و: عه‌لی شێخ وه‌هاب
ماڵپه‌ری هه‌واڵیی جه‌زائیری (نیشتمانیی)، له یاداشته‌كانی وه‌زیری به‌رگری پێشووی جه‌زائیر، خالید نزاره‌وه ئه‌وه‌ی گواستۆته‌وه، كه سه‌دام حسێنی سه‌رۆكی پێشووی عێراقی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه له رووداوی كوژرانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی جه‌زائیر محه‌مه‌د سدیق بن یه‌حیا و 13 هاوڵاتی تری جه‌زائیری، به هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان تێوه‌گلاوه، كاتێك سه‌رقاڵی نێوه‌ندگیری نێوان عێراق و ئێران بوون له‌كاتی جه‌نگی نێوانیاندا له ئایاری ساڵی 1982دا.
ژه‌نه‌ڕاڵی جهزائیریى خانه‌نشین، خالید نزار، كه له ئێستادا ئاماده‌كاریی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌شی دووه‌می یاداشته‌كانی ده‌كات، ده‌ڵێت: "جه‌زائیر به‌ڵگه‌ی لایه، كه سه‌ددام حسێن به‌رپرس بووه له خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی جۆری (گرامهن گۆڵفستریم 2)ی تایبه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی جه‌زائیر، كه له‌و كاته‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵگرتبوو".
نزار له گهواهییهكهیدا وتویه‌تی: "به‌ڵگه‌كه ئه‌وه‌یه، لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه كه به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری گواستنه‌وه - ساڵح قوجیل- ڕه‌وانه‌ی جێگه‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه كرابوو، پاشماوه‌ی موشه‌كی جۆری (جو- جو)ی تایبه‌ت به لێدانی فڕۆكه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، كه ئه‌م موشه‌كه له‌و چه‌كه روسیانهیه كه داویه‌تی به عێراق و جه‌زائیر ژماره‌ی زینجیره‌یی ئه‌م موشه‌كه‌ی به دیاریكراوی لایه".
نزار خالید وه‌زیری به‌رگریی جه‌زائیر 1991 ـ 1993
به‌شی دووه‌می یاداشته‌كانی وه‌زیری به‌رگریی، كه ماوه‌ی نێوان ساڵانی (1990-1993) ده‌گرێته‌وه، مانگی داهاتوو بڵاو ده‌بێته‌وه، كه له به‌شێكیدا باس له روداوی كوژرانی وه‌زیری ده‌ره‌وه و 8 له ئه‌ندامانی وه‌زاره‌ت و رۆژنامه‌نوسێك و چوار كه‌سی تیمی فڕۆكه‌كه ده‌كات، له هێرشێكدا كه له كاتی تێپه‌ڕاندنی سنوری ئاسمانی نێوان عێراق و توركیادا فڕۆكهكهیانی كرده ئامانج، پێش زیاتر له 36 ساڵ.
پشتیوانانی سه‌ددام
وه‌زیری به‌رگریی پێشوو له یاداشته‌كانیدا، ڕه‌خنه له‌و كه‌سانه ده‌گرێت، كه پشتیوانی عێراقیان ده‌كرد و ده‌یانویست هێز بۆ پشتیوانی كردنی سوپای سه‌ددام له به‌رانبه‌ر ئێران‌دا بنێردرێت، به تایبه‌ت به‌ره‌ی ئیسلامی بۆ ڕزگاریی (به‌ره‌ی ئینقازی جه‌زائیری FIS).
جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره هاوسۆز نه‌بووه له‌گه‌ڵ سه‌ددامدا، چونكه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائیر "سه‌رقاڵی پڕۆژه‌یه‌كی ئاشتیی بوو له ناوچه‌كه‌دا بۆ وه‌ستاندنی جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران"، كه هه‌شت ساڵ به‌رده‌وام بوو (1980-1988).
هه‌روه‌ها نزار ده‌ڵێت، كه سه‌رۆكی ئه‌و كاتی جه‌زائیر شازلی بن جه‌دید، به‌وردی ئاگاداری ئه‌م زانیارییانه بووه و به‌رپرسانی جه‌زائیریی ئه‌م گومانانه‌یان به هاوتا عێراقییه‌كانیان گه‌یاندووه.
شازلی بن جدید ( 1929 ـ 2012)
نزار پرسیار ده‌كات، ئه‌و هۆكارانه چی بوون كه ڕێگه‌یان له سه‌رۆك (بن جدید) ده‌گرت ئه‌م ده‌ره‌نجامانه ئاشكرا بكات؟ خۆی وه‌ڵام ده‌داته‌وه، كه " ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و ڕه‌خنه‌گرتن له عێراق و لێپرسینه‌وه له سه‌ددام حسێن، كارێك بوو له تواناكانی سه‌رۆك گه‌وره‌تر بوو".
جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه وه‌زیری ده‌ره‌وه (بن یه‌حیا) له پێناوی ئاشتیدا مرد، له پێناوی خزمه‌تكردن به هه‌ردوو گه‌لی عێراق و ئێران‌دا مرد.
ژه‌نه‌راڵ نزار، له كاتێكی زۆر قورس‌دا پۆستی وه‌زیری به‌رگریی وه‌رگرت، به‌تایبه‌ت له سه‌ره‌تای جه‌نگی ناوخۆیی جه‌زائیر، یه‌كێكیش بوو له‌و گروپه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 1991یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگێكی ناوخۆیی توند، كه چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وام بوو و به‌ناوی "العشریه السودا‌و" ناسرا.
دووه‌م ڕووداوی فڕۆكه
شتێكی سه‌رنج ڕاكێش له یاداشته‌كاندا ئه‌وه‌یه، كه باس له ڕزگاربوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆچكردوو محه‌مه‌د سدیق بن یه‌حیا ده‌كات، له ڕووداوێكی فڕۆكه له وڵاتی مالی پێش ئه‌م ڕووداوه، به‌ڵام له كۆتاییدا مردنی به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی بوو له ئێران.
محه‌مه‌د سدیق بن یه‌حیا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جه‌زائیر (1932 ـ 1982)
ژه‌نه‌ڕاڵ نزار ده‌ڵێت: "پێش دوو ساڵ له‌م ڕووداوه، وه‌زیری ده‌ره‌وه زۆر سه‌یر له مردن ڕزگاری بوو، پاش ئه‌وه‌ی له ئایاری 1980دا فڕۆكه‌كه‌ی له نزیك باماكۆی پایته‌ختی مالی كه‌وته خواره‌وه، كاتێك به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌فریقیی و چاره‌سه‌روه‌رگرتن به‌ره‌و فریتاون ڕۆیشتبوو".
له ساڵی 1982دا، سه‌رۆك شازلی بن جدید، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی راسپارد به نێوه‌ندگیریكردن له نێوان تاران و به‌غداد، تاوه‌كو سه‌ددام قایل بكات به گه‌ڕانه‌وه بۆ رێكه‌وتننامه‌ی جه‌زائیری ساڵی 1975، پاش ئه‌وه‌ی له پڕۆسه‌ی ئازادكردنی ئه‌مه‌ریكیه به‌بارمته گیراوه‌كاندا له تاران سه‌ركه‌وتوبوو، به‌ڵام ڕووداوێكی تر پاش ڕووداوه‌كه‌ی باماكو له چاوه‌ڕوانی بن یه‌حیادا بوو، كه ئه‌مجاره‌یان لێی ڕزگار نه‌بوو.
سه‌رچاوه: بى بى سي عربي