دواجار له گێمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌دا بۆ دیاریكردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، به‌ره‌ى ئێرانى یاریه‌كه‌ى له‌به‌ره‌ى عه‌بادى و سه‌درى مه‌حسوب له‌سه‌ر ئه‌مریكا برده‌وه، به 169 ده‌نگ، له‌كۆى 289 په‌رله‌مانتارى ئاماده‌بوو، موحه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى كوتله‌ى ئه‌نبار ناسنامه‌مانه كه یه‌كێكه له پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كیيه‌كانى لیستى بونیادى مالیكى و عامرى بوو به سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق.
گه‌وره‌ترین دۆڕاویش له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى په‌رله‌ماندا خالید عوبه‌یدى وه‌زیرى پێشوى به‌رگرى عێراق بوو كه ته‌نها 89 ده‌نگى هێنا.
خالید عوبه‌یدى به‌ره‌ى سه‌در و عه‌بادى مه‌حسوب له‌سه‌ر ئه‌مریكا بوو، به‌ڵام هه‌م خۆى و هه‌م به‌ره‌كه‌ى گێمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌یان به ئێران و هاوپه‌یمانییه عێراقییه‌كانى دۆڕاند.
تیوتهكهی فه‌تلاویی كه پیرۆزبایی له سه‌ركه‌وتنی حه‌لبوسیی ده‌كات
به‌مه‌ش له‌چه‌ند ساڵى ئاینده‌دا دیارده‌یه‌كى نوێى سیاسى له عێراق په‌یدا ده‌بێت كه پێشتر پێشینه‌ى نه‌بووه و پێى ده‌وترێت سونه عێراقیه‌كانى هاوپه‌یمانى ئێران.
،،
له چه‌ند ساڵى ئاینده‌دا دیارده‌یه‌كى نوێى سیاسى له عێراق په‌یدا ده‌بێت كه پێشتر پێشینه‌ى نه‌بووه و پێى ده‌وترێت سونته عێراقیيهكانى هاوپه‌یمانى ئێران.
ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه ده‌نگۆى كڕینى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ حه‌لبوسى به بڕى 30 ملیۆن دۆلار له ئارادایه و ئه‌مڕۆش دواى ده‌ركه‌وتنى ئه‌نجامه‌كان له تویتێكى تونددا خالید عوبه‌یدى دواى دۆڕاندنى یاریه‌كه به حه‌لبوسى جارێكى دیكه ئه‌و بابه‌ته‌ى هێناوه‌ته پێشه‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه كردوه كه پۆسته‌كه له‌به‌رامبه‌ر 30 ملیۆندا كڕدراوه.
عوبه‌یدى له پۆستێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ئاماژههى به‌وه كردوه" خێزانه گه‌نده‌ڵه‌كه خۆشحاڵن كه شمهكهكهیان به 30 ملیۆن دۆلار كڕیوه. گه‌نده‌ڵكار خۆشحاڵبون و ده‌ستیانكردوه به گۆِرینهوهى پیرۆزبایهكانیان....".
پۆسته‌كه‌ی عوبێدی له فه‌یسبوكی تایبه‌تی خۆی
هه‌روه‌ها حه‌نان فه‌تلاوى سه‌رۆكى كوتله‌ى ئیراده، كه له سه‌ركرده‌یه‌كى دیارى هاوپهیمانێتیهكهى مالیكى و عامرییه به‌خۆشحاڵیه‌وه هه‌واڵى سه‌ركه‌وتنى حه‌لبوسى بڵاوكردۆته‌وه و نوسیویهتى " سه‌ركه‌وتنى پاڵیوراوهكهمان موحه‌مه‌د حه‌لبوسى به 169 ده‌نگ و كه‌وتنى خالید عوبه‌یدى به 89 ده‌نگ".
،،
له گێمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌دا هاوپه‌یمانه‌كانى ئێران گۆڵى یه‌كه‌مى خۆیان كرد و یه‌كه‌م پۆستى سیادى عێراقیان برده‌وه و هێشتا نازانرێت له گێمهكانى دیكه‌ى یاریه‌كه‌دا كامیان پێش ده‌كه‌ون ئێران یان ئه‌مریكا؟
وه‌زیری پێشووی كاره‌بای عێراق له‌گه‌ڵ حه‌لبوسیی وێنه‌ی سێلفی ده‌گردن له ناو هۆڵی په‌رله‌مان
له‌لایه‌كى دیكه‌وه وه‌زیرى پێشوى كاره‌باى عێراق كه تۆمه‌تباره به گه‌نده‌ڵى دواى سه‌ركه‌وتنى حه‌لبوسى سێڵفیهكى بڵاوكردۆته‌وه و خۆشحاڵى خۆى به‌سه‌ركه‌وتنى حه‌لبوسى ده‌ربڕیوه.
له‌گێمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌دا هاوپه‌یمانه‌كانى ئێران گۆڵى یه‌كه‌مى خۆیان كرد و یه‌كه‌م پۆستى سیادى عێراقیان برده‌وه و هێشتا نازانرێت له گێمهكانى دیكه‌ى یاریه‌كه‌دا كامیان پێش ده‌كه‌ون ئێران یان ئه‌مریكا ؟