بە دوورگەکردنی قەتەر، هەرەشەی خنکاندنی دەوڵەتەکەی ئال خەلیفە

سعودیە دەیەوێت قەتەر لە ناو ئاوە گەرمەکاندا بخنکێنێ

بە دوورگەکردنی قەتەر، هەرەشەی خنکاندنی دەوڵەتەکەی ئال خەلیفە

1291 خوێندراوەتەوە

هەڵۆ ساڵح

لە پاش تێوەگلانی قەتەر لە پرسی "پاڵپشتیکردنی تیرۆریزم و پشتیوانی دارایی بۆ ئێران و میلشیاکانی بەشێوەی ناڕاستەوخۆ" لە دەسپێکی مانگی حوزەیرانی ۲۰۱۷، قەتەر کەوتە نێو دۆخێکی پشێوی سیاسی و ئابووریەوە بەهۆی ئەوەی چەند دەوڵەتێک ناوچەکە ئابوڵەقەیەکی دیبلۆماسی نەفەسبڕیان بەسەر قەتەردا سەپاند کە پێکهاتبوون لە هەریەک (سعودیە عەرەبی بە پلەی یەک، ئیمارات و بەحرێن و میسر).

 
ئەم ئابڵوقە دیبلۆماسیانە کە دواتر بە "قەیرانی قەتەر" ناسرا، بوو بەهۆی بچڕاندنی پەیوەندێکان لە سەرجەم جومگەکانی پەیوەست بە بازرگانی و ڕێوڕەسمە گومرگییەکانی دەریای و وشکانیی و هەرێمیی و ئاسمانی و کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی قەتەری گرتەوە و قەتەری لە نێو بازنەیەکی قەتیزیدا بەند کرد.


ئابڵوقەکانی سەر قەتەر بەشێوەیکی زنجیرەی بوو لە بەرواری جیاوازدا فشاری جۆراوجۆرەکان تەوژمیان دەهێنا بۆ سەر گوشاردنی قەتەر و دابڕاندنی لە بازنەی ناوچەکەدا، هەرچەندە سعودیە لە دەسپێکردنی مێژووی ئابلوقەکانەوە هەوڵی نهێنی گەورەیداوە دژ بە قەتەر ئەویش تەرخانکردنی بودجەیەکی زۆر بوو بۆ پڕوپاگەندە و ناوبانگ شکاندنی هێڵی ئاسمانی فڕۆکەوانی قەتەر.

 

ئاڵای (سعودیە و قەتەر)

 
کۆتا هەوڵی سعودییەکان بۆ توندکردنەوەی ئابڵوقەکان لەسەر قەتەر بە شێوەیکی باوەڕپێنەکراوە، کە جیهان و میدیای بەخۆیەوە سەرقاڵکردوە ئەویش " دروستکردنی کەناڵێکی سنوریە لە لایەن سعودیە بۆ گۆڕینی جوگرافیای قەتەر لە نیمچە دوورگەوە بۆ دورگە، بە واتایەکی دیکە سعودیە لە نوێترین هەوڵی بۆ تۆخکردنەوەی ئابڵوقەکانی سەر قەتەر هەوڵی دروستکردنی کەناڵێک دەدا بەڕوی تاکە سنوری جوگرافیای قەتەر کە ڕوەو وشکانی و کردنی بە دوورگەیەکی تەواو".

،،

ئابڵوقەکانی سەر قەتەر بەشێوەیکی زنجیرەی بوو لە بەرواری جیاوازدا فشاری جۆراوجۆرەکان تەوژمیان دەهێنا بۆ سەر گوشاردنی قەتەر و دابڕاندنی لە بازنەی ناوچەکەدا


ئەم هەوڵانەش کە لەلایەن سعودیەوە دەدرێت بێوێنەترین هەوڵی مێژووین وەک هێزێکی سەپێنەر و بەکارهێنەری ڕەقە - هێز بۆ دابڕاندنی دەوڵەتێک لە کایەی ناوچەیی لە ڕێگەی دەستکاریکردنی سنورە جوگرافییەکانی بەشێوەیک شەرعێنراو و تۆخکردنەوە ناکۆکی و گرژییەکان لەگەڵ دەوڵەتێکیدا.


لە دەسپێکی ئابڵوقەکانەوە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ۲۰۱۷، لە نێوان دێکومێنتی هەر سێ دەوڵەتەکەدا پرسێکی بەم شێوەیە تاوتوێ کرابوو بە نهێنی، کە ئەویش چۆن کەناڵێک دروست بکرێت بۆ بە دوورگەکردنی قەتەر وەک هەوڵێک بۆ تۆڵەکردنەوە لە قەتەر بۆ بچوکردنەوەی هەژموون و ڕۆڵی قەتەر لە پشتیوانی تیرۆریزم و پاڵپشتیکردنەکانی بۆ ئێران و میلیشیاکانی نزیک لە ئێران.


سعودیە و هاوپەیمانەکان لە بەرواری ۱\۹/۲۰۱٨ لە پشتەوەی میدیاکانەوە ئەم هەوڵەیان بە گوێی قەتەردا دایەوە لە شێوەی پرۆپۆزڵێکی پلان بۆداڕێژراودا ئەویش " دورستکردنی کەناڵێک بەدرێژی ٦۰ کیلۆمەتر لە ناوچەی سەلوای درێژدەبێتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی خورئەلئەعدد لەسەر خاکی سعودیە و نزیکەی کیلۆمەترێک لە خاکی ڕەسمی قەتەر دەچێتە خزمەتی ئەم پرۆژەی سعودیە.


بنکەیەکی سەربازی لەسەر ئەو ناوچەیە دروست دەکرێت و ناودەبرێت بە "کەناڵی دەریای سەلوان" و ئەم زۆنەیە لە ڕوویەکی دیکەوە لە لایەن حوکمەتی شاهانەی سعودیەوە دەکرێت بەکاری بهێنێت وەک ناوچەیەک بۆ "تاقیکردنەوە و هەوڵە ئەتۆمییەکان یان پاشەڕۆی وزەی ناوکی" کە حوکمەتی سعودیە لە پلانیدایە داڕێژانەوەی بۆ بکات.


ئەم "پرۆژە کەناڵە" بە گوێرەی زۆرینەی سەرچاوەکان، پشتیوانە داراییەکانی لە لایەن ئیمارات و حکومەتی سعودیەوە بۆ دەستەبەردەکرێت و کۆمپانیا میسریەکانیش بەشداردەبن لە کارکردن لەم پرۆژەیەدا.


کۆی گشتی خەرجی پرۆژەکەیە دەخەمڵێنرێت بە ۷٤٦ ملیۆن دۆلار و تەواوکردنی پرۆژەکەش ۱۲ مانگ درێژە دەکێشێت، ئەمەش هەمان ئەزموونی دروستکردنی "کەناڵی سوێسە"، هەرچەندە قەتەر بەردەوامە لەڕەتکردنەوەی تێوەگلانی لەم دوو پرسە هەستیارە بەڵام سعودیە و ئیمارات ومیسر سورن لەسەر هێشتنەوە و تونکردنەوەی ئابڵوقەکان لەسەر دەوڵەتی قەتەر.

دەوحە، پایتەختی قەتەر

 

لە کۆتاییدا، کاردانەوە و هەوڵەکانی سعودیە بۆ ڕاپەراندنی ئەم پرۆژەیە ڕوژانە دەردەکەوێت و سەرجەم تویتەکانی موحەمەد بن سەلمان و ساود بن قەحتان سەلمێنەری ئەوەن و ڕایدەگەین" ئێمە بێئارام و بێ پەرۆشین لە پیادەکردنی پرۆژەی دوورگەی سەلوان، و ئەمە هەوڵێکی مێژووی دەبێت بۆ گۆڕینی جوگرافیای هەرێمێک".

،،

لە کۆتاییدا، کاردانەوە و هەوڵەکانی سعودیە بۆ ڕاپەراندنی ئەم پرۆژەیە ڕوژانە دەردەکەوێت و سەرجەم تویتەکانی موحەمەد بن سەلمان و ساود بن قەحتان سەلمێنەری ئەوەن و ڕایدەگەین" ئێمە بێئارام و بێ پەرۆشین لە پیادەکردنی پرۆژەی دوورگەی سەلوان


محمەد بن سەلمان لە دەسپێکی دەسنیشانکردنیەوە بە شازادەی جێنیشین، جوڵە و هەوڵی دژە قەتەری زۆری ئەنجامدا، ئەمەش لە پاش ئەو ڕاپۆرتە هەواڵگییریە کە بڵاوکرایەوە لەسەر هەوڵێکی پلانڕێژی ئاسایشی و سەربازیی محمەد بن سەلمان بۆ کشان و ناردنی هێزی سەربازی سعودیە بۆ نێو جەرگەی وڵاتی قەتەر وەک دەستبەسەرداگرتنێکی سەربازی قەتەر لە لایەن سعودیەوە بە هاوکاری ئیمارات.

هەوڵەکانی بن سەلمان شکستیهێنا بەهۆی هەوڵە شایستەکانی "ڕێکس تیلەرسۆن" وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا، کە ئەوەش بە تەواوی ریازی تورە و پەرێشان کرد.

دواتر پاش دزەکردنی دیکۆمێنتە هەوڵگیرییەکان دەرکەوت بە لۆبی پارەی سعودیە و ئیمارات ڕیکس تیلەرسۆن لە پۆستەکەی دوورخرایەوە بەهۆی ڕێگریکردن و ئاشکراکردنی پلانەکانی سعودیە و ئاگادارکردنەوەی قەتەر لە هەنگاوێکی لەم شێوەیە بەهۆی ئەو پەیوەندیە باشانەی کە هەیبوو لەگەڵ قەتەر بەهۆی کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك