جه‌مال خاشقجی ــــ نیویۆرك تایمز
له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى ئۆباما، ئیداره‌ى ئه‌مریكا به ترسه‌وه له ئیخوان موسلمینى ده‌ڕوانى، كه له دواى یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنى ئازاد له میسر ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست، ئه‌گه‌ر چى ئه‌مریكا له كاتى سه‌رهه‌ڵدانه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بیدا پاڵپشتى خۆى بۆ دیموكراسیه‌ت و گۆڕانكارى له جیهانى عه‌ره‌بیدا راگه‌یاند، به‌ڵام ئۆباما هیچ هه‌ڵوێستێكى توندى له دژى كوده‌تاكه‌ى عه‌بدولفه‌تاح سیسى به‌سه‌ر یه‌كه‌م سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى میسر محه‌مه‌د مورسى نه‌نواند، وه‌ك ده‌زانین كه ئه‌م كوده‌تایه بوو به هۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات بۆ سوپا له گه‌وره‌ترین وڵاتى عه‌ره‌بى، كه به دواى خۆیدا دیكتاتۆریه‌ت و سه‌ركوتكارى و گه‌نده‌ڵى گه‌ڕانده‌وه.
ئه‌مه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌یه كه ده‌یڤد كیركپاتریك به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى نوسینگه‌ى قاهیره‌ى رۆژنامه‌ى نویورك تایمز له كتێبى (Into the hand of the soldiers)پێیگه‌یشتووه، ئه‌م كتێبه چیرۆكى كوده‌تاكه‌ى ساڵى 2013ى میسر ده‌گێڕێته‌وه، كه چۆن بوو به هۆى له ده‌ستدانى هه‌لێكى گه‌وره له ریفۆرم و چاكسازى سیاسى له ته‌واوى جیهانى عه‌ره‌بیدا، كه ده‌كرا گۆڕانكارى ریشه‌یى له مێژووى هه‌زار ساڵ له سته‌مكارى له‌م ناوچه‌یه‌دا بكات.
رق وكینهى ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر ئیخوان موسلمین، ره‌گ و ریشه‌ى مه‌ینه‌تى و چه‌قبه‌ستوییه له ته‌واوى جیهانى عه‌ره‌بیدا، له كارلادانى ئیخوان موسلمین شتێك نییه جگه له ره‌تكردنه‌وه‌ى دیموكراسیه‌ت و گه‌ره‌نتیكردنى گه‌لانى عه‌ره‌ب له به‌رده‌وامبوون له ژیانى ژێرده‌سته‌یى له سایه‌ى نیزامێكى دیكاتۆر و گهندهڵكاردا، كه ئه‌مه بۆخۆى هۆكاره له پشت به‌رده‌وامى تیرۆر‌و كۆچكردن و به گشتى كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئاسایشى ئه‌وروپا و سه‌رانسه‌رى دنیا داناوه، كێشه‌ى تیرۆر و كۆچ میزاجى سیاسى له وڵاتانى رۆژئاوا گۆڕیوه و وایكردووه كه راستڕه‌وه‌كان ڕوو له هه‌ڵكشان و گه‌شه‌كردن بكه‌ن.
،،
چاكسازى سیاسى و دیموكراسى له وڵاتانى عه‌ره‌بیدا به‌دى نایه‌ت، ئه‌گه‌ر ئیسلامى سیاسى وه‌كو به‌شێك له‌و سیسته‌مه قبوڵ نه‌كرێت، له‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه‌ى كه به‌شێوه‌یه‌ك دیموكراسیه‌تیان تێدایه چونكه به‌شێكى زۆر له هاوڵاتیه‌كانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگ به پارته سیاسیه ئیسلامیه‌كان ده‌ده‌ن.
چاكسازى سیاسى و دیموكراسى له وڵاتانى عه‌ره‌بیدا به‌دى نایه‌ت، ئه‌گه‌ر ئیسلامى سیاسى وه‌كو به‌شێك له‌و سیسته‌مه قبوڵ نه‌كرێت، له‌و وڵاته عه‌ره‌بیانه‌ى كه به‌شێوه‌یه‌ك دیموكراسیه‌تیان تێدایه، به‌شێكى زۆر له هاوڵاتیه‌كانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگ به پارته سیاسیه ئیسلامیه‌كان ده‌ده‌ن، كه‌وابێت ئه‌وه روونه كه تاكه شێوازى رێگریكردن له به‌شداریكردن و رۆڵى ئیسلامى سیاسى له سیاسه‌تكردن له وڵاتانى عه‌ره‌بیدا نه‌بوونى دیموكراسیه‌ته، كه له بنچینه‌دا هاوڵاتیان له مافێكى سه‌ره‌كى خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌ره‌كانیان بێبه‌ش ده‌كات .
شه‌فیق ئهلغهبره پرۆفیسۆرى زانسته سیاسیه‌كان له زانكۆى كوێت كێشه‌كه به‌م شێوه‌یه روون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت :"شه‌ڕى وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان له دژى ئیخوان موسلمین به ته‌نها ئه‌وانى نه‌كردۆته ئامانج به‌ڵكو ئه‌وانه‌شى به ئامانج گرتووه كه موماره‌سه‌ى سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و پێگه‌ى جه‌ماوه‌ریان له نێو كۆمه‌ڵگادا هه‌یه و داواى ئازادى و لێپرسینه‌وه ده‌كه‌ن ".
محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆكی له‌كارلادراوی میسر
ئه‌گه‌ر به‌خێرایى چاوێك به‌بارودۆخى شكستخواردوى سیاسى میسر له دواى گرتنه‌ده‌ستى ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن سوپاوه بخشێنین ئه‌وا له قسه‌كانى ئهلغهبره دڵنیا ده‌بینه‌وه كه ده‌ڵێت: "ده‌سه‌ڵاتى عه‌بدولفه‌تاح سیسى هه‌ستا به سه‌ركوتكردنى ئیسلامیه‌كان و نزیكه‌ى 60 هه‌زار كه‌سى لێ ده‌ستگیر كردن،له ئێستادا به شێوه‌یه‌كى فراوانتر و به‌توندى رووبه‌ڕوى كه‌سایه‌تیه سیكۆلار و سه‌ربازییه‌كان و هه‌تا ئه‌وانه‌شى كه پاڵپشت و هاوكارى بوون له كوده‌تاكه‌دا سه‌ربازییه‌كه‌دا ده‌بێته‌وه، ژیانى سیاسى له میسردا به ته‌واوى مردووه".
5 ساڵ له حوكمڕانى سیسى ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونده‌كاته‌وه كه هه‌ڵه‌یه زۆر بدوێین له‌سه‌ر ئیسلامى سیاسى و موحافیزكارى و مه‌سه‌له‌ى شوناس ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردن له نێوان كۆمه‌ڵگایه‌كى ئازاد و تۆلیرانس به هه‌موو دیدگا و بۆچونه‌كانه‌وه بكه‌ین له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێكى سه‌ركوتكار.
له ئێستادا له واشنتۆن له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌وڵه‌تێكى عه‌ره‌بیه‌وه كه دژى دیموكراسیه‌ت و ئازادین هه‌وڵێك هه‌یه كه ده‌یه‌وێت كۆنگرێسى ئه‌مریكا به‌وه قایل بكات كه رێكخراوى ئیخوان موسلمین وه‌ك رێكخراوێكى تیرۆریستى بناسێنێت، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن ئه‌وا ئه‌و هه‌نگاوه هێواشانهى كه به‌ره‌و دیموكراسى و ریفۆرمى سیاسى له جیهانى عه‌ره‌بیدا ده‌نرا به ته‌واوى له پێ ده‌خرێت و ئه‌و وڵاتانه‌ش كه له رووى بنیاتنانى به‌شدارى سیاسى و ژینگه‌یه‌كى فره‌یى گه‌شه‌یان كردووه به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه .
،،
كوده‌تاكه‌ى میسر هۆكارى له ده‌ستدانى هه‌لێكى پڕبایه‌خ بوو بۆ خودى ئه‌و وڵاته و ته‌واوى جیهانى عه‌ره‌بى، ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ى دیموكراسى له میسر به‌رده‌وام بوایه، ئه‌وا موماره‌سه‌ى سیاسى ئیخوان موسلمین پێگه‌یشتووتر و فره ره‌هه‌ندتر ده‌بوو، كه دهساودهستكردنى ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌كرد به واقیع و له دواى خۆى په‌یڕه‌وى لێده‌كرا.
له ئێستادا ئیسلامیه‌كان له هه‌ندێك له وڵاتانى عه‌ره‌بى وه‌كو كوهَيت، ئوردن،به‌حره‌ین،تونس و مه‌غریب له په‌رله‌مان به‌شداریان هه‌یه، كه بووه به هۆى سه‌رهه‌ڵدانى دیموكراسیه‌تى ئیسلامى وه‌كو بزوتنه‌وه‌ى نه‌هزه له تونس و پێگه‌یشتنى ئاڵوگۆڕى دیموكراسى له هه‌ندێ وڵاتى تردا.
عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر
كوده‌تاكه‌ى میسر هۆكارى له ده‌ستدانى هه‌لێكى پڕبایه‌خ بوو بۆ خودى ئه‌و وڵاته و ته‌واوى جیهانى عه‌ره‌بى، ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ى دیموكراسى له میسر به‌رده‌وام بوایه، ئه‌وا موماره‌سه‌ى سیاسى ئیخوان موسلمین پێگه‌یشتووتر و فره ره‌هه‌ندتر ده‌بوو، كه ئه‌مه‌ش دهساودهستكردنى ئاشتیانه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌كرد به واقیع و له دواى خۆى په‌یڕه‌وى لێده‌كرا.
ئیداره دۆناڵد تره‌مپ هه‌میشه ده‌ڵێت ئێمه ههڵكانى ئۆباما راست ده‌كه‌ینه‌وه، كه‌واته پێویسته ئه‌م بابه‌ته له ئیداره‌دانى دیموكراسیه‌ت له جیهانى عه‌ره‌بیدا بخاته نێو ئه‌و به‌رنامه‌یه‌وه، ئۆباما هه‌ڵه بوو كاتێك خرایه ژێربارى گوشارى سعودیه و ئیمارات و هه‌ندێك له ئه‌ندامانى ئیداره‌كه‌ى و ئه‌و هه‌له‌ى له ده‌ستدا كه ده‌یتوانى مێژووى جیهانى عه‌ره‌بى بگۆڕێت، به‌هۆى ده‌مارگیرى ئه‌وان له دژى هه‌موو شێوازه‌كانى ئیسلامى سیاسیى، به هه‌موویان ئه‌و وێنا گه‌وره‌یان له بیركرد و خه‌ونى عه‌ره‌به‌كانیان له هه‌ڵبژاردنى دیموكراسیه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنى باش تێك‌شكاند.
و: به‌همه‌ن كه‌ریم