ناڕەزایەتییەکانی بەسرە و پێداچوونه‌وه‌ ئەمریکا بە سیاسەتەکه‌یدا

ناڕەزایەتییەکانی بەسرە و پێداچوونه‌وه‌ ئەمریکا بە سیاسەتەکه‌یدا

769 خوێندراوەتەوە

شەپۆلی نوێی ناڕەزایەتیەکانی بەسرە دەرفەتی ئەوەیان بە ئەمریکا داوە جارێکیتر بگەڕێتەوە نێو کایەی سیاسی عێراق، دوای ئەوەی ٣٠ ھەزار کەس لەخەڵکی بەسرە بەھۆی خواردنەوەی ئاوی پیسەوە گەیەنرانە نەخۆشخانە، خۆپیشاندەران بەمەبەستی داواکردنی کاری زیاتر و ئاوی پاک و خزمەتگوزاری گشتی زیاتر چوونە سەر شەقامەکان، بەھۆیەوە زۆربەی بینا حکومییەکانی شارەکە، لەنێویشیاندا باڵوێزخانەی ئێران، ئاگریان تێبەردرا.

 

ئەم شەپۆلە نوێیەی ناڕەزایەتیەکانی بەسرە دەرفەتی ئەوەیان بە ئەمریکا داوە جارێکیتر بگەڕێتەوە نێو کایەی سیاسی عێراق.

لە ڕووی مێژووییەوە ئەمریکا چارەسەری سەربازی بەلاوە پەسەند بووە بۆ کێشەکانی عێراق، ئەمە لە ڕابردوودا سودی ھەبووە، بەڵام بێ وەڵامی ئەمریکا لە ھەمبەر گۆڕانکارییە سیاسیەکانی ئەمریکا بۆشاییەکی دروست کردووە کە لەلایەن ھێزە ھەرێمیەکانی وەکو داعش و ئێران پڕکراوەتەوە.

پەیوەندیەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا : لەساڵی ١٩٨٠ کاتێک عێراق دەستی بەشەڕی ھەشت ساڵە کرد لەگەڵ ڕژێمی تازە دروستبووی ئێران، ئەمریکا یارمەتی لۆجستی پێشکەشی عێراق کرد، لەوەش سەرنجڕاکێشتر، عێراق لەو کاتەدا لەنێو ئەو لیستەی ئەمریکادا بوو کە تایبەت بوو بەو وڵاتانەی پشتیوانی تیرۆریزمیان دەکرد. بەڵام لە ساڵی ١٩٨٢ لەلیستەکەدا دورھێنرا، بەوەش ڕێگە بەکۆمپانیا ئەمریکیەکان درا چەک بە وڵاتەکە بفرۆشن.

ئەمریکا تاوەکو کۆتایی ھاتنی شەڕی عێراق و ئێران لە ساڵی ١٩٨٨ بەردەوام بوو لە ھاوکاریکردنی عێراق، دوو ساڵ دواتر عێراقی خاوەن ھێز کوەیتی داگیرکرد و بەھۆیەوە شەڕی کەنداو ڕویدا، لەو کاتەدا عێراق ئەو چەکە یەدەگانەی مابوون کە لەماوەی شەڕی عێراق- ئێراندا لە ئەمریکای کڕیبوون.

 
،،

لە ڕووی مێژووییەوە ئەمریکا چارەسەری سەربازی بەلاوە پەسەند بووە بۆ کێشەکانی عێراق، ئەمە لە ڕابردوودا سودی ھەبووە، بەڵام بێ وەڵامی ئەمریکا لە ھەمبەر گۆڕانکارییە سیاسیەکانی ئەمریکا بۆشاییەکی دروست کردووە کە لەلایەن ھێزە ھەرێمیەکانی وەکو داعش و ئێران پڕکراوەتەوە.

خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی بەسرە

نزیکەی شەش مانگ دوای ئەوەی عێراق وڵاتی کوەیتی داگیرکرد، ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا بەمەبەستی کردنە دەرەوەی عێراق لە کوەیت «ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی بیابان» یان ئەنجامدا.

دوای ئازادکردنی کوەیت، ھێزەکانی ھاوپەیمانان بەرەو نێو خاکی عێراق پێشڕەوییان کرد و ئەوەش بووە دەستپێکی خاڵی وەرچەرخان لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵاتەکە.


لە ٢٠٠٣ پاش سێزدە ساڵ ئەمریکا جارێکیتر ھاتەوە نێو عێراق، سەدام حوسەین کە خۆی سوننە مەزھەب بوو، بۆ ماوەی ٢٤ ساڵ بە دەستێکی پۆڵایینی بەھێزەوە حوکمی وڵاتێکی کرد کە زۆرینەی شیعە مەزھەب بوو، بەڵام ئەمریکا لەساڵی ٢٠٠٣ ئەو دەستەی شکاند. ئەو شەڕەش ژێرخانی وێرانکرد و وڵاتەکەی خستە نێو شەڕی ناوخۆوە.


توێژەری پەیمانگای برۆکینگ لە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٦، واتە سێ ساڵ دوای پاش دەستپێکی شەڕەکە، ئاماژەی بەوە کردووە کە لەو کاتە پێویستیەکی زۆر گەورە لەئارادا بووە بۆ پێشخستنی ژێرخانی عێراق، خەڵکی تادەھات زیاتر بێزار و نائومێد دەبوون لە وێرانکارییەکانی شەڕ و پێویستیی کاری بنیادنانەوەی وڵاتەکە.
ئیدارەی جۆرج بۆش بەدەم ئەم کێشەیەوە نەھات، لەساڵی ٢٠١١ شەڕی ناوخۆیی لە سوریا ھەڵگیرسا و زیانی بەئەمنیەتی ناوخۆیی عێراق گەیاند.


لقێکی چەکداری سەربە ڕێكخراوی ئەلقاعیدە بە سەرۆکایەتی موسعەب زەرقاوی، کە لە ساڵی ٢٠٠٦ لە پەلامارێکی ئەمریکادا کوژرا، لە ساڵی ٢٠١٣ لەژێر ناوی داعش سەریھەڵدایەوە و ژمارەیەک مۆڵگەی بەھێزی لە سەرسنورەکانی عێراق و سوریا دامەزراند .

،،

ڕوسیا نەک تەنھا لەڕیگەی ھاوپەیمانییەکەوە ڕژێمەکەی ئەسەدی پاراست بەڵکو بەوپەڕی ھێز و توانایەوە، وەک گەمەکەرێکی گرنگ، بۆ ھاتنە نێو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە وەک لەناوبەرێکی داعش خۆی نمایش کرد.


لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٤ داعش بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر ژمارەیەک ناوچەی فراوانی لە عێراق و سوریا گرت و سوپای ھەردوو وڵاتەکەی تیایاندا دورخستەوە.
ئەگەر بھاتایە ئەمریکا ئەم ڕێکخراوە دڕندە و خوێنڕێژانەی لەناو ببردایە دەرفەتی گەورەی بۆ دەڕەخسا بۆ ھاتنە نێو کایەی سیاسی عێراقەوە، ھەرچەند ئەمریکا ئەو دەرفەتەی لەدەستدا، بەڵام دوای ئەوەی وا بڵاوکرایەوە کە ڕژێمەکەی چەکی کیمیایی دژی خەڵکی مەدەنی سوریا بەکارھێناوە، چاوی لەسەر لادانی بەشار ئەسەد ھێشتەوە.لەھەمان کاتدا ڕوسیا و ئێران بە خێرایی ھەنگاویاننا و دۆخی عێراقیان لە بەرژەوەندی خۆیان قۆستەوە.


ڕوسیا نەک تەنھا لەڕیگەی ھاوپەیمانییەکەوە ڕژێمەکەی ئەسەدی پاراست بەڵکو بەوپەڕی ھێز و توانایەوە، وەک گەمەکەرێکی گرنگ، بۆ ھاتنە نێو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە وەک لەناوبەرێکی داعش خۆی نمایش کرد.


ئێرانیش بە ڕاسپاردنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس بۆ دروستکردنی میلیشیای شیعی بۆ شەڕکردن لە دژی داعش لە عێراق سودی لە دۆخی وڵاتەکە وەرگرت، ئەم میلیشیایانە وەک بەکرێگیراوی ئێران خزمەتیان کردووە.


تاوەکو ئەم دۆخەی ئێستا، ئەمریکا کۆمەڵێک سزای ئابوری بەسەر ئێراندا سەپاندووە، عێراق خۆراک و بەرھەمی کشتوکاڵی و پێداویستی دیکە لە ئێرانەوە ھاوردە دەکات و بە بەھای ٨ بلیۆن دۆلار بازرگانی ساڵانەی لەگەڵیدا ھەیە.


دەیان ساڵە بازاڕەکانی عێراق بە کاڵا ھەرزانەکانی نێوخۆی ئێران پڕبوون، قەیرانی ئاو وای لە عێراق کردووە زیاتر پشت بە بەرھەمەکانی ئێران ببەستێت.
بەگوێرەی کەناڵی ئەلجەزیرە ئەو بەنداوانەی کە تورکیا لەسەر سەرچاوە ئاوییەکانی ھەردوو ڕوباری دیجلە و فورات دروستی کردوون دەرفەتی ئەوە دەدەنە ئێران ئاستی بازرگانیەکەی لەگەڵ عێراق زۆر زیاتر بکات.


کشتوکاڵی عێراق تا ئاستێکی گەورە پشتی بە سەرچاوە ئاوییەکانی ھەردوو وڵاتەکە بەستووە و بەھۆی بەنداوەکانیشەوە ئێستا تەنانەت زیاتر پشت بە بەرھەمە کشتوکاڵیەکانی ئێران دەبەستێ.

،،

کشتوکاڵی عێراق تا ئاستێکی گەورە پشتی بە سەرچاوە ئاوییەکانی ھەردوو وڵاتەکە بەستووە و بەھۆی بەنداوەکانیشەوە ئێستا تەنانەت زیاتر پشت بە بەرھەمە کشتوکاڵیەکانی ئێران دەبەستێ.

 

پۆلیسی چالاکیەمەدەنیەکان، لە خۆپیشاندانکانی خەڵکی بەسرەدا

 
دۆخی ئێستای ئابوری عێراق حەیدەر عەبادیان ناچار کردووە بیر لە چوونە نێو گروپی وڵاتانی دژە دۆلار بکاتەوە، کە نیازیان وایە بەبێ دۆلاری ئەمریکی بازرگانی لەگەڵ ئێراندا بکەن.


ڕوسیا و چین بە ھەڵسوڕێنەری ئەم بلۆکە دژە دۆلارە دادەنرێن، ئەم دوو وڵاتە زلھێزە ئابورییە لە ھەوڵی بانگھێشکردنی وڵاتاندان بۆ بازرگانیکردن لەگەڵیان بەو دراوە ھاوبەشەی نێوانیان بە مەبەستی کۆتاییھێنان بە ھەژمونی دۆلار بەسەر سیستمی دارایی نێودەوڵەتیەوە.


ئەگەر شتێکی وا ڕووبدات ئەوا سزاکانی ئەمریکا ھیچ بایەخێکیان نامێنێت چونکە ئەوە ڕێگە بە کۆمپانیاکان دەدات بە دراوە جێگرەوەکە بازرگانی لەگەڵ ئێراندا بکەن.

 

author photo

نوسەر و شرۆڤەكاری سیاسی