نووسینی: په‌روێزی ده‌سماڵچی
و. سه‌ڵاح سالار
ده‌سته‌یه‌ك له حزبی دیموكرای كوردستانی ئێران، كه پێكهاتبوون له : دوكتۆر سادقی شه‌ره‌فكه‌ندی، سكرتێری گشتی حزب و فه‌تاحی عه‌بدوولی، نوێنه‌ری حزبی دیموكرات له ئه‌وروپا، هومایۆنی ئه‌رده‌ڵان، نوێنه‌ری حزب له ئه‌ڵمانیا، له ڕۆژانی 14 ـ 17ی سێپته‌مبه‌ری 1992 له وڵاتی ئه‌ڵمانیا میوانی كۆنگره‌ی جیهانیی حزبه سۆسیالیسته‌كان و سۆسیال دیموكراته‌كان بوون، كه له شاری به‌رلین به‌ڕێوه ده‌چوو. له‌سه‌ر خواستی دوكتۆر شه‌ره‌فكه‌ندی بڕیار درا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ ده‌سته‌یه‌ك له نه‌یارانی ئێرانی له شاری به‌رلین ئه‌نجام بدرێت.
ئامانج له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌وه‌بوو گفتوگۆ بكرێت ده‌رباره‌ی بارودۆخی ئێران و كوردستان و ڕه‌وشی ئۆپۆزیسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی ئێران. نووری دێهكوردی، ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی كه‌وته ئه‌ستۆ، به‌ڵام چونكه خۆی له ڕۆژانی كۆنگره‌ی سۆسیالیسته‌كان به‌رده‌وام له‌ته‌ك وه‌فده‌كه‌دا بوو، بۆیه تكای له خاوه‌نی چێشتخانه‌ی (میكۆنووس) عه‌زیزی هه‌یبه‌ت غه‌فاری كرد كه ئه‌و كات و شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه به هه‌موو كه‌سه‌كان بگه‌یه‌نێت.
(نووری دێهوكردی، چالاكوانێكی چه‌پی سه‌ربه‌خۆی ئێرانی بوو، له شاری به‌رلین داده‌نیشت و له دۆسته هه‌ره‌نزیكه‌كانی دوكتۆر قاسملوو و پاشانیش دوكتۆر شه‌ره‌فكه‌ندی بوو، چه‌ندین ساڵ به ناوی خوازراوی حسێنی ئه‌حمه‌دی له كوردستانی ئێران له ده‌وری حزبی دیموكرات چالاكی هه‌بوو). من عه‌سری ڕۆژی چوارشه‌ممه 16ی سێپته‌مبه‌ری 1992، له‌سه‌ر كار گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵه‌وه، له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌كه‌م په‌یامێكم بۆ جێهێڵرابوو له‌لایه‌ن ئاغای عه‌زیزی غه‌فارییه‌وه، كه كۆبوونه‌وه هاوبه‌شه‌كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، شه‌وی هه‌ینی، سه‌عات حه‌وت و نیو له چێشتخانه‌ی (میكۆنووس) ده‌ست پێده‌كات.

هه‌مان شه‌وی چوارشه‌ممه ڕۆشتم بۆ ریستۆرانته‌كه و دڵنیاییم له باره‌ی كات و شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه وه‌رگرت. پێنجشه‌ممه 17ی سێپتمبه‌ر، نزیكه‌ی سه‌عات حه‌وت و په‌نجا ده‌قیقه‌ی ئێواره ته‌له‌فۆنی ماڵه‌وه زه‌نگی لێدا، نووری دێهوكردی بوو، ئه‌وان له ده‌وروبه‌ری ڕێستۆرانتی میكۆنووسن و كه‌سه بانگهێشتكراوه‌كان نه‌هاتوون، پێشتر ئه‌و به عه‌زیزی غه‌فاری وتبوو شه‌وی پێنجشه‌ممه و ئه‌ویش به شه‌وی هه‌ینی حاڵی بووبوو، شه‌وی هه‌ینی به بانگهێشتكراوان ڕاگه‌یاندبوو. ئه‌و تكای له من كرد خێرا بڕۆم بۆ ئه‌وێ و له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رجه‌م بانگهێشتكراوانی ئاگادار كردبووه‌وه و منیش ڕۆشتم. كاتێك گه‌شتمه ئه‌وێ، جگه له وه‌فده بانگهێشتكراوهكه و نووری دێهكوردی، كه‌سی دیكه‌ی لێ نه‌بوو.
من له ته‌نیشت فه‌تاحی عه‌بدوولی و ده‌ستی ڕاستی ئه‌و، به‌رانبه‌ر به دێهكوردی و شه‌ره‌فكه‌ندی دانیشتم، عه‌زیزی غه‌فاری، خاوه‌نی رێستۆرانته‌كه له هاتوچوو و پێشوازی مێوانهكاندا بوو، ئه‌و شه‌وه ئه‌و نه چێشتی هه‌بوو، نه شاگرد (گارسۆن). پاش من، مه‌سعوودی میر ڕاشد هات و له ته‌نیشتمه‌وه له ده‌سته ڕاست دانیشت، ئه‌و له بانگهێشتكراوان نه‌بوو، به هه‌ڵكه‌وت هاتبووه ئه‌وێ و له‌سه‌ر داوای نووری له‌سه‌ر مێزه‌كه دانیشت، پاشان مه‌هدی ئیبراهیمزاده هات، كه بانگكراوبوو، له‌سه‌ر خواستی خۆمان به‌رانبه‌ر به ئێمه و له ده‌سته ڕاستی شه‌ره‌فكه‌ندی‌یه‌وه دانیشت، كه لای ده‌ستی چه‌پی شه‌ره‌فكه‌ندی نووری دێهكوردی بوو ڕێك به‌رانبه‌ر به من، بۆ ئه‌وه‌ی زۆر بڵاو نه‌بینه‌وه به ده‌وری یه‌ك و به نزیكییه‌وه دانیشتبووین، دواتر ئه‌سفه‌ندیاری سادقزاده هات، ئه‌ویش بانگهێشت نه‌كرابوو، هه‌ر به ڕێكه‌وت هاتبووه ئه‌وێ و له‌سه‌ر داواكاری نووری ئه‌ویش هات و له به‌رانبه‌ری مه‌سعوودی میر ڕاشد و له ده‌سته‌چه‌پی مه‌هدی ئیبراهیمزادهوه دانیشت.
ئه‌وكاته‌ی كه هاتم، باسوخواسیان بوو له‌سه‌ر كاتی كۆبوونه‌وه‌كه، كه كێ ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ی له واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كردووه؟ شه‌ره‌فكه‌ندی ده‌یگوت من شه‌وی هه‌ینی پێم ناكرێت، چوون ڕۆژی هه‌ینی كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م هه‌یه له فڕۆكه‌خانه، نوورییش بۆ جه‌ختكردنه‌وه له قسه‌كه‌ی شه‌ره‌فكه‌ندی ده‌یوت من وتم: شه‌وی پێنجشه‌ممه. عه‌زیزی غهفارییش دڵنیابوو له‌وه‌ی ئه‌وان هه‌ڵه‌یان كردووه‌و به‌ویان وتووه شه‌وی هه‌ینی، به‌هه‌رحاڵ نه‌گه‌شتنه ده‌رئه‌نجامێك و باسه‌كه هه‌ر به لێڵی مایه‌وه، باس هاته سه‌ر باسی تیرۆره‌كانی له‌نده‌ن و ڤییهناو پاریس، شه‌ره‌فكه‌ندی ده‌یوت "ئه‌گه‌ر ئه‌وان (كۆماری ئیسلامیی ئێران) بیانه‌وێت كه‌سێك تیرۆر كه‌ن، ده‌یكه‌ن، ئێمه ڕووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌تێكی ته‌واو به‌هێز بووینه‌ته‌وه، بۆتان بگێڕمه‌وه كه ڕۆژێك له یه‌كێك له كێوه‌كانی كوردستان، له‌گه‌ڵ چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كدا دانیشتبووین، باس هه‌ته سه‌ر مه‌رگ و ژیان، یه‌كێك له پێشمه‌رگه‌كان له جێی خۆی هه‌ستا و بازی دایه سه‌ر ته‌پۆڵكه‌یه‌كی بچووك، له‌و په‌ڕینه‌وه بۆ ئه‌ولاتر، ڕووی له من (شه‌ره‌فكه‌ندی) كرد و وتی: كاك سه‌عید، (سه‌عیدی شه‌ره‌فكه‌ندی، نازناوی سادقی شه‌ره‌فكه‌ندی) بوو، نێوانی مه‌رگ و ژیان ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یه".

نزیكه‌ی سه‌عات ده و نیو نانی ئێواره ئاماده‌كرا، سه‌عات نزیكه‌ی ده ده‌قیقه‌ی ده‌ویست بۆ یازده‌ی شه‌و، ئێمه سه‌رقاڵی نانخواردن و باسوخواسی ئێران و كوردستان بووین، من به‌رانبه‌ر به دكتۆر شه‌ره‌فكه‌ندی و ئه‌وانه‌ی لای چه‌پم قسه‌م ده‌كرد، مه‌سعوودی میر ڕاشد لای ڕاستمه‌وه ده‌ستیكرد به ئاخاوتن و گفتوگۆكه‌ی من و دوكتۆر شه‌ره‌فكه‌ندی بچڕاند، من ئاوڕمدایه‌وه بۆ مه‌سعوود تا بزانم چی ده‌ڵێت. له‌مكاته‌دا له ده‌رگای نێوان دوو داڵانه‌كه‌وه كه‌سێك هاته ژووره‌وه، هاته پشتی مه‌سعووده‌وه و له نێوانی من و ئه‌ودا ڕاوه‌ستا، من چونكه دانیشتبووم و چاوم له‌سه‌ر مه‌سعوود بوو، سه‌ره‌تا ته‌نیا پێیه‌كانیم بینی و وامزانی ئه‌ویش له بانگهێشتكراوه‌كانه، ئینجا سه‌رم به‌رزكرده‌وه بۆ سه‌ره‌وه، ته‌ماشای باڵای ئه‌وم كرد تا بزانم كێیه
ئه‌وه‌ی كه ئێستا ده‌ینووسم ته‌نیا یه‌ك ساته، ڕووداوێكی چه‌ند چركهییه كه ده‌بوو ئێستا كه‌سێكی دی باسی منی كردبا. وه‌ختێك چاوی من په‌ڕییه سه‌ر ڕووخساری وی، كه ئه‌ویش سه‌یری منی ده‌كرد، كه ڕه‌نگه یه‌ك چاو تروكاندن بێت، ڕه‌شاشێكی ده‌رهێناو ده‌ستی به گوللهبارنكردنمان كرد، سه‌ره‌تا سێ قه‌باغی فیشه‌كم بینی كه وامهاته پێشچاو كه ده‌سته‌سڕێكی له ڕهشاشهكهیهوه پێچاوبوو، به‌ڵام دوایی ده‌ركه‌وت كه فیشه‌كه‌كانی له جانتایه‌كی وه‌رزشییدا قایم كردبوو، هه‌مان كات و سات چاوم چووه سه‌ر ڕه‌شاش بهدهستهكهوه، كه خوار چاوه‌كانی داپۆشی بوو، له‌وكاته‌دا وام به خه‌یاڵدا هات كه چاوه‌كانی به ده‌سته‌سڕ پێچاون، كه‌چی دوایی بۆمان ده‌ركه‌وت له یه‌خه‌یه‌وه تا چاوی داپۆشرابوو، ئه‌وكاته به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی بیركردنه‌وه‌م هه‌بێت، له خۆوه خۆم هاویشته ژێر مێزه‌كه‌وه و به‌سه‌ر ڕوودا خۆم دا به زه‌وییدا، هه‌ر پاش چه‌ند چركه‌یه‌ك فه‌تاحی عه‌بدوولی، كه له دهستهچهپمهوهبوو كه‌وته ژێر هه‌مان مێزی كه منی تێكهوتبووم، ئه‌و كه به چه‌ند چركه‌یه‌ك دره‌نگتر له من خۆی هاویشته ژێر مێزه‌كه‌وه، له‌و كاته‌دا فیشه‌ك به‌ر دڵی كه‌وت و ده‌می پڕ بوو له خوێن و ئیتر هه‌ناسه‌ی نه‌كێشا، منیش به‌رانبه‌ر به‌و له‌سه‌ر سك كه‌وتبووم و جووڵه‌م له‌خۆم بڕیبوو.
دکتۆر شەرەفکەندی و بەشێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات
دوو ده‌ستڕێژ فیشه‌كی ڕه‌شاش ته‌قی و ئیتر بێده‌نگ بوو، ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی جووڵه بكه‌م ته‌نیا ویستم بزانم چی بكه‌م، ئایا هه‌ستمه‌وه یان نا؟ له‌و ژێر مێزه‌وه چاوم بڕییه شوێنی ڕه‌شاش به‌ده‌سته‌كه تا بزانم له‌وێ ماوه یاخود ڕۆشتووه؟ له‌وكاته‌دا ده‌سته ڕهشپۆشهكهیم بینی كه به ده‌مانچه‌وه چووبووه سه‌ر شه‌ره‌فكه‌ندی‌و دوا فیشه‌كی پێوه‌ده‌نا تا ته‌واو بیكوژێت.
له‌و ڕه‌نگه ڕه‌شه‌ی ده‌مانچه‌كه‌وه تێگه‌یشتم ئه‌وه كه‌سی دووه‌مه، چوون كه‌سی یه‌كه‌م كه ڕه‌شاش بهدهستهكهبوو، به‌رگی ڕه‌شی نه‌پۆشیبوو. له‌و كاته‌شدا هومایۆنی ئه‌رده‌ڵان، كه به دوو فیشه‌ك بریندار كرابوو، بێهۆش بووبوو، هۆشی هاته‌وه‌و بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له‌خۆی بێت سه‌ری به‌رزكرده‌وه، فیشه‌ك ته‌قێنه‌ری كۆتایی ڕووه‌و ئه‌و ڕۆشت و گولـلهیهكی نا به سهرییهوهو كوشتی، هات به خه‌یاڵمدا كه ئه‌و دانه‌دانه به فیشه‌ك هه‌موومان به‌ته‌واوی ده‌كوژێت، هاته سه‌ر فه‌تاحی عه‌بدولی كه له ته‌نیشتمه‌وه كه‌وتبوو به فیشه‌كه‌كه‌ی به‌ر دڵی كه‌وتبوو مردبوو، یه‌ك فیشه‌كی دیكه‌ی پێوه نا و ئینجا ڕووی چه‌كه‌كه‌ی كرده ناوچاوانی من و هیچی لێ ده‌رنه‌چوو.
ئیتر پیاوكوژه لێزانه‌كان جێگه‌ی تیرۆركردنه‌كه‌یان به‌جێهیشت و هه‌ڵاتن. دوای چه‌ند ساتێك گوێم له ده‌نگی ئیبراهیمزادهبوو كه ناوی هه‌ندێكمانی ده‌هێنا و به ده‌نگی به‌رز بانگی ده‌كردین.
مەزاری شەرەفکەندی و دوو هاوڕێکەی
منی بانگ كرد، هه‌ستام و ڕۆشتم بۆلای ته‌له‌فۆنه‌كه تا پۆلیس ئاگادار بكه‌مه‌وه، تاكه مشته‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌ڵمانی رێستۆرانته‌كه (پیپ) وتی: ئاگادار كراون. گه‌ڕامه‌وه بۆ دواوه، دوكتۆر سادقی شه‌ره‌فكه‌ندی و فه‌تاحی عه‌بدوولی و هومایۆنی ئه‌رده‌ڵان هه‌رسێكیان كوژرابوون، نووری دێهكوردی كهتوبوو به‌سه‌ر مێزه‌كه‌دا و سه‌ری به‌سه‌ر په‌رداخه شهرابهكهدا شۆڕش بووببووهوهو په‌رداخه شه‌رابه‌كه پڕبوو بوو له خوێن، هێشتا هه‌ناسه‌ی ده‌داو لرخه‌لرخی هه‌ناسه‌دانی بوو، به‌ته‌واوی به‌رۆكی له خوێن هه‌ڵكێشرابوو، ڕووه‌و ئه‌و ڕۆشتم تا هاوكاری بكه‌م، ده‌ستم برد تا بیسڕووێنم، كه‌چی خێرا ده‌ستم كیشایهوهو خۆشم نه‌مزانی بۆچی؟ خاوه‌نی ڕێستۆرانته‌كه، عه‌زیزی غه‌فاری دوو فیشه‌كی به‌ركه‌وتبوو، دانه‌یه‌ك به‌ر قاچی و ئه‌وی دییش به‌ر سكی كه‌وتبوو. پاش چه‌ند خوله‌كێك پۆلیس و پیاوانی یارمه‌تییه سه‌ره‌تاییه‌كان هاتنه شوێنی تیرۆره‌كه، ده‌ستبه‌جێ نووری و عه‌زیزیان بۆ نه‌خۆشخانه گواسته‌وه.
گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان و لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێكرد، پاش سه‌عاتێك تا دوو سه‌عات پرسیار و وه‌ڵامدانه‌وه، منیان بۆ بنكه‌ی پۆلیسی به‌رلین گواسته‌وه، نزیكه‌ی دوو سه‌عاتێك پرسیاركردن له من ده‌ستی پێكردبوو، كه لێكۆڵه‌ره‌كه بۆ پشوویه‌ك ڕۆشته ده‌ره‌وه‌و پاش چه‌ند خوله‌كێك هاته‌وه‌و وتی نووری دێهكوردییش گیانی سپارد.
دكتۆر سادقی شەرەفكەندی
شه‌ره‌فكه‌ندی ناوی ته‌واوی سادق شهرهفكهندییه و نازناوی دوكتۆر سه‌عید شه‌ره‌فكه‌ندی بووه، ساڵی 1938 له گوندی ته‌ره‌غه‌ی بۆكان له دایكبووه. برا بچووكی شاعیر‌و وه‌رگێڕی به‌ناوبانگی كورد مامۆستا هه‌ژاری موكریانییه. ساڵی 1959 له تاران به‌كالۆریۆسی له كیمیادا وه‌رگرتووه. ـ ساڵی 1964 له شاره‌كانی ورمێ و مه‌هاباد بووه به مامۆستا. ساڵی 1989 پاش تیرۆركردنی دوكتۆر قاسملوو بووه‌ته سكرتێری گشتی حزب. ـ له 17ی سێپمبتهمهری 1992 له شاری به‌رلین له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه هاوڕێیه‌كیدا له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكردن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد تیرۆر كرا.
سه‌رچاوه: سایتی (بی بی سی) فارسی.