سعودیە و ئیسرائیل، لە ناکۆکی مێژوویيەوە بۆ ڕێکەوتنامەی بەرگريى موشەکيی

سعودیە و ئیسرائیل، لە ناکۆکی مێژوویيەوە بۆ ڕێکەوتنامەی بەرگريى موشەکيی

461 خوێندراوەتەوە

 هەڵۆ ساڵح

هەرکات باس لە پەیوەندێکانی نێوان ئیسرایل و دەوڵەتانی عەرەب دەکرێت پەیکەرێکی لە ململانێ و ناکۆکی ئایدەلۆژی و دینی و نەتەوەی خۆی نیشانمان دەدات، چونکە کۆرسە مێژوویەکانی پەيوەندێکانی نێوان ژیاری عەرەبی و ژیاری جوو پڕن لە پێکدادانی و بەرکەوتەی بەخوێن تەنراو.

 

ئەمڕۆ هاوکێشە هەرێمێکان دوو ناکۆکترین دەوڵەت بەرو ڕووی یەک ڕادەکێشن کە مێژووی نێوانیان پڕە لە دابڕان ئەویش لە ئەنجامی دەرهاویشتەکانی ئەم دەیەیەی دوای کە خۆرهەڵاتی ناوین کەوتە نێو هاوکێشەی پشێووی ئاڵۆز بەهۆی بەهاری عەرەبی و جەنگی ناوخۆی سوریا و هێزێکی وەک ئێران پەلکێشان و فراوانخوازێکانی بوو بە مەترسی ئاسایشی نەتەوەيى زۆرێک لە دەوڵەتانی کەنداو و ئیسرایل لەڕێگای میلشیا بریکارەکانیەوە کە بڵاوەی پێکردوون لە زۆرێک لە هەرێمی ناوچەکاندا.

 

هەموو ئەم فاکتەرانش وایکرد سعودیە لە پێناو بنبڕکردنی مەترسێکانی پەنا بۆ دوژمنە خوێنیە مێژوویەکەی ببات بۆ کڕینی سیستەمی مووشەکی بەرگری و ڕاوێژە هەواڵگیر و ئاسایشێکان. دەنگۆی لێکنزیکبونەوە نێوان ڕیاز و تەلئەڤیڤ دوای ئەوە هات کە چەندین سەرچاوەی هەواڵگیری لەڕێگای ڕاپۆرت و دێکۆمێنتەوە هەوڵی سەلماندنی ئەوەیان دەدا کە سعودیە ڕەزامەند بووە بە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ کە باڵوێزخانەی ئەمریکا بگوازنەوە بۆ قودس "جۆرسەلیم".

 

بە واتایەکی دیکە سعودیە بە هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ تێوەگلاوە، هەرچەندە چەندین جار بۆ کپکردنەوەی ڕای گشتی موسوڵمانان سعودیە لێدوانی جیاواز داوە دژ بە ئەمریکا و ئیسرایل و چونە نێو خاکی قودسەوە بە یەکجاری.

،،

سعودیە بە هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ تێوەگلاوە، هەرچەندە چەندین جار بۆ کپکردنەوەی ڕای گشتی موسوڵمانان سعودیە لێدوانی جیاواز داوە دژ بە ئەمریکا و ئیسرایل و چونە نێو خاکی قودسەوە بە یەکجاری.

 

بنیامین ناتانیاهۆ سەروەک وەزیرانی ئیسرایل لە نوێترین لێدوانیادا یەکێک لە هەرە پرسە هەستیارەکانی وروژاند ئەویش بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە " ئیسرایل، وڵاتەکەی چەندین قۆناغی لێکنزیکبوونەوەی باشی بڕیوە بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندێکانی لەگەڵ دەوڵەتانی عەرەبی" ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ سعودیە عەرەبی بە پلەی یەکەم. ڕیاز، ناتوانێت ئەوە بەدرۆبخاتەوە و جەخت لەوەبکاتەوە پەیوەندێکانی لەگەڵ تەلئەڤیڤ بەرەو ئاسیکردنەوە بردوە و گەر هەوڵێکی لەم شێوەیە بدات بۆ خزمەتی ئامانجە ستراتیژێکانی دەیکات، چونکە سعودیە هیچ بژاردەیەکی دیکە نیە لە سیاسەتی دەرەوەدا، ئەوەش بەو مانایە دێت ئەم نزیکبوونەوەی نێوان سعودیە و ئیسرایل ڕەنگدانەوەی ئەو پرۆسەیە کە ڕیاز لەم قۆناغەدا پێویستی "هاوپەیمانێکی هەرێمی خاوەن هەژموون و پێگەیە" بۆ سارڕێژکردنی ئەو برینانەی کە بەهۆیەوە سعودیە دووچاری زنجیرەیک شکستی یەک لەدوای یەکی هەرێمی بووە.

 

سعودیە چیتر ئەوەی بەگوێ هاوپەیمانەکانیدا داوەتەوە کە جڵەوکردنی ئێران ئەستەمە چونکە تاران لە فراوانخوازێکانی بەردەوامە و بازنەی هەژموونی خۆی کشاندوە بەسەر ناوچەکەدا بەشێوەیەکی گشتی. لە پشتەوەی ئەم نزیکبوونەوە پرسێکی دیکە خزمەتی بەرژەوەندێکانی ئیسرایل دەکات، بەوەی کە سعودیە خوازیارە سەکۆیەک بدۆزێتەوە بۆ جێکردنەوەی ڕیاز و تەلئەڤیڤ پێکەوە، ئەمەش بەشێکە لە چارەسەری پرسە ناکۆکیە مێژوویەکەی ژیاری جوو لەگەڵ ژیاری عەرەبیدا سەبارەت بە چارەسەکردنی پرسی فەلەستین، بەڵام ئیسرایل بیرلەوە دەکاتەوە ئەم پەيوەندییە کە دروست دەبێت تێیدا سعودیە ناچارە بەهۆی ترس لە ئاسایشی نەتەوەیى خۆی مافەکانی گەلی فەلەستین لەبیربکات و چیتر ببێتە یارمەتدەرێک بۆ تەلئەڤیڤ کە فەلەستینێکان بێهیوابکەن و سعودیە بە پشتیوانی دارای خۆی فشارێکی قوڵ بخاتە سەر فەلەستینێکان کە دەستبەرداری مافە نەتەوەیەکانی ببێت.

 

سعودێکان بڕوایان وایە ئەم لێک-نزیکبونەوەیە دەتوانێت بەربەست و تەگەرە بخاتە بەردەم سکەی شەمەندەفەری فراوانخوازێکانی ئێران لە ناوچەکەدا بە ڕەچاوکردنی ئەوەی ئیسرایل خوازیارە کە شەڕ لەگەڵ ئێران بەرپابکات ئەگەر سعودیە ئەم چەمانەوەیە بنوێنێت. بەڵام ئەم جۆرە بیرکردنەوەی سعودیە هەرگیز ڕونادات کە ئیسرایل خوازیاربێت لەگەڵ سعودیە دەسبداتە پرۆسەی شەڕ لەگەڵ ئێران و ڕیاز ببێتە هاوکارێکی باش لەم هاوکێشەدا ، چونکە بەرژەوەندێکانی ئیسرایل ڕونن لەنێو ناکۆکێکانی لەگەڵ ئێران، بەڕەنگی سوور سەرجەم هێڵەکانی کێشاوە ئەگەر هاتوو ئێران هەوڵی بەزاندنی بدات، هەروەک بینیمان ڕویدا لەمدوایەدا لەسەر خاکی سوریا و لێکەوتەی بەشداری ئیسرایل بەدوای خۆیدا هێنا.

ماوه‌یه‌ك  بەر لە ئێستا، "مۆشی یاڵون" سەروەکی ستافی سەربازی ئیسرایل و وەزیری پێشووی وەزارەتی بەرگیری، لەیەکێک لە ئارتیکڵە بەهێزەکانیدا کە لە وێبسایتی (TUINS) بڵاویکردەوە باس لەم نزیکوونەوەیە دەکات ئەو شرۆڤەدەکات، " سعودیە هیچ بژاردەیەکی دیکە نیە جگەلەوەی کە دانبنێت بە شکست و لاوازی خۆیدا لەبەرنگاربونەوەی ئێراندا بۆیە بەدوای ستراتیژیکی هاوبەش کەوتوو لەگەڵ ئیسرایل بۆ ڕزگاربوون لە ئێران.

 

بەگوێرەی ئەم لۆژیەکەبێت سعودیە یارمەتی پرسی ئاشتی دەدات لەنێوان فەلەستین و ئیسرایل، بەڵام ئیسرایل ئاشتی ناوێت لەگەڵ فەلەستیندا چونکە تەلئەڤیڤ دەیەوێت کار لەسەر هەڵوەشاندنەوە و لەنێوبردنی ئەو چێوە ئیداریە بکات کە فەلەستنێکان پێکیان هێناوە لە پێناو کشاندنی باڵادەستبوونی زیاتر جوو لەتەواوی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا. لە ۱٤\۹\۲۰۱٨، بەگوێرە سەرچاوە دیبلۆماسێکانی "خلیج ئۆلاین" سعودیە سیستەمی بەرگیری موشەکی "دۆمای" لە ئیسرایل کڕیەوە و سەرجەم گرێبەستەکان تەواوبوون و سعودیە تەنها نایەوێت لەڕووی سیاسیەوە نزیکبێتەوە لە ئیسرایل بەڵکو دەیەوێت کەرەستی جەنگی گەشەسەندوو لە ئیسرایلەوە هاوردەبکات بۆ سەر خاکەکەی.

،،

یه‌كێك له‌ ژه‌نراڵه‌كانی سوپای ئیسرائیلبە ناوی "گادی ئیسینکۆت" لەم دوایەدا ڕایگەیاند کە پەیوەنییەکانی نێوان ئیسرایل و سعودیە باشترینە لەم کاتەدا، هەروەها ئەوەشی زیادکرد کە ئیسرائیل ئامادەیە لەڕووی هەواڵگیری و ئاسایشیەوە یارمەتی سعودیە بدات بۆ بەرەنگاربونەوەی هەژموونی ئێران.

 

پێشووتر ڕۆژنامەنووسی نێودەوڵەتی کورد لە ئیسرائیل "مەهدی مەجید" کە ئاگاداری پرسە نهێنیە گرێبەستێکانی ئیسرائیلە باسی لەوەکرد کە سعودیە و ئیمارات لە ساڵی ۲۰۲۰ سیستەمی بەرگیری موشەکی دۆمای ئیسرائیلی لە خاکەکانیاندا بڵاودەکەنەوە، دواتر ڕۆژنامەی میدیڵ ئیست مۆنیتەری کردی بە پرسێکی وروژێنراو.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (بریتش-سعودیە ئیلفا بەیسد) یەکێک لە جەنارەڵە گەورە سەربازێکانی ئیسرایل بە ناوی "گادی ئیسینکۆت" لەم دوایەدا ڕایگەیاند کە پەیوەنییەکانی نێوان ئیسرایل و سعودیە باشترینە لەم کاتەدا، هەروەها ئەوەشی زیادکرد کە ئیسرائیل ئامادەیە لەڕووی هەواڵگیری و ئاسایشیەوە یارمەتی سعودیە بدات بۆ بەرەنگاربونەوەی هەژموونی ئێران.

 

سیناتۆرێکی سەربازی گەورەی پێشوو ئەوەی ئاشکراکرد کە لەم دوایەدا دوو گەورەترین ئەمیری سعودیە بینیوە، هەردوو ئەمیرەکە پیانڕاگەیاندوە و جەختیان لەوەکردوە کە چیتر "ئیسرایل دووژمنی سعودیە نیە" ، ئەمەش لەپاش ئەو کۆبونەوە نهێنیە سێ قۆڵیە هات کە ئەمریکا تێیدا هەوڵی "نێوەندگیری" داوە لەنێوان ڕیاز و تەلئەڤیڤ بۆ کڕینی سیستەمی موشەکی بەرگیری "دۆما" ئیسرایلی لەلایەن سعودیەوە. ئیسرایل لە هەر حاڵەتێکی "نزیکبوونەوە و ئاسایردنەوەی پەیوەندیکان" لەگەڵ سعودیە براوەی سەرەکەیدەبێت. سعودیە دەچێتە ژێر هەژموونی ئیسرایل بە ڕەچاوکردنی پێگەی هەرێمی و نێودەوڵەتی ئیسرایل لە هەموو ڕەهەندێکەوە.

 

author photo

نوسه‌ر و وه‌رگێر