سۆسیالیست كورسیه‌كی په‌رله‌مانی كوردستانی مسۆگه‌ر كرد

"نزیكه‌ی 15 هه‌زار ده‌نگمان به‌ ده‌ستهێناوه‌"

سۆسیالیست كورسیه‌كی په‌رله‌مانی كوردستانی مسۆگه‌ر كرد

1453 خوێندراوەتەوە

ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كه‌ له‌ ناو هاوپه‌یمانی سه‌رده‌م به‌شدار هه‌ڵبژاردنیان كرد، رایده‌گه‌یه‌نن به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان زۆرترین ده‌نگی ناو هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان هێناوه‌ و كورسیه‌كی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستانیان مسۆگه‌ر كردووه‌.

 

سۆران حه‌سه‌ن، جێگری به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی حزبی سۆسیالیست به‌ دیپلۆماتیك مه‌گه‌زینی وت:" به‌ به‌راوردی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار ده‌نگه‌كانمان به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه‌ و له‌ چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 15 هه‌زار ده‌نگمان به‌ ده‌ستهێناوه‌، زۆرترین ده‌نگیشمان له‌ پارێزگای سلێمانی بووه‌".

 

جێگری به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی حزبی سۆسیالیست وتیشی:" زۆرترین ده‌نگه‌كانمان بۆ عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی سه‌رده‌م رۆیشتووه‌ و به‌و ئه‌نجامه‌ش ده‌رچوونی بۆ په‌رله‌مان مسۆگه‌ر كردووه‌".


ئیبراهیم مه‌حمود به‌پرسی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زووی حزبی سۆسیالیستيش به‌ دیپلۆماتیك مه‌گه‌زینی راگه‌یاند:" له‌ سنوری قه‌زای شاره‌زوور به‌راورد به‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوو ده‌نگه‌كانیان زیادی كردووه‌ و 1551 ده‌نگیان به‌ ده‌ستهێناوه‌".

 

له‌ خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان، حزبی سۆسیالیست خاوه‌نی یه‌ك كورسی په‌رله‌مان بووه‌، له‌ خولی سێیه‌مش كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و زه‌حمه‌تكێشان به‌ هاوپه‌یمانیه‌ك به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كرد له‌ ساڵی 2009 حزبی سۆسیالیست خاوه‌نی دوو كورسی په‌رله‌مانی كوردستان بوو.

 

author photo

ماستەر لە پەیوەندیە گشتییە سیاسییەکان

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە بواری لێكۆڵینەوەی سیاسيی