موسته‌فا سه‌عدون ـ ئه‌لمۆنیتۆر
له‌كاتێكدا ئهمریكاو ئێران له ململانیدان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق ،ناكۆكیه‌كانى نێوان عه‌بادى و حه‌شدى شه‌عبى رووى له هه‌ڵكشان كرددوه ،هێشتا یاسادانه‌ران له گفتوگۆدان ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى كه كام كوتله‌ى سیاسى ده‌توانێت زۆرینه‌ى كورسیه‌كانى په‌رله‌مان به‌لاى خۆیدا رابكێشێت و سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ هه‌ڵبژێرێت كه به‌لاى ئه‌مریكاوه حه‌یده‌ر عه‌بادى په‌سه‌ندكراوه بۆ ئه‌وه‌ى خولێكى تر ئه‌و پۆسته بگرێته‌وه ده‌ست ،به‌ڵام به توندى له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى فه‌تح و لایه‌نه هاوسۆزهكانى ئێران دژایه‌تى ده‌كرێت .
له‌دواى پشێویهكانى شارى به‌سره دژایه‌تى كردنى عه‌بادى رووى له زیادبوون كردووه ،ئه‌گه‌رچى له 13ى مانگى ئه‌یلولدا حه‌یده‌ر عه‌بادى بهڵێنیدا به‌زووترین كات هه‌ندێ پرۆژه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ئه‌و پارێزگایه جێبه‌جێ بكات كه به‌ده‌ست كه‌مى حزمهتگوزاریه سهرهتایهكانهوه گرفتاره ، له‌وانه‌ش سیسته‌مێكى نوێ بۆ پاڵاوتنى ئاو دابین بكات كه به‌هۆى سوێر بوون و پیسبوونیه‌وه هه‌زاران هاوڵاتى ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان كراون .
هه‌فته‌ى پێشووخۆپیشاندهرانى به‌سره هێرشیانكرده سه‌ر زۆرێك له داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت و ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران كوژران، ئه‌م رووداوانه ناكۆكیه‌كانى نێوان عه‌بادى و حه‌شدى شه‌عبى قوڵتركرده‌وه به‌تایبه‌تى كاتێك له7ى مانگى ئه‌یلول كونسوڵیهتى ئێران له‌وشاره سوتێنرا، كه ئه‌مه‌ش حزب و گروپه چه‌كداره‌كانى هاوسۆزى ئێرانى توڕه و نیگه‌ران كرد.
،،
حه‌شدى شه‌عبى ساڵى 2014 وه‌ك هێزى پاڵپشت له سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش پێكهێنرا و 2016 دا له لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه دانیپێدانراوه كه به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ له ژێر فه‌رمانى سه‌رۆك وه‌زیراندا بن، به‌ڵام سه‌ركرده‌ى راسته‌قینه‌ى ئه‌م هێزانه ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسه كه ده‌ڵێت: عه‌بادى له جه‌نگى دژ به‌داعشدا هیچ رۆڵێكى نه‌بووه.
له 9ى مانگى ئه‌یلول ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌مریكاى به دروستكردنى پشێویهكانى شارى به‌سره‌و هاوكاریكردنى عه‌بادى بۆ سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى تۆمه‌تباركرد ،له 12ى هه‌مان مانگدا كۆنگرێسى ئه‌مریكا رایگه‌یاندا كه له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى سزا به‌سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى و گروپه چه‌كداره‌كانى سه‌ربه ئێران‌دا بسه‌پێنن .
هادی عامری له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانی حه‌شدى شه‌عبیدا
سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى توندوتیژیه‌كانى به‌سره ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى سه‌رۆك وه‌زیران و عه‌بادیش ده‌ڵێت:ئه‌و پارت و لایانه‌نانه به‌رپرسن كه چه‌كدار و باڵى سه‌ربازیان هه‌یه‌و ئاگر له باره‌گاى پارته‌سیاسیه‌كان به‌رده‌ده‌ن و حۆپیشاندانهكان بۆ مه‌رامى سیاسى به‌كارده‌هێنن.
ئه‌م تۆمه‌تباركردنه‌ى یه‌كترى له ئێستادا قه‌باره‌ى ئه‌و ناكۆكیانه ده‌خاته روو كه له‌چوارساڵى رابردوودا كه‌ڵه‌كه بووه و ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه عه‌بادى سه‌ركه‌توو نه‌بووه له‌وه‌ى كه حه‌شدى شه‌عبى بحاته ژێر ركێفى خۆیه‌وه، حه‌شدى شه‌عبى له ساڵى 2014 وه‌ك هێزى پاڵپشت له سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش پێكهێنراوهوه له‌ساڵى 2016 دا به فه‌رمى له لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه دانیپێدانراوه كه به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ له ژێر فه‌رمانى سه‌رۆك وه‌زیراندا بن، به‌ڵام سه‌ركرده‌ى راسته‌قینه‌ى ئه‌م هێزانه ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسه كه ده‌ڵێت:عه‌بادى له جه‌نگى دژ به‌داعشدا هیچ رۆڵێكى نه‌بووه.
موهه‌ندیس ته‌نها كه‌س نیيه كه لۆمه عه‌بادى ده‌كات، قه‌یس خزعهلى سه‌ركرده‌ى عه‌سایبى ئه‌هلى حه‌ق له تویتێكدا ده‌رباره‌ى سوتاندنى باره‌گاى حزبه‌كان له شارى به‌سره ده‌ڵێت :ئه‌م پیلانه له كۆتایدا ئه‌نجامى پێچه‌وانه‌ى ده‌بێت .
عه‌بادی له‌گه‌ڵ ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس ته‌وقه ده‌كات
له‌وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه ئایا مه‌به‌ستى خزعهلى له‌و تویته چیيه؟ مه‌حمود ئه‌لڕوبه‌یعى وته‌بێژى عه‌سایبى ئه‌هلى حه‌ق ده‌ڵێت:مه‌به‌ستى خزعهلى له‌و تویته ئاماژه‌یه‌كه بۆ هه‌ڵپه‌و مه‌یلى عه‌بادى بۆ ئه‌وه‌ى دووباره بكرێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌روه‌ها عه‌بادى له پلانێكه‌وه گلاوه كه ده‌بێته‌هۆى جه‌نگى ناوخۆیى له نێوان دانیشتوانى یه‌ك پارێزگادا .
،،
ناكۆكیيه‌كان له نێوان دوو به‌ره‌دایه، به‌ره‌یه‌كیان عه‌بادى رابه‌رایه‌تى ده‌كات كه ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌ت بونیاد بنێت، به‌ره‌ى دووه‌م له لایه‌ن سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه رابه‌رایه‌تى ده‌كرێت كه ده‌یانه‌وێت شێوازێك له ده‌وڵه‌تى مقاوه‌مه‌ت دروست بكه‌ن .
عه‌بدولره‌حمان ئهلجهبورى گه‌وره توێژه‌ر له سندوقى نیشتمانى بۆ پاڵپشتى دیموكراسى كه باره‌گاكه‌ى له واشنتۆنه ده‌ڵێت: ناكۆكیيه‌كان له نێوان دوو به‌ره‌دایه، به‌ره‌یه‌كیان عه‌بادى رابه‌رایه‌تى ده‌كات كه ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌ت بونیاد بنێت، به‌ره‌ى دووه‌م له لایه‌ن سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبیه‌وه رابه‌رایه‌تى ده‌كرێت كه ده‌یانه‌وێت شێوازێك له ده‌وڵه‌تى مقاوه‌مه‌ت دروست بكه‌ن .
ئه‌م ناكۆكیانه له ئێستادا روون بونه‌ته‌وه‌و چیدیكه كه‌س ناتوانێت بیانشارێته‌وه ،په‌رله‌مانتارى عێراق مه‌هدى ته‌قى ئامرلى كه سه‌ربه كوتله‌ى فه‌تحه ده‌ڵێت :عه‌بادى له‌ژێر گوشارى ئه‌مریكادا دژایه‌تى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كات و ده‌یه‌وێت ئه‌و هێزه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه ،هه‌تا ئه‌وه‌ى ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس باسى ده‌كات و ده‌ڵێت واشنتۆن به‌سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى وتووه شارى به‌سره ده‌سوتێنین ئه‌گه‌ر به دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى عه‌بادى قایل نه‌بن ،هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا رۆڵێكى تێكده‌رانه‌ى له رووداوه‌كانى به‌سره بینیووه .
له ئیستادا هیچ متمانه‌یه‌ك له نێوان عه‌بادى و حه‌شدى شه‌عبیدا نه‌ماوه‌و گه‌یشتۆته قۆناغێك كه نایانه‌وه‌ێت یه‌كترى ببینن و له‌گه‌ڵ یه‌كترى كۆببنه‌وه و هاوپه‌یمانى فه‌تحیش داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عه‌بادى ده‌كات .
و: به‌همه‌ن كه‌ریم