و: به‌همه‌ن كه‌ریم
هه‌روه‌ك چۆن له ژیانى رۆژانه‌دا كارێكى باشه له‌گه‌ڵ هاوڕێكاندا نه‌رم و نیان بیت چونكه هه‌رگیز نازانیت كه‌ى پێویستت پێیان ده‌بێت، له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌شدا هه‌روایه ، مانگى رابردوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ داواى له مه‌سعود بارزانى كرد كه پاڵپشتى له به‌دیهێنانى ئامانجێكى به‌په‌له له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بكات ئه‌ویش به گه‌ره‌نتیدان له هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى عه‌بادى بۆ خولێكى تر له سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق .
جارى جاران ره‌نگه وه‌ڵامه‌كه‌ى بارزانى ئۆتۆماتیكى به به‌ڵێ بوایه، به‌ڵام مانگى ئۆكتۆبه‌رى ساڵی رابردوو ئه‌مریكا رێگه‌ى به میلیشیا شیعه‌كاندا كه له لایه‌ن قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسه‌وه ئاراسته ده‌كران، تانكى ئه‌مریكى له دژى كورده‌كان به‌كاربهێنرێت، كه‌واته له ئێستادا شتێكى نامۆ نییه كه كورده‌كان مه‌یلیان به‌لاى هاوپه‌یمانێكى بێوه‌فاوه نه‌بێت .
ئه‌م چه‌ند ساڵه كه‌مه‌ى پێشوو چ جیاوازییه‌كى دروستكرد، ساڵى 2010 كاتێك ئه‌مریكا داواى له بارزانى كرد كه پاڵپشتى مالیكى بكات بۆ خولى دووه‌م، بارزانى زۆر به زوویی به‌م داوایه رازى بوو (كه دواتر كورد و ئه‌مریكا هه‌ردووكیان په‌شیمان بوون له‌م بڕیاره)، هه‌روه‌ها له حوزه‌یرانى 2014 كاتێك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا جۆن كیرى سه‌ردانى هه‌ولێرى كرد بۆ ئه‌وه‌ى داوا له بارزانى بكات كه بڕیارى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان دوابخات كورده‌كان به‌وه رازیبوون كه چاوه‌ڕێبكه‌ن تا شه‌ڕى داعش كۆتایى دێت.
،،
به‌بوونى كوتله‌یه‌ك كه خاوه‌نى 50 كورسى په‌رله‌مانى ئێستاى عێراقه (له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له كورسى هاوپه‌یمانه سونییه‌كان ) كورد ده‌توانێت بڕیار بدات كێ سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عێراقه.
به‌بوونى كوتله‌یه‌ك كه خاوه‌نى 50 كورسى په‌رله‌مانى ئێستاى عێراقه (له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له كورسى هاوپه‌یمانه سونییه‌كان ) كورد ده‌توانێت بڕیار بدات كێ سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عێراقه، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانى 12ى ئایارى په‌رله‌مانى عێراق له نێوان دوو كوتله‌ى شیعه‌كاندا گه‌یشتووه به بنبه‌ست.
یه‌كێكیان عه‌بادى و سه‌در سه‌ركردایه‌تى ده‌كه‌ن،ئه‌ویتریان مالیكى و عامریی سه‌ركردایه‌تى ده‌كه‌ن كه ئه‌م كوتله‌یان په‌یوه‌ندى نزیكیان له‌گه‌ڵ تاران هه‌یه، هه‌تا ئه‌وه‌ى عامرى له جه‌نگى نێوان ئێران و عێراق له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو له به‌ره‌ى ئێران دژى عێراق شه‌ڕیكردووه، له كاتێكدا عه‌بادى و سه‌در به ته‌واوى دژه ئێران نین، سه‌در بۆ ماوه‌ى 4 ساڵ له نێوان ساڵانى 2007 تا 2011 له ئێران ژیاوه و عه‌بادیش ئه‌ندامى حزبى ده‌عوه‌ی لایه‌نگرى ئێرانه.
بارزانی له كاتی بانگه‌شه‌كردن بۆ به‌شداری له ریفراندۆم ـ ئه‌یلولی 2017
ئیداره‌ى تره‌مپ به‌ڕاستى ترسى له‌وه هه‌یه كه مالیكى و عامرى حكومه‌تى نوێى عێراق پێكبهێنن، كه ئه‌مه ده‌بێته هۆى زاڵبوونى زیاترى هه‌ژمونى ئێران له‌سه‌ر عێراق و شكستێكى گه‌وره ده‌بێت بۆ ئه‌مریكا كه ده‌یه‌وێت به‌ره‌كه‌ى تر ئه‌و حكومه‌ته پێكبهێنێت.
ئه‌مه ئه‌و شوێنه‌یه كه كورده‌كان ده‌توانن رۆڵى تێدا بگێڕن، له دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه پارته‌كه‌ى بارزانى و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان هاوپه‌یمانیه‌كیان دروستكرد، ئه‌م دوو لایه‌نه له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین كوتله‌ى سونه‌كان (كوتله‌ى میحوه‌ر) رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێكه‌وه بچنه‌پاڵ یه‌كێك له كوتله شیعیه‌كان.
كورد‌و سونه‌كان پێكه‌وه له نێوان 60 بۆ 90 كورسیان له كۆى (329) كورسى په‌رله‌مان هه‌یه، به‌ڕه‌چاوكردنى ئه‌وه‌ى كه ئایا سوننه‌كان له‌گه‌ڵ كورد ده‌مێننه‌وه یان نا، كورده‌كان ده‌توانن سه‌ركرده‌ى داهاتووى عێراق دیاری بكه‌ن، بارزانى وه‌ك سه‌رۆكى گه‌وره‌ترین پارتى كوردى پێگه‌یه‌كى باشى هه‌یه و ئه‌و ده‌توانێت بڕیار بدات كه كورد به‌ره‌و كوێ بڕوات.
كێشه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌یه كه چیدى بارزانى بڕواى به‌وه نه‌ماوه كه پشت به ئه‌مریكا ببه‌ستێت،له دواى ئه‌وه‌ى به داواكه‌ى جۆن كیرى بۆ دواخستنى راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان رازیبوو له كاتێكدا هه‌موو عێراق له ساڵى 2014 دا له لێوارى داروخاندا بوو.
،،
كێشه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌یه كه چیدى بارزانى بڕواى به‌وه نه‌ماوه كه پشت به ئه‌مریكا ببه‌ستێت،له دواى ئه‌وه‌ى به داواكه‌ى جۆن كیرى بۆ دواخستنى راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان رازیبوو له كاتێكدا هه‌موو عێراق له ساڵى 2014 دا له لێوارى داروخاندا بوو.
ساڵى رابردوو سه‌ركردایه‌تى كورد له دواى تێكشكاندنى داعش بڕیاریدا كه ئیتر كاتى ئه‌وه‌یه خه‌ونى چه‌ندین ساڵه‌یان بێته‌دى، له حوزه‌یرانى ساڵى رابردوو كۆمسێونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێم كاتى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان له 25ى ئه‌یلولى 2017 دیاریكرد، 2 رۆژ پێش ریفراندۆمه‌كه وه‌زیرى ده‌ره‌وه تێلرسۆن یاداشتێكى پێشكه‌ش به بارزانى كرد، كه ئه‌گه‌ر بارزانى ریفراندۆم دوابخات ئه‌وا ئه‌مریكا له رووى دیپلۆماسیه‌وه هه‌وڵده‌دات كێشه‌كانى هه‌ولێرو به‌غدا چاره‌سه‌ربكات ،وه ئه‌گه‌ر هه‌رسێ لایه‌ن له‌ماوه‌ى ساڵێكدا نه‌گه‌یشتنه لێگه‌یشتنێك، ئه‌وا واشنتۆن دان به پێویستى ریفراندۆمدا ده‌نێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بارزانى دوو دڵ بوو له به‌ڵێنه‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه و به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌ى،له رووى كردارییه‌وه ئه‌وه نه‌گونجاوبوو كه ریفراندۆم دوو رۆژ پێش واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
بارزانی له رۆژی ده‌نگدانی ریفراندۆمدا ـ 2017.9.25
ریفراندۆم به ئه‌نجامى له‌سه‌دا 93ى ده‌نگدان بۆ سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو كۆتاییهات، عه‌بادى بڕیاریدا ده‌رسى كورده‌كان دابدات، گه‌شتى ئاسمانى به‌سه‌ردا داخستن، مامه‌ڵه‌ى سستمى بانكه‌كانى راگرت و گڵۆپى سه‌وزى بۆ هێرشكردنه سه‌ر كه‌ركوك داگیرساند كه كورده‌كان له دواى هه‌ڵهاتنى هێزه عێراقیه‌كان له ساڵى 2014 كۆنترۆڵیان كردبوو.
له‌جیاتى پشتبه‌ستن به سوپاى نیزامى عێراقى، عه‌بادى رێگه‌ى به هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبیدا كه ئه‌م كاره ئه‌نجامبده‌ن، عه‌بادى له‌وبڕوایه‌دا بوو كه سه‌ركرده‌ى جه‌نگه و توانیویه‌تى داعش تێكبشكێنێ و كورده‌كان بگێڕێته‌وه بۆ شوێنه‌كانى پێشوویان و ئه‌مه گه‌ره‌نتى ئه‌وه ده‌كات كه له هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران هه‌تا ئه‌وه‌ى لیسته‌كه‌ى به ناوى (نه‌سر) ناونا كه به‌ماناى سه‌ركه‌وتن دێت.
له‌جیاتى ئه‌وه‌ى به‌رگرى له هاوپه‌یمانه كورده‌كانى بكات ئیداره‌ى تره‌مپ رێگه‌ى به حه‌شدى شه‌عبیدا كه تانكى ئه‌برامز كه له راستیدا به سوپاى عێراقى فرۆشتبوو بكه‌وێته ده‌ستى حه‌شدى شه‌عبى و له دژى كورده‌كان به‌كاربهێنرێت، وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مریكا له‌و راستیه نیگه‌ران نه‌بێت كه پلانه‌كه له‌لایه‌ن "قاسم و سوله‌یمانیه‌وه" داڕێژراوه و به‌سه‌ركردایه‌تى" ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس" ئه‌نجام ده‌درێت كه‌لاى ئه‌مریكا وه‌ك تیرۆریستێك به‌سزاى له سێداره‌دان به غیابى له پاى رۆڵى ئه‌و له ته‌قاندنه‌وه‌ى باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا له ساڵى 1983 له كوێت تاوانباره .
ئه‌مه وایكرد كه بارزانى و كورده‌كان توڕه‌و بێزاربن، هێشتا زۆر له عه‌بادى توڕه‌ن، وه‌ك یه‌كێك له سه‌ركرده كورده‌كان پێى ووتم: مالیكى بودجه‌ى بڕین، به‌ڵام عه‌بادى هێرشى كرده سه‌رمان كه ئه‌م هێرشه متمانه‌ى كورده‌كانى به‌رامبه‌ر به ئه‌مریكا وه‌ك هاوپه‌یمانێك ئاوه‌ژوو كرده‌وه .
،،
بارزانى و كورده‌كان توڕه‌و بێزاربن، هێشتا زۆر له عه‌بادى توڕه‌ن، وه‌ك یه‌كێك له سه‌ركرده كورده‌كان پێى ووتم: مالیكى بودجه‌ى بڕین، به‌ڵام عه‌بادى هێرشى كرده سه‌رمان كه ئه‌م هێرشه متمانه‌ى كورده‌كانى به‌رامبه‌ر به ئه‌مریكا وه‌ك هاوپه‌یمانێك ئاوه‌ژوو كرده‌وه .
له جیاتى ئه‌وه‌ى بیر له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له واشنتۆن بكه‌نه‌وه، كورد و سوننه‌كان له دانوستاندان له‌گه‌ڵ دوو كوتله‌كه‌ى شیعه تا بزانن كامیان رێكه‌وتنێكى باشیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، سوننه‌كان داواى بوجه بۆ بنیاتنانه‌وه‌ى ناوچه‌كانیان و كشانه‌وه‌ى ملیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كه‌ن، كورده‌كان لیستێكى درێژ داواكارییان هه‌یه كه له ده‌ستوردا به‌ڵێنیان پێدراوه،له نێویشیاندا پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى گشتى عێراق و داننان به‌مافه‌كانیان له مه‌سه‌له‌ى نه‌وت و سه‌رژمێرى دانیشتوان بۆ دیاریكردنى به‌شى هه‌رێم له بودجه و ئه‌نجامدانى راپرسى بۆ دیاریكردنى چاره‌نوسى كه‌ركوك و دامه‌زراندنى دادگاى باڵاى عێراق به پێى ئه‌وه‌ى له ده‌ستوردا هاتووه .
هێرشی حه‌شد و سوپای عێراق بۆ سه‌ر كه‌ركوك ـ 2017.10.16
هه‌تا ئێستا جگه له پێدانى به‌شێك له بودجه،عه‌بادى هه‌موو داواكاریه‌كانى كوردى ره‌تكردۆته‌وه،له‌به‌ر هه‌موو ئه‌م هۆكارانه له‌وانه‌یه كورد و سوننه‌كان بڕیار بده‌ن له‌گه‌ڵ مالیكى و عامرى رێكه‌وتن بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌توانن پشتگیرى واشنتۆن به‌ده‌ستبهێنن،باشتروایه له‌گه‌ڵ تاكه هێزى باڵاده‌ستى ناوچه‌كه كه ئێرانه پێكبێن، به پێچه‌وه‌انه‌ى عه‌بادیه‌وه، مالیكى پشتگیرى هه‌ندێك له داواكاریه‌كانى كورد ده‌كات و سوننه‌كانیش له‌وه تێده‌گه‌ن كه به واقیعى عامرى له توانایدایه فه‌رمان به میلیشیا شیعه‌كان بكات كه له ناوچه‌كانیان بكشێنه‌وه .
ئیداره‌ى تره‌مپیش وه‌كو عه‌بادى له‌و بڕوایه‌دا بوون كه سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانى عه‌بادى ده‌بێته هۆى به‌ده‌ستهێنانى ده‌نگى زۆرینه له هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و قوربانییه گه‌وره‌ى به هاوپه‌یمانه كورده‌كانیاندا وا ده‌كات هاوپه‌یمانێك له به‌غدا به‌ده‌ستبهێنن، به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكیانه‌ى كه په‌یوه‌ندیان به‌م بابه‌ته‌وه هه‌بوو وه‌ك ماكگۆرك و تیلرسۆن كه به هۆى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمه‌وه له كورده‌كان نیگه‌ران و توڕه بوون .
ن: پیته‌ر گالبره‌یس (باڵوێزى پێشووى ئه‌مریكا له كرواتیا و نوسه‌رى كتێبى (كۆتایی عێراق) The end of Iraq
https://foreignpolicy.com/author/peter-w-galbraith/