تەنیا ئەوەندە نەبێت کە تاجی پاشایەتی لاچووەو عەمامە ھاتۆتە شوێنی).


‎لەکاتی بەرێوەچوومنی یەکێک لەکۆبونەوەکان، چەند فڕۆکەیەکی جەنگی بەسەر شارەکە دەفڕین، شێخ عیزەدینیش بە نوێنەرانی حکومەتی وت(فەرقی تاج و عەمامە چیە؟ حکومەت نەگۆراوە، تەنیا ئەوەندە نەبێت کە تاجی پاشایەتی لاچووەو عەمامە ھاتۆتە شوێنی).


‎ساڵی ١٩٧٩ شێخ عیزەدین لەبەر ناڕوونی ناوەڕۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران بەشداری ڕیفراندۆمێک ناکات کە لەوساڵەدا ڕێکخرابوو، دوای مانگێک لەسەر داوای خوموینی و بە بانگھێشتی وەزیری ناوخۆ لە ناو ئاپۆرای جەماوەر بەرەو تارانی پایتەخت بەڕێکەوت، لەتاران لەگەل سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتەو وەزیری ناوخۆو خودی خومەینیدا کۆبۆوەو پاش تەواوبوونی کۆبونەوەکەی لەگەل خومەینیدا لەکاتی ماڵ ئاوایدا خومەینی یەخەی عەباکەی شێخ عیزەدین دەگرێت‌و پێی دەلێت( من ئارامی کوردستانم لە تۆ دەوێت) لەبەرامبەر ئەم داوایەی خومەینیدا شێخ عیزەدینش دەڵێت ( منیش خود موختاری کوردستانم لە تۆ دەوێت).

 

شێخ عیزەدینی خوسێنی و چەند پێشمەرگەیەی خۆرهەڵاتی کوردستان

 

 لەو سەفەرەدا لەزانکۆی صنعەتی شریفی لەتاران لەناو هەستی زۆر گەرمی دەیان هەزار خوێند کار لەوتارێک دا وتی": ئەوئاینەی خەڵک بەگژیەکدا بکات ئەوە ئاینی ئیلاهی نییە، سانسۆر نمونەیەکە لە دیکتاتۆری‌و کۆنەپەرستی، کۆنەپەرستی لە هەرجلو بەرگێکدا، لەهەر ڕەنگێبێت‌و بەهەر ڕەنگێک بێت، مەحکومە، ئێمە لایەنگری هەڵسوڕاوانی هەموو حیزببوو ڕێكخراوە سیاسیەکانین، شۆڕش هێشتا بەئاکام نەگەیشتوە چونکە ئامانج لەشۆڕش گۆڕانی بنەڕەتییە".

‎لەگەڕانەوەیدا ئاپۆڕایەکی گەورەتر لەوەی پیشوتر پیشوازیان لێکردەوەو لەچاو پێکەوتنێکدا بەوردی باسی لە دانوستانەکان کردو ڕایگەیاند کە خومەینی هیچ مافێک نادات بە کورد .


‎دوابەدوای ئەمە شێخ عیزەدین حوسینی گرنگیدا بەکاری دیبلۆماسی‌و هەوڵیدا دەنگی کورد بە دەرەوە بگەیه‌نێ‌و چەندجار سەردانی دەرەوەی وڵاتی کردو چەندین نامەی بۆ پاپای ڤاتیکان و سەرۆکوەزیرانی وڵاتان نارد .


‎ساڵەکانی ١٩٨٥_١٩٨٨ لەناوچەکانی سنوری نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان ژیاوە، هەر لەو ماوەیەدا فڕۆکە جەنگییەکانی ئەوکاتی حکومەتی عێراق ماڵەکەی بۆردومان دەکەن‌و خۆی و هاوسەرەکەی بریندار دەبن .

  

شێخ عیزەدینی حوسێنی لەکاتی وتارداندا

   لەساڵی ١٩٨٨ سەفەرێک دەکات بۆتونس بۆ دیدارێک لەگەڵ یاسر عەرەفات، دواتر سەردانی سویدو فەڕەنسای کردو پاشان گەڕایەوە بۆکوردستان .

‎لەهاوینی ساڵی ١٩٩١ شێخ عیزەدین چووە سویدو لەوێ نیشتەجێبوو، لەوێش لەڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە دەیوویست دەنگی کورد بەجیهان بگه‌یه‌نێت.
‎ڕۆژی ١٠/٢/٢٠١١لە شاری ئۆپسالای وڵاتی سوید کۆچی دوایکرد، لە شه‌ش ڕۆژ دوای مردنی، هێنرایه‌وه‌ بۆسلێمانی و لەڕێوڕەسمێکدا لەگردی سەیوان بەخاک سپێردرا .

 

author photo

ڕۆژنامەنوس