و: عەلی شێخ وەهاب
له سه‌روبه‌ندی جه‌نگی نوێی چاوه‌ڕوانكراو له پارێزگای ئیدلبی سوریا، كه روسیا و رژێمی ئه‌سه‌د به دوای هۆكارێكدا ده‌گه‌ڕێن هێرش بكه‌نه سه‌ری، بێ ئه‌وه‌ی بیر له ده‌ره‌نجامی كاره‌ساتباری بكرێته‌وه بۆ سه‌ر دانیشتوانی شاره‌كه. شرۆڤه‌كاری سیاسیی بورهان غلیون پێی وایه، ناكرێت تیرۆرێك، كه كه‌سانی مه‌ده‌نی ده‌كاته ئامانج، به تیرۆرێكی گه‌وره‌تر چاره‌سه‌ر بكرێت، و له ژێر ناوی هێرش بۆ سه‌ر گروپه توندڕه‌وه‌كان كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام بدرێت، یاخود ئاماده‌یی بۆ كوشتنی ژماره‌یه‌كی زۆر مه‌ده‌نی پیشان بدرێت.
له پاش شكسته گه‌وره‌كانی گروپه ته‌كفیریه توندڕه‌وه‌كان، فه‌رمانده‌كانی داعش و ده‌سته‌ی رزگاریی شام و قاعیده له یه‌ك كاتدا رایانگه‌یاندووه، كه به‌رده‌وام ده‌بن له كرده تێكده‌رانه‌كانیان، كه ئه‌م سێ گروپه به‌درێژایی ساڵانی رابردوو ته‌واوی هه‌وڵی خۆیان له رۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بیدا له‌و كردانهدا چڕ كردبۆوه.
ئه‌م گروپه تێكده‌رانه بوونه هۆی به‌هێزكردنی حكومی تائیفیی مه‌زهه‌بیی له به‌غداد، و بیانوی پێویستیان دا به‌ده‌سته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رای گشتیی عه‌ره‌بیی و جیهانیی دژی شۆڕشی گه‌لانی سوریا به تایبه‌ت و پڕۆژه‌ی دیموكراتیی له جیهانیی عه‌ره‌بیدا به‌گشتیی بوه‌ستنه‌وه. هه‌روه‌ها رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی له‌وه‌ی بۆ جارێكی تر ترسی لای وڵاته زلهێزه‌كان دروست كرد له هه‌ر گۆڕانكاری یاخود گواستنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، و زیندوكردنه‌وه‌ی جه‌نگه ناوخۆییه‌كان، كه گه‌لانی ناوچه‌كه په‌رت ده‌كات، وێڕای جه‌نگ و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كیی، كه جه‌نگی دژی تیرۆر وه‌ك هۆكارێك بۆ سه‌ركوتكردنی هه‌ر گۆڕانكاریی و پێشكه‌وتنێك له ناوچه‌كه‌دا به‌كار ده‌هێنێت، ڕه‌نگیشه ببێته هۆی گۆڕینی نه‌خشه‌ی جیپۆلۆتیی و ديموگرافیی ناوچه‌كه.
هه‌رچه‌نده دڵنیایی نیه له‌وه‌ی ئه‌م گروپانه دروستكراوی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و ده‌زگا ئه‌منییانه بن، كه به‌كاریان ده‌هێنن یاخود سوودیان لێ ده‌بینن له چه‌ند وڵاتێكی جیاوازدا وه‌ك هۆكار بۆ كرده‌وه‌كانیان، به‌ڵام كه‌س ناتوانێت ئه‌وه ره‌تبكاته‌وه، كه له چه‌ند ساڵی رابردودا وه‌ك هاوپه‌یمانی به‌ره‌ی دژی شۆڕش كاریان كردووه، جا ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه شه‌رعی بوبێت یاخود ناشه‌رعی، و وه‌ك ئه‌و خه‌نجه‌ره وابوون كه له پشتی بزوتنه‌وه میلیی و دیموكراتییه عه‌ره‌بییه‌كان دران.
،،
ئه‌گه‌ر ئه‌م گروپه تیرۆرستیانه، پاش هێرشه له‌ناوبه‌ره‌كانی روسیا و ئه‌مه‌ریكا، بتوانن جارێكی تر هه‌ڕه‌شه له جیهان بكه‌ن و خۆیان ڕێكبخه‌نه‌وه، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، كه چاك ده‌زانن ئه‌و وڵاتانه‌ی بانگه‌شه‌ی دژایه‌تی تیرۆر ده‌كه‌ن، له چاره‌سه‌ركردنی هه‌میشه‌یی و دادپه‌روه‌رانه‌ی كێشه‌كانی ناوچه‌كه و سوریای سوتاودا به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت شكستیان هێناوه.
ئه‌وه هیچ له‌م باردۆخه ناگۆڕێت، ئه‌گه‌ر ده‌ره‌نجامی به‌یه‌ك گه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان بێت له وێرانكردنی وڵاته‌كان و چاندنی پشێویی و بێ ئومێدی لای گه‌له‌كان، یاخود به‌هۆی ئه‌و جیاوازییه زۆرانه‌ی ئه‌و ده‌زگا هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییانه له‌م ناوچه‌یه‌دا دروستیان كردووه. چونكه هیچ گومان له‌وه‌دا نیه، كه پلان و به‌رنامه‌ی ئه‌م گروپه توندڕه‌وانه ته‌واو دژی به‌رنامه و پڕۆژه‌ی شۆڕشی سوریی بوو. به‌ڵام وڵاتانی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات هه‌رگیز له‌مه‌دا بێ تاوان نین، كه به بیانوی بوونی ئه‌م گروپانه‌وه ڕێگری له گه‌لانی عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن، به‌ره‌و ئازادیی و دیموكراتیی و ئاشتی و پێشكه‌وتن هه‌نگاو بنێن، چونكه به‌هۆی سیاسه‌تی داگیركاریی و گوێنه‌دان به به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و گه‌لان، وێڕای پشتگیری كردنی رژێمه دیكتاتۆره‌كان، و فه‌رزكردنی كۆمه‌ڵێك حكومه‌تی سته‌مكار به‌سه‌ر گه‌لاندا و پاراستنیان و به‌رگری كردن له تاوان و هه‌ڵه‌كانیان، له نمونه‌ی ئه‌وانه رژێمی ئه‌سه‌د، بووه هۆی ئه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی توند و بۆگه‌ن دروست ببێت، تاكو وێنه‌ی ئه‌م گروپه دڕنده و سامناكانه‌ی تێیدا په‌روه‌رده ببن و گه‌شه بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م گروپه تیرۆرستیانه، پاش هێرشه له‌ناوبه‌ره‌كانی روسیا و ئه‌مه‌ریكا، بتوانن جارێكی تر هه‌ڕه‌شه له جیهان بكه‌ن و خۆیان ڕێكبخه‌نه‌وه، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، كه چاك ده‌زانن ئه‌و وڵاتانه‌ی بانگه‌شه‌ی دژایه‌تی تیرۆر ده‌كه‌ن، له چاره‌سه‌ركردنی هه‌میشه‌یی و دادپه‌روه‌رانه‌ی كێشه‌كانی ناوچه‌كه و سوریای سوتاودا به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت شكستیان هێناوه، ئه‌مه‌ش سوچی پێچوپه‌نا كردنی ئه‌وان فراوان ده‌كات، تاكو هه‌ناسه بده‌ن و به‌رده‌وام بن له جه‌نگی تێكده‌رانه‌ی خۆیان، ئه‌م گروپه تێكده‌رانه له دۆخی جه‌نگدا ده‌گه‌شێنه‌وه و گه‌شه ده‌كه‌ن.
خه‌نجه‌ردان له پشتی بزوتنه‌وه عه‌ره‌بییه نیشتمانیی و دیموكراته‌كان
هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رده‌وامبوونی جه‌نگ له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌وه‌یه له‌مڕۆدا زلهێزان له‌سه‌ر نفوز و زاڵبوون و تێكدانی سه‌قامگیری وڵات و گه‌له لاوازه‌كان ململانێ ده‌كه‌ن، و ئه‌ركه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان جێبه‌جێ ناكه‌ن، و هیچ نرخێك بۆ بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دانانێن و بوونه به چه‌ند وشه‌یه‌كی بێ به‌ها، ئه‌مه له‌گه‌ڵ بوونی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و هه‌ماهه‌نگیی مرۆیی و ئومێد به داهاتوویه‌كی خاڵی له داگیركاریی و سته‌م و ده‌ستدرێژیی.
ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه له‌مڕۆدا زۆر گرنگه، له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه نوێ و چاوه‌ڕوانكراوه‌ی له ئێستادا له پارێزگای ئیدلبی سوریا هه‌یه، كه روسیا به دهستكهلایی ئه‌سه‌د، له دووی هۆكارێك ده‌گه‌ڕێت بۆ هێرشكردنه سه‌ر پارێزگاكه و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی، بێ ئه‌وه‌ی بیر له ده‌ره‌نجامی كاره‌ساتباری بكرێته‌وه بۆ سه‌ر دانیشتوانی شاره‌كه، و وڵاتانی دراوسێ، كه هه‌ڕه‌شه‌ی ملیۆنان په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی نوێ به‌رۆكیان ده‌گرێت، ڕه‌نگیشه هێرشه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌نجام بدرێت. له هه‌مان كاتدا گروپه توندڕه‌وه تیرۆرستیه‌كان دانیان تیژ كردووه و پێیان وایه، كه ئیدلب هه‌له بۆ ئه‌وه‌ی دوژمن له ڕووی سیاسیی و ئه‌خلاقییه‌وه بشكێنرێت، ئه‌گه‌ر نه‌كرا له ڕووی سه‌ربازییه‌وه بشكێنرێت، و بتوانن كه‌مێك له نرخ و به‌های ستراتیجی خۆیان به‌ده‌ست بهێننه‌وه. بۆیه ده‌بینین بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه كه‌سانی مه‌ده‌نی وه‌كو قه‌ڵغان به‌كار ده‌هێنن، و ته‌حه‌دای كوشتن و ده‌ركردنیان ده‌كه‌ن پێش نه‌یاره‌كانیان.
،،
ناكرێت تیرۆرێك، كه كه‌سانی مه‌ده‌نی ده‌كاته ئامانج، به تیرۆرێكی گه‌وره‌تر چاره‌سه‌ر بكرێت، و له ژێر ناوی هێرش بۆ سه‌ر گروپه توندڕه‌وه‌كان كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام بدرێت، یاخود ئاماده‌یی بۆ كوشتنی ژماره‌یه‌كی زۆر مه‌ده‌نی پیشان بدرێت.
ناكرێت تیرۆرێك، كه كه‌سانی مه‌ده‌نی ده‌كاته ئامانج، به تیرۆرێكی گه‌وره‌تر چاره‌سه‌ر بكرێت، و له ژێر ناوی هێرش بۆ سه‌ر گروپه توندڕه‌وه‌كان كۆمه‌ڵكوژی ئه‌نجام بدرێت، یاخود ئاماده‌یی بۆ كوشتنی ژماره‌یه‌كی زۆر مه‌ده‌نی پیشان بدرێت.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵانی رابردودا ڕووی دا، كاتێك قوربانی به چه‌ندین پارێزگا و شار درا، تاكو داعش و هاوتاكانی ناچار بكرێن له جێگه‌یه‌كه‌وه بۆ جێگه‌یه‌كی تر بڕۆن، هه‌ندێك جار گواستنه‌وه‌كه به‌شێوه‌ی فه‌رمیی ده‌بێت، و زۆرجار سه‌دان قوربانی لێ كه‌وتۆته‌وه. ناكرێت سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا به كوشتنی كه‌سانی مه‌ده‌نی به‌ده‌ست بێت، به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه داری تیرۆر ئاو ده‌دات و ریزه‌كانی به‌هێز ده‌كات. ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ژینگه‌ی له‌باریان بۆ دروست بێت له دروستبوونی ڕق و كینه و ئاره‌زوی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، كه پێویستیان پێیه‌تی له جێبه‌جێكردنی تاوانه ترسناكهكانیاندا.
رێككه‌وتنی سیاسیی و چاره‌سه‌ری دیموكراتیی به‌سه بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر
ناكرێت جه‌نگی دژی تیرۆر وه‌ك هۆیه‌ك به‌كار بهێنرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی مهبهستگهلێكی تر، كه هیچ په‌یوه‌ندیی به تیرۆره‌وه نیه، وه‌ك رێگه‌گرتن له خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و ناڕه‌زایی سروشتی هاوڵاتیانی توڕه و بێزار و بێ ئومێد له داهاتوو. و نابێت جه‌نگی تیرۆر به هه‌مان رێبازه‌كانی تیرۆرستان بكرێت، و ده‌وڵه‌ت ببێته چه‌ته‌گه‌ریی و ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان ببنه میلیشا، به كورتی واته ده‌وڵه‌ت له هه‌موو ناوه‌ڕۆكێكی یاسایی و ئه‌خلاقی دابماڵرێت.
به ده‌ستگیركردنی چه‌ند چه‌كدارێكی گروپی "ته‌حریری شام" له به‌رانبه‌ر وێرانكردنی ئیدلب به‌سه‌ر دانیشتوانیدا و قوربانی دان به ملیۆنان مه‌ده‌نی، بنه‌چه‌ی تیرۆر و توندڕه‌ویی له‌ناو ناچێت، به‌ڵكو ئه‌م هێرشه هاوكاریش نابێت له كه‌مكردنه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه كۆمه‌ڵێك ڕق و كینه و نه‌یاریی نوێی پێشكه‌ش ده‌كات، كه تیرۆر زۆر پێویستی پێیه‌تی تاكو به‌رده‌وام بێت و گه‌شه بكات.
تاكه چاره‌سه‌ر بۆ له‌ناوبردنی توندڕه‌ویی و تیرۆر، بریتیه له كاری جددیی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی روون، تاكو یه‌كگرتووی و یه‌كڕیزیی گه‌ل و كۆمه‌ڵگه بگێڕێته‌وه، و پاشان كۆمه‌ڵگه خۆی توندڕه‌ویی فڕێ بدات و كار له پێناو نه‌مانی تیرۆردا بكات. به‌ڵام به‌داخه‌وه بڕیاری مۆسكۆ، به ره‌تكردنه‌وه‌ی راگوزه‌ری سیاسیی، كه له بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه، و سووربوونی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د به هه‌ر نرخێك بێت، رێگره له به‌رده‌م چاره‌سه‌ری سیاسیی قه‌یرانی سوریادا.
،،
بڕیاری مۆسكۆ، به ره‌تكردنه‌وه‌ی راگوزه‌ری سیاسیی، كه له بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه، و سووربوونی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د به هه‌ر نرخێك بێت، رێگره له به‌رده‌م چاره‌سه‌ری سیاسیی قه‌یرانی سوریادا.
به‌بێ به‌شداری كردنی كۆمه‌ڵگه له جه‌نگی تیرۆردا، هیچ ئومێدێك بۆ له‌ناوبردنی نیيه. وه‌ك چۆن ناتوانرێت به‌شداریی كردنی كۆمه‌ڵگه له‌م جه‌نگه‌دا به بۆردومانی قورسی شار و گونده‌كان و ڕوخاندنی ماڵه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنرێت، به‌هه‌مان شێوه بنچینه‌ی توندڕه‌ویی و تیرۆر به له بیر بردنه‌وه‌ی كێشه سه‌ره‌كییه‌كان و ره‌تكردنه‌وه ی داواكارییه راسته‌كان و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و به‌كارهێنانی هێز بۆ یه‌كلاكردنه‌وه، له‌ناو نابرێت.
هه‌روه‌ها بێگومان، ناكرێت نیازی ئاشتیی و رێككه‌وتن، و تێگه‌یشتن له‌ناو گه‌ل و گۆمه‌ڵگه‌دا، به به‌رگریكردن له رژێمێك به‌هێز بكرێت، كه شكستی خۆی سه‌لماندووه و به زه‌بری هێز خۆی فه‌رز كردووه به‌سه‌ر گه‌لی سوریادا، وێڕای ئه‌وه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی وێرانبوونی وڵات و كوژرانی هه‌زاران و ئاواره‌بوونی ملیۆنان كه‌سه له گه‌لی سوریی.
ئه‌مه به چاوپۆشی له قه‌باره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی روسیا، یاخود شه‌رعیه‌ت و ناشه‌رعی بوونی دژایه‌تی روسیا بۆ رۆژئاوا له‌سه‌ر حسابی گه‌لی سوریا. ئه‌مه جێی باوه‌ڕ نیه، ته‌نها مه‌گه‌ر مه‌به‌ست له جه‌نگی تیرۆر هێشتنه‌وه‌ی تیرۆر و به‌رده‌وامیی جه‌نگی ناوخۆیی بێت، تاكو ده‌ست به‌سه‌ر داهات و سامانیدا بگیرێت و پێگه‌كه‌ی به‌كار بهێنرێت.
نوسینی بورهان غليون
مامۆستای زانستی كۆمه‌ڵناسی سیاسیی له زانكۆی سۆربون له پاریس، یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی سوریی ئۆپۆزسیۆن بووه.