منداڵانی ناو ئه‌و وێنه‌یه‌ی زۆرینه‌یان بوونه‌ به‌رپرس و پله‌دار

منداڵانی ناو ئه‌و وێنه‌یه‌ی زۆرینه‌یان بوونه‌ به‌رپرس و پله‌دار

2977 خوێندراوەتەوە

دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی قوتابخانه‌ی سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ 96 ساڵ پێش ئێستا، وێنه‌كه‌ له‌ رۆژی پێنجی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 1922 چركێنراوه‌، كه‌ ئه‌وكات شاری سلێمانی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیزه‌كانه‌وه‌ به‌رێوه‌ده‌برا.


دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین ئه‌و وێنه‌یه‌ی له‌ گۆڤاری به‌یان وه‌رگرتووه‌ كه‌ له‌ساڵی 1988 بلاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌پێی زانیارییه‌كانی ناو گۆڤاره‌كه‌، ئه‌و وێنه‌یه‌ له‌ ئه‌رشیفی جه‌مال بابان وه‌رگیراوه‌. به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ وێنه‌كه‌ی چركاندووه‌.


جه‌مال بابان له‌باره‌ی وێنه‌كه‌وه‌ ده‌ڵێت: "یه‌كێك له‌و ره‌فتارانه‌ی هه‌مه‌و ده‌مێكه‌ خوم پێوه‌گرتوه‌، كۆكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی كۆنی لای خۆمانه‌. ژماره‌ی باش وێنه‌ی ناودارانی كورد، جگه‌له‌وه‌ وێنه‌ی گه‌وره‌ پیاوانی عێراق و گه‌لێك وێنه‌ی به‌نرخی تر كه‌ هه‌رده‌ست ناكه‌ون و هه‌ندێكیان پاره‌یه‌كی زۆرم تێدا خه‌رج كردون هه‌تاوه‌كو چنگم كه‌وتون".

،،

جه‌مال بابان: ئه‌م وێنه‌یه‌ كه‌ نزیك به‌ 100 قوتابی له‌خۆگرتووه‌، له‌ به‌رده‌م قوتابخانه‌ی سلێمانی تۆماركراوه‌ كه‌ له‌و كاته‌دا قوتابخانه‌كه‌ ده‌كه‌وته‌ ناوه‌ندی شاری سلێمانی واته‌ سه‌رای ئێستا.

 

rtf
جه‌مال بابان


ناوبراو له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: "ده‌مه‌وێت هاوڵاتیانی به‌رێز بێبه‌ش نه‌بن له‌بینینیان، یاخود له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌ك بفه‌وتێن و ده‌ست نه‌كه‌ونه‌وه‌."

 
ئه‌م وێنه‌یه‌ كه‌ نزیك به‌ 100 قوتابی له‌خۆگرتووه‌، له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌ی سلێمانی تۆماركراوه‌ كه‌ له‌و كاته‌دا قوتابخانه‌كه‌ ده‌كه‌وته‌ ناوه‌ندی شاری سلێمانی، واته‌ سه‌رای ئێستا.


زۆرینه‌ی قوتابیانی ناو وێنه‌كه‌، له‌پاشه‌رۆژدا بوونه‌ته‌ به‌رپرس و كه‌سایه‌تی باڵاو كاریگه‌ریان لێده‌رچووه‌، له‌وانه‌ فایه‌ق بێ كه‌سی شاعیرو فوئاد عارفی وه‌زیرو قادر به‌گی عیزه‌ت به‌گی ئه‌فسه‌ری پله‌ باڵای ناو سوپاو شێخ ئه‌حمه‌دی شێخ غه‌نی شاعیر.

 

ser
قوتابیانی قوتابخانه‌ی سلێمانی ـ 1922.6.5


دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین ناوی ته‌واوی ئه‌و قوتابیانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوون، ته‌نها چه‌ند قوتابییه‌كی كه‌م نه‌بێت كه‌ ناوه‌كانیان ساغ نه‌كراوه‌ته‌وه‌:


له‌ چه‌په‌وه‌ بۆ راست:


1- دكتۆر عه‌بدولره‌حمان عه‌بدوڵا.
2- نه‌ناسراو
3- عه‌بدوڵڵا سه‌عید.
4- حه‌مه‌ ساڵحی مام ریش.
5- فوئاد عارف.
6- شه‌وكه‌ت نه‌جیب فه‌تاح.
7- قادر به‌گی عیزه‌ت به‌گ.
8- نه‌ناسراو.
9- محه‌مه‌د حیشمه‌تی مه‌جید ئه‌فه‌ندی.
10- تۆفیق حسێن نازم.
11- نه‌ناسراو.
12- نه‌ناسراو.
13- ره‌شیدی مارف ئاغا.
14- تایه‌ر عه‌بدوڵڵا (برای فایه‌ق بێ كه‌س).
15- تۆفیق برایم به‌گی مارف به‌گ.
16- مه‌جید ره‌شید به‌كر.
17- نه‌ناسراو.
18- فوئادی ساڵح.
19- عه‌لی تۆفیق قه‌فتان.
20- نه‌ناسراو
21- نه‌ناسراو
22- ئه‌حمه‌د ره‌وف عه‌تار.
23- ره‌جه‌بی حاجی مه‌حمود.
24- یونس ئه‌حمه‌د ئاغای كوكولی زاده‌.
25- نه‌ناسراو.
26- عه‌لی حسێن ئاغای حاجی محه‌مه‌د.
27- نه‌ناسراو.
28- نه‌ناسراو
29- عه‌لی عارف ئاغای شاعیر.
30- جه‌لالی ئه‌مین به‌گ.
31- ره‌وفی حاجی ئه‌مینی كاكه‌.
32- عه‌باسی سه‌عید دز كوژ.
33- قادری عه‌لی چاوه‌ش.
34- فایه‌ق بێ كه‌سی شاعیر.
35- عه‌بدولره‌حمانی حاجی مه‌لا سه‌عید.
36- نه‌ناسراو.
37- نه‌ناسراو
38- نه‌ناسراو.
39- ره‌مزی قه‌زاز.
40- عه‌زیز عارف.
41- نوری حاجی عه‌لی عارف.
42- مه‌جید عه‌لی.
43- نه‌ناسراو
44- نه‌ناسراو
45- نه‌ناسراو
46- فوئاد ره‌شید به‌كر.
47- ره‌وف به‌گی سه‌عید به‌گ.
48- عومه‌ر وه‌هبی.
49- ره‌وف.
50- ناجی مسته‌فا.
51- مسته‌فای حاجی سه‌عید ئاغا.
52- نه‌ناسراو.
53- وه‌هبی تۆفیق.
54- ئه‌حمه‌د مه‌لا عارف.
55- محه‌مه‌د ره‌مزی سه‌عید.
56- مه‌لا عه‌لی حاجی ئه‌مینی كاكه‌ حه‌مه‌.
57- ئیسماعیل مارف به‌گ.
58- نه‌ناسراو.
59- تاهیر به‌گی یه‌حیا به‌گ.
60- كه‌ریمی حاجی حه‌مه‌ ئاغا.
61- فه‌وزی ره‌شید.
62- نوری حاجی ساڵح ئاغا.
63- ره‌زا.
64- بایزی مچۆلی نانه‌وا.
65- حسێن حاجی ره‌شیدی فادر ئاغا.
66- مسته‌فای مه‌ولود.
67- عه‌بدوڵڵا به‌گی مه‌جید به‌گی خالید به‌گی بابان.
68- شێخ مه‌حمود.
69- كه‌ریم به‌گی سه‌عید به‌گ.
70- محه‌مه‌د باشقه‌.
71- تاهیری مسته‌فا فه‌ندی (برای فایه‌ق هۆشیار).
72- حه‌سه‌ن حاجی تاهیر.
73- ئه‌وره‌حمانی سه‌عید ئه‌فه‌ندی.
74- ئه‌نوه‌ر صائیب.
75- عه‌بدوڵڵا مه‌هدی.
76- قوتبه‌دینی به‌یته‌ری.
77- نوری به‌گی محه‌مه‌د به‌گ.
78- كه‌یتان فارل.
79- مه‌جید عه‌ره‌ب.
80- عه‌زیزی شێخ صاڵح.
81- محه‌مه‌د زه‌كی كابان.
82- سه‌عید قه‌زاز.
83- عه‌زیز بوترس.
84- ئه‌حمه‌د ئیبراهیم.
85- شێخ ره‌فیقی شێخ صاڵح.
86- ئه‌حمه‌د ره‌فیق حاجی فه‌ره‌ج.
87- شێخ كه‌ریم.
88- مسته‌فا خواجه‌ فه‌نی.
89- جه‌لال تۆفیق قه‌فتان.
90- مه‌لا سه‌عید ئه‌فه‌ندی.
91- عه‌بدولقادر حیشمه‌ت كوڕی مه‌جید ئه‌فه‌ندی كانێسكان.
92- مسته‌فا گورون.
93- عومه‌ری حاجی محه‌مه‌دی سلێمانی.
94- شێخ ئه‌حمه‌دی شێخ غه‌نی شاعیر.
95- شێخ عه‌بدولره‌حمان.
96- عه‌بدوڵڵا سه‌بری.
97- دكتۆر عه‌بدولره‌حمان عه‌بدوڵڵا
98- عه‌بدوڵڵا سه‌عید.
99- حه‌مه‌ صاڵحی مام ریش.
100- شه‌وكه‌ت نه‌جیب فه‌تاح.

 

author photo

ڕۆژنامەنووس