هه‌رچه‌نده له لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه پشتیوانى له به‌رهه‌م ساڵح كرا تا ببێته كاندیدی یه‌كێتى بۆ پۆستى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق، به‌ڵام له لایه‌ن هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و مه‌لا به‌ختیار و به‌شێك له ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسیيه‌وه به‌توندى ره‌تكرایه‌وه، ئه‌مه‌ش له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ و ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی گفتوگۆیه‌كی زۆری له‌سه‌ر كراوه، د.محه‌مه‌د سابیريش كه به فه‌رمی كاندیدی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتی بوو بۆ پۆسته‌كه هه‌رچه‌نده لۆبیه‌كی باشیشی بۆ خۆی كردووه له ناو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا چاره‌نووسی نادیاره و نازانرێت ئایا له ناو ركابهریهكه ده‌هێلرێته‌وه یان نا.
ئاراسته‌ى گفتوگۆكانى ناو یه‌كێتى تاچه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌و جۆره‌بوون كه بافڵ تاڵه‌بانى ئه‌و بابه‌ته‌ى له به‌رژه‌وه‌ندى به‌رهه‌م ساڵح كۆتایى پێهێناوه، ئه‌گه‌رچی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به ته‌واوى دژى دانانى به‌رهه‌م ساڵح بووه و جه‌ختیشى كردوه كه "ناهێڵێت ئه‌و كاره ڕووبدات".
به‌رهه‌م ساڵح خوازیارى ئه‌وه بووه له چوارچێوه‌ى رێكه‌وتنێكى سیاسى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى پۆسته‌كه وه‌ربگرێت، به‌جۆرێك كه شكۆى خۆى و هاوپهیمانێتیهكهى تیايدا پارێزراوبێت، به‌ڵام ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ى كه له دواى دوا كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ده‌ركرا و باسى له داواكارى هاوپه‌یمانى كردبوو بۆ یه‌كگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى، به ته‌واوى ڕێسهكهى به‌رهه‌م ساڵح و بافڵ تاڵه‌بانى كرده‌وه به خورى.
هاوپه‌یمانى باوه‌ڕیان وایه كه ئه‌و به‌یاننامه‌یه به‌ده‌ستى ئه‌نقه‌ست له لایه‌ن مه‌لا به‌ختیاره‌وه نوسرابێت به ئامانجى تێكدانى سه‌رله‌به‌رى كاره‌كه و شكاندنى به‌رهه‌م ساڵح و هاوپه‌یمانى.

،،
له دواجاردا یه‌كێتى داواى له به‌رهه‌م ساڵح كردووه بگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتى و له پۆستى جێگری دووه‌می سكرتێری گشتیی به‌رده‌وام بێت و ده‌ستبه‌ردارى هاوپه‌یمانى بێت به‌ڵام ناوبراو رهتیكردووهتهوهه، بۆیه ئاراسته‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى به‌و ئاقاره‌دا ڕۆیشتووه كه ناوى ناوبراو وه‌ك كاندیدى خۆیان دووربخه‌نه‌وه و ناوى (مه‌لا به‌ختیار و د.له‌تیف ره‌شید) وه‌ك دوو كاندیدی یه‌كێتى بهێڵنه‌وه بۆ ئه‌و پۆسته.
به‌پێى زانیارییه‌كانى دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین نوسینی ئه‌و به‌یاننامه‌یه به‌بێ ئاگادارى هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیش نه‌بووه، دواى ئه‌وه‌ى به‌یاننامه‌كه كاردانه‌وه‌ى لێكهوتهوه هاوپه‌یمانى یه‌كێتیان ناچار كرد كه ده‌ستكارى بكه‌ن و وشه‌ى ده‌ستپێشخه‌رى هاوپه‌یمانى و یه‌كگرتن بگۆڕن بۆ ڕێكهوتنى سیاسیى و ئاراسته‌ى یه‌كخستن كه له دوور مه‌ودادا هه‌ر ماناى یه‌كگرتنه‌وه‌ى ده‌گه‌یاند.
كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی و یه‌كێتی ـ ماڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ / سلێمانی ـ 2018.9.14
له دواى ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌وه كۆمه‌ڵێك كێشه له‌ناو یه‌كێتى سه‌ریان هه‌ڵدا به‌تایبه‌تى كه سێ كاندیده‌كه‌ى دیكه له‌ناو یه‌كێتى به‌بێ ده‌نگ دانه‌نیشتن و جوڵه‌كانى خۆیان ده‌ستپێكرد.
له دوایه‌مین جاردا یه‌كێتى به‌فه‌رمى داواى له به‌رهه‌م ساڵح كردووه كه بگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتى و له پۆسته‌كه‌ى خۆى به‌رده‌وام بێت (جێگری دووه‌می سكرتێری گشتیی) و ده‌ستبه‌ردارى هاوپه‌یمانى بێت به‌ڵام ناوبراو ئه‌و مه‌رجه‌ى به‌و شێوه‌یه ره‌تكردوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه ئاراسته‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى به‌و ئاقاره‌دا ڕۆیشتووه كه ناوى ناوبراو وه‌ك كاندیدى خۆیان دووربخه‌نه‌وه و ناوى (مه‌لا به‌ختیار و د.له‌تیف ره‌شید) وه‌ك دوو كاندیدی یه‌كێتى بهێڵنه‌وه بۆ ئه‌و پۆسته.
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته‌كان له به‌رده‌م كاندیدكردنى به‌رهه‌م ساڵحدا كه ئه‌گه‌ر له فلته‌رى یه‌كێتیش ده‌ربچوایه، ئه‌وا فلته‌ری پارتى بوو، چونكه پارتى نه‌یشاردووه‌ته‌وه كه پشتگیرى به‌رهه‌م ساڵح ناكه‌ن بۆ ئه‌و پۆسته.
دوو رۆژه مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات تاوه‌كو گه‌یشتن به‌وه‌ی له‌سه‌ر مه‌لا به‌ختیار و د.له‌تیف ره‌شید یه‌كلاببنه‌وه بۆ پۆسته‌كه، به‌پێی زانیارییه‌كانیش هه‌ردوو ناوه‌كه‌یان به پارتی گه‌یاندووه تاوه‌كو له‌سه‌ر یه‌كێكیان پارتی خۆی ساغ بكاته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ـ سلێمانی ـ 2018.9.16
ئه‌مرۆش محه‌مه‌د حه‌لبوسیی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه (٢٥ی ئەیلول) واده‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماره، هه‌ربۆیه چاوه‌روان ده‌كرێت پێش ئەو وادەیە پارتی به فه‌رمی وه‌ڵامی یه‌كێتی بداته‌وه و تاكه كاندید كورد بۆ پۆسته‌كه یه‌كلابێته‌وه.
مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری یه‌كێتییه و د. له‌تیف ره‌شیدیش هاوه‌ڵزاوای مام جه‌لاله و هاوسه‌ری شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده، به‌ڵام به‌پێی پێشبینییه‌كان چانسی مه‌لا به‌ختیار بۆ پۆسته‌كه زیاتره، به‌وپێیه‌ی دۆستایهتیيهكی باشی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی هه‌یه و له كاتی ریفراندۆم و دواتر رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ریش هه‌ڵوێسته‌كانی له بارزانییه‌وه نزیك بوون، ئه‌وانه‌ش متمانه‌ی مه‌لا به‌ختیاریان لای خودی بارزانی زیاتر كردووه، بۆیه پارتی كاندیدكردنى مهلابهختیارى له هه‌مووان پێ باشتره و له‌وانه‌یه ته‌نها كاندید بێت كه پارتى ئۆكه‌ى بۆ بكات.
،،
مه‌لا به‌ختیار پێگه حزبیه‌كه‌ی به‌هێزتره و سیاسییه‌كی ناسراوتره، له ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ هێزه شیعه و سوننه‌كانی عێراقدا هه‌یه، بۆیه چاوه‌روانیش ده‌كرێت مه‌لا به‌ختیار هه‌رزوو ئۆكه‌ی ئێرانییه‌كانیش وه‌ربگرێت.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی
جگه له‌وه‌ش، مه‌لا به‌ختیار پێگه حزبیه‌كه‌ی به‌هێزتره و سیاسییه‌كی ناسراوتره، له ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ هێزه شیعه و سوننه‌كانی عێراقدا هه‌یه، بۆیه چاوه‌روانیش ده‌كرێت مه‌لا به‌ختیار هه‌رزوو ئۆكه‌ی ئێرانییه‌كانیش وه‌ربگرێت.
له ئێستادا چانسى مه‌لا به‌ختیار له هه‌مووان زیاتره و چانسى به‌رهه‌م ساڵحیش له كۆتایی نزیكبووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر به ته‌واوی ئاوا نه‌بووبێت، هه‌ندێك زانیاریش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ره‌نگه به‌رهه‌م ساڵح ده‌ستبه‌رداری ركابه‌رییه‌كه نه‌بێت و بچێته به‌غداد و كاندیدبوونی خۆی بۆ پۆسته‌كه رابگه‌یه‌نێت چونكه پێیوایه جگه له چوار لایه‌نه‌كه و نه‌وه‌ی نوێ، به‌شێكی به‌رچاو له هێزه شیعه و سوننه‌كانیش پشتیوانی ده‌كه‌ن.
به‌ڵام ئه‌زموونی هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له نێوان به‌شیر حه‌داد و ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید ئه‌وه‌ی سه‌لماند هه‌ر كه‌سێك پارتی و یه‌كێتی پشتیوانی نه‌كه‌ن ئه‌وا ناتوانێت ده‌نگی پێویستی لایه‌نه عێراقییه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت بۆ پۆسته باڵاكانی عێراق و هیچ ئه‌نجامێكی ده‌ست ناكه‌وێت.
ريــــــكـــــــــــلام