رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی: مالیكی و عامری پشتیوانی كاندیدی بارزانی ده‌كه‌ن بۆ سه‌رۆك كۆمار

رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی: مالیكی و عامری پشتیوانی كاندیدی بارزانی ده‌كه‌ن بۆ سه‌رۆك كۆمار

3121 خوێندراوەتەوە

drd
ريـــــــكـــــــلام

 

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌مرۆی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ به‌ فه‌رمی و راشكاویی داوای پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كات و دواتریش كاندیدكردنی فواد حسێن به‌ فه‌رمی وه‌ك كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، تا راده‌یه‌كی زۆر ده‌رگای له‌سه‌ر ئه‌و لێكدانه‌وه‌ و گومانانه‌ داخست كه‌ ده‌وترا پارتی پۆسته‌كه‌ی ناوێت و ته‌نها به‌كاریده‌هێنی بۆ فشار و سازشكردنی زیاتر به‌ یه‌كێتی.

 

رێكه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی بۆ دابه‌شكردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ یه‌كێتی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ پارتی له‌ ساڵی 2005 وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت و تا هه‌ڵبژاردنی فواد مه‌عسومیش بۆ پۆسته‌كه‌ له‌ ساڵی 2014 پارتی دورونزیك داوای پۆستی سه‌رۆك كۆماری نه‌كردووه‌، به‌ڵام پێده‌چێت ئیتر بارودۆخه‌كه‌ی ئێستا بۆ پارتی جیاواز بێت دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌ نۆڤه‌مبه‌ری 2017 به‌ فه‌رمی ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بوو و ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا دابه‌شكران.

له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌مرۆی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیش له‌ باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ ئه‌م خاڵه‌ زه‌قكراوه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌:" پێداگیریی یه‌كێتی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ هیچ به‌ هانه‌یه‌كی موقنیعی نییه‌، ئه‌گه‌ر باسی رێكه‌وتنی ساڵی 2005ی نێوان بارزانی و مام جه‌لال ده‌كه‌ن، ئه‌وا ئێستا نه‌ بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ نه‌ پۆسته‌كه‌ بۆ مام جه‌لاله‌ و كۆی هه‌لومه‌رجه‌كه‌ش گۆراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش زۆر له‌ برگه‌كانی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ چوار خاڵیه‌ و ته‌نانه‌ت رێكه‌وتنی ستراتیژیی 2007 له‌ لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ ده‌مێكه‌ پشتگوێخراوه‌".

،،

رۆژنامه‌ی حه‌یات ئاماژه‌شی به‌وه‌ كردووه‌، به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی هاوپه‌یمانێتی فه‌تحیش به‌ سه‌رۆكایه‌تی هادی عامریی كه‌ هاوپه‌یمانی مالیكیه‌ نیه‌تی خۆی ده‌ربڕیووه‌ بۆ قبوڵكردنی كاندیدی پارتی بۆ سه‌رۆك كۆمار.


سه‌باره‌ت به‌ توندبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوانیان، رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ (2018.9.23) له‌ راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ ئه‌وه‌یان زانیووه‌ "نوری مالیكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌ مه‌سعود بارزانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ پشتیوانی پارتی ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار و چاوپۆشی له‌و رێكه‌وتنه‌ سیاسیانه‌ ده‌كات كه‌ تێیدا پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌ده‌ن به‌ یه‌كێتی".


رۆژنامه‌ی حه‌یات ئاماژه‌شی به‌وه‌ كردووه‌، به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی هاوپه‌یمانێتی فه‌تحیش به‌ سه‌رۆكایه‌تی هادی عامریی كه‌ هاوپه‌یمانی مالیكیه‌ نیه‌تی خۆی ده‌ربڕیووه‌ بۆ قبوڵكردنی كاندیدی پارتی بۆ سه‌رۆك كۆمار.


ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دیی، وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح ئه‌و زانیاریانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی البنا‌و (فه‌تح و قانون) كاندیدی لایه‌نێك قبوڵ كردبێت به‌رامبه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی كاندیدێكی تر و ده‌ڵێت:"تائێستا بریای یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان نه‌داوه‌ له‌سه‌ر كاندیده‌كانی سه‌رۆكایه‌تی چونكه‌ ئێمه‌ چاوه‌روانی ته‌واوبوونی لێكتێگه‌یشتنه‌كانمان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان"، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان كه‌ ئێستا زیاتر له‌ كاندیدێكیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار هه‌یه‌.


سه‌باره‌ت به‌ به‌رهه‌م ساڵحیش ده‌ڵێت:" كه‌سێكی رێزلێگیراو و قبوڵكراوه‌ لای ئێمه‌، به‌ڵام بریاری كۆتایی له‌سه‌ری په‌یوه‌سته‌ به‌ رێكه‌وتنی ناو ماڵی كورده‌وه‌ له‌سه‌ری".

،،

ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دیی، وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح :" كه‌سێكی رێزلێگیراو و قبوڵكراوه‌ لای ئێمه‌، به‌ڵام بریاری كۆتایی له‌سه‌ری په‌یوه‌سته‌ به‌ رێكه‌وتنی ناو ماڵی كورده‌وه‌ له‌سه‌ری".


رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو بڵاویكرده‌وه‌، پارتی به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار قبوڵ ناكات و فشاریش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له‌ په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلولی په‌رله‌مانی كوردستان دوابخرێت، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌پاندنی رێكه‌وتنێكی تازه‌ به‌سه‌ر یه‌كێتیدا، چونكه‌ پارتی پێیوایه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌نگێكی وه‌ها ده‌هێنێت پێگه‌كه‌ی زیاتر له‌وه‌ی ئیستا به‌هێز ده‌كات و به‌وه‌ش باشتر ده‌توانێ داواكانی بسه‌پێنی و سازش به‌ به‌رامبه‌ركانی بكات.


سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مرۆ كارنامه‌ی دانیشتنی رۆژی سێشه‌ممه‌ 25ی مانگی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری تێدا نییه‌، ئه‌وه‌ش پشتراستی ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ پارتی له‌م پرسه‌دا جدییه‌ و به‌ ئاسانی پاشه‌كشه‌ ناكات له‌ پۆستی سه‌رۆك كۆمار مه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر سازشێكی گه‌وره‌ به‌ لایه‌نه‌كانی تر.

له‌ ئێستادا كورد چه‌ند كاندیدێكی هه‌یه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار: به‌رهه‌م ساڵح ـ یه‌كێتی، فواد حسێن ـ پارتی، سه‌ردار عه‌بدوڵا ـ سه‌به‌خۆ، سروه‌ عه‌بدولواحید ـ سه‌ربه‌خۆ، د.له‌تیف ره‌شید ـ كاندیدی نافه‌رمی یه‌كێتی، سه‌لیم شوشكه‌یی ـ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، عومه‌ر به‌رزنجیی باڵوێزی عێراق له‌ ڤاتیكان ـ سه‌ربه‌خۆ.

كه‌واته‌ ئێستا وه‌ك رابردوو شه‌قامه‌كه‌ بۆ یه‌كێتی به‌رین نییه‌ تا به‌ئاسانی بگات به‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غداد هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو، به‌ ئاسانیش هیچ كاندیدێك ئه‌و چانسه‌ی نابێت بێ سه‌رئێشه‌ له‌ ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆك كۆمار هه‌لبژێردرێت، بۆیه‌ هێشتا ئه‌وه‌ روون نییه‌ له‌ كۆتاییدا بازه‌كه‌ له‌سه‌ر شانی كێ ده‌نیشێته‌وه‌ ؟

 

ert
ريــــــكــــــلام

 

author photo

ماستەر لە پەیوەندیە گشتییە سیاسییەکان

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە بواری لێكۆڵینەوەی سیاسيی