پارتی پۆستی سەرۆک کۆماری بۆ چیيە ؟

پارتی پۆستی سەرۆک کۆماری بۆ چیيە ؟

1294 خوێندراوەتەوە

 قسەی ئێستای پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، تاکتیکی نیيە و ویستی راستەقینەی پارتیە، چونکە بارزانی ئێستا لە پیرمامەوە هەمیشە وەک مەرجەعی کوردی قسە دەکات، نەک تەنیا سەرۆکی پارتی، بەڵام سەردانی وەفدە بیانیەکان ئێستا لە جەدوەلی کاری ڕۆژانەیدا نیەو ئەمەش بۆ بارزانی کە وەک کەسی یەکەمی باشوری کوردستان قسەو مانۆڕ دەکات گرفتە.

  

بارزانی کە ڕۆژگاری پێش ڕیفراندۆم وەفد و کەسایەتی بڕیارسازی دونیا دەهاتن چایان لا دەخواردەوەو لە بڕیار و پێشهاتەکاندا ئاگادارو ڕاوێژ پێکراوبو، ئێستە دەوری چۆڵترە، وەک سەرکردایەتیەکی یەکێتی جارێک بە تەنزەوە بۆ بارزانی وتی: قۆریە چای سەر ئاگر، وەک پێشو زو زو خاڵی نابێتەوە.

 

ert
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

پارتی بە وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، دوو ئامانج دەستدەخات: 

یەکێکیان مەسیجێکی سیاسیە کە مۆزەفەێکی بارزانی نەک خۆی، سەرۆکایەتی عێراقێک دەکات کە ئەم ڕیفراندۆمی بۆ سەربەخۆی تێداکرد و عێراقیەکان دژی وەستانەوەو تەنانەت هێزیان لە دژی بەکارهێنا، بەڵام ئێستا ئەو سەرۆکی عێراق دادەنێت، کەواتە ئەگەر بڕیاربوو ڕیفراندۆم سەری بارزانی بخوات، ئێستە پێچەوانە دەبێتەوەو بارزانی سەرۆکایەتی عێراق دەستدەخات.

دووەم سەرۆکی عێراق بەر لە هەرشتێک جێبەجێکاری ویستی بارزانی دەبێت و هەمیشە پەیامی بارزانی دەگەێنێتە کۆڕ و کۆبونەوەکانی دونیا.

 

erd
به‌رهه‌م ساڵح، كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق


ئەو سەرۆک و وەفدانەی دێنە لای سەرۆک کۆماری عێراق، قسەی بارزانیان پێدەگات و هەمیشەش بۆ کۆتا قسە دەیانێرێتە پیرمام و دەوری بارزانی قەرەباڵغ دەبێتەوەو وەک مەرجەعی کوردیش دەردەکەوێت بۆ دونیا، کە ئەمە ویستی راستەقینەی ئێستای بارزانیە، لەگەڵ ئەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار پەلوپۆ کراوەو پۆستێکی تەشریفاتیە، بەڵام بۆ بارزانی گرنگە کە سەرۆکایەتی عێراق لە پیرمامەوە بکرێت.

  بەمەش خەونەکەی بەرهەم ساڵح دەبێت بە هەڵم و یەکێتیش ڕەنگە زۆر پێداگیری نەکات، لە گریمانەی ڕێکەوتنی پارتیش بۆ رادەستکردنی سەرۆک کۆمار بە یەکێتی، دەبێت جێبەجێکاری ئەو ویستەی پارتی بێت کە هەڵگری هەمو ئەو ئاماژانەبن کە پیرمام تەحەکوم بە سەرۆکایەتی عێراقەوە دەکات.

 

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك