ئەمریکا چۆن ڕووبەڕووی ئێران دەبێتەوە ؟

ئەمریکا چۆن ڕووبەڕووی ئێران دەبێتەوە ؟

981 خوێندراوەتەوە

عه‌لی عه‌بدولسه‌مه‌د
بەهۆی هەژموون و کاریگەری ئێران و ئەمریکا بەسەر سیاسەتی بەشێك لە وڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، ناکۆکی و ململانێکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە بەشێکی دیاری لە وڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناو چەکە گرتۆتەوە.

 

 

هەر چەندە ئێران و ئەمریکا ڕاستەوخۆ نەکەوتوونەتە نێو جەنگەوە، بەڵام ئەوان لەنێو بەشێك لە وڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ناڕاستەوخۆ لە ڕێگایی ئەو گروپ و دەوڵەتانەی کە لەسەر باڵی ئێران و ئەمریکا هەژمار دەکرێن، لەجەنگدان.

 

پێکدادان و ڕووبەڕوو بوونەوەکانی حوسیەکان و وڵاتی سعودیە لەیەمەن، ناڕاستەوخۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئێران و ئەمریکایە، ئەمریکا لەڕێگەی پاڵپشتی کردنی سعودیەوە دەیەوێت، پێش لەبەرەو چوونەکانی ئیران بگرێت لەیەمەن. بەهەمان شێوەی یەمەن، ئێران و ئەمریکا لە سوریا و عێراقیشدا لە جەنگێکی ناڕاستەوخۆدان، بەڵام جیاواز لە سوریا و یەمەن، ململانێ نێوان ئێران و ئەمریکا لە عێراقدا، ململانێیەکی سیاسیە.

،،

پێکدادان و ڕووبەڕوو بوونەوەکانی حوسیەکان و وڵاتی سعودیە لەیەمەن، ناڕاستەوخۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئێران و ئەمریکایە، ئەمریکا لەڕێگەی پاڵپشتی کردنی سعودیەوە دەیەوێت، پێش لەبەرەو چوونەکانی ئیران بگرێت لەیەمەن

 

جگە لە جەنگی ناڕاستەوخۆیی نێوان ئەم دوو وڵاتە، ئەمریکا دەیەوێت لەڕێگەی ململانێکانیەوە، ئەو گروپ و لایەنانە لاواز بکات کە لە بەشێك لە وڵاتەکانی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاستدا، ئامادەیان هەیەو بوونیان بە قەڵغانێك بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئێران دەزانێت. جگە لەم جەنگ و ڕووبەڕوو بوونەوانە، ئەمریکا دەیەوێت، جەنگێکی ئابووری دژ بە ئێران بەر پا بکات، هەتا لەو ڕێگەیەوە یارمەتیە دارایی و سەربازیەکانی بۆ ئەو گروپانە بووەستێنێت، لەبەشێك لە وڵاتەکانی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاستدا.

 

 ئەمریکا پێش ئەوەی بیەوێت بکەوێتە جەنگێکی ڕاستەوخۆ وە لەگەڵ ئێراندا، دەیەوێت شادەمار و پایەکانی ئێران بڕوخێنێت، کە خۆیی لە بوونی لاوازکردنی گروپەچەکداریەکانی ئێران لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و لاوازکردنی ئابووری ئێران دەبینێتەوە.

،،

 ئەمریکا پێش ئەوەی بیەوێت بکەوێتە جەنگێکی ڕاستەوخۆ وە لەگەڵ ئێراندا، دەیەوێت شادەمار و پایەکانی ئێران بڕوخێنێت

 

 سوریا ناوچەیەکی گرنگە بۆ ئێران، کەوتنی ئێران لە سوریادا، کاریگەری ڕاستەوخۆیی دەبێت لەسەر پێگەی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. کوبوونەوەکەی چەند مانگی ڕابووردووی تڕەمپ و پۆتینیش، ئەوەی لێدەبیندرا کە تڕەمپ، لەڕێگەی نەرمینواندنەوە لەگەڵ پۆتیندا، هەوڵی ئەوەبدات کە وا لە ڕوسیا بکات هێزەکانی لە سوریادا نەهێڵێت، ئەمە دوایی ئەوەی کە باس لەوە دەکرا، سەرەتا ڕوسیا نەیویستەوە بەشێک لە هێزەکانی بۆ سوریا بنێرێت، بەڵام دوایی سەردانیکردنی قاسم سلێمانی بۆ ئەو وڵاتە، بڕیار دراوە بە ناردنی بەشێك لە هێزەکانی ڕوسیا بۆ سوریا.

 

 بەهەمان شێوەی سوریا، عێراق، ناوچەیەکی گرنگ و ستراتجیە بۆ ئێران، هەر بۆیە ئەمریکا دەیەوێت دەستەڵات و کاریگەرەییەکانی ئێران لەعێراقدا سنور داربکات، جگە لە هێزە سونیەکانیش، لەهەوڵی ئەوەدایە ناکۆکی بخاتە نێو ماڵی شیعەکانەوەو هەوڵی دابەشکردنی شیعەکان بدات، بۆ هەردوو بەرەی ئێران ئەمریکا، هەر چەندە لەئێستادا خەریکە بەڕوونی ئەو دابەشکاریە بە دیار دەکەوێت لەنێو هێزە شیعیەکاندا.

،،

 بەهەمان شێوەی سوریا، عێراق، ناوچەیەکی گرنگ و ستراتجیە بۆ ئێران، هەر بۆیە ئەمریکا دەیەوێت دەستەڵات و کاریگەرەییەکانی ئێران لەعێراقدا سنور داربکات، جگە لە هێزە سونیەکانیش، لەهەوڵی ئەوەدایە ناکۆکی بخاتە نێو ماڵی شیعەکانەوەو هەوڵی دابەشکردنی شیعەکان بدات

 

جەنگی ناڕاستەوخۆیی نێوان ئێران و ئەمریکا، لەڕێگەیی یاریکەرەکانیانەوە، چەند ساڵێکە دەستی پێکردووەو ئەوەی کە ماوەتەوە، جەنگی ڕاستەوخۆیی نێوان ئەم دوو وڵاتەیە، کە ئەمریکا دەیەوێت، دەستپێکی ئەم جەنگە کاتێک دەست پێ بکات، کە ئابووری ئێران و گروپە چەکداریەکانی سەر بەو وڵاتەی لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاستدا لاوازکردبێت و پایەکانی ئەو وڵاتەی ڕوخاندبێت، هەر چەندە ئەمریکاش ئەم هەنگاوانە هەڵبنێت، ئەو ڕاستیە دەزانێت، کە ئێران وڵاتێکی بێ دۆست نیە و یارییەکی ئاسان نابێت بۆ ئەمریکا.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك