رێكەوتنی نێوان چوار لایەنەكە تەقەی تێ دەكەوێت

پرسی دواخستنی هەڵبژاردن، تەمەنی هاوڕێیەتی نێوان چوار لایەنەكەی كورت كردەوە

رێكەوتنی نێوان چوار لایەنەكە تەقەی تێ دەكەوێت

946 خوێندراوەتەوە

 هەرچەندە چوار لایەنە نارازییەكە بریاریاندا پێكەوە بچنە بەغداد و لە هەرێمی كوردستانیش پێكەوە كار بكەن و یەك پرۆژەیان هەبێت بۆ مامەڵكردن لەگەڵ دەسەڵات، بەڵام پێشهاتەكان ئەوە دەڵێن، كە لە ئێستادا هاوپەیمانێتی نێوانیان تەقەی تێكەوتووە و پرسی دواخستنی هەڵبژاردنیش هێندەی تر درزی خستە نێوانیان و لێكی دوور خستنەوە.

 
هەرچوار لایەنی نارازیی (گۆران و یەكگرتوو و كۆمەڵ و هاوپەیمانی) لە رۆژی 11ی ئاب لە گردی زەرگەتە كۆبوونەوەی لوتكەیان ئەنجامدا و بریاریاندا پێكەوە لەسەر چەند خاڵێك رێكبكەون كە پەیوەندیدار بوون بە چوونیان بۆ بەغداد و هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان.

 
ئەوەی دەبینرێت لە ئێستادا بۆچوونی جیاوازی چوار لایەنەكە لە بارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە تەمەنی پێكەوەبوونی ئەم چوار لایەنە كورت دەكاتەوە.

 

،،

وا رێككەوتبون بەو 11 كورسیەوە كە بەهەر چواریانەوە بەدەستیان هێنابوو لە هەڵبژاردنی 12ی ئایار بچنە بەغداد و لەوێ پێكەوە فراكسیۆنێك پێك بهێنن و داوای پۆستیش بكەن، واتە لە دەرەوەی پارتی و یەكێتی دانوستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەكاندا بكەن.

 

 

كۆبوونەوەی لایەنە نارازییەكان دوای نیگەرانیان لە دەرەنجامەكانی هەڵبژاردن

 

 
دەتوانن پێكەوە بچن بۆ بەغداد؟


یەكێك لە خاڵە گرنگەكانی نێوان چوار لایەنەكە كە رێكەوتبوون لەسەری و دواتر بۆ كەناڵەكانی راگەیاندنیان ئاشكرا كرد، پەیوەست بوو بە چۆنیەتی چوونیان بۆ بەغداد و بەشداریان لە پرۆسەی سیاسیی عێراق، كە وا رێككەوتبون بەو 11 كورسیەوە كە بەهەر چواریانەوە بەدەستیان هێنابوو لە هەڵبژاردنی 12ی ئایار بچنە بەغداد و لەوێ پێكەوە فراكسیۆنێك پێك بهێنن و داوای پۆستیش بكەن، واتە لە دەرەوەی پارتی و یەكێتی دانوستان لەگەڵ لایەنە عێراقییەكاندا بكەن.

 

چوار لایەنەكە، لە یەكەم هەنگاویان لە بەغداد یەكتریان جێهێشت و نەیانتوانی لە یەكەم كۆبوونەوەی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لە رۆژی 3ی ئەیلول پێكەوە یەك هەڵوێستیان هەبێت، فراكسیۆنە پێنج كەسیەكەی گۆران نەچوونە بەغداد، بەڵام فراكسیۆنەكانی یەكگرتوو و كۆمەڵ و هاوپەیمانی چوونە هۆڵی پەرلەمان و سوێندی یاساییان خوارد، دواتریش فراكسیۆنە دوو كەسیەكەی هاوپەیمانی لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتی و یەكێتی هۆڵی پەرلەمانیان جێهێشت.

 

،،

رای جیاوازی چوار لایەنەكە لە بارەی دواخستن و دوانەخستنی هەڵبژاردنەوە هۆكارێكی سەرەكی بوو بۆ ئەوەی چوار لایەنەكە كێشە بكەوێتە نێوان دۆستایەتی و هاوپەیمانێتیە رانەگەینراوەكەی نێوانیان.

 

 

بەپێی ئەو پێشهاتانە، پێناچێت ئەو هاوپەیمانێتیەی گەرموگورییەكی زۆریان بۆی هەبوو سەربگرێت و ئەنجامێكی ئەوتۆی سیاسیی هەبێت بۆیان، كە وا وێنا دەكرا لە بەرامبەر یەكێتی و پارتی بوەستنەوە و نەهێڵن هەموو پۆستە سیادییەكانی كورد ببەن.

 

پرسی دواخستنی هەڵبژاردن درزی خستە نێوانیان


رای جیاوازی چوار لایەنەكە لە بارەی دواخستن و دوانەخستنی هەڵبژاردنەوە هۆكارێكی سەرەكی بوو بۆ ئەوەی چوار لایەنەكە كێشە بكەوێتە نێوان دۆستایەتی و هاوپەیمانێتیە رانەگەینراوەكەی نێوانیان.


یەكێكی دیكە لە خاڵە گرنگەكانی نێوانیان كە لەگردی زەرگەتە رێككوتبوون لەسەری بریتی بوو لەوەی دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلول لە هەرێمی كوردستان چوار لایەنە نارازییەكە پێكەوە یەك فراكسیۆنی پەرلەمانی بەهێز درووست بكەن، بەڵام دیسان هەر لەسەرەتاوە كە هێشتا هەڵبژاردن ئەنجام نەدراوە، چوار لایەنەكە رای جیاواز و ناكۆكیان هەیە.

 
هاوپەیمانی بریاری بایكۆتكردنی هەڵبژاردنی داوە، گۆران لە ژێرەوە هەوڵ بۆ دواخستنی دەدات، كۆمەڵ دەڵێت خواستی ئەوان ئەنجامدانی هەڵبژاردنە، یەكگرتووش لە نێوان بەرداشی دواخستن و دوانەخستنی هەڵبژاردن ماوەتەوە، بۆیە بەم دۆخەوە قورسە بتوانن كۆدەنگی و پرۆژەیەكی هاوبەش بخەنە سەر پێ.

 

،،

ئەم هەڵوێستەی گۆران، نزیكی دەكاتەوە لە یەكێتی و دووری دەخاتەوە لە سێ لایەنە نارازییەكەی دیكە بە تایبەت كۆمەڵی ئیسلامی، لە كاتێكدا پێشتر گۆران و كۆمەڵ چەندین كاری هاوبەش و پێكەوەییان هەبووە و وەك سەركردەكانی گۆران دەیانوت ئەوان لەگەڵ كۆمەڵ ساف بوون و متمانەیەكی قوڵیان بە یەكتر هەیە.

 

كۆنگرەی رۆژنامەوانی وتەبێژانی پارتی و گۆران ـ سلێمانی ـ ٢٠١٨.٩.٤

 

بزوتنەوەی گۆران، لە زاری شۆرش حاجی وتەبێژی حزبەكەوە لە كۆبونەوەكەی ئەمرۆیان لەگەڵا وەفدی پارتی بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی كە لە ماڵی نەوشیروان مستەفا لە سلێمانی ئەنجامدرا ڕایگەیاند:" كەشوهەوای ئێستای هەرێمی كوردستان لەبار نییە بۆ هەڵبژاردن".

 
ئەم هەڵوێستەی گۆران، نزیكی دەكاتەوە لە یەكێتی و دووری دەخاتەوە لە سێ لایەنە نارازییەكەی دیكە بە تایبەت كۆمەڵی ئیسلامی، لە كاتێكدا پێشتر گۆران و كۆمەڵ چەندین كاری هاوبەش و پێكەوەییان هەبووە و وەك سەركردەكانی گۆران دەیانوت ئەوان لەگەڵ كۆمەڵ ساف بوون و متمانەیەكی قوڵیان بە یەكتر هەیە.

 

كۆمەڵی ئیسلامیی لە دوا راگەیندراوی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سیاسیی كە ئەمرۆ لە سلێمانی بەرێوەچوو، ئەوەی دووپات كردووەتەوە كە "هەڵبژاردن دەبێت لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت چونكە خواستی هاوڵاتیانە".

هەرچی پەیوەستە بە هاوپەیمانی بەرهەم ساڵحەوە، ئەوەیان راگەیاندووە كە " بە هۆكاری گومان بوونیان لە تۆماری دەنگدەران بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ناكەن ئەگەر لە 30ی ئەیلول ئەنجام بدرێت و بایكۆتی دەكەن".

 

،،

یەكگرتووی ئیسلامیش تاكە حزبێكە كە تا ئێستا دوو دڵە، كە پێ دەچێت دڵێكی لەگەڵ گۆران و یەكێتی بێت و پێی باش بێت هەڵبژاردن دوا بكەوێت، دڵێكی دیكەشی لەگەڵ پارتی و كۆمەڵ بێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

 

ئەمەش دیسان پێچەوانەی رای لایەنە نارازییەكانی دیكەیە، چونكە هاوپەیمانی بەتەنها و بێ گەرانەوە بۆ نارازییەكانی دیكە بریاری بایكۆت كردنی هەڵبژاردنی داوە.

یەكگرتووی ئیسلامیش تاكە حزبێكە كە تا ئێستا دوو دڵە، كە پێ دەچێت دڵێكی لەگەڵ گۆران و یەكێتی بێت و پێی باش بێت هەڵبژاردن دوا بكەوێت، دڵێكی دیكەشی لەگەڵ پارتی و كۆمەڵ بێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

كەواتە رێك نەكەوتنی چوار لایەنە نارازییەكە لەسەر هەڵبژاردن، پێ ناچێت یەكیان بخات لەبارەی درووستكردنی ئەو فراكسیۆنەی كەوا بریاریاندا بوو دوای هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان دروستی بكەن.

،،

 دوور كەوتنەوەیان لەیەكدی هەر لەم سەرەتاوە پێدەچێت، ئەم خاڵەی نێوانیان بشكێنێت ئەگەر هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، دوور نییە بانگەشەی توند دژی یەكتر بكەن و یەكدی تۆمەتبار بكەن بە دواخستن و دوانەخستنی هەڵبژاردن و جەنگێكی مەیلە و سارد لە نێوانیاندا روو بدات.

 

 

جەنگی ساردی نێوانیان لە حاڵەتی هەڵبژاردندا ؟


یەكێكی دیكە لەو خاڵانەی چوار نارازییەكە رێك كەوتبون لەسەری ئەوەبوو، ئەگەر هەڵبژاردن ئەنجامدرا نابێت بەهیچ شێوەیەك لە كەناڵەكانیانەوە هێرش بكەنە سەر یەكدی و سەرقاڵی یەكدی بن.

 
بەڵام دوور كەوتنەوەیان لەیەكدی هەر لەم سەرەتاوە پێدەچێت، ئەم خاڵەی نێوانیان بشكێنێت ئەگەر هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، دوور نییە بانگەشەی توند دژی یەكتر بكەن و یەكدی تۆمەتبار بكەن بە دواخستن و دوانەخستنی هەڵبژاردن و جەنگێكی مەیلە و سارد لە نێوانیاندا روو بدات.

 

پاساوی ئەنجامدانی ساختەكاری لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری پەرلەمانی عێراق، چوار لایەنی نارازی لە هەرێم لەیەكدی نزیك كردەوە و بوونە هیواو ئاواتێك بۆ جەماوەرەكەیان كە پێیان وابوو مافیان خوراوە، بەڵام دوور كەوتنەوەیان لەیەكدی، دەنگدەرو ئەندامانیان بێ هیوا دەكەن لەوەی كە بتوانن پێكەوە یەك هەڵوێستبن بەرامبەر یەكێتی و پارتی وەك پێشتر هەر چواریان بانگەشەیان بۆ دەكرد.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان