ئایا كوردستان له‌ لێوارى جه‌نگێكى ترى ناوخۆییداییه‌ ؟

سبه‌ینێ سه‌رده‌می دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له‌ نێوان پارتی و یه‌كێتی كۆتایی دێت ؟

ئایا كوردستان له‌ لێوارى جه‌نگێكى ترى ناوخۆییداییه‌ ؟

1264 خوێندراوەتەوە

و: به‌همه‌ن كه‌ریم

له‌ ئه‌گه‌رى دورخستنه‌وه‌ى یه‌كێتى نیشتیمانی كوردستان له‌ ده‌سه‌ڵات له‌ لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستاته‌وه‌ له‌ دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 30 ئه‌یلولی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراقه‌وه‌، گرژیه‌كانى نێوان پارتى و یه‌كێتى روو له‌ هه‌ڵكشان ده‌كات، ئه‌و رێكه‌وتنه‌ مێژوویه‌یى نێوان پارتى و یه‌كێتى له‌ دوو ده‌یه‌ى رابردوودا كه‌ هه‌رێمى كوردستانى كردبوو به‌ دورگه‌یه‌كى ئارام له‌ ناو كێشمه‌كێشه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ ده‌چێت.


ساڵى 1998 پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌ دواى 4 ساڵ له‌ شه‌ڕى ناوخۆ گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتنێك بۆ دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵات له‌ نێوان خۆیاندا، له‌ ئێستادا له‌ دواى 20 ساڵ له‌و رێكه‌وتنه‌ پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ نیازه‌ له‌و رێكه‌وتنه‌ بكشێته‌وه‌ و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌ حكومه‌تى داهاتوو دووربخاته‌وه‌.

سه‌رله‌نوێ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى گرژیه‌كانى نێوان پارتى و یه‌كێتى، ده‌ره‌نجامى هه‌ڵبژاردنی سبیه‌نێی په‌رله‌مانی كوردستان دیاریی ده‌كات، ئه‌گه‌ر پارتى زۆرینه‌ى ده‌نگه‌كانى 30ى ئه‌یلول بباته‌وه‌ و بڕیاربدات كه‌ یه‌كێتى له‌ پێكهێنانى حكومه‌ت وه‌لاوه‌ بنێت،ئه‌وا هه‌رێمى كوردستان شه‌پۆلێكى ترى ناسه‌قامگیریی و ململانێى توند به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت .

له‌ 17ى ئه‌یلولى 1998 جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ نێوه‌ندگیریی ئه‌مریكا رێكه‌وتنێكێكیان بۆ كۆتایهێنان به‌ دوژمنایه‌تى نێوانیان واژۆكرد، به‌پێى ئه‌م رێكه‌وتنه‌ هه‌ردوو لایه‌ن له‌ ده‌سه‌ڵات و داهاتدا هاوبه‌ش ده‌بن و ئه‌مریكاش پارێزگاریی له‌ ته‌واوى خاكى هه‌رێمی كوردستان ده‌كات،مادلین ئۆڵبرایت وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و كاته‌ى ئه‌مریكا رێكه‌وتنه‌كه‌ى به‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێ وه‌سفكرد.

،،

له‌ كاتێكدا ئه‌م رێكه‌وتنه‌ ئارامى و هیواى بۆ ملێونان كورد له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام شكستیهێنا له‌ یه‌كخستنه‌وه‌ و یه‌كگرتنه‌وه‌، بارزانى و تاڵه‌بانى له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن به‌ رێكه‌وتن له‌ دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام بوون و هیچ هه‌وڵێك بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ و تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ نه‌درا.

 

له‌ كاتێكدا ئه‌م رێكه‌وتنه‌ ئارامى و هیواى بۆ ملێونان كورد له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام شكستیهێنا له‌ یه‌كخستنه‌وه‌ و یه‌كگرتنه‌وه‌، بارزانى و تاڵه‌بانى له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن به‌ رێكه‌وتن له‌ دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام بوون و هیچ هه‌وڵێك بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ و تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ نه‌درا.

له‌ رێگه‌ى ئه‌و یارمه‌تیانه‌ى كه‌ به‌پێى رێكه‌وتنى نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌ خۆراك به‌ سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستیان ده‌كه‌وت،پارتى و یه‌كێتى په‌یوه‌ندى و تۆڕه‌كانى خۆیان دروستكرد و، كه‌ ئه‌مه‌ش داموده‌زگاكانى حكومه‌تى به‌ ته‌واوى له‌ نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه‌دا دابه‌شكرد.

 

ert
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان

له‌ بنچینه‌وه‌ رێكه‌وتنى نێوان پارتى و یه‌كێتى یارمه‌تیده‌ر بوو بۆ دروستكردنى سیسته‌مێكى گه‌نده‌ڵ له‌ مه‌حسوبیه‌ت، هه‌ردوولایان داهاته‌كانى ئه‌م ناوچه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ نه‌وت له‌ نێوان خۆیاندا دابه‌شكردو و كوڕ و كچ و خێزانه‌كانیان له‌ پۆسته‌ حكومییه‌ باڵاكاندا جێگیر كرد .

له‌ دواى داگیركردنى عێراق له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ له‌ ساڵى 2003 ئه‌م رێكه‌وتنه‌ بۆ ناو داموده‌زگاكانى حكومه‌تى عێراق كه‌ كورد تێیدا به‌شداربوو شۆڕبووه‌ و تاڵه‌بانى له‌ پۆستى سه‌رۆك كۆمار كه‌ پشكى نه‌ته‌وه‌ى كورده‌ دانرا و بارزانیش سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى گرته‌ده‌ست.

له‌وه‌ش گرنگتر سه‌ركرده‌ى ئه‌م دوو هێزه‌ كوردیه‌ هیچ هه‌وڵێكیان بۆ یه‌كحستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ نه‌داو هه‌ر لایه‌نه‌ و هێزی چه‌كدار و پێشمه‌رگه‌ى خۆى له‌ژێر ده‌ستى خۆیدا هێشته‌وه‌.

به‌هۆى جه‌نگى دژى داعش و هاوكارى بێمه‌رجى سه‌ربازى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌ر ِابه‌رایه‌تى ئه‌مریكا چه‌كدار و پێشمه‌رگه‌ى ئه‌م دوو لایه‌نه‌ زیاتر به‌هێز بوون، ئامانجى خێرا و پێویستى تێكشكاندنى داعش وایكرد كه‌ چاوپۆشى بكرێت له‌ مه‌ترسی پێدانى چه‌ك به‌ گروپه‌ چه‌كدارییه‌ نانیزامییه‌كان.

له‌ كاتێدا پارتى و یه‌كێتى له‌ نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو به‌ چه‌كى كڵاشینكۆف (ئه‌ى كه‌ى 47) له‌ دژى یه‌كتر شه‌ڕیان ده‌كرد، له‌ ئێستادا ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ چه‌كى قورس و تانك و دژه‌ تانكى میلان كه‌ دروستكراوى وڵاتى ئه‌ڵمانیایه‌ له‌ به‌رده‌ستدایه‌، كاتێك ئێمه‌ وه‌كو كورد به‌ دڵنیاییه‌وه‌ سوپاسگوزارین له‌ پێدانى ئه‌و چه‌كانه‌ى كه‌ ئێمه‌یان له‌ داعش پاراست، به‌ڵام له‌وه‌ زیاتر رێزو سوپاسمان ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا فشاره‌كانى خۆى بۆ سه‌ر هه‌ردوو پارتى ده‌سه‌ڵاتدار زیاتر بكات بۆ یه‌كخستنه‌وه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌ى هێزه‌ چه‌كداره‌ كوردییه‌كان .

،،

به‌هۆى جه‌نگى دژى داعش و هاوكارى بێمه‌رجى سه‌ربازى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌ر ِابه‌رایه‌تى ئه‌مریكا چه‌كدار و پێشمه‌رگه‌ى ئه‌م دوو لایه‌نه‌ زیاتر به‌هێز بوون، ئامانجى خێرا و پێویستى تێكشكاندنى داعش وایكرد كه‌ چاوپۆشى بكرێت له‌ مه‌ترسی پێدانى چه‌ك به‌ گروپه‌ چه‌كدارییه‌ نانیزامییه‌كان.

 

كێشه‌ى شه‌خسه‌نه‌كردنى سیاسیی و سه‌ربازیی له‌یه‌ك كاتدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌قامگیریی و ئارامى ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستى تاكه‌ كه‌سێك، كاتێك ئه‌و كه‌سه‌ نامێنێت بۆشایى ده‌سه‌ڵات و ئه‌منى دروست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و حاڵه‌ته‌یه‌ كه‌ له‌ كوردستان روویدا، جه‌لال تاڵه‌بانى له‌ ئۆكتۆبه‌ری ساڵى رابردوو كۆچى دوایى كرد، پێش ئه‌ویش نه‌وشیروان مسته‌فاى جێگرى پێشووى كۆچى دوایى كرد بوو كه‌ رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆران بوو.

 

ert
ئاهه‌نگی بانگه‌شه‌ی یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ـ سلێمانی ـ 2018.9.27

هه‌تا ئێستا یه‌كێتى به‌ فه‌رمى جێگره‌وه‌یه‌كى بۆ تاڵه‌بانى دانه‌ناوه‌ و ئه‌و حیزبه‌ له‌لایه‌ن هاوسه‌ر و كوڕه‌كانى تاڵه‌بانییه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت بافڵ تاڵه‌بانى كه‌ سه‌رۆكایه‌تى هێزێكى پڕچه‌كى مه‌شقپێكراو ده‌كات به‌ڕێوه‌ ده‌برێت.

له‌ كاتێكدا سه‌رۆكى پارتى مه‌سعود بارزانى كه‌ ته‌مه‌نى 72 ساڵه‌و رابه‌رایه‌تى به‌هێزترین هێزى سه‌ربازیی له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و چاوى له‌و ناوچانه‌یه‌ كه‌ له‌ژێرده‌ستى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستاندان، بارزانى له‌ 23ى ئه‌یلول و هه‌فته‌یه‌ك پێش ده‌ستپێكردنى ده‌نگدان له‌سه‌ردانێكى ده‌گمه‌ن بۆ سلێمانى پایته‌ختى یه‌كێتى و له‌ناو ئاپۆڕاى جه‌ماوه‌رێكى زۆردا رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بێت، ئێمه‌ له‌گه‌ڵى رێكده‌كه‌وین و ماڵى له‌گه‌ڵ دابه‌ش ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى دژى ئه‌م بڕوا و ئامانجه‌ن بۆ ئێمه‌ و ئه‌وانیش قورسه‌ له‌گه‌ڵیان رێكبكه‌وین و ماڵیان له‌گه‌ڵ دابه‌ش بكه‌ین".

بارزانى ده‌ڵێت:" یه‌كڕیزى نێوان كورد له‌ لایه‌ن هه‌ندێ سه‌ركرده‌ى یه‌كێتى و له‌ نێویشیاندا بافڵ تاڵه‌بانى به‌كرده‌وه‌ له‌ناوبراوه‌، به‌تایبه‌ت له‌ دواى ریفراندۆمه‌كه‌ى ساڵى رابردوو كاتێك ئه‌وان به‌ كرده‌وه‌ هاوكارى سوپاى عێراق و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبیان بۆ گرتنه‌وه‌ى كه‌ركوك كرد". له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان پارتى به‌ قۆرغكردنى ده‌سه‌ڵات تاوانبار ده‌كات.

له‌وانه‌یه‌ ئه‌م جۆره‌ له‌ وتارى توند هه‌ڵچوونێكى سیاسى ئاسایى بێت و بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ له‌ كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌كاربهێنرێت، به‌ڵام له‌ هه‌رێمى كوردستان مه‌ترسیه‌كى راسته‌قینه‌یه‌، له‌م چه‌شنه‌ له‌ كۆمه‌ڵگاى موحافیزكار و میلیتاردا، به‌ ره‌چاوكردنى بارودۆخه‌كه‌ پارتى و یه‌كێتى له‌ دواى گه‌یشتنیان به‌ رێكه‌وتن یه‌كتریان به‌ خیانه‌تكار تۆمه‌تبار نه‌كردووه‌، به‌لاى منه‌وه‌ ئه‌م جۆره‌ وتارانه‌ شه‌ڕى ناوخۆمان بیرده‌خاته‌وه‌ .

ئه‌مڕۆ بارودۆخێكى مه‌ترسیدارمان هه‌یه‌،حزبێك هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌هێزترینه‌ و خاوه‌نى زۆرترین جه‌ماوه‌ره‌ و ماف به‌ خۆى ده‌دات كه‌ هه‌موو هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ ببات، له‌و لایشه‌وه‌ لایه‌نه‌كه‌ى تر له‌ رووى سه‌ركردایه‌تى و نفوزه‌وه‌ هه‌ژاره‌ بۆ ئه‌وه‌ى دانوستاندنى له‌گه‌ڵ بكرێت .

پارتى هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌نێت كه‌ سنورێك بۆ هێزه‌ ركابه‌ره‌كه‌ى دابنێت، له‌دواى راگه‌یاندنى مه‌رگى رێكه‌وتنى نێوانیان پارته‌كه‌ى بارزانى دژى كاندیدى یه‌كێتى بۆ سه‌رۆك كۆمارى عێراق كه‌ به‌رهه‌م ساڵحه‌ ده‌وه‌ستێته‌وه‌ و فواد حسێن وه‌ك كاندیدى خۆى ده‌ستیشان ده‌كات .

له‌م بارودۆخه‌ گرژه‌دا خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان له‌ رۆژى یه‌كشه‌مه‌ روو ده‌كه‌نه‌ سندوقه‌كانى ده‌نگدان كه‌ له‌ نێوان 21 لایه‌ن و قه‌واره‌دا كێبڕكێى به‌ده‌ستهێنانى 111 كورسى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن،چاوه‌ڕوان ناكرێت هیچ لایه‌نێك رێژه‌ى له‌ سه‌دا 51 ى ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌ ته‌نها حكومه‌ت پێك بهێنێت، له‌وانه‌یه‌ پارتى هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكى تازه‌ى وه‌كو گۆڕان و نه‌وه‌ى نوێ بكات.

ert
به‌رهه‌م ساڵح كاندیدی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق

له‌ هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایارى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌م دوو لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ توانیان نیوه‌ى كورسیه‌كانى یه‌كێتى به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى 30ى ئه‌یلول هه‌مان ئه‌نجام دووباره‌ ببێته‌وه‌، ئایا یه‌كێتى شكستى هه‌ڵبژاردن و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات قبوڵ ده‌كات ؟ سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى به‌ روونى وه‌ڵامه‌كه‌یان "نه‌خێره‌".

،،

هیچ كه‌سێك خوازیارى ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ جارێكى تر شه‌ڕ و پێكدادانى ناوخۆیى له‌ هه‌رێمى كوردستان ببینێت، به‌ڵام هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك نییه‌ كه‌ له‌ دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ پێكدادان دروست نه‌بێته‌وه‌ .

 

مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی به‌مدوایانه‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌ڤزیۆنیدا هۆشدارى ده‌دات و ده‌ڵێت : "ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ته‌نها 1 كورسى په‌رله‌مانیش ببه‌ینه‌وه‌ ،ئێمه‌ چه‌كدارمان هه‌یه‌ و كه‌س ناتوانێت هێز و چه‌ك له‌ ئێمه‌وه‌ وه‌ربگرێته‌وه‌".

بارودۆخه‌كه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌ به‌ جۆرێك كه‌ ئه‌مریكاش نیگه‌رانه‌، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا مایك پۆمپیو له‌ماوه‌ى 3 مانگ و نیوى رابردوو 3 په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى سه‌باره‌ت به‌ پرسى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق و سه‌رۆكایه‌تى كۆمار به‌ سه‌ركرده‌كانى پارتیه‌وه‌ كردووه‌ .

له‌ كاتێكدا كه‌ یه‌كێتى په‌یوه‌ندى مێژوویى له‌گه‌ڵ ئێراندا هه‌یه‌و كاندیده‌كه‌ى كه‌ به‌رهه‌م ساڵحه‌ له‌ وڵاتانى رۆژئاوا په‌روه‌رده‌ بووه‌ و به‌لاى ئه‌مریكاوه‌ په‌سه‌ند كراوه‌.

هیچ كه‌سێك خوازیارى ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ جارێكى تر شه‌ڕ و پێكدادانى ناوخۆیى له‌ هه‌رێمى كوردستان ببینێت، به‌ڵام هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك نییه‌ كه‌ له‌ دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ پێكدادان دروست نه‌بێته‌وه‌ .

بێگومان ئێمه‌ ده‌چینه‌ ناو قۆناغێكى نوێى سیاسى له‌ هه‌رێمى كوردستان، كه‌ ئه‌م قۆناغه‌ به‌ نه‌مانى رێكه‌وتنى دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵات له‌ نێوان پارتى و یه‌كێتى جیاده‌كرێته‌وه‌، به‌و مانایه‌ى كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى 30ى ئه‌یلول تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى راسته‌قینه‌ى دیموكراسیه‌تى كوردی و تواناى چاره‌سه‌ركردنى ململانێ سیاسییه‌كانو به‌ شێوه‌كى ئاشتیانه‌یه‌.

نوسینی نامۆ عه‌بدوڵا ـ ئه‌لجه‌زیره‌ ئینگلیزیی

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك