كاندیده‌ ده‌رچووه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ كێن ؟

"ئه‌مشه‌و شاسوار عه‌بدولواحید هه‌ڵوێستی كۆتایی نه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌یه‌نێت"

كاندیده‌ ده‌رچووه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ كێن ؟

2453 خوێندراوەتەوە

به‌پێی زانیارییه‌كانی دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین شاسوار عه‌بدولواحید و  7 كاندیدی ترى جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ زۆرترین ده‌نگه‌كانی لیسته‌كه‌یان هێناوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی دوێنێی په‌رله‌مانی كوردستان.


شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی لیستی نه‌وه‌ی نوێ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌ و زۆرترین ده‌نگی لیسته‌كه‌ی بۆ چووه‌.


به‌پێی زانیارییه‌كانی دیپلۆماتیك دوای شاسوار عه‌بدولواحید، ئه‌م كاندیدانه‌ش زۆرترین ده‌نگی لیسته‌كه‌یان به‌ ده‌ستهێناوه‌:

ـ د. كازم فاروق.


ـ شادی نه‌وزاد.


ـ دیاری ئه‌نوه‌ر.


ـ مژده‌ مه‌حمود.


ـ سیپان ئامێدی.


ـ سیروان بابان


ـ كاوه‌ عه‌بدولقادر

جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ تێبینی له‌سه‌ر به‌رێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌ و له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن: كاتژمێر 8ی ئه‌مشه‌و شاسوار عه‌بدولواحید دوایین هه‌ڵوێستی جوڵانه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌یه‌نێت.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری