كاتژمێر 10:45 ئه‌م به‌یانیه باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له نزیك شاری كۆیه كه‌وتنه به‌ر موشه‌كبارانی خه‌ست و له ئه‌نجامدا لانی كه‌م 11 شه‌هید و زیاتر له 30 برینداری لێكهوتهوه، كه له نێو كوژاراوهكاندا 6 ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دیموكراتی كوردستان بوونیان هه‌یه، هه‌ر له بۆردومانه‌كه‌دا، هه‌ریه‌كه له موسته‌فا مه‌ولودی سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستان و سكرتێری پێشوی ئه‌و حیزبه خالیدی عه‌زیزی برینداربوون.
له‌دوای هێرشه‌كە لە بەیاننامەیەکدا لەسەر رووداوەکە حیزبی دیموكرات ڕایگه‌یاند،:"کاتژمێر ١٠:٤٥ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، ٨ی سێپتامبری ٢٠١٨، قەڵای دیموکرات، بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە کاتی بەڕێوەچوونی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی دا کەوتە بەر هێرشی مووشەکی و هەوایی کۆماری ئیسلامیی ئێران".
ئیبراهیم جوكلی یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی حیزبی دیموكرات ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه موشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئاراسته‌ی ده‌فته‌ری مه‌ركه‌زی حیزبی دیموكرات كراون كه 65 كم دوره له سنوری ئێرانه‌وه.
له‌دوای ڕوداوهكهش حیزبی دیموكرات ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"کاتژمێر ١٠:٤٥ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، ٨ی سێپتامبری ٢٠١٨، قەڵای دیموکرات، بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە کاتی بەڕێوەچوونی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی دا کەوتە بەر هێرشی مووشەکی و هەوایی کۆماری ئیسلامیی ئێران".
،،
فوئاد خاکی بەیگی، نوێنەری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە سلێمانی، بە ڕۆژنیوی وتوه ئەو شوێنەی کە موشەکەکانی لێوە هەڵدەدرێت نزیک لە بارەگاکانی ئێمەن، بۆ ئەوەش حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت ئەوە دیاری بکات کە شوێنی هاویشتنی ئەو موشەکانە لەکوێدایە.
به‌ڵام فوئاد خاکی بەیگی، نوێنەری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە سلێمانی، بە ڕۆژنیوی وتوه ئەو شوێنەی کە موشەکەکانی لێوە هەڵدەدرێت نزیک لە بارەگاکانی ئێمەن، بۆ ئەوەش حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت ئەوە دیاری بکات کە شوێنی هاویشتنی ئەو موشەکانە لەکوێدایە.
به‌پێی زانیاریه‌كان هێرشه‌كان له‌یه‌ك كاتدا به كاتیۆشاو به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئه‌نجامدراون و باره‌گای سه‌ره‌كی هه‌ریه‌كه له حدكا و حدك كراونه‌ته ئامانج.
فڕۆكه‌ی f5
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی تابناكی نزیك له سوپای پاسداران فڕۆكه‌ی f5 به‌شداری پرۆسه‌كه‌ی كردوه و دواتریش فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان وێنه‌ی ڕوداوه‌كه‌ی گرتوه.
ماڵپه‌ری تابناكی نزیك له سوپای پاسداران ڤیدۆیه‌كی بۆردومانه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه له ساتی رۆیشتنی موشه‌كه‌كان له ئاسماندا به ئاراسته‌ی باره‌گاكانی حزبی دیموكرات له كۆیه، ئاماژه‌شی به‌وه كردووه شه‌ش موشه‌ك له بنكه‌یه‌كی نزیك له شاری ورمێ وه به ئاراسته‌ی باره‌گاكانی حزبی دیموكرات هه‌ڵدراون، ده‌شڵێت ئامانجه‌كانی خۆیان پێكاوه له دووری 200 كیلۆمه‌تر له سنوره‌كانی ئێرانه‌وه.
،،
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی تابناكی نزیك له سوپای پاسداران فڕۆكه‌ی f5 به‌شداری پرۆسه‌كه‌ی كردوه و دواتریش فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان وێنه‌ی ڕوداوه‌كه‌ی گرتوه.
سایتی خبرگزاری فارسیش ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هێرشه‌كه تۆڵه‌یه‌ك بوله به‌رامبه‌ر هێرشی مانگی ڕابردو بۆسه‌ر پایه‌گای سه‌ربازی حه‌مزه له شاری مه‌ریوان كه به‌هۆیه‌وه لانی كه‌م 10 سه‌رباز كوژران.
هێرشه‌كان له‌كاتێكدان كه دوێنێ شه‌و كونسوڵخانه‌ی ئێران له شاری به‌سره‌ی باشوری عێراق كه‌وته به‌ر توڕه‌یی خۆپیشانده‌ران و سوتێنرا.