كاتژمێرێك له‌ ماڵه‌كه‌ی ئایه‌توڵا سیستانیی

رێوشوێنه‌كانی بینینی ئایه‌توڵا سیستانی چۆنه‌ ؟

كاتژمێرێك له‌ ماڵه‌كه‌ی ئایه‌توڵا سیستانیی

2046 خوێندراوەتەوە

و: عه‌لی شێخ وه‌هاب

ده‌یان زیاره‌تكار له‌ به‌یانییه‌كی زووه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م كۆڵانێكی ته‌سكی نێو گه‌ڕه‌كی ئه‌لڕه‌سول له‌ ناوه‌ڕاستی شاری نه‌جه‌فی كۆن "الولایه‌" و به‌دووری چه‌ند مه‌ترێك له‌ مه‌زاری پێشه‌وا عه‌لی كوڕی ئه‌بوتالیبه‌وه‌ ڕیز ده‌به‌ستن، ئه‌و زیاره‌تكارانه‌ به‌ هیوان سه‌ردانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌ جیهاندا سه‌ید عه‌لی سیستانی بكه‌ن. 


زیاره‌تكاران له‌ چه‌ندین ڕه‌گه‌زی جیاوازی ئێرانیی، هیندیی، خه‌لیجیی پێك هاتوون، كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و چینه‌ جیاوازانه‌یه‌، كه‌ نه‌جه‌ف به‌ مه‌رجه‌عییه‌تی ئاینیی خۆیان ده‌زانن، به‌ دیاریكراوی مسوڵمانانی شیعه‌ی ئیمامیی، شوێنكه‌وتوانی بیرۆكه‌ی "ویلایه‌تی تایبه‌ت".


زیاره‌تكاران دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر كه‌سانێك بۆ داوای نزا هاتوون، یان چاره‌سه‌ری شه‌رعیی به‌ مه‌به‌ستی شیفا، یاخود راپۆرتی پزیشكیی پێیه‌ و به‌هیوایه‌ له‌ لایه‌ن نوسینگه‌ی مه‌رجه‌عه‌وه‌ هاوكاری بكرێت، وێڕای كه‌سێك‌ ده‌یه‌وێت هاوشان له‌گه‌ڵ زیاره‌تكردنی ئیمامدا، چاوی به‌ شوێنگره‌وه‌ی كه‌له‌پووره‌كه‌ی بكه‌وێت له‌ شاره‌ كۆنه‌كه‌ی نه‌جه‌ف و حه‌وزه‌ زانستییه‌كه‌یدا، كه‌ ڕه‌گوڕیشه‌ی بۆ سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

،،

سیستانی ئه‌و سه‌ركرده‌ دیاره‌ی شیعه‌یه، كه‌ له‌ مه‌یدانی به‌رانبه‌ركێ له‌گه‌ڵ رێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران عه‌لی خامنه‌ییدا وه‌ستاوه‌، هه‌ردووكیان له‌سه‌ر كورسی رێبه‌رایه‌تیی و مه‌رجه‌عێتی شیعه‌ له‌ هه‌ردوو ڕووی فیقهیی و سیاسییه‌وه‌ ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن.


چوونه‌ نێو كۆڵانه‌ باریك و ته‌سكه‌كان بۆ بینینی مه‌رجه‌عی باڵا، كه‌ ده‌یان ساڵه‌ له‌ ماڵێكی كۆنی نه‌جه‌فدا ده‌مێنێته‌وه‌، پێویستی به‌ ڕێكاری زۆر و وورد هه‌یه‌، كه‌ بۆ پاراستنی ژیانی سیستانی دانراون، كه‌ له‌ چه‌ندین ڕووه‌وه‌ مه‌ترسی له‌سه‌ره‌، له‌ ڕووی تیۆریه‌وه‌ چونكه‌ وه‌ك سه‌ری شیعه‌ی جیهان نه‌یاری سه‌رسه‌ختی سوننه‌ توندڕه‌وه‌كانه‌، جگه‌ له‌وه‌ی هه‌ر ئه‌و خاوه‌نی فتوای "جیهادی كیفایه‌"یه‌، پاش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش گه‌یشتنه‌ نزیك شووراكانی به‌غداد له‌ ساڵی 2014دا.

به‌ر له ئه‌‌مانه‌ سیستانی ئه‌و سه‌ركرده‌ دیاره‌ی شیعه‌یه، كه‌ له‌ مه‌یدانی به‌رانبه‌ركێ له‌گه‌ڵ رێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران عه‌لی خامنه‌ییدا وه‌ستاوه‌، هه‌ردووكیان له‌سه‌ر كورسی رێبه‌رایه‌تیی و مه‌رجه‌عێتی شیعه‌ له‌ هه‌ردوو ڕووی فیقهیی و سیاسییه‌وه‌ ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن.


سیستانی وه‌ك "صه‌مامی ئه‌مان"ی عێراقییه‌كان وه‌سف ده‌كرێت، كه‌ له‌ چه‌ندین كاره‌ساتی گه‌وره‌دا، نه‌یهێشتووه‌ شیعه‌كان له‌ شه‌ڕكردن و كاریگه‌ربوون پێی تێوه‌بگلێن، له‌ دیارترینیان ڕووداوی ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زاری هه‌ر دوو ئیمامی عه‌سكه‌ری بوو له‌ سامه‌ڕا له‌ ساڵی 2006دا.

 

cgc
ئایه‌توڵا سیستانی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ نه‌جه‌ف


ئه‌و ڕێكاره‌ ئه‌منییانه‌ی له‌ ماڵی سیستانیدا ده‌گیرێنه‌ به‌ر، مۆركی میلییان به‌سه‌ردا زاڵه‌، وێڕای سه‌ربه‌خۆیی ده‌زگای ئه‌منیی مه‌رجه‌ع له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی تر.


كه‌لوپه‌لی زیاره‌تكاران له‌ ئامێری مۆبایل، یاخود هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌ك بكرێت بۆ هێرش و ده‌ستدرێژی كردن به‌كاربهێنرێت له‌ ژوورێكی تایبه‌تدا هه‌ڵده‌گیرێن، خاوه‌نه‌كانیان پارچه‌ ته‌خته‌یه‌كیان پێ ده‌درێت كه‌ ژماره‌یه‌كی له‌سه‌ر نوسراوه‌، تاكو پاش زیاره‌ت خاوه‌نه‌كانیان كه‌ره‌سته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌.

،،

كه‌لوپه‌لی زیاره‌تكاران له‌ ئامێری مۆبایل، یاخود هه‌ر كه‌ره‌سته‌یه‌ك بكرێت بۆ هێرش و ده‌ستدرێژی كردن به‌كاربهێنرێت له‌ ژوورێكی تایبه‌تدا هه‌ڵده‌گیرێن، خاوه‌نه‌كانیان پارچه‌ ته‌خته‌یه‌كیان پێ ده‌درێت كه‌ ژماره‌یه‌كی له‌سه‌ر نوسراوه‌، تاكو پاش زیاره‌ت خاوه‌نه‌كانیان كه‌ره‌سته‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌.

 

پاسه‌وانه‌كان رێگه‌ناده‌ن زیاره‌تكاران مۆبایل و قه‌ڵه‌م و كاغه‌ز له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن، زیاره‌تكار ده‌بێت چوار خاڵی پشكنین ببڕێت پاش ته‌واوبوونی رێوشوێنه‌كان - كه‌ كارمه‌نده‌كانی نوسینگه‌ له‌گه‌ڵ داوای لێبوردن كردندا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

زیاره‌تكار خۆی له‌ به‌رده‌م ماڵێكی زۆر ساده‌ی هاوشێوه‌ی هه‌ر ماڵێكی تری نه‌جه‌فدا ده‌بینێته‌وه‌، كه‌ ناو خانوه‌كه‌ چه‌ند به‌رماڵ و فه‌رش و پشتیه‌كی ساده‌ و له‌ جۆری كۆنی تێدایه‌، شێوه‌ی بیناسازی خانووه‌كه‌ جیاواز نییه‌ له‌ ماڵه‌كانی تری نێو شاری كۆنی نه‌جه‌ف، كه‌ رێژه‌یه‌كی زۆری بیناكانی تاكو ئێستاش له‌ به‌رده‌م شاڵاوی كردنیان به‌ ساختمان و هۆتێلی به‌رزی هاوشێوه‌ی بینا تازه‌كانی ده‌وروبه‌ری مه‌زاری پێشه‌وا عه‌لیدا وه‌ستاونه‌ته‌وه‌، كه‌ چه‌ندین په‌یكه‌ر له‌سه‌ر ده‌رگاكانیان دانراون.

له‌م دواییانه‌دا به‌رپرسانی مه‌زاری ئیمام له‌ نه‌جه‌ف خاوه‌نی هۆتێله‌كانیان ناچار كرد سه‌ری په‌یكه‌ره‌كان بشكێنن، له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوایان به‌ پیرۆزی جێگه‌كه‌ و بۆ خۆپاراستن له‌ گومانی وێكچوونیان له‌گه‌ڵ بت و په‌یكه‌ره‌ په‌رستراوه‌كان، ئه‌مه‌ش به‌پێی بیری باویی ئاینیی.


ماڵی سیستانی ڕێڕه‌وێكی تێدایه‌ كه‌ ژوری چوونه‌ ژوره‌وه‌ و ژووره‌كانی نێو ماڵه‌كه‌ لێك جیاده‌كاته‌وه‌، له‌ رێڕه‌وه‌كه‌دا زیاره‌تكار ئاماده‌ ده‌بێت بۆ چوونه‌ ژوره‌وه‌ و ئه‌و زیاره‌تكارانه‌ی رێوشوێنه‌كانیان ته‌واو كردووه‌ و نزیك بوونه‌ته‌وه‌ له‌ دیداری مه‌رجه‌عی باڵا تێیدا داده‌نیشن، كه‌ وتاربێژ و پیاوانی ئاینی و كه‌سایه‌تی جیاواز له‌ هه‌موو چینه‌كانی تێدا، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانێكی ساده‌ كه‌ چانس یاوه‌ریان بووه‌ و رێگه‌ی هاتنه‌ ژوره‌وه‌یان پێدراوه‌.

 

df
گه‌ڕه‌كی ئه‌لڕه‌سول ـ نه‌جه‌ف

 

له‌لای ڕاستی راڕه‌وه‌كه‌ ژورێكی ناوه‌ندیی و ساده‌ هه‌یه‌، وه‌ك نوسینه‌گه‌ی مه‌رجه‌ع به‌كارده‌هێنرێت، له‌به‌رانبه‌ر ده‌رگاكه‌یدا محه‌مه‌د ڕه‌زای كوڕی سیستانی وه‌ستاوه‌، هاوتا له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی تر كه‌ وه‌ك راوێژكار و هاوكار له‌ ڕێكخستنی كاروباری نوسینگه‌كه‌دا له‌گه‌ڵیدان، ئه‌وه‌ زۆر بڵاوه‌ هه‌موو په‌یام و نامه‌ مۆركراوه‌كان كه‌ ده‌خرێنه‌ به‌رده‌م مه‌رجه‌ع له‌ژێر چاودێریی و پێداچوونه‌وه‌ی محه‌ممه‌د ڕه‌زای كوڕیدا ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ده‌سه‌ڵاتی قسه‌كردنی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ فه‌رمییه‌كان به‌ناوی مه‌رجه‌عیه‌ته‌وه‌ له‌ بابه‌تی دامه‌زراندن و كاروباری تری په‌یوه‌ست به‌ مه‌رجه‌عیه‌ته‌وه‌.

 

محه‌ممه‌د ره‌زا له‌ ده‌یه‌ی پێنجه‌می ته‌مه‌نیدایه‌ و له‌سه‌ر ده‌ستی زانا گه‌وره‌كانی حه‌وزه‌ی زانستی نه‌جه‌ف له‌ وێنه‌ی ئه‌بولقاسمی خوئی و باوكی واته‌ سیستانی خوێندنی ته‌واو كردووه، و سه‌رپه‌رشتی نوسینگه‌كانی باوكی ده‌كات له‌ نه‌جه‌ف، له ‌هه‌موو كه‌س زیاتر له‌ باوكی ده‌چێت له‌ شێوه‌ و هه‌ڵسوكه‌وتدا، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت خۆی كۆشش ده‌كات له‌ رێگه‌ی جێگیركردنی ئه‌م وێكچونه‌دا.‌


ژوره‌كه‌ی سیستانی هیچ كه‌لوپه‌لێكی گرانبه‌ها و به‌نرخی تێدا نییه‌، خۆی و موعه‌ممه‌مێكی هاوته‌مه‌نی له‌ سوچێكی ژوره‌كه‌دا له‌سه‌ر چه‌ند كورسیی ساده‌ داده‌نیشن، زیاره‌تكار نابێت ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ بكات یاخود ماچی بكات، ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی ته‌ندروستی ئه‌و كه‌ زۆر شاراوه‌ و ئاڵۆزه‌، له‌به‌ر هه‌ستیاری پێگه‌ی پیاوێكی ئاینیی وه‌ك ئه‌و، كه‌ رێبه‌رایه‌تی گه‌وره‌ترین حه‌وزه‌ و مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ وێڕای مشتومڕی توند سه‌باره‌ت به‌ جێگره‌وه‌ی.

 
مه‌رجه‌عی باڵا به‌ زمانی عه‌ره‌بی و به‌ تۆنێكی فارسی قسه‌ ده‌كات، چه‌ند كه‌سیك له‌ راوێژكار و ئه‌ندامانی نوسینگه‌ له‌سه‌ر سه‌ری زیاره‌تكار ده‌وه‌ستن، بۆ ئه‌وه‌ی داوای رۆیشتنی لێ بكه‌ن، كاتێك ئامۆژگاری كورتی مه‌رجه‌ع ته‌واو ده‌بێت، كه‌ زۆرجار ته‌نها چه‌ند قسه‌یه‌كی گشتیی و نزان، به‌ڵام هه‌ندێك جار قسه‌كانی وردن، كه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چاودێری ره‌وتی رووداوه‌كان ده‌كات و له‌ به‌دواداچوونی ورده‌كاری كاروباره‌ سیاسییه‌كان دانه‌بڕاوه‌، ئه‌ویش به‌ چه‌ندین بازنه‌ و رێوشوێنی توند ده‌وره‌ دراوه‌ كه‌ هیچی كه‌متر نییه‌ له‌ رێبه‌ره‌ سیاسیی و سه‌رۆك حكومه‌ته‌كان، سه‌ره‌ڕای ساده‌یی جێگه‌ی مانه‌وه‌ی و شێوه‌ی ئاسایی ژیانی نه‌جه‌فیانه‌ی.

تێبینی: ده‌قی عه‌ره‌بی بابه‌ته‌كه‌ له‌ ماڵپه‌ری (DARAJ) ی لوبنانی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌

 

author photo

نوسەر و ڕۆژنامەنوس