ن: عاسف خاليدی
و: ئامانج نیعمه‌ت
پاكستان هه‌ر لهوهكاتهوهی له وڵاتى هیدستان جیابۆته‌وه بۆته وڵاتێكی ههمهمه جۆر و ئاڵۆز، ئه‌م وڵاته هه‌ر له‌كاتى دروستبوونیه‌وه به‌ده‌ست چه‌ندین كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت وه‌كو قه‌یرانه‌كانى ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و به‌رزبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی ئاینى، هه‌روه‌ها هه‌بوونى هێزی به‌رگری ئه‌تۆمی، هه‌موو ئه‌مانه ئاوات و خواسته‌كانى نیشتیمانیان كرد به خۆڵه‌مێش، چونكه ئه‌و وڵاته پێشتر بۆ ئه‌وه دامه‌زرابوو كه پێناسی نه‌ته‌وه‌یی بدات به موسڵمانه‌كانى ئه‌و وڵاته له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هیندیه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك ململانێی نێوان ئه‌م دوو وڵاته په‌یوه‌ست كرابوو به هه‌رێمی كشمیره‌وه.
فه‌رمانڕه‌وا و پیاوه كاریگهرهكانیان بریتى بوون له هه‌ریه‌ك له : محه‌مه‌د ئیقبال، محه‌مه‌د عه‌لى نه‌جاح، بنه‌ماڵه‌ى بۆتۆ، به‌رده‌وام بوون له‌م ململانێیانه‌دا، به‌تایبه‌ت بنه‌ماڵه‌ی بۆتۆ و كچه بهناوبهنگهكهیان به‌نه‌زیر بۆتۆ.
جێبه‌جێكردنی په‌یام
په‌یامی دامه‌زراندنی پاكستان له‌ساڵى 1930دا ده‌ستى پێكرد به‌هۆی بانگه‌شه‌كانى " محه‌مه‌د ئیقبال " كه به باوكی ڕوحی پاكستانییه‌كان داده‌نرێت، ناوبراو ئه‌و كات داوای كیانێكی سه‌ربه‌خۆی بۆ پاكستانییه‌كان ده‌كرد جیاواز له هیندستان، بۆیه كه‌وتنه چالاكی و له ساڵى 1940 به‌خێرای ئه‌م ئاواته‌یان هاته‌دی ئه‌مه‌ش به‌هۆی تێكچوونى كاروباره‌كانى به‌ریتانیا له هیندستان و و كاریگه‌ری جه‌نگی جیهانى دووه‌م له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته.
زولفه‌قار عه‌لی بۆتۆ 1928 ـ 1979
ڕۆژنامه‌نووس و نوسه‌ری میسری فه‌ره‌ح جوبران له كتێبه‌كیدا "له‌گه‌ڵ من وه‌ره بۆ پاكستان" ده‌ڵێت: مردنی محه‌مه‌د ئیقبال بیری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بۆ موسڵمانه‌كان له‌ناونه‌برد، به‌خێرایی محه‌مه‌د عه‌لى درێژه‌ی به‌م بیرۆكه‌یه دا‌و كۆلى نه‌دا و ته‌نانه‌ت هێزه سیاسییه‌كانى پاكستان پاڵشتی بوون هه‌تاوه‌كو له ساڵى 1947 پاكستان دامه‌زرا و بووه نوێنه‌ری موسڵمانه‌كان و هیدنیش نوێنه‌رایه‌تى هیندۆسهكانى ده‌كرد، ئه‌م دابه‌ش بوونه‌ش بووه خه‌ڵوزی ململانێیه‌كی توندی ده‌یان ساڵه.
له‌م كاته‌شدا"زولفه‌قار عه‌لی بۆتۆ" كوڕی یه‌كێك له خێزانه ده‌ره‌به‌گه‌كان له ناوه‌راستى سه‌ده‌ی نوزده له هه‌رێمی سه‌نده‌وه له ته‌مه‌نی نوزده ساڵیدا ڕۆشتۆته واشنتۆن بۆ ته‌واوكردنی خوێندن له ئه‌مریكا.
،،
"زولفه‌قار عه‌لی بۆتۆ" كوڕی یه‌كێك له خێزانه ده‌ره‌به‌گه‌كان له ناوه‌راستى سه‌ده‌ی نوزده له هه‌رێمی سه‌نده‌وه له ته‌مه‌نی نوزده ساڵیدا ڕۆشتۆته واشنتۆن بۆ ته‌واوكردنی خوێندن له ئه‌مریكا.
شاكیر عه‌لى نوسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری پاكستانى ده‌ڵێت:" گرنگترین شت ده‌رباره‌ی زولفه‌قاری له‌دایكبووی ساڵی 1928 باس بكرێت دایكیهتى كه شا نه‌واز بۆتۆیه و توانیوویه‌تى له به‌ریتانیا نازناوی فه‌خری و پارچهریهك زه‌وی گه‌وره له پاكستان وه‌ربگرێت سودی له دابه‌شبوونى هیندستان وه‌رگرت بۆ دامه‌زراندنی كیانێكی سیاسی سه‌ربه‌خۆ له پاكستان".
بێنه‌زیر بۆتۆ و ئاسه‌ف زه‌رداری و منداڵه‌كانیان
شاكیر له كتێبه‌كه‌ی " یادهوریهك له پێناو بۆتۆ"دا ده‌شڵێت" زولفه‌قار دوای به‌ده‌ست هێنانى بڕوانامه‌ی زانستى سیاسی له زانكۆی كالیفۆرنیا، بڕوانامه‌ی یاساشی له به‌ریتانیا به‌ده‌ستهێناوه و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كه‌راچی یه‌كێك له گه‌وره شاره‌كانى پاكستان و پایته‌ختى هه‌رێمی سه‌ند، هه‌ر له‌و شاره بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك وه‌ك پارێزه‌ر كاری كردوه و له نێوان ساڵانى 1954 – 1956 ژماره‌یه‌ك وتار و توێژینه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به "داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوری سه‌رده‌میانه و ملكچهكردنی پاكستان له‌ژێر سه‌روه‌ریی یاسا" نوسیووه.
به وته‌ی شاكیر له سه‌رتای په‌نجاكانه‌وه هه‌زاران كه‌س له پاكستان توشی قه‌یرانی برسێتى بوونه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیندستان ئه‌و سه‌رچاوه ئاویانه‌ی بڕی كه له سنوری نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌ڵده‌قوڵان، ئه‌مه‌ش بووه هۆی لهناوچونى ژماره‌یه‌كی زۆری زه‌وی كشتوكاڵی، خه‌ریك بوو پاكستان به‌هۆی ئه‌م كێشه و چه‌ندین كێشه‌ی تره‌وه بخنكێت، له‌م كاته‌دا بۆتۆ بۆ جاری یه‌كه‌م چووه ناو حكومه‌ته‌وه و له‌ساڵى 1958 بووه وته‌بێژی پاكستان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
به‌ڵام كێشه‌كان كۆتاییان نه‌هات و وڵاته‌كه‌ی چووه ناو چه‌ندین جه‌نگه‌وه له‌گه‌ڵ هیندستانى ڕكابه‌ری به‌هۆی كێشه‌ی هه‌رێمی كشمیره‌وه كه ناوچه‌ی جێناكۆكی هه‌ردوو وڵات بوو، به‌درێژایی شه‌سته‌كان و ته‌نانه‌ت هه‌تا حه‌فتاكانیش به‌رده‌وام بوون له جه‌نگ.
ئه‌م جه‌نگانه پاكستانى توشی چه‌ندین شكست كرد گه‌وره‌ترینیان جیابوونه‌وه‌ی پاكستانى رۆژهه‌ڵات له ساڵى 1971 له ژێر ناوی به‌نگلادیشدا، بۆتۆ كه له دوای ساڵى 1965 بووه وه‌زیری ده‌ره‌وه تێكۆشانێكی چه‌ند ساڵه‌ی كرد له پێناو ڕێگه گرتن له‌م جیابوونه‌وه‌یه به‌ڵام هه‌ركات بۆتۆ پله‌ی به‌رزتری وه‌رگرتایه وڵاتى پاكستان پاشه‌كشه‌ی ده‌كرد بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕۆڵێكی له ڕووداوه‌كان هه‌بووبێت.
بنه‌ماڵه‌یه‌ك فه‌رمانره‌وایی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بمرێت
ئه‌نجامی ئه‌م شه‌ڕ و زیانانه‌ی پاكستان بریتى بوو له به‌ره‌و دواچونى ده‌زگا سه‌ربازییه‌كانى ئه‌و وڵاته، هه‌رچی شكسته‌كه‌ی ساڵی 1971 بوو بووه هۆی سه‌ركه‌وتنى زولفه‌قار عه‌لى بۆتۆ و توانى له ساڵى 1973 بێته یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو به‌پێی ئه‌و ده‌ستوره‌ی كه هه‌وڵى زۆری بۆدا تاوه‌كو سنورێك دابنێت بۆ حوكمی عه‌سكه‌رتاریه‌ت له وڵاتهیهكهیدا.
بێنه‌زیر بۆتۆ 1953 ـ 2007
بۆتۆ دامه‌زرێنه‌ری پارتى گه‌ل بووه و هه‌وڵى داوه له ماوه‌ی حوكمی خۆیدا باز به‌سه‌ر ململانێ ده‌ره‌كییه‌كاندا بدات ئه‌م كاره‌شی له ڕێگه‌ی پارته جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی خۆی كه پارتى گه‌ل بوو ئه‌نجامدا، دروشمێكی ساده‌ی هه‌ڵگرت له ژێر ناوی" خۆراك و جلوبه‌رگ و شوێنی نیشته‌جێبوون" بۆ وڵاتێكی تازه بونیادنراوی توش بوو به دابه‌ش بوون به‌هۆی فشاره‌كانى هیندستانه‌وه له ده‌ره‌وه، ئه‌مه جگه له هۆكاری ده‌زگای سه‌ربازیی له‌ناوخۆی وڵات كه له به‌رژه‌وه‌ندیدا بوو دابه‌شبوونى ناوخۆیی به‌رده‌وام بێت.
له‌كاتێكدا بۆتۆ توشی چه‌ندین كێشه‌ی گه‌وره‌ی وه‌ك گرفتى ئه‌منی و كه‌می خزمه‌تگوزاری و كه‌می تواناى ده‌وڵه‌ت له دۆزینه‌وه‌ی هه‌لى كار بویه‌وه، به‌ڵام له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانى ناوخۆ و ڕاوه‌ستاندنی كرده سه‌ربازییه‌كانى وڵات، بۆتۆ له ساڵی 1972 رێكه‌وتنامه‌ی "سمیلا"ی له‌گه‌ڵ هیندستان مۆر كرد و توانی له‌م ڕێگه‌وه 95 هه‌زار دیلى پاكستانى ئازاد بكات و كۆتایی به جه‌نگ بهێنێت.
،،
زولفه‌قار عه‌لى بۆتۆ توانى له ساڵى 1973 بێته یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو به‌پێی ئه‌و ده‌ستوره‌ی كه هه‌وڵى زۆری بۆدا تاوه‌كو سنورێك دابنێت بۆ حوكمی عه‌سكه‌رتاریه‌ت له وڵاتهیهكهیدا.
ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تى زۆر به سه‌ركه‌وتووی ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام له ماوه‌یه‌كی كورتدا كه‌وته‌وه ناو بازنه‌ی كێشه گه‌وره‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ جیهان به‌ره‌و خراپی ده‌چوون به‌هۆی بیرۆكه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆم كه مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ریی بوو بۆ گرفتى وزه و هه‌روه‌ها "پیاوه ئاینیی"یه‌كان به بیانوی ئه‌وه‌ی بۆتۆ كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاینى ئیسلام ناكات كه‌وتنه خوپیشاندان له دژی، بۆیه سه‌رۆك بۆتۆ هه‌وڵى هێوهركردنهوهیدا و هه‌ندێ چاكسازی ڕاگه‌یاند.
"فه‌یروز خان"ی ژهنراڵى خانه‌نشین له سوپاى پاكستان له یاداشتانهكانى شاكیردا ده‌ڵێت " سه‌رۆك پشووی له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه گۆڕی بۆ هه‌ینى و هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ماده كهولییهكانى قه‌ده‌غه كرد".
به بۆچونى فه‌یروز خان ساڵى1977 خنكاندنی پاكستان و دوژمنكاری وڵاتان له دژی پاكستان به‌هۆی پرۆژه‌كانى وزه‌ی ئه‌تۆم سه‌ری هه‌ڵدابوو، له‌ناوخۆش نه‌یاره‌كانى بۆتۆ به هاوكاری ئه‌مریكا زیادیان كرد، سه‌ره‌نجام سوپا به سه‌كردایه‌تى "زیائولحه‌ق" كۆده‌تاى به‌سه‌ر بۆتۆدا كرد و بیانوی ئه‌م كاره‌شیان به‌هۆی زۆرداری بۆتۆ و په‌یڕه‌ونه‌كردنی بنه‌ماكانى دیموكراسی بوو به‌م وتانه‌ش ویستیان كۆتاى به بۆتۆ بهێنن.
ژنێكی بێ وێنه
كاتێك سه‌رۆك بۆتۆ ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه كرا، هیچكام له كوڕه‌كانى ( مورته‌زا و شانه‌واز) به‌رگریان لێ نه‌كرد به‌ڵام كچه‌كه گه‌وره‌كه‌ی "به‌نه‌زیر بۆتۆ" ئه‌م ئه‌ركه قورسه‌ی له ئه‌ستۆ گرت به‌هۆی ئه‌وه‌ی متمانه‌ی به توانا سیاسیی و رۆشنبیرییه‌كانى خۆی هه‌بوو.
بێنه‌زیر بۆتۆكه كه له‌دایك بووی 1953یه دوای شه‌ش ساڵ له سه‌ربه‌خۆی پاكستان له‌دایك بووه یه‌كه‌م ئه‌زمونی گه‌وره‌ی سیاسی خوی تاقیكرده‌وه، بۆیه هه‌وڵی زۆری‌دا بۆ ئه‌وه‌ی سوپا و جه‌ماوه‌ر ڕازی بكات به‌وه‌ی كه گه‌ل ده‌توانێت ده‌نگ له‌سه‌ر چاره‌نوسی سه‌ركرده‌كه‌یان و پاكستان بده‌ن و له گه‌ڵ براكانیدا ده‌یانویست فشاری وڵاتان له به‌رژه‌وه‌ندی باوكیان به‌ده‌ست بهێنن.
ژه‌نراڵ محه‌مه‌د زیا ئولحهق 1924 ـ 1988
ژه‌نڕال زیائولحه‌ق، چاوی له‌وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵاتی پاكستان بوو دركیشی به‌وه كردبوو هه‌تا زولفه‌قار عه‌لى بۆتۆ له ژیاندا بێت ناتوانى ئه‌و ئامانجه‌ی به‌دی بهێنێت.
به‌مشێوه‌یه، كچه لێهاتووه‌كه كه له زانكۆكانى به‌ریتانیا و ئه‌مریكا خوێندنی ته‌واو كردبوو نازناوی "بێنه‌زیر بۆتۆ" واته بێ وێنه له‌خۆی ناو هه‌وڵیدا باوكی ڕزگار بكات، به‌ڵام له‌م كاری‌دا شكستى هێنا چونكه زولفه‌قاری باوكی سزای كوشتنی به‌سه‌ردا درا و دواتر له‌سێداره درا، به‌م شێوه‌یه بووه یه‌كه‌م ئه‌ندامی خێزانى بۆتۆی فه‌رمانڕه‌وا كه بكوژرێت و له‌ناوبچێت.
دوای ئه‌مه خێزانه‌كه‌ی له خانویه‌كدا جۆرێك له زیندانى كران و له‌سه‌رده‌می "زیا ئولحهق" پرۆسه‌ی له سێداره دان و جه‌ڵد لێدان له مه‌یدانه‌كان زیادی كرد، بۆیه بێ نه‌زیر بۆتۆ كه‌وته هه‌وڵدان بۆ داواكری ئازادی و راده‌ربڕین كه لهكتێبهكیدا به‌ناو" كچی قه‌ده‌ر" كه یاداشتنامه‌ی ژیانى تایبه‌تى خۆیه‌تى به‌ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌لانه دواوه.
فه‌رمانڕه‌وایى دیكتاتۆری زیا ئولحهق به‌هاوكاری له ناكاوی ئه‌مریكا به‌رده‌وامی هه‌بوو، دوای ئه‌وه‌ی ساڵى 1979 یه‌كێتى سوڤیه‌ت چووه ناو ئه‌فغانستانه‌وه، لێره‌دا بۆتۆ له كتێبه‌كه‌یدا باس له‌وه ده‌كات "خوێندنگه ئایینیه‌كان هاوكاری مادی ده‌كران، خوێندكاره‌كان فێری پێویستى جیهاد بۆ ڕزگار كردنی وڵاتانى ئیسلام له ده‌ست داگیركه‌ران، هه‌ره‌وها له‌وكاته‌شدا ڕاوبۆچونێك بڵاوبویه‌وه گوایه سۆڤیه‌ت ده‌بنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر پاكستانى موسڵمان".
له‌لایه‌نى كه‌سیه‌وه به‌هۆی ئه‌فغانستانه‌وه بێنه‌زیر بۆتۆ خرایه به‌ندیخانه‌وه، هه‌ریه‌ك له هه‌ردوو براكانى " مورته‌زا و شانه‌واز" كه‌وتنه ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانى كۆده‌تاى سه‌ربازی و له ساڵى 1981 ئه‌م كاره‌ش ئه‌نجام درا له وه‌ڵامی ئه‌مه‌دا زیا ئولحهق، بێنه‌زیر بۆتۆی له بیابانێك له زیندانى تاكه كه‌سی به‌ند كرد و له‌م باره‌وه بێنه‌زیر له كتیبهكیدا ده‌ڵێت: " ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س قسه‌م نه‌كرد و ته‌نانه‌ت به‌ته‌واوی تواناى قسه كردنم نه‌مابوو ".
زیا ئولحهق لای خۆیه‌وه به‌رده‌وام بوو له‌دابه‌ش كردنی ئه‌و پارانه‌ی له هاوكاری ئه‌مریكییه‌كان وه‌ری ده‌گرت به‌سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانى ئه‌فغانستان، له هه‌مان كاتدا شانه‌وازی برای بێنه‌زیر له ڕێگه‌ی ژه‌هراوی كردنه‌وه له فه‌ره‌نسا كوژرا.
بێنه‌زیر و دایكی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كران به‌ڵام له ساڵى 1986 گه‌ڕایه‌وه وڵات و سور بوو له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كاری سیاسی و پێشتر له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ ئاسف عه‌لى زرداری هاوسه‌ر گیری كردبوو و پشت به‌ستوو به دروشمه‌كانى باوكی " دیمو‌كراتى و ئازادی "چووه نێو ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌وه له پاكستان، له ئه‌نجامدا توانى دوای هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له ساڵى 1988 پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێت، سه‌ركه‌وتنه‌كانیشی له‌م هه‌ڵبژاردنه و پشتگیری له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه بۆ ئه‌و بنه‌مایانه ده‌گه‌ڕایه‌وه كه باوكی كاری له‌سه‌ر كردبوو.
بێنه‌زیر بۆتۆ روِوبهڕووی جیهادیه‌كان بوه‌وه و كاری كرد بۆ باشتر كردنی دۆخی خوێندن و هێنانى ئامێره پێشكه‌وتوه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌ی به‌ڵام لای خۆیانه‌وه ئیسلامیه‌كان ناوبراویان به شه‌یتانى گه‌وره ده‌زانى.
بێنه‌زیر له كتێبه‌كه‌یدا ده‌ڵێت" دووگیان بووم، ده‌شمزانى پیاوانى زیائولحه‌ق كاتى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن ده‌خه‌نه كاتى مندڵبوونم، بۆیه هه‌ستام به گۆڕینى تۆماره‌كانى خه‌سته‌خانه و توشی شۆكم كردن، ته‌نانه‌ت زیا ئولحهق به یه‌كێك له نزیكه‌كانى وتبوو هه‌ڵه بووم كه بێنهزیرم نه‌كوشتووه، كاتى ئه‌و پیاوه ئه‌م قسه‌ی پێ وتم، "وتم ڕاست ده‌كات".
ئاستى جه‌ماوه‌ریی بێنه‌زیر زۆر زیادی كرد و خه‌ڵك زۆر خۆشیان ده‌ویست، زیا ئولحهق له ساڵی 1988 له ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌ی كۆتایی به ژایانی هات كه ته‌نها سوپاى پاكستان به‌رپرس بوو له پاراستنى.
بیلاوڵ بۆتۆ و ئاسه‌ف زه‌رداری باوكی
سه‌ره‌تاى حه‌فتاكان، سه‌ركه‌وتنى نه‌واز شه‌ریفی به‌خۆیه‌وه بینى كه ناوبراو ڕۆڵى سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی هێزه ئیسلامیه‌كانى پاكستانی ده‌گێڕا كه له لایه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگیری ئه‌و وڵاته‌وه پاڵپشتى ده‌كران، نه‌واز شه‌ریف سه‌ره‌تا هه‌وڵی به شه‌یتانكردنی هاوسه‌ری بێنه‌زیر و دواتریش تۆمه‌تباركردنی ههردوكیانيدا به مه‌سه‌له‌كانى تێوه‌گلان به گه‌نده‌ڵی، تا وایلێهات شه‌ریف توانى بێنه‌زیر له ماوه‌ی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تى 1992 – 1996 له پۆسته‌كه‌ی لابدات.
له ساڵى 1996 مورتهزاى برای دووه‌می بێ نه‌زیر بۆتۆ تیرۆر كرا، پۆلیس و ده‌سه‌ڵاتدارانى پاكستان خێزانى زهرداریان به بێ به‌ڵگه تۆمه‌تبار كرد به كوشتنى براكه‌ی بێنه‌زیر، ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی بارودۆخی پاكستان له لایه‌ن بێنهزیرهوه بووه سه‌رچاوه‌ی "پاشماوه‌كانى جیهادیه‌كان " كه ئه‌مریكا دوای كۆتایى هاتنى جه‌نگی ئه‌فغانستان پشتیتێكردن بۆیه "فاتیمه بۆتۆ" ی نه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بۆتۆ ده‌لێت:" خه‌رجی سه‌ربازیی و خه‌رجی خوێندنگه ئاینییه توندڕه‌وه‌كان زۆر زیاتر بوون له‌و خه‌رجیه‌ی بۆ خوێندن و فێر بوون و پاڵپشتى ژنان ته‌رخان كرابوو" ئه‌م وتانه‌ی له كتێبی "شمشێر و ئاگر"دا باس كردووه.
سه‌ره‌ڕای ڕه‌خنه‌كانى فاتیمه له خێزانى بۆتۆ، به‌ڵام به ڕوونى باس له‌و ئاسته‌نگانه ده‌كات كه توشی بێنه‌زیر بۆتۆ بۆته‌وه چ وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران یان وه‌ك ژنێك، بێنه‌زیر له ڕێگه‌ی ته‌فسیری قورئانه‌وه وه‌ڵامی توندڕه‌وه‌كان ده‌داته‌وه كه ویستبویان ژنان و كۆتوبه‌ند بكه‌ن و ئازادی له كۆمه‌ڵگه نه‌هێڵن، هه‌روه‌ها سور بووه له‌سه‌ر چاككردنی بواری فێر كردن و هێنانى هه‌ندێك كه‌ره‌سته‌ی ته‌كنه‌لۆژیا بۆ ناوخۆی وڵات، له به‌رانبه‌ردا ئیسلامییه پاكستانییه‌كان بۆتۆیان به شه‌یتانى گه‌وره ده‌زانى .
،،
نه‌واز شه‌ریف سه‌ره‌تا هه‌وڵی به شه‌یتانكردنی هاوسه‌ری بێنه‌زیر و دواتریش تۆمه‌تباركردنی ههردوكیانيدا به مه‌سه‌له‌كانى تێوه‌گلان به گه‌نده‌ڵی، تا وایلێهات شه‌ریف توانى بێنه‌زیر له ماوه‌ی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تى 1992 – 1996 له پۆسته‌كه‌ی لابدات.
له‌و كاته‌ی بێنه‌زیر خه‌رێك بوو به‌م ململانێیانه‌وه، نه‌واز شه‌ریف ژه‌نراڵ "په‌روێز موشه‌ره‌ف"ی كرده سه‌رۆكی ئه‌ركانى سوپا، ئه‌ویش به‌خێرایی جارێكی تر له ڕێگه‌ی كۆده‌تاى سه‌ربازیه‌وه له ساڵی 1998 ده‌سه‌ڵاتى خۆی به‌سه‌ر سوپادا سه‌پاند، جارێكی هه‌مان ڕێچكه‌ی زیا ئولحهقی له دژایه‌تى بنه‌ماڵه‌ی بۆتۆ دووباره كرده‌وه.
بێختوار، بیلاوڵ، ئاسیفه، منداڵه‌كانی بێنه‌زیر بۆتۆ
ئاسف زه‌رداری هاوسه‌ری بێنه‌زیری ده‌ستگیر كرد له پاكستان زیندنی كرا، به‌ڵام بێنه‌زیر به پێنج ساڵ زیندانى غیابی حوكمدرا، له هه‌مان كاتدا بێنه‌زیر خه‌ریكی تێكۆشان بوو بۆ لابردنی ده‌سه‌ڵاتى سه‌پێنراوی سه‌ربازیی له وڵاته‌كه‌یدا، سه‌ر له‌نوێ و له‌ساڵی 2002 حوكمێكی تری به‌تۆمه‌تى سپیكردنه‌وه‌ی دراو به‌سه‌ردا درا، جێی باسه ئه‌م تۆمه‌ته له پاكستان ده‌درایه پاڵ ئه‌و سیاسیانه‌ی بیانویستایه له مه‌یدانه‌كه دوور بخرێنه‌وه.
له كۆتاییدا بێنه‌زیر بۆتۆ سور بوو له سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانى و پێوابوو چاره‌نوسی به‌ستراوه‌ته‌وه به چاره‌نوسی پاكستان، له ساڵی 2007 سه‌ره‌ڕای ئاگادار كردنه‌وه‌ی گه‌ڕایه‌وه وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه و لایهنگرانشی له كه‌راچی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ پشتگیری و پێشوازی كردن له ناوبراو، به‌ڵام كه‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تووشی ته‌قینه‌وه‌ی خۆ كوژی بوو كه تیایدا 125 كه‌س بوونه قوربانى و بێنهیزر له‌و هه‌وڵه‌ی تیرۆركردنه ڕزگاری بوو به‌ڵام له هه‌وڵی دووه‌می تیرۆر كردنی له شاری ڕواڵبهندی كه شوێنی له دایكبوونی خۆی بوو له هه‌مان ساڵدا تیرۆر كرا.
هه‌رچی پاكستانه به‌ردوام بوو له شڵه‌ژاوی و ناجێگیری باری سیاسی و ئه‌منی، گه‌نده‌ڵى سه‌ربازیی و ئه‌منی به‌رده‌وام بوو له‌و نێوه‌نده‌شدا ( دادوه‌ری لێكۆلێنه‌وه له كه‌یسی تیرۆر كردنی بێنه‌زیر بۆتۆش تیرۆر كرا)، به‌مه‌ش توندڕه‌وه ئیسلامیه‌كان به‌هێز بوون و هه‌ژاریی و گه‌نده‌ڵی په‌ره‌یسه‌ند، ئه‌مه جگه‌له ململانێی توند له‌گه‌ڵ هیندستان، جارێك بێنه‌زیر بۆتۆ وتبوی:"كاتێك له دایكبووم دایكم سێ ڕۆژ سه‌ردانى كه‌سی نه‌كردبوو، چونكه كچی بووبوو، به‌ڵام من ئه‌مڕۆ به‌رگری له پاكستانێك ده‌كه‌م كه چه‌ندین پیاوی جیاواز حوكمی ده‌كات و كه‌سیان سه‌ردانى جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكه‌كه‌یان نه‌كردوه و ته‌نانه‌ت هه‌رگیز سه‌یریشم ناكه‌ن".