عێراق وەگ گۆڕەپانێکی ململانێکانی واشنتۆن و تاران

عێراق وەگ گۆڕەپانێکی ململانێکانی واشنتۆن و تاران

625 خوێندراوەتەوە

♦️ دۆستانی ئێران هەڵمەتیان بەردەوامە بۆ دەرکردنی کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە بەسڕە، چونکە بەقسەی جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی ئەبو مەهدی موهەندیس، بەڵگەی تەواویان لەبەردەستە بۆ تێوەگلانی لە هاندانی خۆپیشاندانەکان لەوانەش سووتاندنی کونسوڵخانەی ئێران.


♦️ هەندێ لەپەرلەمانتارانی لیستەکانی نزیک لەئێران، هەڕەشەی ئەوە دەکەن خولی چوارەمی پەرلەمان بکەنە وێستگەیەک بۆ دەرکردنی یاسای چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لەعێراق

،،


پاش سوتانی کونسوڵخانەی ئێران لەبەسرە کۆمەلێک هاوەن ئاراستەی ناوچەی سەوز کران لەناوەڕاستی بەغدا کە پارێزراوترین ناوچەی عێراقە.


♦️ باڵیۆزخانەکانی ئەمەریکاو بەریتانیا ئاگاداری هەڵگرانی پاسپۆرتی ئەو دوو وڵاتەیان کردووە، ئەوەنەی دەکرێت عێراق بەجێبهێڵن جگە لەهەرێمی کوردستان، هەندێ سەرچاوەی ئاگاداری عێراقییش باسی کۆچی بەکۆمەڵی هاوڵاتییە ئەمەریکی و بەریتانییەکان دەکەن لە رێی فڕۆکەخانەی بەغدا.


♦️ پاش سوتانی کونسوڵخانەی ئێران لەبەسرە کۆمەلێک هاوەن ئاراستەی ناوچەی سەوز کران لەناوەڕاستی بەغدا کە پارێزراوترین ناوچەی عێراقە.


♦️ سەرنوسەری رۆژنامەی ئەخباری لوبنانی، ئیبراهیم ئەمین، کە لایەنگری تارانە راشکاوانە نوسیویەتی کە هاوەنەکانی ناوچەی سەوز ئامانجیان باڵیۆزخانەی ئەمەریکا بووەو وەڵام بوون بۆ دەستدرێژی هەوادارانی ئەمەریکاو سعودیە بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە بەسرە.


♦️ بەشێک لەچاودێران موشەکبارانەکەی شاری کۆیە بەپەیامێکی ئێرانی دەزانن بۆ ئەمەریکا.


♦️ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هوشیاری جددی دایە تاران لەئەگەری بەئامانجکردنی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لەعێراق چ بەناراستەوخۆ بێت یان لەرێگەی ئەو گروپانەی حەشدی شەعبی کە بەفەرمانی تاران دەجولێنەوە لەعێراق.


♦️ بەشێوەیەکی کتوپڕ ئیدارەی تۆڕی تویتەر ئەکاونتی جێگری سەرۆکی حەشد ئەبو مەهدی موهەندیسیان داخست بەپاساوی پێشێلکردنی یاساو رێساکان، بەڵام بەیاننامەیەکی راگەیاندنی حەشد باس لەوە دەکات سەرجەم ئەکاونتەکانی حەشد دووچاری گوشار هاتوون و ئەمەش بەبەشێک لەشەڕی ئاشکرا لەقەڵەم دەدات.

،،

برێت مەکگۆرک لەعێراق و لەکوردستان سەرقاڵی دیدارو گەڕانە بۆ دانانی جێ پەنجەی وڵاتەکەی لەسەر ئەو حکومەتەی کە بڕیارە بەم نزیکانە پێکبهێنرێت


♦️ برێت مەکگۆرک لەعێراق و لەکوردستان سەرقاڵی دیدارو گەڕانە بۆ دانانی جێ پەنجەی وڵاتەکەی لەسەر ئەو حکومەتەی کە بڕیارە بەم نزیکانە پێکبهێنرێت لەبەغدا، بەرانبەر بەمەش باوەڕ وایە قاسم سلێمانی لەرێی کەناڵی نهێنی و تایبەتەوە لەخەتدا بێت لەگەڵ لایەنە شیعەکان.


♦️ ژمارەیەک شیکاروانی رۆژئاوایی بە واشنتۆن پۆستی ئەمەریکییان راگەیاندوە کە بەشی زۆری کارتەکانی ئەمەریکا لەبەغدا سووتاون و ئەو هەموو کۆششەی وڵاتە یەکگرتووەکان کردویەتی بۆ دووبارە دانانەوەی عەبادی بەسەرۆک وزیران بەرەو سفر بوونەوە دەڕوات، چونکە لەدوای قەیرانەکانی بەسرەو شکستی حکومەت لەچارەسەرکردنی خێرایدا، هەروەها دوای پەرتەوازەبوونی لیستی نەسرو کشانەوەی سەدر لەپاڵپشتیکردنی عەبادی، هیچ راگرێکیتری بەهێز نەماوە ناوبراو پشتی پێ ببەستێت بۆ مانەوە لەسەر کورسی حوکمڕانی حکومەتی ناوەند لەبەغدا.

 

author photo

نوسەر و ڕۆژنامەنوس