سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو شكسته‌كه‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی خۆی

سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو شكسته‌كه‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی خۆی

759 خوێندراوەتەوە

له‌به‌رانبه‌ر پاشه‌كشه‌كردن‌و كه‌مكردنی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا، ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی یه‌كگرتووی ئیسلامی، به‌رپرسانی باڵای حیزبه‌كه‌یانینان به‌هۆكاری پاشه‌كشه‌و شكسته‌كه‌ تۆمه‌تبار كردو داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌كه‌ن.

 

 

ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كه‌ باڵاترین ئۆرگانی یه‌كگرتووی ئیسلامییه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا ئاساییدا، پاشه‌كشه‌و دابه‌زینی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتووی خسته‌ ئه‌ستۆی خۆی.


له‌پاش ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی گرێدا بۆ توتوێكردنی ده‌رئه‌نجامی پرۆسه‌كه‌و كۆڵینه‌وه‌ له‌ پاشه‌كشه‌كردن‌و دابه‌زینی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی.

،،

له‌پاش ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی گرێدا

 

 

ڕۆژی دووشەمە 1 - 10 - 2018، ڕۆژێك پاش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌، ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یه‌كگرتوو، بە سەرپەرشتی سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو كۆبویه‌وه‌و به‌ پێی به‌یاننامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو، كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بووه‌ به‌ هەڵوێستەکردن لەسەر دەرئه‌نجامە بەراییە ڕاگەیاندراوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لە رۆژی 30/9 دا ئەنجام درا.

سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه‌ ئاماژه‌یان به‌ پێشێلكاریی‌و ساخته‌كاری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كردووه‌، به‌پێی نێوه‌رۆكی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوو، ئه‌نجامه‌كه‌ بۆ لیستی " به‌ره‌و ئیصڵاح" چاوه‌ڕواننه‌كراو بووه،" کۆبونەوەکە هەڵوەستەی لەسەر دەرئەنجامە چاوەرواننەکراوەکانی لیستی "بەرەو ئیصڵاح" کردو سەرەڕای هەبوونی چەندین پێشێلکاری لایەنە دەسەڵاتدارەکان بۆ ساختەکاری‌و زیادکردنی نایاسایی رێژەی دەنگدان لە بەرژەوەندی خۆیان، کۆبونەوەكه‌ رایگەیاند کە دەرەنجامەکانی لیستی بەرەو ئیصڵاح لە ئاست هەوڵ‌و ماندوبوونی رێکخستنەکان‌و کاندیدەکان‌و چاوەڕوانی جەماوەری کوردستاندا نییە".


له‌ به‌شێكی تری نێوه‌رۆكی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتوودا هاتووه‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو به‌رپرسیارێتی پاشه‌كشه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كرتووی وه‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌، "کۆبوونەوە ئامادەیی تەواوی سەرکردایەتی یەکگرتووی پیشاندا بۆ هەلًگرتنی بەرپرسیارێتی‌و ڕێگا خۆشکردن بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارە زاتی‌و بابەتیەکان‌و بەخۆداچوونەوەو وەرگرتنی بڕیاری پێوویست بۆ تێپەراندنی ئەم دەرەنجامە نەخوازراوە".

،،

کۆبوونەوە ئامادەیی تەواوی سەرکردایەتی یەکگرتووی پیشاندا بۆ هەلًگرتنی بەرپرسیارێتی‌و ڕێگا خۆشکردن بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارە زاتی‌و بابەتیەکان‌و بەخۆداچوونەوەو وەرگرتنی بڕیاری پێوویست

 

 
به‌یاننامه‌كه‌ی باڵاترین ئۆرگانی یه‌كگرتووی ئیسلامی ئه‌وه‌شی تێدا هاتووه‌ كه‌ له‌پای پاشه‌كشه‌و شكسته‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی گشتی سازده‌كه‌ن بۆ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك:" هەروەها بۆ ئەم مەبەستە بە زوترین کات سەرکردایەتی یەکگرتوو کۆونەوەیەکی تایبەت ساز دەکات بە مەبەستی بەرنامە دانان بۆ کۆبونەوەی گشتی‌و ئەنجامدانی هەر گۆڕانکارییەکی پێوویست بۆ چارەسەرکردنی دەرهاویشتە نەخوازراوەکانی ئەم ئەنجامە چاوەرواننەکراوە".

 

author photo

ڕۆژنامەنوسی سیاسی و دیكۆمێنتەری سیاسی و مێژویی