هێمن هه‌ورامی ده‌نگی یه‌كه‌می ليستى پارتييه

هێمن هه‌ورامی: پارتی 40 كورسی په‌رله‌مانی تێپه‌راندووه‌

هێمن هه‌ورامی ده‌نگی یه‌كه‌می ليستى پارتييه

631 خوێندراوەتەوە

هێمن هه‌ورامی سه‌رۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، پله‌ی یه‌كه‌می ده‌نگه‌كانی له‌ ناو كاندیده‌كانی لیسته‌كه‌ی به‌ ده‌سهێناوه‌ و كورسییه‌كانی پارتیش 40 كورسی تێپه‌راندووه‌.

هێمن هه‌ورامی له‌ فه‌یسبوكی تایبه‌تی خۆی دوو پۆستی له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی خۆی و پارتی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌"بە پێی ئەو ئامارە نافەرمیەی کە پێمان گەشتووە، دەنگەکانی ئێمە لە ناو لیستی ١٨٣ ی پارتی یەکەم دەنگە لە سەر ئاستی پارتی و بە بێ دەنگدانی تایبەت تا ئێستا ٤٣٧٩٢ دەنگە".

هێمن هه‌ورامی ئاماژه‌شی به‌وه‌ كردووه‌ ده‌نگه‌كانی به‌مشێوه‌یه‌:

لەسەر ئاستی لقەکانی پاریزگای دهۆک ٩٧٥٠ دەنگ

لقی دوو ١٠٦٠٦ دەنگ

لقی دەی سۆران ٤٥٩٤ دەنگ

لقی ٢٦ ی چۆمان ٢١٢ دەنگ

لقی شازدەی دەوروبەری هەولیر ٤١٢٨ دەنگ

لقی بیست و دووی گەرمیان ٥٨٧ دەنگ

لقی دوانزەی هه‌ڵه‌بجه‌ ٢٣٧٤

لقی چواری سلێمانی و لقی بیست و یەکی دەوروبەری سلێمانی ٧٤٢٧ دەنگ

لقی نۆزدە ٥٢٥ دەنگ

لقی بیستو چوار ٩٧٩ دەنگ

لقی بیستو سێ ٣٨٨ دەنگ

لقی یانزەی راپەرین ١٩٩٨ دەنگ .

له‌ پۆستێكی دیكه‌شدا، سه‌رۆكی لیستی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ ئه‌نجامێكی باشیان به‌ ده‌ستهێناوه‌ و پارتی 40 كورسی په‌رله‌مانیی تێپه‌راندووه‌.

 

author photo

ماستەر لە پەیوەندیە گشتییە سیاسییەکان

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە بواری لێكۆڵینەوەی سیاسيی