بۆچی سعودیە پشتیوانی كوردانی سوریا دەكات ؟

بۆچی سعودیە پشتیوانی كوردانی سوریا دەكات ؟

734 خوێندراوەتەوە

عەرەبستانی سعودیە هەنگاوی بۆ ستراتیژێكی نوێ لە سوریا هەویشتووە، ئەویش هاوكاری كردنی سیاسی و دارایی هێزەكانی سوریای دیموكراتە (هەسەدە)یە لەو ناوچانەی كە كۆنترۆڵی كردووە، هاوكاریەكانی سعودیە بە ناوی ئاوەدان كردنەوە و هاریكاری مرۆییە.

 

ئەم هەنگاوە كە وڵاتی ئیماراتیش پشتگیری دەكات( بە وتەی چاودێران)،بۆ چەند ئامانجێكە لەوانە: بۆ لێدان لە توركیایە، كە هەسەدە مەترسی بۆ دروستكردووە و هەوڵی كیانێكی سەربەخۆ دەدات ،هەروەها بۆ هێنانەدی ئامانجی ئەمریكیا و وەستاندنی هاوكارییەكانی ئەو وڵاتایە، كە لە گەنجینەی ئەمریكا دەڕوات،هەروەها پابەند بوونی سعودیەو وڵاتانی هاوپەیمانیشە بە پاراستنی بەرژەوەندی و ئامانجەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا، هەر وەك چۆن دۆناڵد ترامپ چەندین جار ئاماژەی بەم خاڵە كردووە، بەڵام ئەم دەستوەردانەی سعودیە بۆ كوێ دەڕوات؟

 

سعودیە بەرەو هاوكاری جۆری و ئاشكرای كوردانی سوریا:


مانگی ڕابردوو، سامر سەبهان( عین عیسی) وەزیری دەوڵەتی سعودیە بۆ كاروباری كەنداوی عەرەبی، سەردانی شاری ڕەقەی كرد، كە لە ژێر فەرمانڕەوایی ( هەسەدە)دایە، لەوێ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكادا كۆبووەوە، بەو پێی سەرچاوە سعودیەكان ئامانجی سەردانەكە بۆ ئەوەبووە، كە سعودیە شانبەشانی ئەمریكا كار بۆ دووبارە بیناتنانەوەی ئەو ناوچانە دەكات.


ئەم هەنگاوە جۆرییە، بە دانپێدانانی سعودیە بە شەرعیەت بوونی هەسەدە هەژمار دەكرێت،هەروەها بە چەند هەنگاوێكی سعودیە هەژمار دەكرێت ،كە جەخت لە هاوكاریكردنی سعودیە بۆ كوردان دەكاتەوە.


لە مانگی ئایاری ڕابروو، لە بنكەی (خراب عشك)ی ئەمریكی لە نزیك كۆبانێ‌ ،كۆبوونەوەیەك لە نێوان ئەفسەرانی سعودیە و ئیمارات و ئوردن و فەرماندە عەرەبیەكانی ناو هێزەكانی سوریای دیموكرات بەڕێوەچوو، كۆبوونەوەكە بۆ تاوتوێ كردنی گۆڕانكاریەكانی ئەم دوایانە و پێكهێنانی هێزێكی عەرەبی بووە، كە لەسەر سنوری توركیا – سوریا جێگیر بكرێن، هەروەها بۆ ئەوە بووە كە نفوزی ئیمارات و سعودیە لەو ناوچانە زیاد بكرێت و هێزەكەش بچێتە پاڵ (هەسەدە) و هەر چەكدارێكیش مانگی (200) دۆلاری ئەمریكی پێبدرێت.

،،

كیرێل سیمیونۆف سەرۆكی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئیسلامی لە پەیمانگای گەشەپێدانی داهێنان دەڵێت: دەتوانرێت ئەم كارانە بە هەنگاوێكی سعودیە سەیر بكرێت، بۆ بەستنی پەیوەندیەكی گەرم لەگەڵ كوردەكان، كەئێستا نزیك بوونەوەیەك لە نێوان پارتی یەكێتی دیموكرات ( كە زۆرترین جەماوەری لە باكوری سوریا) هەیە لەگەڵ لایەنگرانی مەسعود بارزانی لە عێراق.


دواین هەنگاوی سعودیە بۆ هاوكاری كردنی ( هەسەدە)، بڕیارێكی ریاز بوو لە رۆژی 17/8/2018 كە بەخشینی (100) ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بوو، بۆ ئاوەدانكردنەوەی شاری ڕەقە كە دەكەوێتە ناوچەی باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و لە ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكراتدایە،ریاز ئەم بڕە هاوكارییەی بەبەشداریەكی گەورە ناوزەند كرد بۆ( پڕۆژەی دووبارە گەڕانەوەی ژیان و دابین كردنی خزمەتگوزارییە سەرەكیەكان) كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەرپەرشتی ئەم پڕۆژەیە دەكات.


سەبارەت بە هاوكاریەكانی سعودیە، ئاژانسی هەواڵەكانی سعودیە (واس) بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە: ( هاوتەریب لەگەڵ هاوكارییەكانی سعودیە،بڕی 100 ملیۆن دۆلاری تر بۆ هاوكاری كردن زیاد دەكرێت، كە هاوكار دەبێت بۆ ڕزگاركردنی گیانی هەزاران هاوڵاتی،هەروەها ئەم هاوكاریە ئاسانكاری دەكات بۆ گەڕانەوەی ئاوارە سورییەكان،گەرەنتی نەگەڕانەوەی (داعش)یش دەكات، كە هەڕەشە لە سوریا یان دراوسێكانی دەكات،یان ڕێگری دەكات لە دانانی پلان و بەرنامەی داعش بۆ هێرش كردنە سەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی).


دەربارەی ئەم هەنگاوانەی سعودیە، كیرێل سیمیونۆف سەرۆكی سەنتەری لێكۆڵینەوەی ئیسلامی لە پەیمانگای گەشەپێدانی داهێنان دەڵێت: دەتوانرێت ئەم كارانە بە هەنگاوێكی سعودیە سەیر بكرێت، بۆ بەستنی پەیوەندیەكی گەرم لەگەڵ كوردەكان، كەئێستا نزیك بوونەوەیەك لە نێوان پارتی یەكێتی دیموكرات ( كە زۆرترین جەماوەری لە باكوری سوریا) هەیە لەگەڵ لایەنگرانی مەسعود بارزانی لە عێراق.

  
سعودیە توشی( كێشەیەك) ی نوێی واشنتۆن بووە و چارەی دەكات:


دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بەردەوامە لە بڕیارەكانی بۆ كەمكردنەوەی هاوكاریەكانی دەرەوەی وڵاتەكەی، بەتایبەت ئەو هاوكاریانەی پەیوەستن بە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و فەلەستینیەكان، یان ئەو ناوچانەی سوریا كە هەر لە سەرەتای هەڵگیرسانی شۆڕشی گەلانی سوریادا هاوپەیمانی واشنتن.

ئەمریكا دەیەوێت هاوپەیمانەكانی لەبری خۆی، خەرجیە دەرەكیەكانی دابین بكەن، سعودیەش یەكەم وڵات بوو ، كە دابین كردنی خەرجیەكانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكای لەدەرەوە لە ئەستۆ گرت، ئەمیش ئەو كاتە ڕوویدا كە ریاز وەڵامی داواكارییەكی دۆناڵد ترامپ دایەوە كە هاوكاری بكرێت، ئەگینا ئەمریكا لە سوریا دەكشێتەوە، چونكە ئەمریكا ساڵانە 7 تریلیۆن دۆلار لە سوریادا خەرج دەكەن، بەبێ ئەوەی هیچ شتێك هاتبێتەدی، هەروەها لە رۆژی 18/8/2018 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە بڕی 230 ملیۆن دۆلار هاوكاری خۆی بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی باكوری ڕۆژهەلاتی سوریا( رۆژئاوا) بڕی.


دوای ئەوەی واشنتن ئەو بڕە پارەیەی نەهێشت، بۆ پاراستنی هاوسەنگی هێز لەو ناوچایە، هەوڵی دانانی نێردەی نوێی دا، بۆیە سعودیە بە خێرایی بریاری دابین كردنی 100 ملیۆن دۆلاری دا، هەروەها ئیماراتیش بەڵێنی دابین كردنی 50 ملیۆن دۆلاری دا، بەمەش سعودیە و ئیمارات قەرەبووی نیوەی ئەو پارەیەیان كردەوە كە واشنتن بڕی بوو، هەروەها وڵاتانی تریش بەڵێنیان دا كە 150 ملیۆن دۆلاری تر دابین بكەن، كۆی هەموو هاوكارییەكان گەیشتە 300 ملیۆن دۆلار بۆ هاریكاریكردنی ناوچەكانی ژێر دەستی هەسەدە.

،،

دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بەردەوامە لە بڕیارەكانی بۆ كەمكردنەوەی هاوكاریەكانی دەرەوەی وڵاتەكەی، بەتایبەت ئەو هاوكاریانەی پەیوەستن بە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و فەلەستینیەكان، یان ئەو ناوچانەی سوریا كە هەر لە سەرەتای هەڵگیرسانی شۆڕشی گەلانی سوریادا هاوپەیمانی واشنتن.

 
پشتگیری سعودیە بۆ كوردان... بۆ شكاندنی توركیایە


سعودیە جەخت دەكاتەوە ، كە هەنگاوەكانی بۆ ڕێگری كردنە لە زیادبوونی نفوزی ئێران لە سوریا و عێراق و لوبنان ، بەڵام چاودێران جەخت دەكەنەوە، كە ئەم هەنگاوانەی سعودیە لە ڕقی توركیا و بۆ شكاندنی ئەو وڵاتەیە،چونكە توركیا لە قەیرانی كەنداو لەگەڵ قەتەردا،لە دژی سعودیە هاوكاری قەتەری كردو ڕەتی كردەوە كە سزای ئابووری قەتەر بدات و دایببڕێت.


بۆ گەیشتن بە تۆڵەكردنەوە لە توركیا، حكومەتی ریاز لە ماوەكانی ڕابردوودا زیاتر لەو بەرپرسە كوردانە نزیك بۆتەوە كە دژایەتی توركیا دەكەن، لە دیارترین كەسیان ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات ( پەیەدە) بوو، كە ئەنقەرە بە ( تیرۆست) ناوزەندی دەكات، لە چاوپێكەوتنێكیدا ساڵح موسلیم لەگەڵ رۆژنامەی ( ریاز)ی سعودی، لە وەڵامی پرسیارێكدا دەربارەی (هاوپەیمانێتی ئێران- توركیا- قەتەر) وتی: ( ئەو هاوپەیمانێتیەی كە بەستراوە، بەدەستیاوە زۆر ناڵاندوومانە، ئێستاش بەدەست دوو كارەوە دەناڵێنین، دژایەتیمان كردووە و بەرپەرچی دەدەینەوە، ئەو هاوپەیمانێتیە لە ماڵی خۆمان شەڕی لەگەڵ كردین، بووە هۆی شەهید بوونی هەزاران كەس، لە 2012ەوە تاكو ئێستا گورزی گورچك بڕمان لێدەدات،ئێمە زیاتر لە هەموو كەس بە دەست سیاسەتی كۆمەڵكوژی و ئینكاری كردن لە بوونمان لەلایەن ئەوانەوە ناڵاندوومانە.)


دەربارەی ڕۆڵی توركیا و قەتەر لە ناوچەكە ساڵح موسلیم دەڵێت:( یەكەمیان دەروازەیە، دووەمیشیان پارە دەدات، هەڵدەستن بە گەرمكردنی ئامرازە دەرەكیەكانیان، نرخی مرۆڤ و پێوەرەكان نازانن، وشك و تەڕ پێكەوە دەسوتێنن، هەوڵدەدەن كە تاریكی و ستەم بەسەر هەموو ئاو ناوچانەدا بسەپێنن كە دەستیان پێی دەگات، ئەو هاوپەیمانێتیان مەترسیە لەسەر هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی بەشەریەت.)


توركیا باش دەزانێت كە بوونی هێزی عەرەبی لە باكوری سوریا، مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی دروست دەكات، هەر پاڵپشتیەكی واشنتن- ئەبوزەبی- ریاز بۆ هێزە كوردییەكان ، ڕێگری لە هێزی سەربازی توركیا دەكات ، كە بیەوێت دژی كوردانی جودا خواز بەكاری بهێنێت.


درێژە كێشانی گرژی نێوان توركیا و هێزە كوردییەكان لە بەرژەوەندی چەند دەوڵەتێكدایە، لەوانە ئەمریكا، فەرەنسا، سعودیە، ئیمارات، چونكە ئەم ململانێیە سیاسەتی توركیا و هێزی ئابووری و لایەنی ئاسایش و سەربازی كۆت و بەند دەكات.

  
ئایا سعودیە بە پاڵپشتی كردنی كوردانی ڕۆژئاوا بە ئامانجەكانی دەگات ؟


چاودێران لەو باوەڕەدان كە پاڵپشتی سعودیە بۆ كوردانی سوریا كە ناوچەكەیان دەوڵەمەندە بە نەوت و شوێنێكی ستراتیژیە، ئامانجەكانی سعودیە ناهێنێتە دی، لەو بارەیەوە هۆشەنگ ئاوسی نوسەری كوردی سوریا دەڵێت: بیانووی سعودیە بۆ پاڵپشتی كوردان، ئەوەیە كە دەیەوێت بەشدار بێت لە ئاوەدانكردنەوەی ڕەقەدا، پاشانیش هاوكاری ناوچەكانی تری سوریاش دەكات، هەروەها جەنگی ساردی نێوان سعودیەو توركیا ناشارێتەوە،هەر نزیك بوونەوەیەكی سعودیەو شەڕڤانان، ئەنكەرە زیاتر لەوە دەگات كە ئەمە كارێكی دوژمنكارانەی سعودیە دژ بە توركیا.


هۆشەنگ لە بەشێكی تری وتەكانیدا بۆ كەناڵی DW دەڵێت: (سعودیە لەو هەنگاوەی سەركەوتوو نابێت كە توركیا ناچار بكات لە هەڵوێستەكانی پاشەكشە بكات و هاوكاری ئیخوان و قەتەر نەكات، چونكە توركیا لایەنگیری بۆ ئەوان هەیە و هەرگیز دەست لە پاڵپشتیان هەڵناگرێت، لەم حاڵەتەدا سعودیە سەركەوتوو نابێت بەڵكو كەمتر لەوە بەدەست دەهێنێت كە بۆ ئاوەدانكردنەوەی سوریا خەرجی كردووە، هەروەها دەرگایەكی نوێ بۆ پەیوەندییەكانی لەگەڵ ڕژێمی سوریا دەكاتەوە، ئەگەر ئەو ڕژێمە لەسەر حوكم مایەوە و بۆچوونی ئێستای ئەمریكا گۆڕانكاری بەسەردا نەیەت).

،،

چاودێران لەو باوەڕەدان كە پاڵپشتی سعودیە بۆ كوردانی سوریا كە ناوچەكەیان دەوڵەمەندە بە نەوت و شوێنێكی ستراتیژیە، ئامانجەكانی سعودیە ناهێنێتە دی، لەو بارەیەوە هۆشەنگ ئاوسی نوسەری كوردی سوریا دەڵێت: بیانووی سعودیە بۆ پاڵپشتی كوردان، ئەوەیە كە دەیەوێت بەشدار بێت لە ئاوەدانكردنەوەی ڕەقەدا،


هەرچی دەربارەی پێكهێنانی هێزێكی عەرەبیە، ئەوا چاودێران لەو باوەڕەدان لەمەشدا سعودیە سەركەوتوو نەبێت و ئامانجەكانی ناپێكێت، چونكە سعودیەو هاوپەیمانەكانی ( ئیمارات، میسر) بە چەندین قەیرانی ناوخۆیی و دەرەكیدا تێدەپەڕن، لەوانە سعودیە خۆی كێشەی دەستوەردانی لە یەمەندا هەیە، هەروەها كوردانیش زۆر متمانەیان بە لایەنی سعودی نیە، چونكە سعودیە لە ڕووداوەكانی كەركوكدا پشتی كوردی بەردا و بەرامبەر بوونیی ئێرانی لەو شارەدا نەوەستایەوە، هەروەها هیچ هەنگاوێكیشی بۆ بەرژەوەندی كوردان نەنا، بۆیە كورد هەڵوێستی سعودیە وەك هەڵوێستی ئەمریكا دەبینێت، كە هەڵوێستێكی تاكتیكی كورت مەودا بووەوە و ستراتیژی نەبوو، ئەمەش بە بەڵگەی ئەوەی واشنتن لە ڕووداوەكانی كەركوك چاوی نوقاند، هەرچەندە هاوكاری كوردانی ڕۆژئاوای دەكرد ،

هەروەها كشانەوەی ئەمریكا لە هاوكاری كردنی ناوچەكانی باكوری سوریا بۆ دووبارە بنیاتنانەوە و جەخت كردنەوەی واشنتن لەوەی كە زۆر وڵاتان حەز بە پێشكەشكردنی هاریكاری ناكەن، ئەگەر ڕژێمی سوریا ڕەزامەندی لەسەر دەرنەبرێت، ئەمە وایكرد كە سعودیە هەوڵی دووبارە دامەزراندنەوەی پەیوەندی لەگەڵ سوریا بدات، هەروەها پارتی یەكێتی دیموكرات، لەسەر بەڕێوەبردنی ئەو ناوچانەی كە لە ژێر كۆنترۆِلی خۆیدان، لەگەڵ ڕژێمی سوریادا دانوستان بكات، بۆیە زەحمەتە سعودیە بتوانێت شتێكی نوێی دەست بكەوێت.

 

author photo

 بروانامەی بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی عەرەبی

ئەزمونی پێنج ساڵ کاری ڕۆژنامەوانی و وەرگێڕان