هاوڵاتیه‌كی شارۆچكه‌ی چۆمان له‌ كاتی ده‌نگداندا گیانی له‌ده‌ستدا

هاوڵاتیه‌كی شارۆچكه‌ی چۆمان له‌ كاتی ده‌نگداندا گیانی له‌ده‌ستدا

356 خوێندراوەتەوە

له‌كاتى ده‌نگداندا گیانى له‌ ده‌ست دا له‌كاتى به‌شداریكردنى له‌ پرۆسه‌ى ده‌نگداندا، له‌ سنورى قه‌زاى چۆمان هاوڵاتییه‌ك گیانى له‌ ده‌ستدا.

ێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، مام خدر ئه‌حمه‌د، كه‌ به‌ خدر به‌سێ ناسراوه‌، له‌كاتى به‌شداریكردنى له‌ پرۆسه‌ى ده‌نگداندا له‌ "خوێندنگه‌ى گه‌ردین"ى بنه‌ڕه‌تى گیانى له‌ ده‌ستدا.

مام خدر ئه‌حمه‌د كه‌ ته‌مه‌نى نزیك به‌ حه‌فتا ساڵ بووه‌، له‌ كاتى چوونه‌ ژوره‌وه‌ى بۆ ناو بنكه‌ى ده‌نگدانه‌كه‌ بارى ته‌ندروستى تێكچووه‌و گیانى له‌ ده‌ستداوه‌.

به‌ پێى وته‌ى زرار چۆمانى، كه‌ ئامۆزاى ئه‌و هاووڵاتییه‌ كۆچكردووه‌یه‌، مام ئه‌حمه‌د به‌هۆى جه‌ڵته‌ى دڵه‌وه‌ كۆچى دوایی كردووه‌.

چۆمان، قه‌زایه‌كه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێره‌ به‌پێی ئاماره‌كانی ساڵی 2017 ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی زیاتر له‌ 33 هه‌زار كه‌سه‌، چۆمان ساڵی 1970 كراوه‌ته‌ قه‌زا، ناحیه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران، سمیلا، قه‌سرێ، گه‌ڵاڵه‌ سه‌ر به‌ قه‌زاكه‌ن.

 

author photo

ڕۆژنامەنوسی سیاسی و دیكۆمێنتەری سیاسی و مێژویی