دوو مه‌رجه‌كه‌ی پارتی بۆ وازهێنان له‌ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و قبوڵكردنی به‌رهه‌م ساڵح چین ؟

به‌رهه‌م ساڵح له‌ ژێر عه‌باكه‌ی سیستانییه‌وه‌ شه‌ڕی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات

دوو مه‌رجه‌كه‌ی پارتی بۆ وازهێنان له‌ پۆستی سه‌رۆك كۆمار و قبوڵكردنی به‌رهه‌م ساڵح چین ؟

4016 خوێندراوەتەوە

به‌پێی زانیارییه‌كانی دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ له‌ به‌غداد، ئێرانییه‌كان هه‌وڵێكی چروپر به‌رێوه‌ده‌به‌ن تاوه‌كو لایه‌نه‌ كوردیی و عێراقییه‌كان رازیبكه‌ن له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك تاكه‌ كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، بریاریشه‌ سبه‌ینێ قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران بگاته‌ عێراق و هه‌موو توانای خۆی سه‌رف ده‌كات تاوه‌كو مۆری كۆتایی له‌ په‌راوی  دانانی به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆسته‌كه‌ بدات.


به‌پێی زانیارییه‌كانی دیپلۆماتیك به‌رامبه‌ر رازیبوون به‌ به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار پارتی پارتی دوو پێشنیازیی نوێی داوه‌ته‌ یه‌كێتی كه‌ قبوڵكردنی یه‌كێكیان وه‌ك مه‌رجی پاشه‌كشه‌ی پارتی دانراوه‌:


یه‌كه‌م: پۆستی پارێزگاری كه‌ركو دوو ساڵ بۆ پارتی و دوو ساڵ بۆ یه‌كێتی.


دووه‌م: یه‌كێتی ئێران رازیی بكات كه‌ به‌ڵێن بدات پۆستی سوپا سالار (سه‌رۆك ئه‌ركان)ی سوپای عێراقی پێ بدرێته‌وه‌، كه‌ ساڵی 2015 لێی وه‌رگیرایه‌وه‌ و عه‌بادی عوسمان غانمیی خسته‌ شوێنی بابه‌كر زێباریی.

،،

مه‌رجێكی پارتی ئه‌وه‌یه‌ یه‌كێتی ئێران رازیی بكات كه‌ به‌ڵێن بدات پۆستی سوپا سالار (سه‌رۆك ئه‌ركان)ی سوپای عێراقی پێ بدرێته‌وه‌، كه‌ ساڵی 2015 لێی وه‌رگیرایه‌وه‌ و عه‌بادی عوسمان غانمیی خسته‌ شوێنی بابه‌كر زێباریی.


هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، پارتی، پێشنیازێكی تری داوه‌ته‌ یه‌كێتی كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م پێشنیازانه‌ی قبوڵ نه‌كرێن و نه‌گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتن، ئه‌وا له‌ ناو فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگدان بكرێت له‌ نێوان به‌رهه‌م ساڵح و فواد حسێن، هاوشێوه‌ی 2014 له‌ نێوان به‌رهه‌م ساڵح و فواد مه‌عسوم، به‌ڵام خودی به‌رهه‌م ساڵح ئه‌مه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

ert
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در ـ نه‌جه‌ف ـ 2018.9.26


به‌رهه‌م ساڵح گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و بروایه‌ی كه‌ كۆتایی قه‌یرانه‌كه‌ له‌ ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ بروای وایه‌ له‌ ناو په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ له‌ كاندیدی پارتی و كاندیده‌كانی تر ده‌باته‌وه‌ و سه‌رۆك كۆمار مسۆگه‌ر ده‌كات، به‌رهه‌م ساڵح پێیوایه‌ ئه‌مجاره‌ به‌ ته‌واوه‌تی پشتیوانیی ئێرانی مسۆگه‌ر كردووه‌ و به‌ سه‌ركه‌وتووی له‌ یاریه‌كه‌ دێته‌ ده‌ره‌وه‌.


دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان له‌ به‌غداد، به‌رهه‌م ساڵح و لاهور شێخ جه‌نگی ئێستا له‌ نه‌جه‌فن و بریاره‌ ئێواره‌ی ئه‌مرۆ (2018.9.26) چاویان بكه‌وێت به‌ مورته‌زا سیستانیی كوری عه‌لی سیستانیی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان و دواتریش له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵا به‌شیریی و ئایه‌توڵا نه‌جه‌فیی دوو گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی تری شیعه‌كان كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن ؟


ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی نزیك له‌ سوپای پاسداران راپۆرتێكی ووردی ده‌رباره‌ی ململانێی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌" كه‌سایه‌تی و پێگه‌ی سیاسیی فواد حسێن بۆ سه‌رۆك كۆمار به‌رامبه‌ر به‌رهه‌م ساڵحیش لاوازه‌ و گونجاو نییه‌، هه‌روه‌ها له‌ به‌ره‌ی ریفراندۆم بووه‌ بۆ جیابوونه‌وه‌ی كوردستان له‌ عێراق بۆیه‌ كه‌سایه‌تی و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان به‌ ده‌موچاوێكی گونجاوی نازانن".

rty
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ساڵح موتڵه‌گ ـ به‌غداد ـ 2018.9.25

،،

ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی نزیك له‌ سوپای پاسداران: كه‌سایه‌تی و پێگه‌ی سیاسیی فواد حسێن بۆ سه‌رۆك كۆمار به‌رامبه‌ر به‌رهه‌م ساڵحیش لاوازه‌ و گونجاو نییه‌، هه‌روه‌ها له‌ به‌ره‌ی ریفراندۆم بووه‌ بۆ جیابوونه‌وه‌ی كوردستان له‌ عێراق بۆیه‌ كه‌سایه‌تی و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان به‌ ده‌موچاوێكی گونجاوی نازانن.


ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی بارزانی پۆستی سه‌رۆك كۆماری ده‌وێت ئاماژه‌ی به‌ دوو خاڵ كردووه‌:


یه‌كه‌م: ببێته‌وه‌ به‌ مه‌رجه‌عی سه‌ره‌كی سیاسیی كورد و جڵه‌وی بریاره‌كان بگه‌رێته‌وه‌ بۆ لای.


دووه‌م: بارزانی له‌ رێگه‌ی فواد حسێنه‌وه‌ په‌یام و مه‌به‌سته‌كان بگه‌ینێ به‌ سه‌رانی وڵاتان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌وشێوه‌یه‌ هاتوچۆی دیپلۆماسیی بۆ هه‌ولێر و بۆ لای بارزانی گه‌رموگوڕ بێته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی ریفراندۆمه‌وه‌ چووه‌ قۆناغی سڕبوونه‌وه‌.

 

author photo

ماستەر لە پەیوەندیە گشتییە سیاسییەکان

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە بواری لێكۆڵینەوەی سیاسيی