له‌ ناوه‌ندێكى ده‌نگدانى شارى سلێمانى پرۆسه‌ى ده‌نگدان راگیرا

له‌ ناوه‌ندێكى ده‌نگدانى شارى سلێمانى پرۆسه‌ى ده‌نگدان راگیرا

1311 خوێندراوەتەوە

به‌هۆكارى هه‌وڵدان بۆ ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى له‌رێگه‌ى ناسنامه‌ى بارى كه‌سێتى، له‌ ناوه‌ندى ده‌گدانى قوتابخانه‌ى سه‌ربه‌ستى له‌ شێخ مه‌حیه‌دین پرۆسه‌ى ده‌نگدان تیایدا راگیراوه‌.


روخۆش ساڵح چاودێرى كیانى سیاسى به‌ دیپلۆماتیك مه‌گه‌زینى ووت: كه‌سانێك هاتوونه‌ته‌ ناو بنكه‌كه‌و ده‌یانه‌وێ به‌ نایاسایی ده‌نگ بده‌ن، په‌لامارى ده‌فته‌رو باجى و شتومه‌كه‌كانى ناو بنكه‌كه‌ ده‌ده‌ن.

ert


ئه‌و چاودێره‌ ئه‌وه‌شى دووپات كرده‌وه‌ كه‌ به‌ ئاسایش و پۆلیسمان گوتووه‌ به‌ڵام حه‌قیان نییه‌ به‌سه‌ر بارودۆخه‌كه‌وه‌و ده‌ڵێن: "ئێمه‌ ناتوانین ته‌داخول بكه‌ین.." بۆیه‌ به‌ ناچارى پرۆسه‌ى ده‌نگدانمان له‌ بنكه‌كه‌ راگرتووه‌.


روخۆش ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه‌ پێ ده‌چێت ئه‌م هه‌وڵانه‌ بۆ ئه‌وه‌ بن كۆمسیۆن ناچار بكه‌ن به‌و بریارانه‌یدا بچێته‌وه‌ كه‌ بۆ ساخته‌كارى ده‌رى كردوون.

gh

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری