رۆژی هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق چی ڕوویدا ؟

په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ نێوان به‌شیر حه‌داد و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید چۆن دابه‌ش بوون ؟

رۆژی هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق چی ڕوویدا ؟

2644 خوێندراوەتەوە

خۆكانیدی كردنی ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و چوونه‌ ركابه‌ریی د.به‌شیر حه‌دادی كاندیدی پارتی هه‌ر به‌وه‌ كۆتایی نه‌هاتووه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ چووه‌ جه‌وله‌ی دووه‌م، به‌ڵكو كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌ دوای خۆیدا هێناوه‌ تا ئاستی ئه‌وه‌ی ئێران به‌ فه‌رمی داوایان له‌ عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كردووه‌ په‌رله‌مانتاره‌كه‌یان واز له‌و ململانێیه‌ی كاندیده‌كه‌ی پارتی بهێنێت.

 

له‌ ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا، ره‌شید عه‌زاویی سه‌ركرده‌ له‌ حزبی ئیسلامیی عێراق (باڵی ئیخوان موسلیمین له‌ عێراق) هه‌رچه‌نده‌ داوای له‌ ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید كردووه‌، له‌ ركابه‌رییه‌كه‌ بكشێته‌وه‌ به‌ڵام جه‌وله‌ی دووه‌مدا ده‌نگی به‌ ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید داوه‌ نه‌ك به‌شیر حه‌داد، پێشی ووتون "من و ئێوه‌ هه‌ردووكمان ئیسلامیین به‌ڵام ئێوه‌ پشتیوانی كاندیدی حزبێكی عه‌لمانیی ده‌كه‌ن".


هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و ده‌نگانه‌ی له‌ هه‌ردوو جه‌وله‌كه‌ بۆی هاتوون، ته‌نها ده‌نگی كورد نه‌بووه‌، به‌ڵكو په‌رله‌مانتاری شیعه‌ و سوننه‌ و توركمانیشی تێدا بووه‌ كه‌ ده‌نگیان به‌ ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید داوه‌.

،،

ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كێتی ده‌نگیان به‌ ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید داوه‌، ته‌نانه‌ت چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتی وێنه‌ی ده‌نگدانه‌كانیان گرتووه‌ و نیشانی ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شیدیان داوه‌، فراكسیۆنی پارتی به‌ ئه‌مه‌یان زانیووه‌ و گه‌یاندوویانه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی خۆیان له‌ هه‌ولێر.


هه‌روه‌ها، ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاره‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیش ده‌نگیان به‌ ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید داوه‌، ته‌نانه‌ت چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتی وێنه‌ی ده‌نگدانه‌كانیان گرتووه‌ و نیشانی ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شیدیان داوه‌.
فراكسیۆنی پارتی به‌ ئه‌مه‌یان زانیووه‌ و گه‌یاندوویانه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی خۆیان له‌ هه‌ولێر.

 

dfc
به‌شیر حه‌داد، محه‌مه‌د حه‌لبوسیی، حه‌سه‌ن كه‌عبیی ـ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق


سه‌باره‌ت به‌ نه‌وه‌ی نوێش، ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید دوای كۆتاییهاتنی جه‌وله‌ی دووه‌می ده‌نگدانه‌كه‌، باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ چوار په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ لۆبیه‌كی باشیان بۆ كردووه‌ له‌ ناو په‌رله‌ماندا به‌ تایبه‌ت یوسرا ره‌جه‌ب كه‌مه‌ر، هه‌ندێكجار به‌ په‌رله‌مانتاره‌ عه‌ره‌به‌كانی وتووه‌ كه‌ "به‌شیر حه‌داد له‌ پشتیوانانی ریفراندۆمه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ دژی ریفراندۆم بوون ئیتر بۆچی ده‌نگ ناده‌ن به‌ ئه‌و".


دوای سووربوونی له‌سه‌ر خۆكاندید كردنه‌وه‌ی له‌ جه‌وله‌ی دووه‌مدا چه‌ندین كه‌سایه‌تی شیعه‌ و سوننه‌ و كورد داوایان لێكردووه‌ بكشێته‌وه‌، دواتر ئێرانییه‌كان به‌ فه‌رمی په‌یوه‌ندییان به‌ عه‌لی باپیر و سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌وه‌ كردووه‌ كاندیده‌كه‌یان بكشێننه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید قسه‌یان كردووه‌ به‌ڵام فشاریان لێ نه‌كردووه‌ و بریاری كۆتاییان بۆ خۆی جێهێشتووه‌.

هه‌ر له‌ ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح تكای زۆری له‌ ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید كردووه‌ تاوه‌كو بكشێته‌وه‌، باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ ئه‌گه‌ر به‌شیر حه‌داد هه‌ڵنه‌بژێردرێت ئه‌وا پارتی له‌ پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ و ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تری لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌، حاجی ره‌شید پێی وتووه‌ پارتی و یه‌كێتی به‌ ته‌نها نوێنه‌رایه‌تی كورد ناكه‌ن بۆیه‌ ئه‌و سازش له‌و مافه‌ی ناكات و ناكشێته‌وه‌، پاشانیش ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس بۆ هه‌مان مه‌به‌ست قسه‌ی له‌گه‌ڵدا كردووه‌.

 

dfc
ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ـ به‌غداد


هه‌روه‌ها محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بۆ هه‌مان داوا قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه‌، ئه‌حمه‌ی حاجی ره‌شید پێی وتووه‌ "تۆ سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی بوویت و منیش بریارده‌ری لیژنه‌كه‌ و ماوه‌یه‌كی زۆر پێكه‌وه‌ كارمان كردووه‌ ئایا من ئه‌زموون و شاره‌زایی زیاترم نییه‌ ئیتر بۆچی بكشێمه‌وه‌"، له‌ به‌رامبه‌ردا حه‌لبوسیش باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ ئه‌مه‌ رێكه‌وتنه‌ و ده‌بێت به‌وشێوه‌یه‌ بێت، ئه‌گینا هیچ گومانی له‌ توانا و لێهاتووییه‌كه‌ی حاجی ره‌شید نییه‌.


ده‌رباره‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامیش، كه‌ له‌ جه‌وله‌ی یه‌كه‌م (15.9.2018) موسه‌ننا ئه‌مین له‌گه‌ڵ به‌شیر حه‌داد و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید خۆی كاندید كرد و 21 ده‌نگی هێنا به‌رامبه‌ر 152 ده‌نگی حه‌داد و 45 ده‌نگی حاجی ره‌شید، به‌ڵام له‌ جه‌وله‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردن كه‌ رۆژی دواتر به‌رێوه‌چوو موسه‌ننا ئه‌مین كشایه‌وه‌ و ته‌نها حه‌داد و حاجی ره‌شید مانه‌وه‌.

،،

له‌ جه‌وله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ و پێش ده‌نگدان رابوون مه‌عروف په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ به‌ موسه‌ننا ئه‌مینی وتووه‌، "ئه‌وان به‌پێی دوور و نزیكی له‌ پارتی و یه‌كێتی ده‌نگ ده‌ده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كگرتوو نزیكتره‌ له‌ پارتی تاوه‌كو كۆمه‌ڵ، بۆیه‌ ئه‌وان ده‌نگ به‌ ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ده‌ده‌ن".

 

dfc
جه‌وله‌ی دووه‌می ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ـ 2018.9.16


دواتر ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی به‌ره‌كه‌ی حاجی ره‌شید له‌ ناو په‌رله‌مان باسی ئه‌وه‌یان كردووه‌، له‌ جه‌وله‌ی دووه‌م دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كگرتوو ده‌نگیانداوه‌ به‌ به‌شیر حه‌داد، ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ یه‌كگرتوو نیگه‌ران كردووه‌.

هه‌ر له‌ جه‌وله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ و پێش ده‌نگدان رابوون مه‌عروف په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ به‌ موسه‌ننا ئه‌مینی وتووه‌، "ئه‌وان به‌پێی دوور و نزیكی له‌ پارتی و یه‌كێتی ده‌نگ ده‌ده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كگرتوو نزیكتره‌ له‌ پارتی تاوه‌كو كۆمه‌ڵ، بۆیه‌ ئه‌وان ده‌نگ به‌ ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ده‌ده‌ن".

دوای كۆتاییهاتنی جه‌وله‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌، به‌شیر حه‌داد به‌ 185 ده‌نگ بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرا و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شیدیش ته‌نها 53 ده‌نگی هێنا.

rtf
ریــــکـــــــلام

 

author photo

ماستەر لە پەیوەندیە گشتییە سیاسییەکان

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە بواری لێكۆڵینەوەی سیاسيی