په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى بونیاتنانى مالیكى و عامرى، عه‌بدولئه‌میر حه‌سه‌ن ته‌عیبان، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه رایگه‌یاند" ئه‌بێت یاداشتى ده‌سگیركردنى كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێبه‌جێبكرێت له حاڵه‌تى داخڵبونى به به‌غدا له‌ژێر هه‌ر ناوێكى سیاسی‌دا بێت".
حه‌سه‌ن ته‌عیبان به سۆمه‌ریه نیوزى وتووه" هاوپه‌یمانى بونیات نان، ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ده‌كات بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر كاندیدى سه‌رۆك كۆمار، كه پێویسته كه‌سێك بێت خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى عێراق بكات و یه‌كێتى خاكى عێراق بپارێزێت".
ته‌عیبان وتیشى" كۆسره‌ت ره‌سوڵ فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى هه‌یه، دواى ئه‌وه‌ى هێزه ئه‌منیه‌كانى عێراقى به داگیركه‌ر وه‌سف كردوه، له‌سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كان پێویسته یاداشتى دهسگیركردنهكهى جێبه‌جێ بكه‌ن".
هه‌روه‌ها وتى" هه‌ر خه‌مساردیه‌ك له جێبه‌جێكردنى ئه‌و یاداشته‌دا سوكایه‌تیه به قوربانیدانى هێزه ئه‌منیه‌كان و پێویسته له‌سه‌ر هه‌مومان كه موزایه‌ده به قوربانیدانى هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه نه‌كه‌ین".
بڕیاره ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ وهفدێكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى كۆسره‌ت ره‌سوڵ بگه‌نه به‌غدا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمار.
دوێنێ ئێواره وهفدێكى باڵاى یه‌كێتى به سه‌رۆكایه‌تى پاڤڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى گه‌یشتنه به‌غدا و به‌یانى ئه‌مڕۆ بۆ ده‌نگدان گه‌ڕانه‌وه هه‌رێم و بڕیاره ئێواره له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵدا بگه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێر.
له 19/10/ 2017 دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ره‌سافه به‌پێى ماده‌ى 226 له یاساى سزادانى عێراقى كه تایبه‌ته به سوكایه‌تى و هاندان دژ به هێزه چه‌كداره‌كان فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌ركرد كه ئه‌وكات جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بوو.