سه‌دا 12ی ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت ده‌نگه‌كانی خۆیان سوتاندووه‌

سه‌دا 12ی ده‌نگده‌رانی تایبه‌ت ده‌نگه‌كانی خۆیان سوتاندووه‌

594 خوێندراوەتەوە

له‌ ده‌نگدانى تایبه‌تدا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ دوێنێ بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، زیاتر له‌ 19 هه‌زار ده‌نگى ده‌نگده‌رانى تایبه‌ت به‌ سپێتى خراوه‌ته‌ سندوق یان پوچه‌ڵ بووه‌، كه‌ ده‌كاته‌ 12%ى كۆى گشتى ده‌نگی ده‌نگده‌رانى تایبه‌ت كه‌ به‌شداربوون له‌ پرۆسه‌كه‌دا.


بوونى ئه‌و ڕێژه‌ زۆره‌ له‌ ده‌نگى سپى و پوچه‌ڵ، كه‌ ئه‌گه‌رى زۆره‌ به‌ ته‌نها له‌ ده‌نگه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان زیاتر بێت نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كى زۆرى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ ده‌ستى ئه‌نقه‌ست ده‌نگه‌كانى خۆیان سوتاندووه‌ و نه‌یانویستووه‌ ده‌نگ به‌ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیش بده‌ن.


دوێنێ 156 هه‌زار ده‌نگده‌رى تایبه‌ت له‌ كۆى 179 هه‌زار ده‌نگده‌ر له‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان چوونه‌ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان و ده‌نگیاندا بۆ دیاریكردنى په‌رله‌مانتارانى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان.

سبه‌ینێش كاتژمێر 8ی به‌یانی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت، كه‌ 3 ملیۆن و 85 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌، زۆرترین رێژه‌ى ده‌نگده‌ریش له‌ پارێزگاى سلێمانییه‌ كه‌ ملیۆنێك و 196هەزار دەنگدەره‌.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری