ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی:  پارتی به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ره‌تده‌كاته‌وه‌

پارتی داوای كاندیدێك ده‌كات له‌سه‌ر ماڵی تاڵه‌بانی حساب بێت

ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی:  پارتی به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ره‌تده‌كاته‌وه‌

1650 خوێندراوەتەوە

وه‌رگێرانی دانا ساڵح

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ (2018.9.20) ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی داوه‌ به‌ وورده‌كاریی و هۆكاره‌كانی ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌ لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی، ده‌ڵێت پارتی فشار ده‌كات بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له‌ په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 30ی ئه‌یلولدا.

 

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ ئامانجی پارتی له‌و كاره‌، له‌ پێناو سه‌پاندنی سه‌فقه‌یه‌كی تازه‌ به‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا دوای ئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار دیاریكرد، له‌ كاتێكیشدا كه‌ ناو ماڵی كوردیی له‌ دابه‌شبوون به‌رده‌وامه‌.


رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی نوسیویه‌تی له‌ هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌رهه‌م ساڵح كه‌ گه‌رانه‌وه‌ی خۆی بۆ ناو یه‌كێتی راگه‌یاند زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی هێنا وه‌ك كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، هه‌روه‌ها حزبه‌كه‌ی بارزانیش رایگه‌یاندووه‌ پابه‌ندی ئه‌و بریاره‌ی یه‌كیتی نابن و ئه‌وان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرن چونكه‌ به‌رزترین رێژه‌ی ده‌نگی كوردستانیان هێناوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق ( 25 كورسی پارتی به‌رامبه‌ر 18 كورسی یه‌كێتی).

 

fg
به‌رهه‌م ساڵح، كاندیدی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار

،،

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، بنه‌ره‌تی كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ مه‌سعود بارزانی ئاره‌زووی ئه‌وه‌ بكات حزبه‌كه‌ی ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت، به‌ڵكو پارتی به‌رهه‌م ساڵح ره‌تده‌كاته‌وه‌ چونكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ بووه‌ كه‌ تێیدا رێگه‌یدا به‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسیی ببێته‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ پشكی سوننه‌ و وه‌ك كاندیدی هاوپه‌یمانی ( بناء)، كه‌ ئێران پشتیوانی ده‌كات


رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، بنه‌ره‌تی كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ مه‌سعود بارزانی ئاره‌زووی ئه‌وه‌ بكات حزبه‌كه‌ی ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت، به‌ڵكو پارتی به‌رهه‌م ساڵح ره‌تده‌كاته‌وه‌ چونكه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ بووه‌ كه‌ تێیدا رێگه‌یدا به‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسیی ببێته‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌ پشكی سوننه‌ و وه‌ك كاندیدی هاوپه‌یمانی ( بناء)، كه‌ ئێران پشتیوانی ده‌كات و فه‌تح و ده‌وڵه‌تی قانون و میحوه‌ر له‌ خۆ ده‌گرێت و پشتیوانی پارتی دیموكراتی كوردستانیشی به‌ده‌ستهێنا.


به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بۆ رۆژنامه‌كه‌، پارتی په‌یامێكی داوه‌ته‌ یه‌كێتی كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وان كاندیدێكی سه‌رۆك كۆمار قبوڵ ده‌كه‌ن كه‌ له‌سه‌ر ماڵی تاڵه‌بانی حساب بێت له‌ ناو یه‌كێتیدا، به‌ نمونه‌ یه‌كێك له‌ هاوه‌ڵزاواكانی جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك د.محه‌مه‌د سابیر و د.له‌تیف ره‌شید، یان كاندیدكردنه‌وه‌ی د.فواد مه‌عسوم.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م ساڵح تاكه‌ كاندیدی یه‌كێتی بێت ئه‌وا پارتیش كاندیدى ده‌بێت.

،،

سه‌رچاوه‌كه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌، یه‌كێتی سه‌فقه‌یه‌كی پارتی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك و باقی وه‌زاره‌ته‌كانی كورد له‌ به‌غداد بداته‌ پارتی به‌رامبه‌ر رازیبوونی به‌ كاندیدكردنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ سه‌رۆك كۆمار.

 

ert
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان


سه‌رچاوه‌كه‌ باسی له‌وه‌ كردووه‌، یه‌كێتی سه‌فقه‌یه‌كی پارتی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك و باقی وه‌زاره‌ته‌كانی كورد له‌ به‌غداد بداته‌ پارتی به‌رامبه‌ر رازیبوونی به‌ كاندیدكردنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ سه‌رۆك كۆمار.


ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ش له‌ لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌، وای له‌ پارتی كردووه‌ داوا له‌و لایه‌نانه‌ بكات كه‌ له‌ ناو رێكه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی حه‌لبوسیدا بوون له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران تاوه‌كو فشار بكه‌ن بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌، بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 30ی ئه‌یلولدا، كه‌ پێشبینی ده‌كرێت حزبه‌كه‌ی بارزانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێ و دووباره‌ نه‌خشه‌ و هاوكێشه‌ی سیاسیی حزبه‌ كوردییه‌كان دابرێژرێته‌وه‌.

 

author photo

ماستەر لە پەیوەندیە گشتییە سیاسییەکان

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە بواری لێكۆڵینەوەی سیاسيی