سەركردایەتی یەكگرتوو، بەرپرسیارییەتی دەرەنجامە نەخوازراوەكانی هەڵبژاردن دەگرێتە ئەستۆ

سەركردایەتی یەكگرتوو، بەرپرسیارییەتی دەرەنجامە نەخوازراوەكانی هەڵبژاردن دەگرێتە ئەستۆ

976 خوێندراوەتەوە

 دوای راگەیاندنی دەرەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی 30ی9 بۆ پەرلەمانی كوردستان، دەنگەكانی گۆران و یەكگرتوو بەشێوەیەكی دیار كەمیانكرد، ئەمەش یەكگرتووی ناچار كرد كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجام بدات و ئامادەیی تەواو بۆ هەموو گۆرانكارییەك لە حزبەكەی دەربرێت.

 

،،

کۆبونەوەکە هەڵوەستەی لەسەر دەرەنجامە چاوەرواننەکراوەکانی لیستی بەرەو ئیصلاح کرد و سەرەرای هەبوونی چەندین پێشێلکاری لایەنە دەسەڵاتدارەکان بۆ ساختەکاری و زیادکردنی نایاسایی رێژەی دەنگدان لە بەرژەوەندی خۆیان ، کۆبونەوە رایگەیاند کە دەرەنجامەکانی لیستی بەرەو ئیصلاح لە ئاست هەوڵ و ماندوبونی رێکخستنەکان و کاندیدەکان و چاوەروانی جەماوەری کوردستاندا نیە.

 

 
لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ دیپلۆماتیك مەگەزین نێردراوە ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، سەرەرای ئەوەی سوپاسی ئەندامان و دەنگدەرانی حزبەكەیان دەكەن بەڵام دان بەوەشدا دەنێن كە دەنگەكانیان نەخوازراو بوون و سەركردایەتی حزبەكەش هەموو ئامادەیی و بەرپرسیارییەتییەكی دەربریوە.

 
لەبەشێك لە راگەیاندنەكەدا هاتووە كە:

 
"لە تەوەرەیەکی تردا کۆبونەوەکە هەڵوەستەی لەسەر دەرەنجامە چاوەرواننەکراوەکانی لیستی بەرەو ئیصلاح کرد و سەرەرای هەبوونی چەندین پێشێلکاری لایەنە دەسەڵاتدارەکان بۆ ساختەکاری و زیادکردنی نایاسایی رێژەی دەنگدان لە بەرژەوەندی خۆیان ، کۆبونەوە رایگەیاند کە دەرەنجامەکانی لیستی بەرەو ئیصلاح لە ئاست هەوڵ و ماندوبونی رێکخستنەکان و کاندیدەکان و چاوەروانی جەماوەری کوردستاندا نیە"

 

لەبەشێكی دیكەی راگەندراوەكەی ئەنجوومەنی جێ بەجێكردنی یەكگرتوودا ئەوە هاتووە كە: " لەو بارەیەوە کۆبونەوە ئامادەیی تەواوی سەرکردایەتی یەکگرتووی پیشاندا بۆ هەلًگرتنی بەرپرسیارێتی و رێگا خۆشکردن بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارە زاتی و بابەتیەکان و بەخۆداچونەوە و وەرگرتنی بریاری پێویست بۆ تێپەراندنی ئەم دەرەنجامە نەخوازراوە".

 

،،

لەو بارەیەوە کۆبونەوە ئامادەیی تەواوی سەرکردایەتی یەکگرتووی پیشاندا بۆ هەلًگرتنی بەرپرسیارێتی و رێگا خۆشکردن بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارە زاتی و بابەتیەکان و بەخۆداچونەوە و وەرگرتنی بریاری پێویست بۆ تێپەراندنی ئەم دەرەنجامە نەخوازراوە.

 

 
.
دەقی راگەیەندراوەكەی ئەنجوومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان:

 

بسم الله الرحمن الرحم
راگەیاندراوێک لە ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە:

ئەمرۆ دووشەمە 1/10/2018 ئەنجومەنی جێبەجێکردن بە سەرپەرشتی بەرێز جەنابی مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌والدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبونەوەیەکی نا ئاسایی گرێدا بۆ هەڵوەستە کردن لەسەر دەرنجامە بەراییە راگەیاندراوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لە رۆژی 30/9 دا ئەنجام درا. سەرەتا کۆبونەوە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی رێکخستنەکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و کاندیدە ماندونەناسەکانی لیستی بەرەو ئیصلاح ژمارە 119 کرد بۆ هەوڵ و ماندوبونە بێ درێغیەکانیان لە چەند مانگی رابردوو دا و لە ماوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا بەرزنرخاند کە شەو رۆژیان خستبوە سەریەک بۆ سەرخستنی لیستی بەرەو ئیێلاح و پرۆسەی هەڵبژاردنەکان هەروەک سوپاس و پێزانینی ئاراستەی جەماوەری کوردستان بەگشتی و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان کرد بۆ بە دەمەوە چونی پرۆسەی دەنگدان و بەرنامەرێژی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتو و گونجاو لەگەڵ ستانداردە جیهانی و نێودەوڵەتیەکاندا.. لە تەوەرەیەکی تردا کۆبونەوەکە هەڵوەستەی لەسەر دەرەنجامە چاوەرواننەکراوەکانی لیستی بەرەو ئیصلاح کرد و سەرەرای هەبوونی چەندین پێشێلکاری لایەنە دەسەڵاتدارەکان بۆ ساختەکاری و زیادکردنی نایاسایی رێژەی دەنگدان لە بەرژەوەندی خۆیان ، کۆبونەوە رایگەیاند کە دەرەنجامەکانی لیستی بەرەو ئیصلاح لە ئاست هەوڵ و ماندوبونی رێکخستنەکان و کاندیدەکان و چاوەروانی جەماوەری کوردستاندا نیە و لەو بارەیەوە کۆبونەوە ئامادەیی تەواوی سەرکردایەتی یەکگرتووی پیشاندا بۆ هەلًگرتنی بەرپرسیارێتی و رێگا خۆشکردن بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارە زاتی و بابەتیەکان و بەخۆداچونەوە و وەرگرتنی بریاری پێویست بۆ تێپەراندنی ئەم دەرەنجامە نەخوازراوەو هەروەها بۆ ئەم مەبەستە بە زوترین کات سەرکردایەتی یەکگرتووکۆونەوەیەکی تایبەت ساز دەکات بە مەبەستی بەرنامەدانان بۆ کۆبونەوەی گشتی و ئەنجامدانی هەر گۆرانکاریەکی پێویست بۆ چارەسەرکردنی دەرهاویشتە نەخوازراوەکانی ئەم ئەنجامە چاوەرواننەکراوە هاوکات بەلێن بۆجەماوەر و رێکخستنەکانی یەکگرتوو دوپات دەکەینەوە کە بە ستراتیژ و بە دانانی پلان و بەرنامەی پێویست بە گورو تین و تەوژمی پر لە هیواوە خەبات دەکەین و خۆمان بۆ قۆناغی داهاتوو ئامادەدەکەین.

 

ئەنجومەنی جێبەجێکردن یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

1/10/2018

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان