ئه‌گه‌ره‌كانى پاشه‌كشه‌ى سلێمانى و هه‌ژمونى دهۆك به‌سه‌ر په‌رله‌مانى ئاینده‌دا

پێشبینى ده‌كرێت سلێمانى 11 كورسى له‌ ده‌ستبدات و دهۆك 8 كورسى له‌سه‌ر حسابى سلێمانى ببات

ئه‌گه‌ره‌كانى پاشه‌كشه‌ى سلێمانى و هه‌ژمونى دهۆك به‌سه‌ر په‌رله‌مانى ئاینده‌دا

6140 خوێندراوەتەوە

به‌پێى شیكاریه‌كى ماڵپه‌ڕى دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین نوێنه‌رایه‌تیكردنى پارێزگاى سلێمانى له‌ هه‌ڵبژاردنى 30 ئه‌یلولدا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی گه‌وره‌دایه‌ و له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ژمونى پارێزگاى دهۆك به‌سه‌ر په‌رله‌مانى ئاینده‌وه‌ زاڵتر ده‌بێت و كۆى هاوكێشه‌كه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندى پارتى دیموكراتى كوردستاندایه‌، كه‌ به‌هۆى ده‌نگه‌كانى پارێزگاى دهۆكه‌وه‌ نزیكه‌ى 8 كورسى له‌ پارێزگاى سلێمانى ده‌بات و به‌شێوه‌یه‌كى گشتیش پێشبینى ده‌كرێت پارێزگاى سلێمانى 11 كورسى په‌رله‌مانى له‌ده‌ستبدات.

 

هه‌رچه‌نده‌ به‌پێى سیستمى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌رێمى كوردستان یه‌ك بازنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌ و كورسى شاره‌كان جیانه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌ لێكدانه‌وه‌ى ئاماره‌كانى ژماره‌ى ده‌نگده‌ران له‌ هه‌ر پارێزگایه‌كدا كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ قورسایى به‌ركه‌وته‌ى هه‌ر پارێزگایه‌ك له‌ناو په‌رله‌مانى كوردستاندا چه‌نده‌.

df


به‌پێى ئاماره‌ فه‌رمیه‌كانى كۆمسیۆن له‌ پارێزگاى سلێمانى 1 ملیۆن و 193 هه‌زار و 768 كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌، به‌م پێیه‌ش ده‌نگده‌رانى پارێزگاى سلێمانى 38.6% كۆى گشتى ده‌نگده‌رانى هه‌رێم پێكده‌هێنن و له‌ 111 كورسیه‌كه‌ى په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر 11 كورسى كۆتاكانى لێ ده‌ركه‌ین ئه‌وا پارێزگاى سلێمانى به‌ ته‌نها 39 كورسى په‌رله‌مانى كوردستانى به‌رده‌كه‌وێت.

،،

له‌ پارێزگاى سلێمانى 1 ملیۆن و 193 هه‌زار و 768 كه‌س مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌، به‌م پێیه‌ش ده‌نگده‌رانى پارێزگاكه  38.6% كۆى گشتى ده‌نگده‌رانى هه‌رێم پێكده‌هێنن و له‌ 111 كورسیه‌كه‌ى په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر 11 كورسى كۆتاكانى لێ ده‌ركه‌ین ئه‌وا پارێزگاى سلێمانى به‌ ته‌نها 39 كورسى په‌رله‌مانى كوردستانى به‌رده‌كه‌وێت.


هه‌روه‌ها پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ش كه‌ به‌م دوایانه‌ لێى جیابووه‌ته‌وه‌ 68 هه‌زار و 234 ده‌نگده‌رى هه‌یه‌ و نزیكه‌ى 2 كورسى په‌رله‌مانى به‌رده‌كه‌وێت.

پارێزگاى هه‌ولێر 1 ملیۆن و 103 هه‌زار و 732 ده‌نگده‌رى هه‌یه‌ و نزیكه‌ى 35.7% ى ده‌نگده‌رانى هه‌رێم پێكده‌هێنێت و 36 كورسى په‌رله‌مانى به‌رده‌كه‌وێت.


پارێزگاى دهۆكیش كه‌ 722 هه‌زار و 920 ده‌نگده‌رى تێدایه‌ و 23.4%ى ده‌نگده‌ران پێكده‌هێنێت 23 كورسى په‌رله‌مانى تێدایه‌.


جیاوازى ڕێژه‌ى به‌شداریكردن و ده‌نگدان له‌ پارێزگاكاندا ده‌بێته‌ هۆى هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ى ته‌واوى هاوكێشه‌كه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌رى پاشه‌كشه‌ى قورسایى پارێزگاى سلێمانى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان و هه‌ژمونى پارێزگاى دهۆك به‌سه‌ر په‌رله‌مانى ئاینده‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌.


ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ش راسته‌وخۆ كاریگه‌رى له‌سه‌ر له‌ده‌ستدانى قورسایى ئه‌و هێزانه‌ هه‌یه‌ كه‌ چه‌قى نفوزیان پارێزگاى سلێمانیه‌ و ده‌بێته‌ هۆى به‌هێزبونى ئه‌و هێزانه‌ش كه‌ چه‌قى قورسایه‌كانیان له‌ پارێزگاى دهۆكه‌.


له‌ هه‌ڵبژاردنى 12ی ئایاری رابردوودا بۆ په‌رله‌مانی عێراق ڕێژه‌ى به‌شداریكردن به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو دابه‌زى به‌ له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا.

به‌پێى پێشبینیه‌كان و به‌ له‌به‌رچاوگرتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانی عێراق، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ڕێژه‌ى به‌شداریكردن له‌ ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌م جاره‌ زۆر بێته‌ خواره‌وه‌، به‌ تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى كه‌ لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتی و یه‌كێتی بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان كرد كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ساخته‌كارییان به‌رامبه‌ر كراوه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر و دواى چه‌ند مانگ هێنان و بردن نه‌یانتوانى ده‌نگه‌ دزراوه‌كانیان بگیڕنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش نائومێدیه‌كى زۆرى له‌ ده‌نگدان و به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان دروستكرد لاى جه‌ماوه‌رى ئه‌و هێزانه‌.

،،

چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ڕێژه‌ى به‌شداریكردن له‌ ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌م جاره‌ زۆر بێته‌ خواره‌وه‌، به‌ تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى كه‌ لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتی و یه‌كێتی بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان كرد كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ساخته‌كارییان به‌رامبه‌ر كراوه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر و دواى چه‌ند مانگ هێنان و بردن نه‌یانتوانى ده‌نگه‌ دزراوه‌كانیان بگیڕنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش نائومێدیه‌كى زۆرى له‌ ده‌نگدان و به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان دروستكرد لاى جه‌ماوه‌رى ئه‌و هێزانه‌.

 

له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ئه‌گه‌ر شیكاریه‌كى گریمانه‌یى بكه‌ین بۆ ڕێژه‌ى به‌شداریكردن له‌ ده‌نگدان به‌پێى پارێزگاكانى كوردستان ئه‌وا به‌ڕه‌چاوكردنى هه‌لومه‌رجى بابه‌تى هه‌ر پارێزگایه‌ك و ئاستى هۆشیارى سیاسیى و ململانێكان له‌ هه‌ر پارێزگایه‌كدا هه‌روه‌ها به‌ڕه‌چاوكردنى هه‌ڵبژاردنى رابردوو ده‌توانین چه‌ند گریمانیه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ین بۆ ڕێژه‌ى به‌شدارى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان.

 

df


به‌بڕواى ئێمه‌ گریمانه‌ى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڕێژه‌ى به‌شدارى له‌ پارێزگاى سلێمانى 40% زیاتر نه‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌ له‌ به‌رچاوگرتنى هه‌ڵبژاردنى رابردوو كه‌ نزیك بوه‌وه‌ له‌ 55% .


به‌م پێیه‌ش له‌و 1 ملیۆن و 193 هه‌زار ده‌نگده‌ره‌ى پارێزگاى سلێمانى چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ ده‌كرێت نزیكه‌ی 477 هه‌زار كه‌س به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات كه‌ ده‌كاته‌ 40% ى كۆى ده‌نگده‌رانى پارێزگاكه‌.


به‌م ژماره‌یه‌ش پارێزگاى سلێمانى به‌شدار ده‌بێت له‌ ناردنى 28 نوێنه‌ر بۆ په‌رله‌مانى كوردستان، له‌كاتێكدا خۆى تواناى ناردنى 39 نوێنه‌رى هه‌یه‌. واته‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پارێزگاى سلێمانى 11 كورسى له‌ده‌ست بدات.

له‌ پارێزگاى هه‌ولێریش كه‌ پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستانه‌ و ململانێیه‌كى توندى تێدایه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، ژماره‌ى ده‌نگده‌رانى بریتیه‌ له‌ 1 ملیۆن و 103 هه‌زار ده‌نگده‌ر و له‌ بنه‌ره‌تدا 36 كورسى په‌رله‌مانى به‌رده‌كه‌وێت.


له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌دا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ڕێژه‌ى به‌شدارى له‌ پارێزگاى هه‌ولێر بگاته‌ 55% بۆ 60%ى ده‌نگده‌ران به‌م پێیه‌ش نزیكه‌ى 607 هه‌زار كه‌س به‌شدارى ده‌نگدان ده‌كه‌ن له‌و پارێزگایه‌ و 39 كورسى په‌رله‌مانى به‌رده‌كه‌وێت، واته‌ 3 كورسى په‌رله‌مان له‌و پارێزگایه‌ زیاد ده‌كات له‌سه‌ر حسابى پارێزگاى سلێمانى.

،،

له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌دا چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ڕێژه‌ى به‌شدارى له‌ پارێزگاى هه‌ولێر بگاته‌ 55% بۆ 60%ى ده‌نگده‌ران به‌م پێیه‌ش نزیكه‌ى 607 هه‌زار كه‌س به‌شدارى ده‌نگدان ده‌كه‌ن له‌و پارێزگایه‌ و 39 كورسى په‌رله‌مانى به‌رده‌كه‌وێت، واته‌ 3 كورسى په‌رله‌مان له‌و پارێزگایه‌ زیاد ده‌كات له‌سه‌ر حسابى پارێزگاى سلێمانى.

 

له‌ پارێزگاى دهۆكیش له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا 722 هه‌زار و 920 ده‌نگده‌ر هه‌یه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 23%ى كۆى ده‌نگده‌رانى كوردستان و 23 كورسى په‌رله‌مانى به‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام پێشبینى به‌رزترین ڕێژه‌ى ده‌نگدان ده‌كرێت له‌و پارێزگایه‌ له‌چاو پارێزگاكانى دیكه‌ به‌م ئاماژانه‌ى خواره‌وه‌:

یه‌كه‌م:

له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوودا به‌رزترین ڕێژه‌ى ده‌نگدانى تۆماركردووه‌.

دووه‌م:

پارتى دیموكراتى كوردستان ده‌سه‌ڵاتدارى ره‌هاى ناوچه‌كه‌یه‌ و ته‌نها یه‌كگرتووى ئیسلامی هه‌یه‌ كه‌ بتوانێت چه‌ند كورسیه‌كى ئه‌و پارێزگایه‌ به‌رێت و كه‌س نییه‌ ململانێى بكات، بۆیه‌ له‌توانایدایه‌ زۆرترین خه‌ڵكى خۆى بباته‌ سه‌ر سندوقه‌كان و هیچ چاودێریه‌كى جدیشى له‌سه‌ر نییه‌ كه‌ ڕێگربێت له‌ ساخته‌كاریی له‌و پارێزگایه‌دا.


سێیه‌م:

پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى پارێزگاكه‌ و باڵاده‌ستى خێڵایه‌تى له‌ناوچه‌كه‌ و تێكهه‌ڵكێشكردنى پاڵنه‌رى سیاسیى و خێڵایه‌تى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌جۆرێك هه‌ر خێڵێك بۆى گرنگ بێت كاندیدى خۆى ده‌ربچێنێت. 

 به‌م هۆیانه‌شه‌وه‌ پێشبینى ده‌كرێت رێژه‌ى ده‌نگدان له‌و پارێزگایه‌ له‌ 70% كه‌متر نه‌بێت و نزیكه‌ى 506 هه‌زار كه‌س له‌و پارێزگایه‌ به‌شدارى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بكه‌ن كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ى 31 كورسى په‌رله‌مانى واته‌ زیاتر له‌ 8 كورسى له‌ تواناى خۆى زیاتر په‌رله‌مانتار ده‌نێرێته‌ په‌رله‌مان له‌سه‌ر حسابى پارێزگاى سلێمانى. 

   

سه‌باره‌ت به‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ 68 هه‌زار و 234 كه‌س مافى ده‌نگدانى هه‌یه‌ و تواناى ناردنى 2 په‌رله‌مانتارى هه‌یه‌، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت رێژه‌ى ده‌نگدان تیایدا 55% بێت و نزیكه‌ى 37 هه‌زار كه‌س له‌و پارێزگایه‌ به‌شدارى ده‌نگدان بكه‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 2 په‌رله‌مانتارى به‌رده‌كه‌وێت.

 

هه‌موو ئه‌و هاوكێشه‌ و پێشیبینیانه‌ى سه‌ره‌وه‌ ده‌ریده‌خه‌ن، كه‌ له‌هه‌ڵبژاردنى 30 ى ئه‌یلولدا پێشهاتى نوێ به‌ڕێوه‌یه‌ كه‌ تیایدا سلێمانى به‌شێكى زۆر له‌ قورسایى خۆى له‌ په‌رله‌مان له‌ده‌ست ده‌دات و پارێزگاى دهۆكیش زیاتر هه‌ژموون به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا په‌یدا ده‌كات و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت پارێزگاى دهۆك له‌سه‌ر حسابى سلێمانى 8 كورسى زیاده‌ به‌رێت، ئه‌مه‌ش به‌ پله‌ى یه‌كه‌م به‌ قازانجى پارتى دیموكراتى كوردستان و به‌زیانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌شكێته‌وه‌.

 

ته‌نها شتێك كه‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆكارى گۆڕانكارى له‌م هاوكێشه‌یه‌دا بریتییه‌ له‌ سۆپه‌ر كاندیده‌كان كه‌ رێژه‌یه‌كى زۆرى ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنن و كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر شكاندنى قورسایى هه‌ر پارێزگایه‌ك و له‌وانه‌شه‌ له‌ هه‌موو پارێزگاكان ده‌نگێكى زۆر به‌ده‌ستبهێنن. 

 

rt
ریـــکـــــــــــــــلام

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری