بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ شه‌قامه‌وه‌ بۆ ناو تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان

كوردستان هه‌فته‌ی یه‌كه‌می بانگه‌شه‌ی به‌ هێمنی به‌رێكرد

بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ شه‌قامه‌وه‌ بۆ ناو تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان

295 خوێندراوەتەوە

تارادەیەکی زۆر لایەنە سیاسیەکان و هاوڵاتیان هه‌فته‌ی یه‌كه‌می بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەبانگەشەیەکی هێمن و ئارام دەزانن و بە بانگەشەی مۆدێرن ناوی دەبەن، بەو پێیەی زیاتر بانگەشە براوەتەوە نێو هۆڵەکان و مێدیا و سۆشیاڵ مێدیا، ئەمە بەپێچەوانی بانگەشەکانی پێشووە کە ئاڵۆزی زۆری تێدەکەوت پێکهەڵپژانی لایەنگرانی هێزەکانی لەسەر شەقام لێدەکەوتەوە و جۆشۆخرۆشی جه‌ماوه‌ری جزبه‌كان له‌سه‌ر شه‌قام بوو.

 

ڕزگار گۆران ئەندامی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە دیپلۆماتیک مەگەزینی ڕاگەیاند: "پارتی هێندە بەئارامی بانگەشە دەکات تەنانەت وەڵامی رەخنەی لایەنەکانی دیکەش ناداتەوە و لەسەرجەم شاروشارۆچکەکان پابەندی یاسا و ڕێنماییەکان دەبێت".


دەشڵێت:" ئەو هێزانەی سووربوون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەهێمنی و بەشێوەیەکی مۆدێرن بانگەشە دەکەن، بەڵام ئەوانەی لەگەڵ هەڵبژاردن نەبوون ساردو و سڕن لە بانگەشەکردن".

،،

ڕزگار گۆران ئەندامی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی: پارتی هێندە بەئارامی بانگەشە دەکات تەنانەت وەڵامی رخنەی لایەنەکانی دیکەش ناداتەوە و لەسەرجەم شاروشارۆچکەکان پابەندی یاسا و ڕێنماییەکان دەبێت".


هه‌ر لەسەر شێوازی بانگەشەی ئەمجارە ئەحمەد نەمەڵی ئەندامی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان بە دیپلۆماتیک مەگەزینی وت:" دەیانەوێت بەهۆی بانگەشەوە ئازادی هاوڵاتیان پێشێل نەکەن و کەس بێزار نەبێت، بەو هۆیەوە پلانی بانگەشەیەیکی شارستانی و دوور لەهەموو توندوتیییەکیان داڕشتووە".

 

fgh
بانگه‌شه‌ی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ـ ئاكرێ ـ 2018.9.16


ئەحمەد نەمەڵی دەڵێت:" وەک یەکێتی پێش هەموو لایەنەکان لەگەڵ کۆمپانیا ڕیکلامییەکان ڕێککەوتووین، کەچی لایەنەکانی دیکە بەقۆرغکاری ناوی دەبەن، بەڵام تەنها هۆکار ئەوەیە کە ئەوان زۆر زوو گرێبەستیان لەگەڵ ئەو کۆمپانیانەدا کردووە" .

،،

 محەمەد عەزیز کە له‌ ناو بازاڕی سلێمانی فرۆشیارە دەڵێت ئێستا لەوە ناچێت کە لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندابین، پێشتر لە شەقامی مەولەویی ئاسمان دیار نەبوو لەبەر تەناف و پەڕۆی حزبەکان بەڵام ئەمجارە بانگەشە لە بازاڕدا نابینرێت.

 

بەشێوەیەکی گشتی جیاوازییەکی زۆر دەبینرێت لە نێوان بانگەشەی ئەمجارە و بانگەشەکانی ڕابردوودا بەتایبەت لەڕووی هەڵواسینی لۆگۆ و پۆستەری و بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان.

 

fg
بانگه‌شه‌ی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ـ سلێمانی ـ 2018.9.13


ئەم جیاوازییە لای هاوڵاتیانیش بەگشتی ڕەنگی داوەتەوە و پێشوازیی لێده‌كه‌ن، محەمەد عەزیز کە له‌ ناو بازاڕی سلێمانی فرۆشیارە دەڵێت: " بەراورد بە بانگەشەکانی پێشوو، ئێستا لەوە ناچێت کە لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندابین، پێشتر لە شەقامی مەولەویی ئاسمان دیار نەبوو لەبەر تەناف و پەڕۆی حزبەکان بەڵام ئەمجارە بانگەشە لە بازاڕدا نابینرێت".

،،

ڕێکخەری ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان: بزوتنەوەی گۆڕان بانگەشەی ئارام و پاراستنی ژینگەی بەلاوە گرنگە و تا کۆتایی بەم شێوەیە دەمێنێتەوە، تاکە هێزين کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا نەکراوە و هیچ ئاگادارییەکی بۆ نەهاتووە.

 

زمناکۆ جەلال ڕێکخەری ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان بە دیپلۆماتیک مەگەزینی ڕاگەیاند: "بزوتنەوەی گۆڕان بانگەشەی ئارام و پاراستنی ژینگەی بەلاوە گرنگە و تا کۆتایی بانگەشەکە بەم شێوەیە دەمێنێتەوە".

 

erd
ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی گۆران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ـ گردی زه‌رگه‌ته‌ ـ سلێمانی


 ڕێکخەری ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان دەشڵێت:" بزوتنەوەکەمان تاکە هێزە کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە لێپرسینەوەی لەگەڵدا نەکراوە و هیچ ئاگادارییەکی بۆ نەهاتووە، بەڵام هێز هەیە بە پێچەوانەی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆن و شارەوانییەوە بانگەشە دەکات".

بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بەتایبەت ئۆفیسی شارەکان و شارەوانییەکان کۆمەڵێک مەرج و ڕێنماییان داناوه‌ و لە بەشێک لەشەقامە سه‌ره‌كییه‌كاندا بانگەشە قەدەغەکراوە، بەتایبەت شەقامی ئیسکان لەهەولێر و شەقامەکانی سالم و مەولەی و پیرەمێرد و توی مەلیک لە سلێمانی.

 

author photo

رۆژنامەنووس

بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی کوردیی

ئەزموونی ١٠ ساڵ کارى رۆژنامەوانیی