سووریا ئاگر له‌ ڕووسیاو ئیسرائیل به‌ر ده‌دات

نێوانی ڕووسیاو ئیسرائیل ئاگر ده‌كاته‌وه‌

سووریا ئاگر له‌ ڕووسیاو ئیسرائیل به‌ر ده‌دات

1219 خوێندراوەتەوە

ڕۆژنامه‌ی دیاری لوبنانی
وەرگێڕانی: سەیوان ئەحمەد

هێزە هەرێمی‌و نێودەوڵەتییەکان شەڕەکانیان هێناوەتە سەر خاکی سوریاو ئێستا سوریا خه‌ریكه‌ ئاگر له‌ نێوانی ڕووسیاو ئیسرائیل به‌رده‌دات.
شەوی 17ی ئۆكتۆبه‌ر چوار فڕۆکەی ئیسرائیلی لەکاتی بۆردومانکردنی شاری لازقییەی سوریادا، کەدەکەوێتە سەر دەریای ناوەڕاست، سەریان لە سیستمی مووشەکیی ئێس ٢٠٠ ی سوپای سوریا شێواندو بەو هۆیەوە فڕۆکەیەکی ئێل ٢٠ی ڕووسیا بەهەڵە خرایە خوارەوە، کە تێدا ١٥ سەربازو ئەفسەر کوژران، رووسیا ئەوەی بەداو زانی کە بۆ فڕۆکەکەیان نراوەتەوە، بەوەی کە زۆر لەفڕۆکە رووسییەکە نزیکبوونەتەوە، بۆیە ئەم ڕووداوه‌ ڕویداوە.

 
لەسەر ئەم ڕووداوەو وادیارە بە ئاگاداریی ئیسرائیل، بەریتانیا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی کردووە لەسەر کێشەی نیوان ئەو دوو وڵاتە کۆ ببێتەوە، بەڵام ڕووسیا رەتی دەکاتەوەو دەڵێت:'' ئێمە وڵاتێکی ئەوەندە گەورەین کە خۆمان بتوانین کێشەکانمان چارەسەر بکەین''، هەر بۆیە هەوڵەکەی بەریتانیا شکست دەهێنێت.


ئیسرائیل بۆ هێورکردنەوەی دوخەکە، بە بڕیاری بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکی هێزی ئاسمانی‌و١٠ ئەفسەری پلە باڵای نارد بۆ روسیاو لەگەڵ سەرکردایەتی سوپای ڕوسیا کوبونەوە، بەڵام کۆبونەوەکە هیچ سودێکی نەبوو.


سه‌رباری داوای لێبوردنی بنیامین ناتانیاهۆ، ڕووسیا دەڵێت:'' دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت، چونکە کەوتنە خوارەوەی فرۆکەکە روداو نییەو تاوانی جەنگە، بەو مانایەی دەبێت سزای ئەفسەرانی چوار فڕۆکە ئیسرائیلییەکەو ئەوانەیشی فەرمانی هەستانی فڕۆکەکانیان دەرکردووه‌ بدرێت، بەڵام ئیسرائیل ئەو داوایە ڕەتدەکاتەوە.


 

رووسیا مۆڵەتی هەفتەیەکی داوە بۆ پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە، به‌ڵام ئیسرائیل ڕەتیدەکاتەوە.


ڤلادمیر پوتین سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوه‌ لەبەرزترین ئاستدا کۆبونەوەی لەگەڵ ئاسایشی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌ی كرد، کە سەرۆکی حکومەت‌و پەرلەمان‌و وەزیرەکانی ناوخۆو بەرگریی‌و ئابوری، سەرۆکەکانی هێزی ئاسمانی‌و وشکانی‌و ئاوی، موشەکی، وە سەرۆکی ئەتۆمی، هەواڵگریی‌و سەربازیی رووسی‌و هەواڵگریی گشتیی ڕووسیا، "که‌ی جی بی"، كردو هیچ شتێک لەو کۆبونەوانە ڕانەگەیەندراو بەنهێنی ماونەتەوە.

سەرۆکی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل وتی:'' دوای داوای لێبوردنی سەرۆک‌و ناردنی سەرۆکی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ رووسیاو ڕازینەبوونی رووسیا بەهیچیان، سەرۆک ناتانیاهۆ ڕێگەی داوە بە سەرۆکی هێزی ئاسمانی بە بەبه‌رزکردنەوەی پلەی ئاگادارکردنەوەو ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئیسرائیل جەیشی رووسیا لەسوریاو دەریای ناوەڕاست تێکبشکێنێت.

لیبرمان وەزیری بەرگری ئیسرائیل


کێشەکە زیاتر ئاڵۆز بووەو ڕووسیا تازترین بڕیایداو دەڵێت لەماوەی دووهەفتەدا سیستیمی ئێس ٣٠٠ دەدەینە سوریا، کە ئەمەیش نیگەرانیی ئیسرائیل‌و ئەمەریکاو وڵاتانی تری لێکەوتەوە، چونکە دەڵێن ئاسایشی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە، پێشتر سوریا تەنها سیستمی ئێس ٢٠٠ی هەبوو هەر بەویش فڕۆکە روسییەکەی خستە خوارەوە.

جەنگیکی گەرمی ڕاگەیاندن دەستیپێکردووە کە تەریبە بە کۆکردنەوەی هێز لە دەریاو وشکانی‌و جموجوڵی فڕۆکە جەنگییەکان لە ئاسمان.

گەورەترین ئاگادارکردنەوەی ڕووسی لەدوای جەنگی جیهانیی دووەمەوە لەبەرانبەریشدا گەورەترین ئاگادارکردنەوەی ئیسرائیلییه‌.

ئاسمانی بیقاع لە لوبنان‌و سوریاو عیراق پڕن لە فرۆکەی جەنگییی هەردوولا بە بێ پێکدادان.

 

 

سەرۆکی پەرلەمانی ڕووسیا دەڵێت ئێمە بەهیزترین وڵاتی جیهانین نەک ئەمریکا، دەبێت ئیسرائیل ئەوە بزانێت كه‌ ڕوبەروی ئێمە بووەتەوە.
کەشتیگەلی فه‌رەنسی‌و بەریتانی‌و ئەمریکی‌و ڕووسی‌و هەتا چینی بەرەو دەریای ناوەراست‌و دەریای سورو دەریای رەش بەریکەوتوون.

٤٠ بۆ ٥٠ فڕۆکەی ڕووسی بەئاسمانی بیقاعی لوبنان دا دەسورێنەوە، بەهەمان شیوە فڕۆکە ئیسرائیلییەکانیش.
ڕووسیا ژێر دەریایی ئەتۆمیی بردوەتە دەریای ناوەراست، لەگەڵ شەش کەشتی تایبەت‌و کەشتیی لینگراد کە ٢٥٠٠ موشەکی تیدایە‌و رادار کەشفییان ناکات، ٤٣ کەشتی جەنگ‌و شەش ژێر دەریایی ناردوەتە دەریای سپیی ناوەراست، بەرانبەر کەناراوەکانی میسر، سوریا، لوبنان، ئیسرائیل‌و تورکیا.

لە بنکەی (حمێمیم)ی ڕووسیا لە سوریا، بۆیەکەمجار سیستمی ئێس ٦٠٠ چالاک کرا، کە ڕێگە نادات هیچ فڕۆکەیەک بەدووریی ٥٠٠ کم لەو بنکەیە نزیک ببێتەوە، ژمارەی سەربازەکانی گەیشتوەتە سەروو ٧٠ هەزارەوە.


٢٠ فڕۆکەی سیخۆی ٥٧ی ناردووە بۆ بنکەکە، کە لە فڕۆکەی شەبەح ئێف٣٥ ی ئەمریکی پێشکەوتووترن. و دەتوان گەر پێویستبوو سێجار لەخێرایی دەنگ خێراتر بڕۆن، فڕۆکەی هەڵکری موشەکی کینینتال کە دوو هەزار کیلۆمەتر دەڕوات، واتە لەڕوسیاوە بۆسەر ئاسمانی ئیسرائیل.


لەبەرانبەر ژێردەراییە ئەتۆمییەکانی ڕووسیادا، دۆناڵد ترەمپ پوتینی ئاگادارکردوەتەوە به‌وه‌ی كه‌ ئەوە ئاسایشی جیهان دەخاتە مەترسییەوەو ئەمریکایش ژێردەریایی ئەتۆمیدەنێرێت‌و ئامادەی جەنگیشە ئەگەر ئەتۆمیش بێت.


وەزیری بەرگریی روسیا وەڵامی دایەوەو وتی چاوڕوانی ژێردەریاییەکانی ئەمریکاین، ئێمە توانای سوپای ئەمریکا دەزانین کە لەڤێتنام‌و عیراق‌و ئەفغانستان تێکشکا، بەڵام ئێمە لە ئەفغانستان کشاینەوە.

پۆتین و وەزیری بەرگری ڕوسیا

 
دوای تەحەدای لیبەرمان بۆ رووسیا، ڕووسیا دەڵێت بە دوو کاتژمێر هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل لەناودەبەین.


وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بۆ سی بی ئێسی ئەمریکی وتی:" ئێمە دۆستایەتیمان دەوێت لەگەڵ رووسیا، بەڵام ئاسایشی ئیسرائیل لەسەروو هەموو شتێکەوەیەو بەهەر نرخێک بێت فڕۆکەکانمان لە ئاسمانی سوریا دەبن بۆ بۆردومانی سوریا، ئەگەر فڕۆکەی رووسی ڕێگربن دەیان خەینە خوارەوە".


وتیشی:" ئەگەر ڕووسیا لە کەنارەکانی سوریا بنکەیەکی ئاسمانیی‌و ٨٠ فڕۆکەی هەیە، ئێمە ٦٣ بنکەی ئاسمانی‌و هەزار فڕۆکەی جەنگی‌و فڕۆکەوانی زۆر بەتوانامان هەیە، کە بەسەر فڕۆکەوانە فەرەنسی‌و بەریتانی‌و رووسییەکاندا سەرکەوتوون، کاتێک لەبری مووشەک تیشکی لەیزەر بەکارهاتووەو توانیویانە بەتیشکەکە فڕۆکەکان بپێکن‌و بەڕێژەی %٦٣ سەرکەوتوو بوون.

چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌وبه‌ر لە کەناڵێکی رووسییەوە، ژەنەراڵ ئیگۆر لەگەڵ بەرپرسی موشەکە کیشوەربڕەکانی رووسیاو سەرۆکی هێزی ئاسمانیی رووسیا دەرکەوت کەماوەی ١٢ خولەک بوو.

 

 
ئه‌و وتی:" فرۆکەوانەکانی ئێمە باشترینن‌و لە بۆردومانی سوریاو لە ڕاهێنانەکانیشدا، فرۆکەوانێکمان توانیویەتی ٢١٣ غارە بکات لەماوەی مانگێک دا، ٣٢ فڕۆکەی پێکاوە لەکۆی ٣٤ فڕۆکە کە رووبەڕووی بوونەتەوە، ئەوان نەیان توانیوە ئەم بپێکن، وە ساروخەکانمان هیچ کەس ناتوانێت بەریان پێبگرێت، وە فڕۆکە سیخۆ ٣٥ئێس ‌و سیخۆ ٥٧ یش زۆر پێشکەوتوون، تەحەدای لیبەرمان دەکەین‌و پێی دەڵێین کە مووشەکەکانمان لە تەلئەبیب، لەناو و وەزارەتی بەرگریی‌و لە ئۆفیسەکەی خۆت دەتپێکن"..


ئیگۆر وتیشى:" ئەگەر ئیسرائیل ٢٥٠ مووشەکی کڵاوەی ئەتۆمی داری هەیە ئێمە ٥٥٠٠ مووشەکمان هەن کە حەوتجار لەخێرایی دەنگ خیراترن، کە دەتوانن بە هەزار ساروخ‌و بەیەکجار کەنەداو مەکسیک‌و ئەمریکا لەناو ببەن، ئەمریکای لاتینی بە ٤ سەعات، ئەفریقا بە ٤ سەعات، ئاسیای ناوەڕاست‌و گەورە بە ٨ سەعات، ئەگەر ئیسرائیل دەیەوێت یاری بە بوونی خۆی بکات، ئێمە ساروخی کیشوەربڕمان هەیەو لەسەر زەوی بونی دەسڕینەوە".
بە بڕیاری سەرۆکیش وەڵامی هیچ پەیوەندیتەکی لیبرمان نادرێتەوە.

پۆتین و ناتانیاهۆ

ئیگۆر له‌ درێژه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانیدا به‌رانبه‌ر ئیسرائیل وتیشى:" ٦٣ بنکە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل بە ٢ کاتژمێر وێران دەکەین، لەگەڵ هەر ١٠ فرۆکەخانە مەدەنییەکەیدا بەجۆرێک هیچ فڕۆکەیەک نەتوانێت لە ئیسرائیل بنیشێتەوە، وە ٦ غەواسەی ئەتۆمیمان لە دووریی ٦٠ کم لە ئیسرائیلەوە داناوە، دەتوانن هەموو بونێکی سەربازیی ئیسرائیل بسڕنەوە، ئەوان هەزار، ئێمە ٦٨٠٠ فرۆکەمان هەیە، شەبەحمان هەیە تا ئەمریکا دەفڕێت بەبێ وەرگرتنی بەنزین و ٥ جار لەخێرایی دەنگ خێراترە، لەگەڵ ڕێزم بۆ سوپای وڵاتە عەربییەکان، ئەگەر شەڕت لەگەڵ ئێمە کرد وەک ئەوەنییە لەگەڵ سوپای وڵاتە عەرەبییەکان شەڕ بکەیت، بە دوو تا سێ سەعات هەموو ئیسرائیل وێران دەکەین‌و ئەگەر ئەمریکایش تەداخول بکات جەنگی نەوەوی درووست دەبێت لە نێوانمان‌و ئیمە ناترسین، جەنگی دوومی جیهانیمان بردەوە، هیتلەرمان تێکشکاندووە، گەیشتینە یابان و ئەورووپا، بە ١٠ مووشەک تەلئەبیب لەناو دەبەین