ده‌نگه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بۆ كێ چووه‌ ؟

ده‌نگه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بۆ كێ چووه‌ ؟

693 خوێندراوەتەوە

حه‌كیم داود

هەموو لایەنەکان پێش پارتی و یەكێتی- ئەڵێن ساختەکاری کراوە، بەڵام لە ساختەکاریدا قەبارە گرنگە، چونکە لە بەشی زۆری دونیا تەزویر بە رێژەیەک هەر ئەکرێ بۆیە رێژەکەی گرنگە دیاریبکرێت.

لەم هەڵبژاردنە لە 58% چووەتە دەنگدان، یانی دەنگی 42% کە هی ئۆپۆزیسیۆنە نەچووە، مەعلومە دەنگدەری پارتی و یەكیتی هەر دەچن.


نزیکەی 5%ی ئەوەشی چووە پووچەڵە، لە سەنتەری سلێمانی پووچەڵ دەنگی سێیەم بووە.


پەرلەمانی پێشوو گۆران، یەکگرتوو و کۆمەڵ 40 کورسیان هەبوو. پارتی و یەكێتی 56یان هەبوو. 

،،

لەم هەڵبژاردنە لە 58% ی ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه‌ چوونه‌ته‌ دەنگدان، یانی دەنگی 42% کە هی ئۆپۆزیسیۆنە نەچووە، مەعلومە دەنگدەری پارتی و یەكیتی هەر دەچن.


ئەمجارە پارتی و یەكێتی با بڵێین 60 دەبەن.


ئەمجارە گۆڕان 13 ، کۆمەڵ 8, نەوەی نوێ 9 و یەکگرتوو و بزووتنەوە 7 دەبەن. یانی یانی 38 کورسی.

هەموو کەس دەزانێ 9 کورسیەکەی نەوەی نوێ 2 هی یەکگرتوو و کۆمەڵ و 7 ی دیکەش هی گۆڕانە. قابیلە دەنگدەرێ چوار ساڵ پێش ئێستا دەنگی بە پارتی یان یەكیتی دابێت و ئێستا پێیان نەدات!

کەواتە بەروونی دیارە کورسییەکانی ئۆپۆزسیۆن بە رێژەی یەکەم دابەشبووە لەنێوان خۆیان چونکە لە سێ هێزەوە بوونەتە چوار هێز، بەڵام هەر نزیکەی 40 کورسی دەهێننەوە.

،،

بەروونی دیارە کورسییەکانی ئۆپۆزسیۆن بە رێژەی یەکەم دابەشبووە لەنێوان خۆیان چونکە لە سێ هێزەوە بوونەتە چوار هێز، بەڵام هەر نزیکەی 40 کورسی دەهێننەوە.


ئۆپۆزسیۆنەکان لانی زۆر 2 کورسی کەم دەکەن . 


هۆکاری سەرەکی کەمکردنیش بایکۆتە -کە دەنگی ئۆپۆزسیۆنە- و پلەی یەکەمی هەیە و پێش پارتیش دەکەوێ.

کەواتە حزبەکانی دەرەوەی پارتی و یەكێتی نابێ هەر یەخەی تەزویر بگرن و وابزانن پارتی و یەکێتی جەماوەریان نیە، ئەوە بەم رۆژەیان دەگەیەنێ کە پێی گەشتوون، ئیستا کە باسی بایکۆتی پەرلەمانیش دەکەن هەر یەکجاری خۆیان دەسڕنەوە و ساحەکە بۆ پارتی و یەكێتی چۆڵ دەکەن،.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك