گیڤارا و گاندی چۆن باسی ئیمام حسێن دەکەن؟

گیڤارا و گاندی چۆن باسی ئیمام حسێن دەکەن؟

1010 خوێندراوەتەوە

عه‌لی عه‌بدولسه‌مه‌د
دوای کۆچی دوایی پەیامبەری ئیسلام، محمد"(د،خ) و دروستبوونی ناکۆکی لەنێو ڕیزی مسوڵماناندا، کەسانێک کە پێشتر دژایەتی ئیسلام و پەیامبەریان دەکرد، دوای بەهێز بوونی ئیسلام، بۆ بەدەست هێنانی پلە و پایەی دنیایی دەهاتنە لای پەیامبەر هەتا مسوڵمان بوونی خۆیان ڕابگەینن و لەم ڕێگەیەیشەوە، بتوانن دەستەڵات بگرن و پێگەی خۆیان، وەك چۆن پێش هاتنی ئیسلام بەهێزبوون، بەهەمان شێوە بەهێز و دەستەڵاتداربن.

 

دوای هاتنە سەر تەختی دەستەڵاتی مسوڵمانان، لە لایان بنەماڵەی ئومەویەکانەوە، بارودۆخی موسڵمانان بەرو خراپتر دەڕۆیشت و بنەماڵەی ئومەویەکان، دەستەڵاتی خۆیان کە لەژێر پەردەی ئیسلامدا ڕەوایەتیان دەدا بەکارەکانیان، بەخراپ بەکار دەهێنا لەژێر پەردەی ئیسلامدا کارەکانیان پڕ بوو لە نایەکسانی و گەندەڵی. بەتایبەتی لەسەردەمی دەسەڵاتدارییەتی یەزیدی کوڕی معاویەدا، کە مێژوو نوسانی مێژووی ئیسلام، بێ ئەزموون و منداڵ باسیان لێوەکردووە و تەنها سەرقاڵی تێکردنی ئارەزووەکانی بووە.

ستەم و نادادپەروەرییەکانی یەزیدی کوڕی موعاویە، ببووە هۆیی ناڕەزایی لەلای هەندێك لە کەسایەتیەکانی ئەو سەردەمە و درکاین بەکارە خراپەکاریەکانی یەزید کردبوو، بۆیە نەیان دەویست ئەو کارە لەژێر پەردەی ئیسلام و پەیامبەر دا بەردەوامبێت.

بۆ ئەو مەبەستەش، حسێنی کوڕی عەلی کە کچەزای پەیامبەری ئیسلام بوو (د،خ) وە کوڕی عەلی ئەبو تالیب بوو کە ئامۆزای پەیامبەر و یەکێك لەو کەسانەبوو کە هەر لەسەرەتای هاتنی ئیسلام و تەمەنیدا باوەڕی پێهێناو بەردەوام هاوەڵی بوو. بڕیاری دا کە دژی کارە ستەمکاریەکانی یەزیدی کوڕی معاویە بۆستێتەوەو سنورێک بۆ ئەو خراپەکاری وتاوانانە دابنێت کە یەزید لەژێر پەردەی ئیسلام دا ئەنجامی دەدان.

،،

ستەم و نادادپەروەرییەکانی یەزیدی کوڕی موعاویە، ببووە هۆیی ناڕەزایی لەلای هەندێك لە کەسایەتیەکانی ئەو سەردەمە و درکاین بەکارە خراپەکاریەکانی یەزید کردبوو، بۆیە نەیان دەویست ئەو کارە لەژێر پەردەی ئیسلام و پەیامبەر دا بەردەوامبێت.

 

سەرەتا بۆ ئەم کارەش لەهەوڵی ئەوەدابوو کە متمانەی خەڵکی کوفەو ناوچەکانی ئێستای عێراق، بەدەست بهێنێت، بۆ ئەوەی بتوانێت لەم ڕووبەڕووبوونەوەیەدا شکست بە ستەم و نادادیەکانی یەزید، بهێنێت. بۆ ئەم مەبەسەش، حسێنی کوڕی عەلی، مولسیمی کوڕی عەقیلی نارد بۆلای خەڵکی کوفە، هەتا بەیعەت بدەن بەحسێنی کوڕی عەلی. خەڵکێکی زۆر بەڵێنی پاڵپشتیاندا بە حسێنی کوڕی عەلی.

 

rtc
مه‌هاتما گاندی 1869 ـ 1948

موسلیمی کوڕی عەقیل، بارودۆخی کوفەی بۆ حسێنی کوڕی عەلی ناردو باسی ئەو بەڵێن و پەیمانانەی کرد کە خەڵکی کوفە دابوویان بەحسێنی کوڕی عەلی. دوای ئەو پەیمان و بەڵێنانە، حسێنی کوڕی عەلی بڕیاری دا بەرەو کوفە بڕوات. هەر بۆیە لەگەڵ هاوسەر و منداڵ و خوشك و برازاو ئامۆزاکانی دا بەرەو کوفە بەڕێکەوت.

زۆرێك داوایان لە حسێن کرد، کە لەو بڕیارەی پاشگەزببێتەوەو بەرەو کوفە نەڕوات، نەوەك خەڵکی لە بەڵێنەکانیان پاشگەزببنەوە، بەڵام ئەو سور بوو لەسەر بڕیارەکەی. حسێنی کوڕی عەلی دوای بەڕێکەوتنی و بڕینی ڕێگەیەکی زۆر، لەڕێگەدا بە شاعیرێکی بەناوبانگی ئەوکات دەگات، بەناوی فەرەسدەق و داوای لێکرد سەبارەت بە بارودۆخەکە چەند شتێکی بۆباس بکات. فەڕەسدەق" لەوەڵامدا پێی وت، خەڵکی دڵیان لەگەڵ تۆیە و شمشێرەکانیشیان لەگەڵ بەنی ئومەییەدایە".

هەواڵی دەرچوونی حسێنی کوڕی عەلی ترسێکی زۆری خستبۆوە دڵی یەزیدو دارو دەستەکەی. حسێنی کوڕی عەلی نامەیەکی بۆ خەڵکی کوفە ناردو داویی لێکردن خۆیان ئامادەبکەن و بڕوایان بەسەرکەوتن هەبێت، ئەم نامەیە قەیسی کوری موسهری سەیداویی بردی بۆ کوفە، هەتا مژدەی هاتنی حسێنیان پێبدات، بۆئەوەی خۆیان سازبکەن.

قەیس لەڕێگەدا گیراو ڕەوانەی لای عوبەیداللەی کوڕی زیاد کرا و داوی لێکرا بچێتە سەر مینبەر و دژایەتی حسێن بکات و بەخراپە ناویی ببات، بەڵام ئەو پێچەوانەی ئەو داوایەوە، لەوکاتەی چووە سەر مینبەرەکە، لەعنەتی لە عوبەیدوللە کرد و داوای لەخەڵکە کە کرد کە لەسەر بەڵێنەکانی خۆیان بن و پاڵپشتی حسێن بکەن.

دواتر عوبەیدوڵا بڕیاریدا لە شوێنێکی بەرزەوە فڕێی بدەنە خوارەو و پاشان دارو دەستەکەی عوبەیدوللە ئەو کارەیان کرد. بارودۆخی کوفە زۆر شڵەژا بوو، پاش گەزبوونەوە لە پەیمان و بەڵێنی خەڵک بەدیدەکرا، پارسەنگی هێز وردە وردە لە بەرژوەندی یەزید دەشکایەوە. موسلیمی کوڕی عەقلیشیان کوشت، حسێنی کوڕی عەلی، چاوەڕوانی هەواڵی تازەبوو، ئاگاداری بارودۆخی کوفەو شەهیدکردنی نێردارەوەکانی نەبوو، بەردەوام چاوەڕوانی هەواڵبوو بۆ ئاگاداربوون لە بارودۆخی کوفە. پاشان عوبەیدواللەی کوڕی بەقتیری نارد، بۆلای موسلیمی کوڕی عەقیل، هەتا هەواڵ و ڕوداوەکانی کوفەی بۆ بهێنێتەوە. بەهەمان شێوەی نێردراوەکانی دیکەش، ئەم نوێنەریان کوشت د و هەواڵی کوشتنی موسلیمی کوڕی عەقیل و ئەوانەی دیکەش، گەیشتەوە بە حسێنی کوڕی عەلی. حسێنی کوری عەلی زانی کە خەڵکی لە بەڵێنەکانیان پاشگەزبوونەتەوە.

،،

غاندی دەڵێت: بەوردی بەسەرهاتی کەربەلا و ژیانی حسێنی کوڕی عەلیم خوێندەوە، بۆم دەرکەوت، هیندییەکانیش ئەگەر بیانەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنن، پێویستە سەیری ژیان و ئازایەتی حسێنی کوڕی عەلی بکەن.

 

دواتر و پاش سوربوونی حسێنی کوڕێ عەلی لەسەر چوونی بۆ کوفە، هێزێکی زۆریان بۆ ئامادەکرد و ئەوەبوو لە ساڵی ٦١ی کۆچیدا خۆیی و ٧٠ کەس لە هاوەڵ و خێزان و کەسە نزیکەکانی، بەشێوەیەکی دڕندانەو نامرۆڤانە لە بیابانە گەرم و وشەکەکانی عێراقدا شەهیدکران.

 

rt
مه‌هاتما گاندی 1869 ـ 1948

هەتا ئێستایش، دەرئەنجامی ئەو ڕووداوە لەدوای زیادتر لە هەزار ساڵ هەر بەردەوامەو ساڵانە شیعەکان لەم ڕۆژەدا لە خۆیان دەدەن و شینی بۆ دەکەن. حسێنی کوڕی عەلی" بووە سمبولی دژایەتیکردنی ستەم و نایەکسانی لەمێژووی ئیسلام دا و بەگیانی خۆیی و خانەوادەکەی، قوربانی دا لەپێناو چەسپاندنی دادپەروەری و دژایەتیکردنی ستەمکاریدا.

زۆرن ئەو شۆڕگێڕانەی لەمێژوودا، سەرسامی خۆیان بۆ ئەم شۆڕشگێرە دەربڕیوە و باسی شۆڕشەکەیان کردووە. یەکێك لەنمونەی ئەو شۆڕشگێڕانە گیڤارایە، سەبارەت بە شۆڕشەکەی حسێنی کوڕی عەلی دەڵێت، لەسەر هەموو شۆڕشگێڕەکانی جیهان، پێویستە دەست بگرن بەو شۆڕشە گەورەیەی حسێنەوە، لە بەرنامەکەی ئەوە وە فێربن، بۆ لەناو بردنی ستەمکارەکان.

هەروەها غاندی شۆڕشگێڕی گەورە، دەڵێت: بەوردی بەسەرهاتی کەربەلا و ژیانی حسێنی کوڕی عەلیم خوێندەوە، بۆم دەرکەوت، هیندییەکانیش ئەگەر بیانەوێت سەرکەوتن بەدەست بهێنن، پێویستە سەیری ژیان و ئازایەتی حسێنی کوڕی عەلی بکەن.

 

dfg

 

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك