شارستانیەتی مرۆڤ لەبەردەم مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا

شارستانیەتی مرۆڤ لەبەردەم مەترسییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا

1587 خوێندراوەتەوە

بەشی یەکەم

هەڵۆ ساڵح

دەسبردن بۆ پرسی ژینگە و گۆڕانکاری لە کەش و هەوادا، و هۆشداریدان بە مرۆڤ سەبارەت بەم پرسە یەکێکە لە هەرە پرسە هەستیار و سامناکەکان چونکە مرۆڤ لەنێو سیستەمێکی ژینگەیدا و بەردەوام بەرکەوتەی سروشتی و بایلۆجی و ڕۆحی لەگەڵ سروشتدا هەیە بەڵام هەرگیز ناتوانێت بەردەوام ئەوە لە نەستیدا بهێڵێتەوە کە ژینگە چی گرنگیەکی هەیە بۆ هێشتنەوە بەهۆی ئەوەی چەندین فاکتەری و کلتووری دژ بە مرۆڤ و سروش و هەسارەی زەوی بەگەڕ کەوتوون بۆ کۆتایهێنان بە مێژوویەکی ٤.٥ ملیاری ساڵی زەوی، و مرۆڤ و زیندەوەران.

 

بوونی چێوەی ژینگە بۆ مانەوەی شکۆمەنترین کاینی بایلۆجی کە ئەویش مرۆڤە گرنگیەکی نەبڕاوەی هەیە کە بە درێژای "٦" ملیۆن ساڵ بەردەوام لە دۆخی "مانەوە" دابووە، بۆیە لێرەوە هەوڵی شرۆڤەکردنی ئەم سەدە نوێیە دەدەین کە مرۆڤ پێگەیشتووە شارستانێتی خۆی هێندەیتر بەسەرەیەوە ئاوەدانکردۆتەوە، و لە پشتەوەی ئەم قۆناغەی مرۆڤایەتیەوە چی دەگوزەرێت کە پێویستە مرۆڤ هۆشیاری هەبێت لە بارەیەوە بۆ درێژەدان بە ڕەگەزی ڕەچەتەی خۆی و بەرنگاربوونەوە قیزەونترین قۆناغ کە بەو پەڕی دڕندەی کار لەسەر قڕکردنی ڕەگەزی مرۆڤ و ئاژەڵ و سەرجەم زینەوەران و هەسارەکە دەکات.


ئە گەر ئەم ڕەوشە نوێییە کە مرۆڤی تێکەوتووە بەزووی هەوڵی چارەسەرکدنی نەدرێت ئەوا "شارستانێت و ڕەگەزی مرۆڤ" دووچاری لەناو چوندەبێتەوە، کێشەکان ڕەگی قوڵ دادەکوتن، چارەسەرەکان نەزۆک دەبن، چونکە مرۆڤ لە جوڵەی ئابووری و مادەگەرا و سەرچاوە زانستی و تەکنیکێکانی خۆی ناوەستێت.

خراپترین دۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری ڕوو لە مرۆڤ دەکات، وشکە ساڵی، و هەڵکشانی گرژی کەش و هەوا، جوڵە و کۆچی بە کۆمەڵی مرۆڤ ، پێکدادانی ڕەگەزی مرۆڤ لەسەر ئاو و خۆراک تا دەگاتە بە بەکارهێنانی چەکی ناوکی، هەموو بەجارێک تەوژم دێن بۆ سەر مرۆڤ و زیندەوەران. پاساو گەلێکی ڕوون لە پشتەوەی ڕاستی گۆڕانی کەش و هەوان، سەرجەم کۆمەڵگا زانستێکان شۆکیتی و سەرسامی خۆیان دەربڕیەوە سەبارەت بە خێرای "گۆڕانی کەش و هەوا" کاریگەرێکانی لەسەر "گەرمبونی جیهانی" تەنانەت گەشتونەتە ئەو دەرئەنجامەی کە پێویستە "کۆنەپەرستبین" سەبارەت بە مرۆڤ لەڕووی گەشەسەندن و پێشکەوتنەوە، چەندین سینارۆی چاوەڕێکراویان پێشکەشکردوە کە لە ئەگەری ڕووداندان و بێ بەزیترین کارەساتی گۆڕانی کەش و هەوا بەدوای خۆیدا دێنێت.

،،

یەکەمین سینارۆ چاوەڕوانکراو، ئەوەیە بێگومان تا ساڵی ۲۰٤۰ پلەی گەرمی بەڕێژەی "۱.۳ س" هەڵدەکشێت، و ئەمەش دەرهاویشتەی زۆر مەترسیداری دەبێت، گرژێ ناوخۆی و دەرەوەی سنوور هەڵدەکشێن بەهۆی"مەودایەکی فراوانی کۆچبەریەوە

یەکەمین سینارۆ چاوەڕوانکراو، ئەوەیە بێگومان تا ساڵی ۲۰٤۰ پلەی گەرمی بەڕێژەی "۱.۳ س" هەڵدەکشێت، و ئەمەش دەرهاویشتەی زۆر مەترسیداری دەبێت، گرژێ ناوخۆی و دەرەوەی سنوور هەڵدەکشێن بەهۆی"مەودایەکی فراوانی کۆچبەریەوە، ناکۆکی و ململانێکان بەوپەڕی ڕوتەقەوە لە دەرگامان دەدەن بەهۆی دەگمەنی سەرچاوەکانەوە، بەتایبەتی لە دەوڵەتە لاوازەو شکستخواردوەکانی ئەفریقا، نەخۆشیە کوشندەکان تەشەنە دەسێنن، کە ئەمەش دەرنجامی ئابووری گەورەی دەبێت، دواتر پرسی ڕێخستنەوەی نەتەوەکان لەڕوی جیۆپۆلتیکیەوە دەوروژێت، گۆڕان لە سەرچاوەکان و بەربڵاوی نەخۆشێکاندا ڕودەدات.

سینارۆی دووەم، بەهەمان شێوە ئەو پلە گەرمەرمەی کە بەرزدەبێتەوە لە ساڵی ۲۰٤۰ توشی داینامیکی گۆڕان دەبێت لەڕوی پلەی سیلیزیەوە ئەویش لە ۱.۳ بۆ ۲.٦ ، هێڵکاری ژینگەی جیهانی دووچاری چەمانەوە و ناڕێکی کێشە ئامێز دەبێتەوە و دواتر گۆڕانکاری بەسەردا دێت بۆ ناڕێکی کۆمەڵایەتی گەورە، نەتەوەکانی سەرانسەری جیهان توشی داکەوتن و پاشکشە دەبەێتەوە بەهۆی مەودای گۆڕان و تەحدای کاولکاری وەک نەخۆشی و پەتای گشتگیر، و نەتەوەکان لەڕوی ناوخۆییەوە بەیەکەوە دەنوسێن و پێکەوەنوسانی نەژادی قوڵ ڕودەدات، بۆ وێنە ئەمریکا ئەم جۆرە هەڕەشەیە چاوەڕوانی دەکات بەهۆی فشارەکانی کۆچبەرەوە.

باهۆزی فلۆرێنس

زەویە کشتوکاڵێکان فۆڕمی ڕاستەقینەی خۆیان لەدەست دەدەن بەهۆی هەڵکشانی لێواری ئاوی دەریاکانەوە سەرەڕای ئەوەی چەندین ناوچەی جیهان مەترسی نوقم بوونی لەسەرە بەهۆی توانەوەی جەمسەرە سەهۆڵەکان و بەرزکردنەوە ئاستی لێرواری ڕووی دەریاکان، وەک، هۆڵندا، ڕوبەرێکی گەورەی ئەمریکا، باشووری ئاسیا، چین، هەموو ئەمانە بەشێوەکی شێنێی و نهێنی دەبێتە هۆی لە ناوچونی شوناسی نەتەوەی ، تەحدای نەتەوەی قوڵ، ناکۆکی چەکداری پێکدائاڵاو بە چەکی ناوک ڕودەدات لەسەر سەرچاوەکان ، یەکەم بەرکەوتەش لەسەر ڕوباری "نیل" دەبێت، و گۆڕانکاری لە کەش و هەوادا دەبێتە هۆی گۆڕانکاریەکی یەکجاری بەسەر مرۆڤادا دێنێت ڕوەو سروشت. سینارۆی سێیەم، ئەو دەمەی پلەی گەرمەی جیهانی دەگات ٥.٦ ،لەگەشەیەکی ٥۰ ساڵیدا، جیهان دووچاری وشکەساڵیەکی کارەساتبار دەبێتەوە.

،،

کەنار دەریاکان زیاتر دەکشێنەوە ، زێندەوەرانی دەریا و زەریاکان توشی قڕبوون دەبن لە هەر پاشەکشەیەکی دەریا ڕوەو دواوە جیناتی بایلۆجیان دەکەوێتە مەترسیەوە لە کاتێکدا زیندەوەران بەگشتێ ڕەچەتەیەکی ئاویان هەیە و بەشێوەیکی پلە بە پلە دوچاری لەناوچوون دەبێتەوە، ڕوبەرێکی گەورەی وشکانی بە "خوێ" دادەپۆشرێت، تەنانەت کاردەکاتە سەر شێوە و فۆڕمی ڕوخسار و پەیکەری مروڤ لەڕووی جینات و هۆرمۆنەوە

کەنار دەریاکان زیاتر دەکشێنەوە ، زێندەوەرانی دەریا و زەریاکان توشی قڕبوون دەبن لە هەر پاشەکشەیەکی دەریا ڕوەو دواوە جیناتی بایلۆجیان دەکەوێتە مەترسیەوە لە کاتێکدا زیندەوەران بەگشتێ ڕەچەتەیەکی ئاویان هەیە و بەشێوەیکی پلە بە پلە دوچاری لەناوچوون دەبێتەوە، ڕوبەرێکی گەورەی وشکانی بە "خوێ" دادەپۆشرێت، تەنانەت کاردەکاتە سەر شێوە و فۆڕمی ڕوخسار و پەیکەری مروڤ لەڕووی جینات و هۆرمۆنەوە، جیهانی مۆدێرن دووچاری شێواویەکی قوڵ دەبێتەوە، سوڕی ئاو دەشێوێت و بەرەو کۆتای بوون دەچێت و ئاوی ڕوبارەکان بەرەو وشکبوون دەڕۆن و ئاوی ژێر زەوی بنبڕدەبێت و سەرچاوە ئاوە نا-قوڵەکان دەسدەکەنە پرۆسەی بەهەڵبوون و چینی ڕاگری هەورەکان لە بەرگە هەوادا ئەو تەوژمە ساردە لەدەست دەدات کە هەورەکان پێچڕدبەێتەوە بۆ بون بە دڵۆپە بەهۆی بەرزی و شێواوی پلەی گەرمی.