بەسرە و موسڵ، چیرۆکی دوو شار لە ئەجێندای ئێراندا

گەردەلولی سەربازیی حەزمی سعودیە بەسەر عێراقیشدا هەڵدەکات ؟

بەسرە و موسڵ، چیرۆکی دوو شار لە ئەجێندای ئێراندا

602 خوێندراوەتەوە

د. عومەر عەبدولستار ـ سەنتەری عێراقی نوێ

و: لوقمان فەتاح

موسڵ و بەسڕە، هۆکاری بەیەکەوە گرێدانیان بەغدایە، دوو ڕووە بۆ دراوی جوگرافیای عێراقی سیاسیی دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەی، چونکە جوگرافیا خاڵێکی جێگیرە لە سیاسەتداوەکو بسمارک دەڵێت، کاتێک دەڵێن موسڵ مەبەستمان لە ولایەتی موسڵە پێش ١٩٢٠، کە ئەو کات لەگەڵ موسڵدا  کەرکوک وهەر سێ  پاریزگاکانی کوردستانیشی لەخۆگرتبوو، چونکە عێراق لەو کاتەدا بریتی بوو لە سێ  ولایەت کە ئەمانەن (بەسڕە وموسڵ و بەغدا).

جوگرافیای سیاسیی عێراق بریتیە لە جوگرافیایەکی  شار، زیاتر لەوەی جوگرافیای دەوڵەتێکی ناوەندیی بێت، ئیتر ئایا ئەگەر نەتەوەیی بێت وەک پێش ٢٠٠٣ یان ئاینی بێت  وەک دواتر. 

جوگرافیای شارەکان و هەموو شارێک ناسنامەی فەرهەنگیی خۆی هەیە کە دروست بووە بە تێپەڕبوونی کات لە خاکێکی بە پیتدا کە جێی ململانێ ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بوو بە درێژایی مێژوو.

 

دەسەڵاتدارەکان تەنها بۆ تێکدانی بارودۆخ هەوڵ دەدەن سیاسەتی دەوڵەتی ناوەند بسەپێنن بەسەرموسڵ و بەسڕەدا لە بەغداوە، چونکە ناسنامەی شارە عێراقییەکان و جوگرافیاکەی ئەو توانایەی هەیە کە تۆڵە بکاتەوە لە سیاسەتی دەسەڵاتدارەکانی بەغداد و ئەوەش ڕوویدا.

لە ساڵی ١٩٢٠عێراق دەستیکرد بە یەکخستنی ولایەتی موسڵ و بەسڕە لەگەڵ بەغداد، بەڵام سیاسەتەکانی دەسەڵاتدارەکانی بەغداد عێراقی ٢٠٠٣ی لێ کەوتەوە، کە سیاسەتە کۆنەکانی دووبارە کردەوە، بووە هۆی دروستبوونی چیرۆکی موسڵ لە ٢٠١٤ دا و چیرۆکی بەسڕە لە ٢٠١٨.

 

لە ساڵیادی یەکەمی ڕزگارکردنی موسڵ لە داعش و پاش تێپەڕبوونی دوو مانگ لە هەڵبژاردنەکانی مایسی ٢٠١٨دا، قیامەتی بەسڕە هەڵگیرسا و دەنگیدایەوە لە پارێزگاکانی باشور و فوراتی ناوەڕاست وهەتا گەیشتە دەروازەی ناوچەی سەوز.

،،

لە ساڵیادی یەکەمی ڕزگارکردنی موسڵ لە داعش و پاش تێپەڕبوونی دوو مانگ لە هەڵبژاردنەکانی مایسی ٢٠١٨دا، قیامەتی بەسڕە هەڵگیرسا و دەنگیدایەوە لە پارێزگاکانی باشور و فوراتی ناوەڕاست وهەتا گەیشتە دەروازەی ناوچەی سەوز.

دیمەنی قیامەتی بەسڕە لە ئەمرۆدا، واتە دیمەنی قیامەتی شارەکانى عێراق، پێدەچێت دووبارەبوونەوەیەک بێت بۆ دیمەنی قیامەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی شەڕی نێوان عێراق و ئێران، هەروەها قیامەتی موسڵ لە  ٢٠١٤دا.

 

ڕۆژی قیامەتی شارەکان سیاسەتەکانی دەوڵەتی ناوەندیی شکست پێهێنا پێش ٢٠٠٣، دەبێتە هۆی شکستپێهێنانی سیاسەتەکانی حکومەتەکانی عێراقی دوای ٢٠٠٣ش.

وەک چۆن قیامەتی کوردستان بە سپۆنسەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەڕەشە بوو بۆ نمونەی دەسەڵاتی سەدام، قیامەتی بەسڕە کە هاوکات بوو لەگەڵ ئاڵۆزکردنی بارودۆخی دارایی و گەمارۆی نەوتی ترەمپ دژی ئێران و بڕیارەکەی بە دەرکردنی ئێران لە سوریا، هەڕەشە بۆ ئێران.

سەرەڕای ئەوەی ناڕەزاییەکانی بەسڕە هۆکاری ناوخۆیی هەیە کە باسی لەیەکترازانی یەکگرتنی ماڵی شیعی ئاینی سیاسی، لە یەکترازانی یەکگرتنی چینە کۆمەڵایەتیەکانی شیعەکان، بۆیە قیامەتی بەسڕە لەوانەیە ببێتە زەمینەیەکی لەبار بە دەستی ئێرانەوە.

 

لەبەرئەوە قیامەتی بەسڕە لەوانەیە ببێتە هۆی چەندین سیناریۆی جیاواز، وەکو سیناریۆی کوێت ١٩٩٠، سەنعا ٢٠١٤، بەسڕە ٢٠٠٨ و موسڵ ٢٠١٤، سەرەڕای سیناریۆکانی حکومەتێکی بەرفراوان یان کاتی بەدەر لە ڕاسپاردنی ماڵی شیعی، لەوانەیە عێراق بگەڕینێتەوە بۆ بارودۆخی نیوەی دووەمی ساڵی ٢٠٠٤.

سیناریۆی سەنعا یان موسڵی ٢٠١٤ بە یەکلاکەرەوەترین سیناریۆ دەمێنێتەوە، هۆکاریش ئەوەیە کە حەشدی شەعبی و حوسییەکان کە بووبە هۆی ئاژاوەی سەنعا ٢٠١٤، داعش کە بووە هۆی ئاژاوەی موسڵ، هەمووی ڕووی هەمەجۆرە بۆ هۆکاری نادەوڵەتیی دینی چەکداریی بەزێنەری  سنورە نیشآتیمانییەکان و پەیوەستە بە شێوەیەکی  تۆپزی یان ڕێکخراوەیی بە ولایەتی فەقیهەوە.

 

هەروەها ئەو هۆکارەی دەبێتە پاڵنەری سیناریۆی موسڵ یان سەنعا ٢٠١٤ بۆئەوەی زیاتر یەکلاکەرەوەترین بێت لە سیناریۆی کوێت ١٩٩٠ و بەسڕە ٢٠٠٨، ئەوەیە کە میلیشیاکان پێویستیان بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی زیاتر هەیە وەک لەوەی پێویستیان بە هێزبێت.

ئەمەش وا دەگەێنێت کە بەغدا دەکەوێتە دەستی میلیشیاکانی ئەبو مەهدی موهەندیس کە هەڕەشەی لە عەبادی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد پاش بۆردومانی ئیسرائیل بۆ میلیشیاکانی لە سوریا، کە لەوانەیە ناوچەی سەوز و باڵوێزخانەی ئەمریکی داگیربکات لە بەغدا.

 

بۆیە گرنگی پێدانی حکومەتی عەبادی بە قیامەتی بەسڕە و هەوڵی ئەوەی کە دەنگدانەوەکەی نەگاتە بەغدا، دوودڵ بوو لە سیناریۆی یەمەن ٢٠١٤، چونکە دەستدرێژی ئێران بۆی هەیە سەرکەوتوو بێت بە داگیرکردنی ناوچەی سەوز، ئەگەر شکستیش بهێنێت، ئەوا پارێزگاکانی فوراتی ناوەڕاست و باشور، نەوت و مەزارگە و سنوورەکان، بەسن بۆ دووبارەبوونەوەی سیناریۆی یەمەن و هەڕەشەکردن لە ئاسایشی سعودیە.

بە هۆی ئەوەوە لەوانیە گەردەلوولی حەزمی عەرەبی سعودی دووبارە بەسەر عێراقدا هەڵبکاتەوە و بەسەر بەسڕە و شارە خوشکەکانیدا هاوشێوەی گەردەلوولی حەزمی یەمەن.

،،

بۆیە گرنگی پێدانی حکومەتی عەبادی بە قیامەتی بەسڕە و هەوڵی ئەوەی کە دەنگدانەوەکەی نەگاتە بەغدا بۆ ئەوەیە چونکە دەستدرێژی ئێران بۆی هەیە سەرکەوتوو بێت بە داگیرکردنی ناوچەی سەوز، ئەگەر شکستیش بهێنێت، ئەوا پارێزگاکانی فوراتی ناوەڕاست و باشور، نەوت و مەزارگە و سنوورەکان، بەسن بۆ دووبارەبوونەوەی سیناریۆی یەمەن و هەڕەشەکردن لە ئاسایشی سعودیە.

 

دووبارەبوونەوەی گەردەلوولی حەزمی دووەم دژی میلیشیاکانی ئێرانی کودەتاچیی لە بەسڕە، بارودۆخێکە بەڵێننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیپێدا دەنێت لە مددەی ٥١، کە ڕێ بە دەوڵەتەکان دەدات مافی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی بپارێزێت  هەتا ئەوەی دەگاتە دەستتێوەردانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

هەروەها بەیاننامەی لوتکەکانی ڕیاز لە مایسی ٢٠١٧ پێویست بوو پێشوەخت سیناریۆیەکی لەم شیوە بە یەدەک دانێت، لەبڕگەی پێنجەمیدا هاتووە، کە هاوپەیمانی ئیسلامیی سەربازیی لە ئامادەکردنی ٣٤ هەزار یەکەی دژە تیرۆردایە لە عیراق و سوریا.

سیناریۆی پرۆسەی سەربازیی (صولە الفرسان)ی مالیکی لە بەسڕە لە ٢٠٠٨، کە ئێران ڕێیدا بە شەڕی ناوخۆیی شیعەکان، ڕێپێدانی ئێران بە هەڵگیرسانی ناکۆکی نێوان شیعە لە ئەمڕۆدا، لەوانەیە جۆرێک بێت لە بەڕێوەبردنی تەنگژەی ماڵی شیعی کە ناتوانێت چارەسەری بکات، بۆیە بە کوشتنی نێوان خۆیان هەندێک لە تواناکانیان بەهەدەر بدات و لاوازیان بکات بۆ ئەوەی بیرلەوە نەکەنەوە کە لەڕاسپاردەی تارات دەرچن. 

هەروەها ئاژاوەی ناکۆکی لایەنە چەکدارەکانی ماڵی شیعی پێشبینی کراو، لەوانەیە دەرگای گفتوگۆکردن دابخات لەسەر تێکشکانی حەشدی شەعبی یان چەکدانانی، کە داوای دەکرێت.

لەبەرئەوە سیناریۆی صولە الفرسان بەسڕە لە ٢٠٠٨، لەم بارودۆخەدا لەوانەیە دووربخرێتەوە، بەتایبەت چونکە میلیشیاکانی سەر بە ئێران بەشێکە لە میحوەری ئێران، ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی ئێرانیش ئەرکێکی نێودەوڵەتیبە نەوەک ئەرکێکی ناوخۆیی، پێویستی بە هاوپەیمانێتی دەوڵەتیە وەکو ئەوەی کەڕووی دا لەگەڵ قاعیدە وداعش و حوسییەکان. 

هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی یان عەرەبییەکان پێویستیان بە ڕزگارکردنی عێراق / لوبنان دەبێت، هاوپەیمانانی ناوخۆیی شیعە شەڕ دەکەن لەگەل میلیشیاکانی سەر بە ئێران، ڕێک وەکو کارەکەی پترایۆس لەگەڵ عەرەبی سوننە دژی قاعیدە.

 

ئەمەش ئەوە بوو کە ستیڤن هادلی ئەندامی تیمی ئەنجومەنی ئەتڵەنتی باسی لێ کرد لە ڕاپۆرتی ئۆلیبرایت هادلی، کە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکی بۆشی کوڕ بوو لە ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٩، کە بڵاوکرایەوە لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی ئەیلولی ٢٠١٦ پاش تەواوبوونی ڕاپۆرتی ئولیبرایت هادلی کە باس لە ستراتیژیی سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دەکات، دەڵێت شەڕی میلیشیاکان پێویستی بە هاوپەیمانانی ناوخۆیی هەیە وەکو ئەوەی کە قاعیدە پێویستی بە هاوپەیمانانی ناوخۆیی بوو.

 

هەروەها پترایۆس کە پێشەنگی هەستانەوەی عەرەبی سوننە بوو لە ٢٠٠٧دا دژی قاعیدە، بڵاویکردەوە لە یەکێک لە کەناڵە تەلەفزیۆنیە ئەمەریکییەکان لە تەموزی ٢٠١٦دا کە عێراق ڕوودەکاتە سیناریۆیەکی خراپتر بەهۆی شکستهێنانی عەبادی لە دووبارە بنیاتنانەوەی دەوڵەت.

هەروەها پترایۆس ڕوونی کردەوە، کە ئەمەریکا شەڕ دەکات ئەگەر عێراق ڕوی کردە سیناریۆیی خراپتر، لەبەرئەوەی عێراق  مەلەفێکە ئەرکی سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا و سەرۆکی  دواتر و دواترە.

 

لە ئەمرۆدا هیچ سیناریۆیەک خراپتر نییە کە عێراق ڕوی تێ بکات و گەورەتر بێت لە سیناریۆی ئاژاوەی پێشبینیکراو کە لەوانەیە بەسڕە و پارێزگاکانی باشور و فوراتی ناوەڕاست ڕووی تێ بکات تا دەگاتە بەغدا. 

لەوانەیە لە کۆتاییدا، ڕووداوەکانی قیامەتی بەسڕە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و پارێزگا عەرەبیەکانی سوننەدا بێت کە لەوانەیە ڕزگار بن لە میلیشیاکانی سەر بە ئێران.

ئەو چانس دووبارە بوویەوە بۆ عەرەبی سوننە، کە  بۆ کورد روویدا بە چاودێری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە کوێتی رزگار کرد، کورد هەلیقۆستەوە بۆ خۆی توانیان ئەنجومەنی نەتەوەیی کوردی پێکبهێنن و لە مایسی ١٩٩٢ پەرلەمانیان هەڵبژارد.

 

پەرلەمانی هەرێمی کوردستان خاوەن تەمەنێکی درێژترە لە پەرلەمانی بەغدا کە لە ساڵی ٢٠٠٥ لەدایکبووە، ئەمڕۆ ئەویش تاکە پەرلەمانە لە عێراقدا دوا هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨ کە هێشتا پەرلەمانێکی هەڵبژێردرا و یان حکومەتێکی هەڵبژێردراوی لێ نەکەوتۆتەوە.

کۆتا سیناریۆ پێشبینیکراوەکان ئەوەیە کە قیامەتی بەسڕە لەوانەیە پاڵ بە لایەنە عێراقییە ناکۆکەکانەوە لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨ وە بنیت بۆ پێکهێنانی قەوارەی گەورەتر لە ناوە و دەرەوەی ماڵی شیعەکان، بۆ ڕێگری لە دەرچوونی بارودۆخەکە لە کۆنترۆڵ.

 

ئەگەر قەوارەی گەورەتر پێکهێنرا لە دەرەوەی ڕاسپاردەی ماڵی شیعەکان و پەرلەمان بۆ یەکەم جار لە  ٢٠٠٥وە، کەشایەتی  پێکهێنانی ماڵی شیعەکان بوو، ئەمەش بە واتای گەڕانەوەی عێراقە بۆ نیوەی دووەمی ٢٠٠٤، کە ئەو ماوەیەیە لە نێوان سەردەمی ئەنجومەنی حکومەتی کاتی و سەردەمی ماڵی شیعی.

ئەگەر لایەنە سیاسیە عێراقییەکان نەیانتوانی قەوارە گەورەکە پێکبهێنن ئەوا عەبادی باری لەناکاو ڕادەگەێێنێت بۆ ئەوەی حوکم بکەن بەبێ پەرلەمان و بێ ماڵی شیعی تا کاتێکی نادیار، دوای ئەوەی هێزەکانی خستە باری ئاگادارکردنەوە.

سیناریۆکان هەرچۆنێک بێت، ئەوا قیامەتی شیعەی عێراق لە بەسڕەوە تا بەغدا، دەبێتە هۆی دووبارە بوونەوەی شۆڕشی بیست دژ بە سیاسەتی ئێران لە عێراق، ئەگەر هاوپەیمانێکی نێودەوڵەتی عەرەبیی بۆ پشتیوانی دۆزییەوە، وەکو شۆڕشی ١٩٢٠ دژی سیاسەتی  بەریتانی لەسەر عێراق، شۆڕشی ١٩٢٠ سەرکەوتنی بەدەستهێنا لە سەردەمی پاشایەتی عێراق ئەوانەی کە کودەتایان لەسەر کرا لە ١٤تەموزی ١٩٥٨.

،،

هاواری "ئێران بۆ دەرەوە بۆ دەرەوە" موسڵ و پارێزگاکانی سوننە پێش بەسڕە هاواریان پێ کرد، بۆیە داعش چارەنوسیان بوو، هەروەها بەسڕە هەمان هاواریان دووبارە کردەوە بۆیە لەوانەیە هەمان چارەنوسی موسڵیان هەبێت.

لەوانەیە قیامەتی شیعەی عێراق لە بەسڕەوە تا بەغدا، سەرلەنوێ دەرگای گەڕانەوە بۆ سەردەمی پاشاکان بکاتەوە، لەبەرئەوەی ڕەتکردنەوەی ئێران بۆ پێدانی کارەبا بە عێراق چانسە بۆ سعودیە.

چونکە سعودیە قیبلەنمای ڕووداوەکانی خوێندەوە پێشوەخت، لە ٢٠١٧دا پاش ڕزگارکردنی لە داعش هاتە ناو عێراق، پاڵپشت بوو بۆ عەبادی وسەدر و سیستانی.

 

لە سایەی بەرەی عەبادی وسەدر و سیستانی، شەقامی شیعی جوڵا لەژێر (قوس النصر) لە ناوچەی سەوز هاواریان دەکرد "ئێران بۆ دەرەوە بۆ دەرەوە".

هاواری "ئێران بۆ دەرەوە بۆ دەرەوە" موسڵ و پارێزگاکانی سوننە پێش بەسڕە هاواریان پێ کرد، بۆیە داعش چارەنوسیان بوو، هەروەها بەسڕە هەمان هاواریان دووبارە کردەوە بۆیە لەوانەیە هەمان چارەنوسی موسڵیان هەبێت.

سەڕەڕای شیعێتی بەسڕە و سوننیەتی موسڵ، بەڵام  چیرۆکی هەردووکیان لەگەڵ ئێران دا چیرۆکی سیاسەتەکانی بەغدادە کە دژی جوگرافیا و پێناسی هەردوو شارەکەیە، هەروەها دژی جوگرافیا و شوناسی رەگداکوتاوی کوردستانە بە درێژایی کات.

 

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك