پۆترێتى قوباد تاڵه‌بانى له‌ تابلۆى كه‌مپینى بانگه‌شه‌دا

قوباد تاڵه‌بانى به‌شداریی ریكلامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى خۆى و لیسته‌كه‌ى ده‌كات

پۆترێتى قوباد تاڵه‌بانى له‌ تابلۆى كه‌مپینى بانگه‌شه‌دا

1911 خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى لیستى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان، كه‌ لایه‌نگرانى به‌ مامى بچوك بانگى ده‌كه‌ن سه‌رۆك و مایسترۆى سه‌ره‌كى كه‌مپینى هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتیه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ى كوردستاندا.

 

تاڵه‌بانى بچوك، له‌ سه‌ره‌تاى كه‌مپینه‌كه‌وه‌ به‌ وزه‌ و چالاكیه‌كى زۆره‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت و تیمێكى فراوانى راوێژكارى له‌گه‌ڵدایه‌، به‌پێى زانیاریه‌كانى دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین تیمێكى به‌ریتانى و لوبنانى و كوردیی بۆ راوێژكار له‌گه‌ڵدایه‌.

هه‌رچه‌نده‌ باس له‌ بودجه‌یه‌كى 20 ملیۆن دۆلارى ده‌كرێت له‌ كه‌مپینى بانگه‌شه‌كه‌ى قوباد تاڵه‌بانى، به‌ڵام هه‌تا ئێستا به‌ فه‌رمى ئه‌و ژماره‌یه‌ پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ى ده‌بینرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ وێنه‌ و تابلۆكانى قوباد تاڵه‌بانى ته‌واوى شار و شارۆچكه‌كانى كوردستان به‌تایبه‌تى ناوچه‌ی سلێمانى داپۆشیوه‌ و له‌ ڕوى ریكلامى ڤیدیۆیشه‌وه‌ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ ریكلامى ڤیدیۆیى به‌رهه‌م هێنراون كه‌ پاڵه‌وانه‌كانى قوباد تاڵه‌بانین و به‌ شێوه‌یه‌كى فراوان له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانى و ناوخۆییه‌كان و سۆشیال میدیادا بڵاوده‌كرێنه‌وه‌.

،،

قوباد تاڵه‌بانى چاوى له‌وه‌یه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگى یه‌كه‌مى سه‌ر ئاستى كوردستان بێت و ده‌نگێكى زۆریش بۆ لیسته‌كه‌ى كۆبكاته‌وه‌، له‌سه‌ر ئاستى یه‌كێتیش بیسه‌لمێنێت كه‌ پاڵپشتییه‌كى گه‌وره‌ى جه‌ماوه‌ریی هه‌یه‌ و ئه‌و به‌ده‌نگى خه‌ڵك راسته‌وخۆ نێردراوه‌ته‌ پێشه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنى پۆستى باڵاى حكومیى.

 

قوباد تاڵه‌بانى چاوى له‌وه‌یه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگى یه‌كه‌مى سه‌ر ئاستى كوردستان بێت و ده‌نگێكى زۆریش بۆ لیسته‌كه‌ى كۆبكاته‌وه‌، له‌سه‌ر ئاستى یه‌كێتیش بیسه‌لمێنێت كه‌ پاڵپشتییه‌كى گه‌وره‌ى جه‌ماوه‌ریی هه‌یه‌ و ئه‌و به‌ده‌نگى خه‌ڵك راسته‌وخۆ نێردراوه‌ته‌ پێشه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنى پۆستى باڵاى حكومیى نه‌ك به‌ دیاریكردن و ته‌زكیه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى.

 

erd
قوباد تاڵه‌بانی و كاندیده‌كانی یه‌كێتی له‌ كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا ـ هه‌ولێر ـ 2018.9.19

،،

یه‌كه‌م په‌یامى تۆماركراوى قوباد تاڵه‌بانى كه‌ له‌ سه‌ره‌تاى كه‌مپینه‌كه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ له‌ زۆر ڕوه‌وه‌ لاواز و جێگه‌ى ڕه‌خنه‌بوو، به‌تایبه‌تى كه‌ بناغه‌ى وتاره‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى خاڵه‌ لاوازه‌كانى دانرابوون نه‌ك به‌هێزه‌كانى له‌مڕوه‌وه‌ وشه‌كانى" ئه‌زمونم هه‌یه‌، به‌ڵێنه‌كانم جێبه‌جێكردوه‌، پرۆژه‌ و ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانم" و چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌كى دیكه‌ش جێگاى سه‌رسوڕمان بوون.


یه‌كه‌م په‌یامى تۆماركراوى قوباد تاڵه‌بانى كه‌ له‌ سه‌ره‌تاى كه‌مپینه‌كه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ له‌ زۆر ڕوه‌وه‌ لاواز و جێگه‌ى ڕه‌خنه‌بوو، به‌تایبه‌تى كه‌ بناغه‌ى وتاره‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى خاڵه‌ لاوازه‌كانى دانرابوون نه‌ك به‌هێزه‌كانى له‌مڕوه‌وه‌ وشه‌كانى" ئه‌زمونم هه‌یه‌، به‌ڵێنه‌كانم جێبه‌جێكردوه‌، پرۆژه‌ و ده‌ستپێشخه‌ریه‌كانم" و چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌كى دیكه‌ش جێگاى سه‌رسوڕمان بوون.


له‌برى ئه‌مه‌ قوباد تاڵه‌بانى ده‌یتوانى له‌ خاڵى به‌هێزى خۆیه‌وه‌ ده‌ست پێ بكات كه‌ هه‌موو كه‌س وه‌ك چۆن خاڵى لاوازى هه‌یه‌ خاڵى به‌هێزیشى هه‌یه‌.

به‌رزكردنه‌وه‌ى هه‌لى كار و ئارامى و خزمه‌ت سێ ده‌سته‌واژه‌ى به‌هێز و كاریگه‌رن، به‌ڵام نه‌بوونى میكانیزمى جێبه‌جێكردنیان و روون نه‌كردنه‌وه‌یان واده‌كات كه‌ ته‌نها وه‌ك دروشمێكى بێ ناوه‌رۆك و به‌ڵێنى ناراست سه‌یر بكرێت، بۆیه‌ پێویست بوو ژماره‌ى هه‌لى كار و ئه‌و سێكته‌ر و بوارانه‌ى كه‌ ده‌كرێت هه‌لى كارى تێدا دڕه‌خسێنرێت ده‌ستنیشان كرابا و میكانیزمى جێبه‌جێكردنیشى تیابووایه‌ له‌ كورترین ماوه‌دا.

قوباد تاڵه‌بانى له‌ كه‌مپینى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا به‌ ئاشكرا ده‌یه‌وێت ئه‌و وێنه‌یه‌ بسڕێته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ نه‌یاره‌ سیاسیه‌كانى یه‌كێتى و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ كه‌سى ناو یه‌كێتیش بۆیان دروستكردوه‌ كه‌ كه‌سێكى لاوازه‌ له‌ به‌رامبه‌ر نێچیرڤان بارزانیدا و تواناى راوه‌ستاندنى ئه‌جێنداى پارتى نیه‌ له‌ حكومه‌تدا.

ئه‌و له‌ لایه‌ك به‌ ره‌خنه‌گرتن له‌ حكومه‌ت و باس كردن له‌ كه‌موكوڕییه‌كان ده‌یه‌وێت شانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئارداوى بكات و له‌لایه‌كى دیكه‌ش نیشانى بدات كه‌ جورئه‌تى باسكردنى كه‌موكوڕییه‌كانى ئه‌و حكومه‌ته‌ى هه‌یه‌ كه‌ پارتى و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كه‌ن.

قوباد تاڵه‌بانى ماوه‌ى چوار ساڵه‌ جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ و پێشتریش وه‌ك ئاماده‌كردنى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى باڵا له‌ حكومه‌ت له‌ نیوه‌ى دووه‌مى كابینه‌ى سێیه‌مى حكومه‌ت له‌ ئه‌مریكا هێنرایه‌وه‌ و كرایه‌ به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى حكومه‌ت له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.

 

ert
قوباد تاڵه‌بانیی له‌ ناو جه‌ماوه‌ریی یه‌كێتی بانگه‌شه‌ بۆ لیسته‌كه‌ی ده‌كات

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ چوار ساڵى رابردوو بكرێت كه‌ قوباد تاڵه‌بانى تیایدا جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران بووه‌، ئه‌وا ده‌بێت شانبه‌شانى سه‌رۆكى حكومه‌ت و پاشان وه‌زیره‌كانى ئه‌داى خراپى حكومه‌ت له‌ ئه‌ستۆ بگرێت، به‌ڵام ئه‌و پێى وایه‌ كه‌ كابینه‌ى پێشوو كابینه‌ى مامه‌ڵه‌كردن بووه‌ له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌ قورسه‌كاندا و كابینه‌ى داهاتوو كابینه‌ى خزمه‌تگوزارى و بوژانه‌وه‌ ده‌بێت.

قوباد تاڵه‌بانى له‌ڕێگه‌ى كۆمپانیایه‌كى بوارى به‌رهه‌مهێنانى ریكلامه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك كارى ریكلامى كردووه‌ و له‌ هه‌ندێكیاندا خۆشى ڕۆڵى سه‌ره‌كى تێدا بینیووه‌.
ئه‌و وێنه‌یه‌ى كه‌ قوباد تاڵه‌بانى له‌ ڕێگه‌ى ریكلام و كه‌مپینى بانگه‌شه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌یه‌وێت بیگه‌یه‌نێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گه‌نجێكى پڕله‌ وزه‌ و كاریگه‌ر و خاوه‌ن كاریزمایه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سێكى خاكییه‌ و تواناى تێكه‌ڵاوبوون و شۆڕبونه‌وه‌ى هه‌یه‌ به‌ناوى چین و توێژه‌ جیاوازه‌كاندا.

،،

قوباد تاڵه‌بانى له‌ لایه‌ك به‌ ره‌خنه‌گرتن له‌ حكومه‌ت و باسكردن له‌ كه‌موكوڕییه‌كان ده‌یه‌وێت شانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئارداوى بكات و له‌لایه‌كى دیكه‌ش نیشانى بدات كه‌ جورئه‌تى باسكردنى كه‌موكوڕییه‌كانى ئه‌و حكومه‌ته‌ى هه‌یه‌ كه‌ پارتى و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كه‌ن.

 

ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌، دوو لایه‌نی هه‌یه‌ له‌ به‌رده‌م قوباد تاڵه‌بانیدا، چونكه‌ سه‌ركه‌وتنى لیستى یه‌كێتى و زۆرى ژماره‌ى ده‌نگه‌كانى خۆى پێگه‌ى سیاسیى و حكومه‌تداریی ئه‌و ده‌به‌نه‌ جێگایه‌كى به‌رز، به‌تایبه‌تى كه‌ له‌ غیابى سه‌ركرده‌ دیاره‌كانى یه‌كێتیدا بۆخۆى مایسترۆى سه‌ره‌كى كه‌مپینى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه‌ و له‌ دوره‌وه‌ مه‌كته‌بى سیاسیى سه‌یرى ده‌كه‌ن بزانن سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت یان شكست ده‌هێنێت.

به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستى كه‌سى نه‌توانێت ده‌نگی یه‌كه‌مى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌بێت و لانى كه‌م گره‌وى یه‌كه‌مى له‌ هێمن هه‌ورامى و شاسوار عه‌بدولواحید و گۆرانى ئینزیبات نه‌باته‌وه‌ و ده‌نگى یه‌كێتیش زیاد نه‌كات ئه‌وا توشى داڕوخانێكى سیاسى گه‌وره‌ ده‌بێت.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری